به‌ره‌و خوێندنگا …. رۆسته‌م خامۆش
Closed
ئه‌م ساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو
كاتی خوێندنه دوای هه‌ندێ پشوو
له گه‌شت وسه‌فه‌ر تێر یاریمان كرد
له چه‌نده‌ها خول به‌شداریمان كرد
000 000 000
ئێستاش دڵ گه‌رم ده‌روون پڕله جۆش
ڕوو له خوێندنین به جلی تازه پۆش
هه‌نگاو ده‌هاوین به‌ره‌و خوێندنگا
بۆ ماڵی زانست ڕووناكی ڕیگا
000 000 000
ئێمه‌ی قوتابی ئه‌وه‌ستین بێده‌نگ
گوێ ڕائهدێرین له بۆ یه‌كه‌م زه‌نگ
زه‌نگی خوێندنی ساڵێكی نوێ
له‌وده‌مه‌ی كه‌خۆر جوان ده‌رئه‌كه‌وێ
رۆسته‌م خامۆش