له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵک بوونی نیه!
پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان ده‌ستی پێ کردووه بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سته‌م لێ کراو بوونی هه‌بێ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا . له‌وانه‌یه لای زۆرێک ئه‌و پرسیاره بێته ئاراوه مانای چیه ئه‌مه ؟ ئه‌گه‌ر لایه‌نێک سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا ئه‌وه نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه؟.
هیج کاتێک ده‌نگی زۆر نه‌بوووه‌ته پێوانه بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی به‌رژوه‌ندیه‌کانی زۆربه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کاندا نه‌ک له کوردستان یا له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا . کا مه حیزبی هه‌ڵبژێردراو توانیویه‌تی هه‌ژاری نه‌هێڵێ ؟ کامه حیزبی هه‌ڵبژێردراو توانیویه‌تی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به دی بێنێ ؟ له‌کام کۆمه‌ڵگادا حیزبی هه‌ڵبژێردراو توانیویه‌تی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی کۆمه‌ڵگا له لایه‌نی که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌داره‌وه له ناو ببات؟ له کام کۆمه‌ڵگادا حیزبی هه‌ڵبژێردراو توانیویه تی سامانی کۆمه‌ڵگا بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاو بۆ خۆشگوزه‌رانیان به کار بێنێ ؟ له کوێدا چاکسازی ڕیشه‌یی ئه‌نجام دراوه؟ له کوێدا ئازادی بی قه‌یدوشه‌رتی سیاسی به دی هاتووه؟ کامه حیزبی هه‌ڵبژێردراو توانیویه‌تی بێ‌کاری نه‌هێڵێ وبیمه‌ی بێ‌کاری تێر‌و ته‌سه‌ل بۆ بێکاران دابین بکا.؟!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ڕۆشنه ته‌نانه‌ت بۆ که‌سێکی ساده‌ش که هیچ له سیاسه‌تیش نه‌زانێ ،هیچکات حیزبی هه‌ڵبێژدراو نه‌یتوانیوه خه‌ونه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵک به دی بێنێ. په‌رله‌مان جێگایه‌که بۆ یاسایی کردنی باردۆخیکی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ژاری وبرسیه‌تی و بێبه‌شی و بێ مافی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ئه‌نجا دواتر بۆ 4 ساڵی تر ئه‌م بارۆدۆخه تازه ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆی بهێڵرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ جار کارێکی بچوک ده‌کرێ گۆڕانکاریه‌کی بچووک ڕوو ئه‌دا ئه‌وه به‌ره‌نجامی چه‌کوشی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران وخه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ته که له که‌لله‌ی حیزبی هه‌ڵبژێردراو ئه‌درێ .
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار کاتێ ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر ئه‌وان پێ یان ده‌ڵێن ئێوه بۆتان نیه وا بکه‌ن ئێوه ئاژاوه گێڕن ئێمه خه‌ڵک هه‌ڵی بژاردووین ئێمه نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکین . سوکانی ماشینی کۆمه‌ڵگا به ده‌ست ئێمه‌وه‌یه تا 4 ساڵ . ئه‌مه ناوه‌ڕۆکه زۆر خراپه‌که‌ی په‌رله‌مانه تا 4سال ئه‌گه‌رله ناو کۆمه‌ڵگادا قه‌تڵ عام بکه‌ن خه‌ڵک بکوژن گه‌نده‌ڵی بکه‌ن وخه‌ڵک له برسا بمرێ ، سامانی کۆمه‌ڵگا به تاڵان ببرێ هیچ که‌س بۆی نیه ئه‌و حیزبه له ده‌سه‌ڵات بێنێته خواره‌وه.
