Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
له‌ به‌رزایی‌ شوراكانه‌وه‌، دوا ڕۆمانی به‌یان سه‌لمان

له‌ به‌رزایی‌ شوراكانه‌وه‌، دوا ڕۆمانی به‌یان سه‌لمان

Closed
by August 28, 2013 کتێبخانە

 

 

 

 

ئه‌م رۆمانه‌‌ له‌ دووتوێی‌ 332 لاپه‌ڕه‌ و به‌ ئه‌ژماری‌ 500 دانه‌ و ساڵی‌ 2013 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتیی‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 

كاری‌ نه‌خشه‌سازیی‌ به‌رگی‌ جه‌بار سابیر كردوویه‌تی‌ و كاری‌ نه‌خشه‌سازیی‌ ناوه‌وه‌شی‌ رووپاك مه‌حمود ئه‌نجامی‌ داوه‌.

 

سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م رۆمانه‌‌ به‌م چه‌شنه‌ ده‌ست پێده‌كات: ئێوه‌ ده‌چنه‌ نێو جیهانی‌ شێته‌كانه‌وه‌، قه‌ڵا ته‌نها ناوێكه‌، شوێنێكه‌ بوونی‌ نییه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی‌ راستی‌ جیهان، رووداوه‌كانی‌ ئێره‌ یان زۆریان راستن، ئێمه‌ ته‌نها هه‌ندێ‌ ره‌وتیان رێكده‌خه‌ینه‌وه‌. هه‌ر كه‌سێ‌ خۆی‌ له‌م دەقەدا ببینێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها رێكه‌وته‌ و هیچی‌ دی‌. 

 

 سه‌رجه‌می ڕۆمانه‌که‌‌ له‌سه‌ر هاودژی ئه‌قڵ و شێتی بونیادنراوه‌، کێ زه‌کییه‌ ”شێتی” کوشت؟ کێن ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام ده‌ستدرێژییان به‌سه‌ریدا ده‌کرد؟ کێ تاوانباری راستییه‌؟ کۆمه‌ڵ؟ یان شێتی؟ یاخود ئه‌قڵ؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له‌و جیهانه‌ تێبگات ناچاره‌‌ بچێته‌وه‌ ئه‌ودیو شوراکان و له نزیکه‌وه‌ بۆ وڵام بگه‌ڕێ.

 

 

Previous
Next