Skip to Content

Friday, December 13th, 2024
ســــــــــــــــــاڵی تازه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید  به‌رزنجی

ســــــــــــــــــاڵی تازه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

مـــــنداڵـــــینه‌ ده‌ی وه‌رن

مژدانــــــه‌تان وه‌رگــــرن

ســـــاڵی تازه‌ هــــاته‌وه‌

به‌ دڵخـــــۆشی هه‌ڵپه‌ڕن

***

ده‌رگای قوتابخانه‌كــان

وا خرانه‌وه‌ سه‌ر پشـــــت

ڕوو له‌وێ‌ كه‌ن  زوو به‌زوو

بخوێنن ورد ودرشــــــــت

***

پشــــــووی هاوین ته‌واو بوو

ســـــــاڵی تازه‌ی خـــوێندنه‌

هه‌ر كه‌س نه‌چێ‌ و نه‌خوێنێت

ڕێگــــای هـــیوای لێ ونـــــه‌

***

ده‌ی ده‌ی وه‌رن مــــــــنداڵان

ئه‌مساڵیش وه‌كـــو ســـــاڵان

ده‌ڕۆین بۆ قوتابخــــــــانه‌

بێ‌ كه‌ڵكه‌ یاری كــــــــۆڵان

***

هه‌ركه‌س ئازاو زیره‌ك بــوو

به‌ره‌و پۆلی نوێ‌ ده‌چــــێت

ئه‌وه‌ی دواكه‌وتووی پۆل بوو

ناچاره‌ تیا دانیشـــــــێت

***

خــــــــــــۆ منداڵی وردیله‌

خاوه‌نی خــــــه‌نده‌ی جوانن

ناسكۆڵه‌ ونه‌شــــــــــــمیله‌

له‌ پـــــــــۆلی یه‌ك میوانن

***

به‌خێر بێت ساڵی خوێندن

به‌خێربێت میوانی نــــوێ‌

ده‌ی ده‌ی ده‌ستی یه‌ك بگرن

با ئاوازتان پڕ كات گــوێ‌

1984

 

Previous
Next