ئایا هۆی چیه حیزبی هه‌ڵبژێدراو زۆربه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک به ده‌ست دێنێ ده‌بێته حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له کاتێکا نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه‌کانی نیه‌و نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵک ناکات؟
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که زۆرترین سه‌رمایه‌ی له بن ده‌ستدایه یا سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کان پستیوانیه‌کی باشی ماددی ده‌که‌ن بۆ پروپاگه‌نده‌کانی ، ئه‌و حیزبه زۆرترین داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنی له به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی درۆی شاخدار بکات و به‌ڵێن و په‌یمانی درۆزنانه بدا و گوێ ی خه‌ڵکی پێ کاس بکا‌و هه‌نگوینی درۆ ده‌رخواردی خه‌ڵک بدا ، جا کامه حیزب بتوانێ زۆر به باشی و به لێزانانه درۆ بکات خۆی به دڵسۆزی خه‌ڵک نیشان بدات ئه‌وه ده‌یباته‌وه، یا هه‌ندێ تاکتیکی تر به کار ده‌هێنی وه‌ک ئه‌وه‌ی به سه‌ر هه‌ژارانداپاره ببه‌خشێته‌وه‌و سواڵی ده‌نگ بکا، ئه‌وه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ.
له هه‌ندێ ووڵات حیزبی هه‌ڵبژێردراو حزبێکی ڕاسیسته وله هه‌ندێ ووڵاتیش حیزبیکی فاشیسته وله هه‌ندێ ووڵاتیش حیزبێکی تیرۆریسته وله هه‌ندێ وڵاتیش حیزبێکی ناسیونالیسته و یاحیزبێکی ئیسلامیه ..هتد کێ هه‌یه نه‌زانێ ئه‌مانه دژی ئینسانیترین به‌رنامه‌یان پێیه بۆ کۆمه‌ڵگا ئیتر چۆن ده‌کرێ بووترێ ئه‌مانه نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکن هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه.!
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستان ده‌گوزه‌رێ نمایشێک وسیناریۆیه‌کی تره به خه‌ڵکی به‌شمیه‌نه‌تی ئه‌و ووڵاته ده‌کرێ. هه‌ر حیزبه خۆی به نوێنه‌ری زۆربه ده‌زانێت وبه ناوی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه خۆی ناو ده‌بات و قسه ده‌کات. پارتی ده‌ڵێ من خزمه‌تی خه‌ڵکم کردووه ، سه‌رده‌می زێڕنیم بۆ خه‌ڵکی کوردستان هێناوه‌و ده‌یه‌وێ خزمه‌تی زیاتر بکات، یه‌کێتی ده‌ڵێ بۆ گه‌شه پێدانی ئابوری کوردستان،بۆ ئازادی به‌رفروانتر ده‌یه‌وێ بچێته په‌رله‌مانه‌وه ، گوڕان ده‌ڵێ بۆ له ناوبردنی گه‌نده‌ڵی وبه‌کارهێنانی سامانی ووڵات بۆ خه‌لک ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات بگرێ ،ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن ده‌سه‌لاتێکی به ویژدانی خواییان ده‌وێ ، شوعی ده‌ڵێ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵاتیان ده‌وێ..هتد
ئه‌و سه‌رده‌می زێرینه‌ی پارتی ده‌بێ چی بێ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێ ئه‌مه وانیه،سه‌رده‌می زێڕین بۆمه‌سعود بارزانی وبۆ نیچرڤان بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌یان و وه‌زیره‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان و به‌رپرسه حیزبیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته . ئایا له‌و سامانه‌ی ووڵات هه‌رتاکێکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م کاربده‌ستانه وه‌ک یه‌کیان به‌رکه‌وتووه، . هه‌ریه‌که له‌م کاربه‌ده‌ستانه بگره خاوه‌ن ده‌یان خانوو و کۆشک ته‌لارن ، خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلارن که‌چی خه‌ڵک هه‌یه‌خانویه‌کی نیه تیایا بژی خه‌ڵک هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه نه‌چنه سه‌رکار نانی ئه‌ورۆژه‌یان نیه بیخۆن ، سه‌ده‌ها هه‌زار خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست فرۆشی ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن ژماره‌ی ئه‌و خانه‌وادانه که‌م نین که له به‌ر نه‌بوونی منداڵه‌کانیان ده‌نێرنه سه‌ر جاده بۆ کار کردن، که‌م نین ژماره‌ی سواڵکه‌ران له کوردستان، که‌م نین ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له به‌ر بژێوی خۆیان ومنداڵیان به ناچاری له‌ش فرۆشی ده‌که‌ن ئه‌مه‌یه سه‌ردمی زێرین بۆ خه‌لکی کوردستان درۆیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه مه‌گه‌ر ته‌نها که‌سانێک باوه‌ر به‌مه بکه‌ن که ناوی کوردستانیان نه‌بیستبێ.
