بۆ به‌ڕێز شكۆفه‌ی شه‌ونمی به‌یانیه‌ك
1
له‌به‌رده‌م كاروانی وێنه‌ی
گه‌ڵا زه‌رده‌كانی رۆحمدا
بروسكه‌ی وه‌رزی ساڵانه‌ی
خه‌وێكی قووڵی
شه‌وه‌زه‌نگی سپی مناڵی لێم ده‌دا،
مێخه‌كی ملوانكه‌ی سه‌رسنگم
یادگاری خه‌یاڵه‌و
وه‌ك ده‌نكه هه‌نار هه‌ڵده‌وه‌رێ
2
نامۆیی كازیوه‌ی
گوڵێكی ره‌نگاو ره‌نگه‌و
وه‌رزێكی پڕ له‌كرێوه‌ی به‌فره‌و
چاوه‌كانم له‌بارانی مه‌ستی و
پرشنگی خونچه‌ی
شكۆفه‌ی شه‌ونمی به‌یانیه‌كه
گۆرانی شه‌ڵاڵی سه‌فه‌ری شه‌وی كزه‌بایه‌و
سه‌فه‌ری ته‌مه‌نیش گوڵێكی
سه‌رگه‌ردانه
3
هه‌ژاری به‌رده‌وام
رێژنه‌ی سه‌مفۆنیای كانیاوێكی به‌خوڕه‌و
ته‌نهایی كه‌مانی دڵی خۆی ده‌نوسێته‌وه
هه‌ڵوه‌رینی تریفه‌ی
ورشه‌ی گه‌ڵاكان ده‌بینێت
پیاوێكه خوره‌ی روبارێكی مه‌نگه‌و
كه‌وتۆته بێ هیوای ژیانه‌وه
4
هه‌ژاری خۆشه‌ویستی
دیمه‌نی كۆڵانه‌كانی دڵی
خستۆته ده‌سڕه‌كه‌ی به‌رده‌می
چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی گوناهی
خۆی ده‌كات
ویژدانیش ئاسمانێكه
وه‌كوو ژنێك
قژی خۆی ده‌ڕنێت و
به‌رهه‌می دره‌ختی خۆی
ده‌خوات
5
ئه‌م جاره‌ش نمه‌ی غه‌ریبی
سه‌فه‌ری بارێژه‌ی گریانم
گۆمی مه‌نگێكی لێڵه‌و
ته‌مێكی سارد‌و سڕه
ئه‌وه‌نده‌ی شكۆفه‌ی خه‌ونی كازیوه‌ی بینیوه
چوومه‌ته مێرگی ئاسۆیه‌كی ته‌ڵخه‌وه
6
نیشتمانی په‌لكه‌زێڕینه
كوا خه‌ونی شعری داهاتووی ژنێتیم
هه‌رشمشێره شه‌ڕده‌كاو
روباری ئازادیه
جه‌سته‌ی من ووشك ده‌كا
7
شعر تارای مه‌مكێكی جوانه
ده‌بێته به‌رسلیه‌ی به‌فرو
گوناهه‌كانی ده‌سڕێته‌وه
ماته‌مێكه بۆزستانی خه‌مو
ده‌ستی تۆش فرمێسكی ئازارم
ده‌سڕێ
نایه‌ڵێ به‌خوێنی جه‌سته‌م سوربێ
8
گه‌رشه‌پۆله‌كانی ده‌ریا
ده‌نگی ئازادیم نه‌مرێنێ
له‌لوتكه‌ی سپی شعرێكا
خوێنی لاوانی نیشتمانه‌كه‌م
ده‌رژێ به‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی رێگای خه‌باتا
ئه‌وسا گوڵه‌كانی باخی دڵی تۆ
سوور سور ئه‌چنه‌وه له‌ناو ئاواتا
9
من شه‌وی ته‌نهایی
خه‌مه‌كانم راده‌ژه‌نێ
چه‌پكێك نێرگز
له‌پرشنگی هه‌تاو
گوڵێكی نوێم بۆده‌چنێ
له‌نێو تاڤگه‌ی یادگاره‌كانی
بێ هیوای گوڵی ووشه
ده‌بێت به‌قژی به‌هارو
هه‌ڵبه‌ستێ