
ناشرینكردنی ناوی گۆڕان …. شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د
ململانێی سیاسی له‌كوردستاندا له‌بیش ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كوران بوونی نه‌بوو ، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بوو ریككه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژی به‌حت بوو له‌نێوان یه‌كیتی وپارتی دا كه‌سه‌رجه‌م جومگه وبنه‌ماكانی ئازادی ودیموكراسی ومافی مروفیان له‌دوو توی به‌نده‌كانی ئه‌و ریككه‌وتنامه‌دا كوشتبوو ، جگه له‌مه‌ش ئه‌م ریككه‌وتنامه‌یه ببووه هۆی نه‌بوونی ده‌نگی “نا ” وناڕه‌زایی وكه‌ش وهه‌وایه‌كی بیده‌نگ وترسناكی له‌كوردستان دا دروست كردبوو ، سه‌باره‌ت به‌هیز وحیزبه‌كانی دیكه‌ش هیج قورسایی وده‌نگیگی گه‌وره‌یان له‌به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌كانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدارنه‌بوو به‌تایبه‌تی یه‌كگرتوویی ئیسلامی وه‌كو پیویست نه‌یتوانیبوو رووبه‌رووی هه‌ڵه وچه‌واشه‌كارییه‌كانی یه‌كیتی وپارتی بێته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌یه‌كی هه‌ر زۆری خه‌لكی كوردستان له‌ناخه‌وه له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی وپارتی زۆر تووڕه ببوون به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی دزینی داهات وبودجه‌ی كوردستان وبه‌قاجاغبردنی نه‌وت ویاری كردن به‌موقه‌ده‌ساتی وولات وره‌ك داكوتانی دیكتاتوریه‌تی بنه‌ماڵه‌یی وهه‌زاره‌ها گه‌نده‌لی دیكه كه‌خۆی له‌ده‌وله‌مه‌ندكردنی به‌رپرسه‌كان وبركردنی كیرفانیان ده‌بینێته‌وه به‌پێشێل كردنی مافی گشتی خه‌ڵك ..
كه‌واته له‌ناڕه‌زاییه‌كانی گه‌له‌وه تێده‌گه‌ین كه‌گۆڕان ووشه‌یه‌ك نیه تایبه‌ت به‌بزووتنه‌وه‌كه‌و خودی به‌رێز ” ناوشیروان موسته‌فا ” ، گۆڕان هیوایه‌ك نیه كه‌ته‌نها له‌نێو زه‌رگه‌ته وسایتی سبه‌ی وعه‌قڵی گۆڕانخوازان دا بێت ، گۆڕان جووڵه‌یه‌ك نیه كه‌ته‌نها له‌دوای 25ی حه‌وته‌وه ده‌ركه‌وتووبیت ، گۆڕان له‌هه‌موو ئه‌مانه گه‌وره‌تره ، گۆڕان خه‌ونی نیو سه‌ده‌ی كورده ، ئاواتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه ، ئه‌م حه‌ز وخولیاییه جه‌ماوه‌ر بۆگۆڕان هیچ په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ت وئه‌ندێشه‌ی ” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ونوشیروان موسته‌فا ” نه‌بوو .. به‌ڵكو زاده‌ی عه‌قڵیه‌ت وسه‌رچاوه‌ی ڕوحی تاكی كورد بوو ..
ئاشكرایه كه‌ئێمه له‌ماوه‌ی زیاد له‌بیست ساڵه دوو هێزی پاوانخواز وتوتالیتار حوكمی كوردستان ده‌كه‌ن ، له‌ماوه‌ی حوكمڕانی كردنیشیاندا هه‌موو وه‌سیلیه‌كیان گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌شه‌یتانیكردنی فریشته وفریشته‌كردنی شه‌یتان ..له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌م دوو ئه‌ژدیهایه‌دا دۆست ودۆژمن وكورد وعه‌ره‌ب ودوێنی وئه‌مڕۆ وئێره وئه‌وێ هیچ گرنگیه‌كی نیه ، لای ئه‌مانه ئه‌وه گرنگ نیه كه‌كێ دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورده ، گرنگ نیه نیشتمان چه‌ند پارچه پارچه ده‌كرێ ، گرنگ نیه هاولاتیانی چون تێكده‌شكێنرێن وروح وهه‌ستیان وێران ده‌كرێ ، گرنگ نیه سنور وناوچه دابڕینراوه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاكی وولات یاخود نا !؟ به‌ڵكو ته‌نها دوو شت لایان گرنگه یه‌كه‌م : مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور ودرێژ به‌بێ ره‌چاوكردنی هیچ یاسایه‌كی مرۆڤایه‌تی , دووه‌م : قه‌به‌كردنی داهاتی ئابوری خۆیان له‌بواری دروست كردنی كۆمپانیای بازرگانی زه‌به‌لاح بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ..
ئه‌م دوو خولیایه‌یان وای كردووه باكیان له‌هیج شتیك نه‌ماوه وسڵ له‌هیچ شتێك نه‌كه‌نه‌وه ، بۆیه زۆرجار ئه‌گه‌ر به‌ووردی ته‌ماشای هه‌ڵوێستی سیاسی وئه‌دا وكاره‌كانی ئه‌م دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره بگرین ئه‌وا جۆرێك له‌ڕه‌فتاری منداڵانه ونه‌فامانه ده‌بینین ، بۆنموونه كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان دروست بوو ، یه‌كسه‌ر هه‌ردوولایان بێ خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كه وبێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیاندا بچنه‌وه هێڕشی كتوپڕیان كرده سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌كی گشتی جه‌ماوه‌ری بوو ته‌عبیری له‌خواستی گه‌ل وداواكاری هاوڵاتیان ده‌كرد ..
هیچ هێزێكی سیاسی نیه كه‌خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه نه‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ناكرێ جیاوازییه‌كان وهه‌موو گۆڕێنی هه‌ڵوێستی مرۆڤێك به‌هه‌ڵه بزانین ، كاتێك له‌نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ده‌م وچاوێكی پێشووی هه‌ردوو حیزب ده‌بینین ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه‌گۆڕانیش هه‌مان ڕێچكه وبه‌رنامه‌ی ئه‌و دوو پارته‌ی گرتووه‌ته به‌ر .. به‌ڵكو به‌شێكه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سانه كه‌باوه‌ڕێان به‌كاركردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وپارتی دا نه‌ماوه ..
له‌سیاسه‌تدا ململانێ كردن وهه‌وڵدان بۆ ڕاكێشتنی سه‌رنجی خه‌ڵًك شتێكی ئاسایی ودیارده‌یه‌كی سروشتیه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م دووپارته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ ناچێته خانه‌ی هیچ قاموسێكی سیاسیه‌وه ونه‌بریتی له‌ململانێ سیاسی ونه‌بریته له‌بێكه‌وه كاركردن به‌ڵكو بریتی له‌موهاته‌رات وگه‌مه‌یه‌كی بێ‌مانا كه‌هیچ ئه‌نجامێكی عه‌قلانی به‌ده‌سته‌وه نادا ،بریتی یه له‌ململانێ شه‌خسی وبنه‌ماڵه‌یی وناوجه‌گه‌رێتی !؟! .هه‌ر ئه‌م غه‌ریزه سیاسیه وای كردووه كه‌هه‌تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش ئێمه تانوانین به‌و دوو هێزه بڵێن سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ؟!