گه‌شه‌پێدانی ئابوری یه‌که‌ی یه‌کێتی بۆ کێ یه له پێناو کێدایه؟ ، هه‌ر به پێی سیستمه بورژوایه‌که‌ی ” یه‌کێتی” به‌رهه‌می ئه‌م گه‌شه‌پێدانه بۆ خه‌ڵک نابێ هه‌ر بۆئه‌و چاوچنۆکانه ده‌بێ که تا ئێستا لێیان خواردوه. یا ده‌ڵی ئازادی فروانتری ده‌وێ. یه‌کێتی خۆی شانبه‌شانی پارتی کاریان کردوه بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی هه‌ر له کوشتنی موخالیفانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسانه‌وه بگره تا کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان تا کوشتنی خۆپیشانده‌رانی 17 ی شوبات و فه‌رز کردنی فه‌زای میلیتاری‌و گرتن و فڕاندن وتیرۆرکردنی به‌تاک و به کۆمه‌ڵی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌وا‌نیان قبوڵ نه‌بووه.
یا ئه‌وه‌ی” گؤڕان” ئه‌یانه‌وێ گه‌نده‌ڵی له ناوبه‌رن؟ گه‌نده‌ڵی چۆن له ناو ده‌چێ له کاتێکا تۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریت هه‌ڵبژاردووه، له‌م سیسته‌مه‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها ده‌م و چاوی گه‌نده‌ڵکاران بگۆریت ،له‌وانه‌یه بتوانیت رێگا بگری له هه‌ندێ کاربه‌ده‌ست و به‌رپرس گه‌نده‌ڵی نه‌که‌ن به‌ڵام ناتوانی رێگا بگری له سه‌رمایه‌داران و کۆمپانیه‌کانیان که به دوای قازانجدا نه‌رۆن ،ناتوانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بیت که چاوچنۆکه‌کان ده‌ست له که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌ڵبگرن ، که ئه‌مه خۆی سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵیه ، تۆ که لایه‌نگری ده‌سه‌لاتی بۆرژوایی بیت ئه‌وه لایه‌نگری کۆمه‌ڵگایه‌کی قه‌یران گرتووی، قه‌یرانیش هه‌ر به‌سه‌ر بێ به‌شاندا ده‌شکێته‌وه، واته تۆ لایه‌نگری کۆمه‌ڵگایه‌کی که سیسته‌می باڵاده‌ستی ئابوری قازانج په‌رستان و گه‌نده‌ڵکارانه ، بۆیه ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی گه‌وره‌یه که گۆڕان گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێ.
