ده‌نگ ده‌ده‌م به‌وه‌ی كه گه‌راجمان بۆ دابین ده‌كات!
ئه‌وه‌ی كه ئاشكرایه سه‌ركه‌وتووترین ئیداره ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌موو گرفتێك چاره‌سه‌ری گونجاوی پێیه، به‌پێی توانای ئیداره و كۆمه‌ڵگه، بۆ هه‌ر یاسایه‌كیش زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو و له‌بار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كه، بۆ هه‌ر فه‌رمانێكیش به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی گه‌ل دێنێته به‌رچاوی خۆی، نه‌ك ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی لایه‌نێك یان گروپێك یان چه‌ند كه‌سانێك…
لێره‌دا نامه‌وێت بچمه ناو بواری سیاسه‌ت، به تایبه‌تی له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه هه‌ڵاوهۆریایه‌كی گه‌رمی هه‌ڵبژاردنه، سه‌ره‌ڕای گه‌رمی هاوینی تاقه‌تبه‌ر! با هه‌ر لایه‌نێك و كه‌سانێك له‌نێو ئه‌و لایه‌نانه، به هه‌وه‌سی خۆیان پلیتی لایه‌نگیریم بۆ نه‌بڕنه‌وه بۆ لایه‌نێك و حزبێك! به دژی خۆیانم تێنه‌گه‌ن یان به دژكاری لایه‌نێكی دیكه، چونكه ئه‌وه زۆر باوه له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه داماوه‌ی خۆمان، كه كه‌س ناوێرێت قسه‌یه‌كی ره‌وا بكات، یان بیروڕای خۆی ده‌رببڕێت، هه‌ر زوو خه‌ڵكانێكی خۆڕه‌پێشخه‌ری نێو حیزبه‌كان تۆمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌بارێنن، و ده‌یكه‌نه لایه‌نگر و سیخوڕی سه‌ر به حزبێك و گروپێك و زۆرجاریش به وڵاتێكی ئیقلیمی و جیهانی!!
نامه‌وێت بڵێم ئه‌مه نیشانه‌ی چیه، ئه‌وه بۆ براده‌ران و خوێنه‌ران به‌جێده‌هێڵم، ئه‌وان حوكمی دادوه‌رانه‌ی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه!!
ئه‌و چه‌ند رۆژه هه‌ستی خۆم چڕكرده‌وه له‌سه‌ر قسه‌ی كاندیده‌كانی حزبه‌كان و به‌رنامه‌كانیان بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان، دیاربوو كه به‌رنامه‌كانیان زۆر گشتگیربوو و له دوو سێ خاڵی پوخت چڕنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنیه‌تی، دڵنیاشم له‌وه‌ی كه به ته‌نیا هیچیان پێناكرێت، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر شتێك نه‌ده‌ن، ئه‌وا به كاندیده‌كان هیچ ناكرێت، ته‌نها موچه‌یه‌كی باش و پشوویه‌كی وه‌رزیی باش و سه‌فره و ئیفاد و گه‌شتوگوزاریش هه‌ر مه‌پرسه، خانه‌نشینیه‌كانیشیان دێته سه‌ر هه‌موو خه‌مان!!
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه، كه بڕیارێكی زۆر ده‌رچوو بۆ هێنانی ئوتومبێڵ (نایه‌ینه سه‌ر هۆی زۆریی هێنانی ئوتومبێڵ!)، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ شوێن بكرێت بۆ ئه‌و زۆریی و بۆرییه‌ی ئوتومبێڵ له شه‌قام و كۆڵان و له هه‌مووشیان گرنگتر گه‌راج و پارك بۆ وه‌ستانی ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئوتومبێڵه‌كان!! ئه‌گه‌ر باسی هه‌ولێر بكه‌ین وه‌ك پایته‌خی كوردستان و پایته‌ختی گه‌شتیاریی ساڵی 2014، كه چۆن شارێكی بێ گه‌راج و پاركی شایسته‌یه، ئه‌وا شاره‌كانی دیكه زۆر داماوترن له‌م باره‌یه‌وه، نازانم چۆن به‌رپرسه‌كانمان تا ئێستا بیریان له‌م كێشه گرنگه نه‌كردۆته‌وه كه رۆژانه خه‌ڵكی تووشی چه‌ندین گیروگرفت ده‌كات!
پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه چۆن وا به ئاسانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندن و بونیاتنانی میوانخانه و چێشتخانه و كۆمه‌ڵگه گه‌شتیاریی ده‌فه‌رموون، وا به ئاسانی مه‌رج له‌سه‌ر خاوه‌ن ئه‌و پڕۆژانه دابنێن، كه ده‌بێ قاتێك یان دوو قات له باڵاخانه‌كانیان بكه‌ن به پارك بۆ وه‌ستانی ئوتومبێڵه‌كانی میوانه‌كانیان، نه‌ك چه‌ندین دۆنم زه‌وی ببه‌خشنه ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به گه‌راج!! هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌دارانیش و ئه‌وانه‌ی كه گه‌راجیان هه‌یه هان بده‌ن، كه گه‌راج و پاركی باڵاخانه‌یی دروست بكه‌ن، كه شوێنیش كه‌م ده‌گرێت و ئوتومبێڵی زۆرتریش له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و كاندیده‌ی پشتگیریی له‌م پێشنیار و به‌رنامه‌یه ده‌گات ده‌نگی من و زۆرێك له خه‌ڵكی مسۆگه‌ر ده‌كات.