پایزی وشه …. شێخ عومه‌ری ڕاوگان
له‌هاوینی گه‌رمی ئه‌م شاره‌دا كوێستانی ژاكاوی
دڵم ئه‌ڵێ ئه‌م وه‌رزه هاوارئه‌كا
وه‌رزی كۆچی شیعره‌كۆچی شیعر؟
وه‌رزی وه‌رینی گه‌ڵای سه‌وزی داری ئه‌ده‌به‌و
وه‌رزی كۆچی گه‌رمیان و كوێستانی باڵنده‌كانه
بۆ ئه‌ودوی عه‌ده‌م؟
وه‌رزی كۆچی ئێسك‌و جل‌و ئه‌نگوسیله‌و پاشماوه‌ی
ئه‌نفاله‌بۆ لم ستانی یه‌كجاره‌كی و
دنیای كۆتا ؟
وه‌رزه‌كۆچی وشه‌ی ئاگراوی دڵی هه‌ژارانه
بۆسوتانی قه‌ڵای ئه‌هریمه‌نی وڵاتم؟
وه‌رزی پڕوزانی گوڵی له‌دواجێماوی به‌هارو
گوله‌هاوینه‌ی ئه‌مساڵه؟
وه‌رزی هه‌ره‌سی بینای په‌ڕاوگه‌ی بێكه‌سی بێكه‌سه‌و
وه‌رزی چڕڕه‌هه‌وری بارانی فرمێسكی چاوی
شیعردۆستانه؟
وه‌رزی كۆستی غه‌مباری هه‌ڵه‌بجه‌و
ئاسمانی ته‌نیاوده‌شتی ڕوتی بێ بارانی گه‌رمیانه؟
ئه‌ی ناپرسن بۆ په‌ڕه‌سێلكه‌وكۆتری هه‌رچوار
پارچه‌ی وڵاتم كوڕهه‌ڵماون و
لای ئه‌وانیش وه‌رزی گریانه؟
ئه‌ی ناپرسن لاپه‌ڕه‌ی مێژوو په‌ڕاوگه‌ی هه‌مو وڵات
وشه‌ڕێزان ولێزمه‌ی سوێراوی چاویانه؟
ئه‌ینابیستن ده‌نگی خنكاوی لالشی ڕاهاتو
به‌ئه‌نفال بانگی وشه‌كانی ئاوێستا ئه‌كاو ئه‌ڵێ
وه‌رزی هه‌تیوی و بێكه‌سیمانه ؟
ئه‌ی نابیستن ده‌نگی شومشاڵه‌كه‌ی قاله‌و
ده‌فی ده‌روێش ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆوه‌رزی
وه‌رینی نینۆكوپه‌نجه‌وساتی خنكانمانه؟
ئه‌ی نابیستن ده‌نگی گریانی جه‌عفه‌رو ڕیشه‌و
كاك فوئاد سه‌رده‌ردێنن ئه‌ڵێن وه‌رزی
فه‌وتانی ناو نیشانمانه؟
ئه‌ی نابیستن به‌ئه‌سپایی قه‌ندیل ئه‌ڵێ ساته
وه‌رزی شینی سرودی من و
سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامانه ؟
ئه‌ینابیستن قه‌ڵای هه‌ولێرچنگی مناره‌ی كڕنوش
ئه‌باو ئه‌ڵێ ئه‌مشه‌و له‌كڕنوشدام
ده‌نگگۆی شه‌هید لام میوانه ؟
ئه‌ی نابیستن عه‌بدولخالق ئه‌ڵێ مه‌ندیلی بێگه‌ردم
ئه‌مشه‌و په‌رده‌كوله‌ی گیانی ماندوی
سه‌فه‌ری نه‌گه‌ڕڕانه‌وه‌ی
شای مه‌ردانه؟
ئه‌ینابیستن بابه‌گوڕگوڕهاوارله‌مه‌لای گه‌وره‌و
پیره‌مه‌گرون ئه‌كاو ئه‌ڵێ ده‌ستی دابگرن
ساتی پێشوازی
كه‌ڵی مێژوی نیشتمانه؟
ئه‌ی نابیستن هه‌رچی جوتیارانی وڵاتم هه‌یه
دورله‌كێڵگه‌كه‌یان ده‌نگی ئه‌وان و
سۆزی شمشاڵی شوانی
هه‌ردی وێرانم ئه‌ڵێن
وه‌رزی سوتانی خه‌رمانی ڕه‌نجی هه‌مومانه ؟
ئه‌ی نابینن ئه‌مشه‌و دانیشتوانی سپی پۆشی
سه‌یوانه‌كه‌م به‌ئه‌سپایی چپانیان
به‌گوێی یه‌كداوچونه داوێنی یاره‌و پیره‌مێردیان بینی
چاوه‌ڕێیانه‌و گورجه‌و
وتی بۆپێشوازی
وه‌رزی شین بێكه‌س له‌گه‌ڵتانه؟
ئه‌ی چاوتان لێ یه‌هه‌رلوتكه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆزی
دیبێ وه‌ك ئاته‌شگا قوڕی غه‌می
له‌سه‌رشانه؟
ئه‌ی نابینن تۆفیق وه‌هبی ده‌ستی له‌رزۆكی پیره‌مه‌گرونی له‌دسدایه‌و ئه‌بینێ