له ده‌سه‌ڵاته به ویژدانه خوایه‌کی” ئیسلامیه‌کاندا” ده‌بێ چی بگوزه‌رێ؟ به‌و پێ‌یه‌ی خوا رزقی خه‌لک ده‌دات ، ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ر ده‌وله‌مه‌ند تر ده‌بێ، هه‌ژار هه‌ر هه‌ژارتر ده‌بێ ، ده‌ستورو یاسا به جۆریک ده‌بێ که ته‌نها که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌داری چاوچنۆک لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن،له‌و سیسته‌مه‌دا ژیانی به قه‌ولی خۆیان کافران و دوژمنانی خۆداده‌بێته دۆزه‌خی سه‌ر زه‌مین،له به‌ر دزی خه‌ڵکی ده‌ست و قاچی ده‌بڕدرێته‌وه و تاوانبار سه‌ریان لێ ده‌کرێته‌وه . به هاتنی ئه‌مانه بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌رچی خۆشی وخۆسه‌ویستیه له ناو ئه‌چێ. له به‌ر ئه‌وه پروپاگه‌نده‌ی ئه‌مانه درۆی گه‌وره گه‌وره‌ن هیچی تر
“حیزبی شیوعی” ده‌یه‌وێ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له ناوکۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پر چه‌وسانه‌وه‌ی بۆرژوازیدا بۆ خه‌ڵک بینێ، حیزبی شوعی بی ئه‌وه‌ی له ڕیشه‌ی ناعه‌داله‌تی بدا که نیزامی چینایه‌تی بۆرژوازیه وه سه‌رچاوه‌ی ناعه‌داله‌تیه ، بێ ئه‌وه‌ی له دژی یاساکانی بۆرژوازی بێت ده‌یه‌وێ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێنێ ، حیزبی شوعی حیزبێکه له خانه‌واده‌ی حیزبه بۆرژوایه‌کانی تر بۆیه ناتوانێ لایه‌نگری عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
خۆی له راستیدا په‌رله‌مان یاسادارێژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران وچاوچنۆکه‌کانی بۆرژوازیه. له‌م په‌رله‌ماندا هیچ کاریک ناکرێ بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی بۆ هاوڵاتیان . ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیسته‌کان جاروبار ده‌یانه‌وێ به‌شدار بن له‌م په‌رله‌مانه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه له‌وێدا کار بکرێ بۆ به هێز کردنی به‌ره‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌م دیده له دژی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی به هه‌موو ده‌زگاکانیه‌وه به په‌رله‌مانیشه‌وه. چونکه ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ده‌سه‌ڵاتی شورایه . دسه‌ڵاتی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه که لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژیڕێن ، هه‌ر نوێنه‌رێ له هه‌رکاتێکا بۆ به‌دیهێنانی خواست و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵک کاری نه‌کرد له هه‌ر کاتێکا بێت ده‌توانن دایگرنه خواره‌وه نه‌ک تا 4 ساڵ خه‌ڵکی لێێ بوه‌ستێ. له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا گه‌نده‌ڵی له ناو ئه‌چی چونکه ڕیشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌بندا هه‌ڵده‌کێشێ که سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه له جێگاکه‌یه‌دا سیسته‌می ئابوری سیاسی یه‌که‌ی خۆی دا ئه‌نێ که سۆشیالیزمه. له‌و سیسته‌مه‌دا موچه‌ی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و هه‌ربه‌رپرسێکی تر ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی کرێکارێکی خاوه‌ن پیشه‌یه ،باجێکی زۆر له سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان دا ئه‌نرێ تا وای لێ دی هیچ که‌س ده‌وڵه‌مه‌ند نابێ و هیج که‌س هه‌ژار نابێ.
ئه‌و لایه‌نه‌ی بتوانێ ئه‌م بارۆدۆخه به دی بێنی و بۆ ئه‌لگۆی شورایی کار بکا‌و گه‌نده‌ڵی ریشه‌کێش بکا ئه‌وه ده‌توانێ نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ جا ئه‌گه‌ر حیزبێکی گه‌وره بی یابچوک ، گروپێک یا تاکه که‌سێک بێ ئه‌وه نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵکه، ئه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه نه‌ک ئه‌و حیزب و لایه‌ن و که‌سانه‌ی تر که نوێنه‌ری که‌مایه‌تی مشه‌خۆری بورژوازین و گورگن و له پیستی مه‌ڕدا خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن.
چاکتر وایه خه‌ڵک ده‌نگ به‌مانه نه‌دا، له جیاتی ئه‌وه داوا بکه‌ن ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان ده‌وێ ، گاڵته جاڕی ده‌نگدان به‌سه ، ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵکاران و مافیاکان به‌سه ، ده‌سه‌ڵاته فریکاریه‌کانی تریشمان ناوێ ، هیچ دسه‌ڵاتێکمان ناوێ خه‌ڵک تیایا هه‌ژار بێ ، بێکار بێ ، برسی بێ ، بێ ماف بێ ، کۆمه‌ڵگا دابه‌ش بکا به سه‌ر تایفه ودین و نه‌ته‌وه‌و عه‌شیره‌ته‌و وه هاوڵاتیان به چاوی یه‌کسان چاو لێ نه‌کا.
سه‌ردارعه‌بدوڵا حه‌مه
3/9/2013