
ده‌بم به پاقله فرۆش… ئیبراهیم هه‌ورامانی
5ی ئه‌یلولی 2013
سلیمانی
دره‌نگانیَكی شه‌وو
په‌ره …په‌ره‌ی شیعره‌كانم ،
كۆده‌كه‌مه‌وه .
سبه‌ی زوو ،
له‌ته‌ك عه‌ره‌بانه‌یه‌ك دا
ده‌چمه بازار .
نایه‌مه‌وه ،له‌وێ ،
ده‌بمه پاقله فرۆش .
بیرت نه‌چی؟
پاقله فرۆش ….
*****
ئیواران ،به‌زه‌رفی
پاقله‌وه …
ده‌چمه فه‌رمانبه‌را ن .
تا خودا پی ی ناخۆش بێ !
عاره‌ق …عاره‌قی تاڵ
ده‌خۆمه‌وه .
به‌ده‌م مه‌ست بوونمه‌وه
چاو ده‌برمه چاوی ساقی
تا خودا پی ی ناخۆش بیت
ئاره‌ق ده‌خۆمه‌وه .
***
نیوه‌ی شه‌وان
به‌رۆحیكی مه‌سته‌وه
حیكایه‌تی ئه‌م ژیانه
سه‌خیف بووه .
بۆ گلۆبی سه‌رجاده‌كان ….
بۆ پیاوانی ژینكه پاریز …….
بۆ شه‌قامه چۆله‌كان …..
ده‌گیرمه‌وه .
بیئه‌وه‌ی چاوه‌ری ی كه‌سیك بم
كه‌سیك چاوه‌ریم بكات .
هه‌نگاوه شه‌كه‌ته‌كانم
ده‌ژمیرم .
یه‌ك ….دوو ….سێ …
سه‌د …هه‌زار
تا له‌په‌نای دوكانیكی
عه‌تر فرۆش دا
خه‌وو ده‌مباته‌وه .
*****
سبه‌ی زوو
كه‌لعاده
ده‌بمه‌وه به پاقله فرۆشه‌كه‌ی جاران .
*****
ده‌مه‌و عه‌سره
چی په‌ره‌ی شیعری
لووله كرا‌و هه‌یه
كۆده‌كه‌مه‌وه .
نه‌ك خوا كرده
باره‌شه‌یه هه‌ڵیان مالێ و
بگه‌نه لای مالی ئیوه .
هه‌ست بكه‌یت
من چه‌نده كوناه و
تۆ چه‌نده گوناه بار