كه‌ڵه‌وانان وه‌ك ئه‌وان له‌پێشوازی
وه‌رزی مه‌رگی وشه‌دایه؟
ئه‌ی نابینن چه‌ن ڕۆژێكه تیشكی چاوی چوارپارچه‌كه‌م
وه‌ك پۆله ئه‌ستێره‌ی شه‌وی یه‌ڵدا
بۆته‌رمی ڕێگای دورت چاومان به‌هیچ جوانییه‌ك هه‌ڵنایه؟
ئه‌ینابینن هه‌رچی نوكی پێنوسی وڵاتمه
شین ئه‌ڕێژێ وله‌به‌ینی په‌نجه‌دا گوشیاوه‌و
ئه‌گری بۆئه‌م كۆسته‌ی شانۆمانه؟
ئه‌ی نابینن هه‌رچی ماسی وپه‌له‌وه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ی من هه‌یه‌له‌گه‌ڵ كانی وچه‌مو
گول َو ئه‌رخه‌وانی سه‌یوان شین وشه‌پۆڕی
وه‌رزی كۆچی تۆیانه؟
ئه‌ی نایبنن دارگوێزه‌كان گه‌ڵای خۆیان كرده
لاپه‌ڕی قه‌سیده‌ی بێ كۆتای ئه‌م كۆچه‌ناواده‌یه‌ی
كه‌وه‌رزی هه‌ڵڕژانی په‌پوله‌ی
به‌هاری بێ هیوایانه ؟
ئه‌ینابینن ژنانی نیشتمانم له‌سنه مه‌ستوره‌و
له‌باكور ئالكه خان و له‌سلێمانی حه‌فسه‌خان وله‌شاره‌زور
عادیله خان وله‌ڕۆژئاواكچه‌په‌كێ و
له‌هه‌رڕیزه ڕه‌شماڵی كوێستانم شه‌نگه‌بێریه‌ك به‌له‌چكی
شینه‌وه بۆئه‌م وه‌رزه كۆسته
له‌شیندان؟
ئه‌ی نابینن به‌دره‌وجه‌سان سه‌ری چپه‌یان له‌خانه‌قی و
له‌كه‌ركوك وشه‌نگاروموسڵ و شێخان
به‌یه‌كه‌وه‌ناوه‌و كراسی بێنه‌وای وبێكه‌سی خۆیان
له‌خوم ئه‌نێن و چاویان پڕله‌گریانه؟
ئه‌ی نابینن شه‌سته‌بارانی پایزو تاوه‌ته‌رزه‌ی
دوای خۆره‌تاوی ڕۆژێكی به‌هارو كڕێوه‌ی
حوجره‌ی فه‌قییان ده‌ست له‌ناوده‌ستی هاوینی
ئه‌مساڵ چاوله‌گریانن و
له‌خه‌یاڵی ژینی هه‌تیویدان؟
ئه‌ینابیستن ڕێژنه‌ی ده‌نگی چه‌كی ئازادیخوازی
ئه‌م جیهانه‌ئه‌ڵێَن بۆجارێكیترده‌نگمان
ده‌رنایه‌وتیپی سرودمان
ڕوله‌شكانه؟
ئاگات له‌دیلان وچریكه‌ی شه‌رته تارۆژی حه‌شری
عه‌لی مه‌ردانه هاوارئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن
وه‌رزی ناواده‌ی هه‌ڵوه‌رینی تۆنه‌كانه؟
ئه‌ینابینن كه‌و وسوێسكه‌ی بناری سورێن
هاوگریانی قومری و قه‌تێی
كه‌له‌گۆمی سوره‌بانه؟
من ئه‌م شه‌وپێش گه‌ینی كازیوه‌و تابوته‌ككه‌ت
هه‌موڕێگاكانی چواروه‌رزه‌ی شاخت به
باریكه ڕێگاكانی شه‌ودا ئه‌یان ویست
له‌چیاو لێره‌وارو چه‌م وئه‌شكه‌وت پرسن
ئه‌م كۆچی دیوان و مێژووه
سه‌رهه‌ڵنابڕێ و یه‌كه‌م شینی گه‌لاوێژمانه؟
سلێمانی ده‌ستی ڕێزی به‌سنگی گۆیژه‌وه‌ناوه‌و
سه‌ری كڕنوشی به‌ره‌وسورداش وجاسه‌نه
به‌حوزنه‌وه‌چاوه‌ڕوانه؟
ئه‌ی نابیستن ده‌نگه‌زوڵاڵه‌كه‌ی حمه‌جه‌زام وه‌ك
لاولاوێك ئاڵاوه‌به‌مقامێكی دیلاناو
هه‌ردوبه‌چاوی ته‌ڕه‌وه
ئه‌ڵێن وه‌ختی بێده‌نگی تارو
وه‌ستانی ئاوی كانی كانی ئه‌سكانه؟
ئه‌ی نابینن سالم وكوردی دابڕاون له‌نالی و شان به‌شانی مه‌ولاناخالیده‌وه‌ن
به‌دوای پیره‌مێرد و بێكه‌سه‌وه
بۆمه‌یدانی ئازادی و
ئه‌ڵێن ئه‌م كۆچه كۆچی كه‌شكۆڵ و فه‌رهه‌نگی
نوێی وشه‌مانه؟