هـه‌ڵغــۆتجـه …. فازیل شـه‌وڕۆ
(هه‌ڵه‌بجه + غۆته = هه‌ڵغۆتجه)
له به‌ره‌به‌یانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی 21/ ئۆگستی 2013، بۆ جارێکی تر تراجیدیای ژه‌هرو مه‌رگ و کاره‌ساته شوومه‌که‌ی (16ی ئاداری 1988)ی هه‌ڵه‌بجه وده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان ، له چه‌ند ناوچه‌ێکی جوان و دڵگیری (غۆته‌ی دیمه‌شق) له سوریا له سه‌ر ده‌ستی به‌عسییه ئه‌نفالچیی وڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ئه‌وێ ترسناکانه دوو باره بۆوه و له ماوه‌ی سێ سعاتدا به گوێره‌ی ڕاپوڕتی – پزیشکانی بێ‌سنوور- (3600) به‌رکه‌ته‌ی چه‌کی کیمیاوی ده‌گا‌ته نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌وان و به هه‌زاران ژن و منداڵ و پیرو نه‌وجه‌وانی سڤیلی پاک و بێ‌تاوان وبێگوناح ده‌کرێنه قوربانی شه‌هوه‌ته ساددیه که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پیاوکوژه خوێنخۆره‌کانی.
ژه‌هربارانکردنی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات و بێچه‌ک له پرخه‌ی خه‌وی خۆشدا ، به به‌رچاوی هه‌موو میدیاکانی دنیاوه، له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ده‌بێ باوک و خزمه‌تکارو خه‌مخۆری هاوڵاتییه‌کانی خۆی بێ مانا و ده‌لاله‌تێکی ترسناکی له دڵی مرۆڤه‌کان و پیگه‌جوگرافیاکه‌ی ناوچه‌که ورژاند.
به‌شار ئه‌سه‌دی ده‌ستڕه‌ش، له جیاتی هه‌موو دیکتاتۆره ملهوڕه‌کانی دنیا، به ده‌نگێکی به‌رز په‌یامه‌ێکی ژه‌هراوی له‌بن گوێ خه‌ڵکی شۆرشگێر‌و مافپه‌روه‌ر وسته‌مدیده و لانه‌وازه‌کانی جیهان دووپاتکرده‌وه که ئه‌وان بێمنه‌تانه‌وه به‌ده‌ر له هه‌موو یاسا و ماف و عورف وبه‌هاێکی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه ئاماده‌ن له پێناوی کۆشک وته‌لار و شه‌وی سوور‌و جامی باده وشه‌هوه‌تی حه‌زو له‌زه‌تی خۆیان ، له ده‌ستیان دێ به چرکه‌ساتێک، هه‌ر وه‌ک مێشووله کوشتن ، هه‌زاران هه‌زار گیانی هاوڵاتی خۆیان بخه‌نه ژێرپای خۆیان و زیندبه‌چاڵیان بکه‌ن. له کاتێکدا ئه‌وان نیو سه‌ده‌یه له سه‌نگه‌ردان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رانه‌ی ئه‌وان به (دۆژمنی مێژووی گه‌ل و نه‌ته‌وه) ناوی ده‌به‌ن و تا ئێستا جورئه‌تیان نه‌کردوه یه‌ک فیشه‌کی ده‌مانجه به‌روویاند بته‌قێنن!
ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌ی یاخه‌ی مرۆڤی ئاسایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌گرێ ئه‌وه‌یه: بۆ ئه‌وان له دیدی روانگه‌ی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانی هه‌موو خه‌ڵکانی جیهانی ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌حرومکراون و وا به‌چاوی سووکه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن؟
دانیشتوانی (غۆته)و گیانی قوربانییه‌کان چاوه‌ڕوانی بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌قامه‌کانی شار‌و شارۆچکه‌کانی هه‌موو ده‌ر و دراوسێ و دنیا بوون. جه‌خار، نه که‌سێ خۆی سووتاند، نه خۆپێشاندانێک کرا ، نه گه‌رووێک هاته هاوار. (غۆته)یش وه‌ک ده‌ها کاره‌ساتی گه‌وره وترسناکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ، بوون به ژماره‌ی ده‌نگ و باسی میدیاکان و مانشیتی تۆخی رۆژنامه زه‌لیله‌کانی ئه‌و وڵاتانه!
ئه‌وه‌ی که منی ، وه‌ک رۆڵه‌یه‌کی کورد، زۆر دڵته‌نگ و په‌ستکرد ئه‌وه بوو، که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له خوێندکارو رۆشنبیر‌و ئه‌دیب و نووسه‌ر ورێکخراوه مه‌ده‌نیده‌کان و خه‌ڵکی ره‌ش و رووت هیچ چالاکی و ناره‌زایی و هاوخه‌میێکی خۆیان بۆ قوربانییه بێتاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی (غۆته) نیشان نه‌دا. ئه‌و کورته وتارانه‌ی لێره و له‌وێش له هێندی گۆشه و ماڵپه‌رو فێیسبووک په‌خشکران زۆر لاواز‌و کرچ وکاڵ بوون.
به‌راستی ده‌بوایه و ئه‌رک بوو له‌سه‌ر شانی هه‌ر تاکێکی کورد ، که خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌نفال و ژه‌هربارانکر‌دن و جینۆسایده، به ده‌ستی هه‌مان رژێمی ره‌شگوژی مرۆڤایه‌تی، ده‌بوایه هه‌ڵوێستی مه‌زن ودیارو کاریگه‌رمان هه‌بووایه. چونکه هه‌م ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تییه‌و هه‌م زیندووکردنه‌وه‌ی کێسه به‌رسه‌نه‌چووه‌کانی خۆمانه له کیمیاوی بارانکردو قڕوبڕکردنی ژن و منداله‌کانمان به ده‌ستی شاگرده‌کانی ئه‌فله‌ق و هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان!
ژه‌هربارانکردنی ده‌ڤه‌ری (غۆته)ی وڵاتی شام ، زه‌نگێکی به هیزه بۆ کوردان له هه‌ر کوێ کورستان بن، که هیچ دوور نییه له دوارۆژدا، له بارودۆخی نائاسایی وه‌ک (غۆته)، هه‌ڵه‌بجه‌کان دووباره ببنه‌وه وکه‌سیش به هانامانه‌وه نه‌ێت. بۆیه ده‌بێ رۆڵه‌ی کورد تا رۆژی مه‌حشه‌ر جینۆسایدی (هه‌ڵه‌بجه) وئه‌نفال وسرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان له سه‌رده‌ستی دڕه‌نده‌ترین رژێمه‌کانی ناوچه‌که له یاد نه‌چێ.
ئه‌م رووداوه جه‌رگبڕانه عیبره‌تن بۆ مه‌مانان که ده‌بێ چه‌نده هۆشیارو به‌خه‌به‌رو ته‌باو یه‌کریز بین له ناوخۆماندا.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی ریگای ئازادی و دادپه‌روه‌ری له هه‌ر کۆێ هه‌ن!
دیمه‌نی ده‌ڤه‌ری غۆته
له سوریا