
به‌رنامه‌ی پاكوخاوێنی…عــــــــــــه‌لــی حـه‌مـه‌ڕه‌شـید بــه‌رزنجی
ئاو پێویســــتی ڕۆژانه‌یه
ســــه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژیانه‌یه
پێویسته خاوێن ڕایبگرین
تـــاله‌نه‌خۆشی به‌دوور بین
ئاوی خواردنه‌وه ئاوی پاك
ده‌بێت سه‌ری داپۆشین چاك
ئاوی پیس و به‌كــــار هاتوو
فڕێ بده‌ین هه‌ر زوو بـــه‌زوو
پاشه‌رۆكی مرۆڤ یه‌كســــــه‌ر
دوور خه‌ینه‌وه له‌ده‌وروبــــه‌ر
یاخود بكرێته شــوێنی خـــۆی
ئه‌وه‌ی دیاری كــــــراوه بۆی
زبڵ وپاشـــــــه‌رۆكی ئــاژه‌ڵ
له ده‌وروبه‌ر نه‌كــــه‌ین كۆمه‌ڵ
پاك‌و خاوێنی بۆ هـــــــه‌مووان
كارێكه زۆر سوود به‌خشه‌وجوان
ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مــــووانه
له‌ماڵ و له قــــــــوتابخانه
ئێمه‌ی بچـــــوك ئێمه‌ی منداڵ
هه‌تا جوان بین وه‌ك گوڵی ئاڵ
خـــۆ پاكوخــــــاوێن ڕاده‌گرین
تا له نه‌خۆشــــی به دوور بین
پاكــــی به‌رگ و له‌ش ولارمان
ده‌خــــه‌ینه به‌رنامه‌ی كارمان
خوارده‌مـــــــه‌نی له هه‌رلایه
دانه‌پۆشـــــــــرا به‌كار نایه
پێویســـــته هه‌موو منداڵێك
له هه‌ر جێگایه‌ك هه‌ر ماڵێك
ده‌بێت به سابوون ده‌ست بشوات
ئه‌وسا بۆ نان خواردن بڕوات
یان كه له ته‌والێت هاته ده‌ر
ده‌ست به‌سابوون بشوات یه‌كسه‌ر
كاتێك به‌رنامه‌ی خــــــاوێنی
به دروســــتی بــه‌كــــــاربێنی
زوو ده‌بێته هــــــاوڕێی خۆشی
بێزارت نـــــــــاكات نه‌خۆش