
ئه‌سه‌دو ئیئتلافی سوریای ئۆپۆزسیۆن دوو رووی یه‌ك دراو
ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكی كاتیی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و پێشترش له‌سه‌ر زاری چه‌ندین لێپرسراوی به‌رزی ئه‌و ئیئتلافه‌وه، كه‌به‌ناو هێزی ئازادیخواز‌و لیبراڵ‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی وه‌كو بورهان گهلیونی پێكهاتوه، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كوردیش له‌نێو ئه‌و به‌ره‌یه‌دا بوونیان هه‌یه، به‌ئاشكراو به روونی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ مافه رهواو قانونییهكانی گه‌لی كورد له خۆرئاوا راگه‌یاندوه‌و راشكاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جوگرافیایه‌ك به‌ناوی جوگرافیای كوردستان له سوریادا نیه، ئاماژه به‌جۆرێك له تۆمه‌تباركردن‌و ته‌خوین كردنی شۆڕشی كورد دهكهنو به جێبه‌جێكاری ئه‌ژیندای ده‌ره‌كی تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی باڵی ناسیۆنالیست ـ شۆڤێنستی عه‌ره‌بی سوریا زۆرجار ده‌یه‌وێت وا خۆی نیشانبدات كه هێزێكی ئازادیخواز‌و دیموكراتخوازهو دژی دیكتاتۆریه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده، به‌ڵام راستییه‌كانی سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌و جۆره له نمایشه شانۆییانه ریسوا‌و شه‌رمه‌زار دهكاتو روو‌و روخساری راسته‌قینه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌و دواكه‌وتوو‌و عه‌قڵی داگیركاریی ئه‌و ئه‌و هێزه دهردهخاتو ناتوانن له‌ئاست رووداو پێشهاته‌كاندا خۆیان بشارنه‌وه.
من باسی بانده تێرۆرستو ته‌كفیرییه‌كانی وه‌كو قاعیده‌و به‌ره‌ی نوسره ناكه‌م، كه خۆیان به ئاشكرا‌و راشكاوانه‌و بێ پێچ په‌نا دژایهتیو دوژمنكارییان به‌رامبه‌ر دیموكراسیه‌ت‌و ئازادیی‌و مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاندوه، ئه‌وه‌ی جێی ههڵوهستهكردنو وه‌ستانه به‌رامبه‌ر ههڵوێستو سیاسه‌ته دوو فاقیو چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌یه كه خۆیان بهدیموكراتخواز پێناسه ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (حیاه) له‌نده‌نی، ئه‌و راستییه ره‌تده‌كاته‌وه كه جوگرافییهك به‌ناوی كوردستان‌و گه‌لێك به‌ناوی كورد له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا بژین‌و ده‌ڵێت: “سوریا جوگرافیایه‌ك له وڵاته‌كه‌یدا نیه، ناوی كوردستان بێت” ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و سیاسهتو پرانسیپه بهعسییانهییه كه به‌عسیه‌كانی عیراق‌و سوریا ماوه‌ی زیاتر له چل ساڵه پێڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك جه‌ربا ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، كه سوریا نه عیراقه‌و نه ئێران‌و نه توركیا، بارودۆخی سوریاش له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه‌دا جیاوازه.
هه‌رچه‌ند ئینسان له‌و وتانه راده‌مێنێت وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دو سه‌دام حوسێنی دێته پێش چاوو ئه‌و وێنایه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت، ئه‌وه ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێكی دیكتاتۆر‌و داگیركار‌و مرۆڤ كوژی وه‌كو به‌شار ئه‌سه‌د نیه، به‌ڵكو رێك هه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د خۆیهتیو له‌ژێر ناوی ئه‌حمه‌د جهربادا ده‌دوێت.
جه‌ربا ده‌یه‌وێت نكوڵی له هه‌موو ئه‌و راستییانه بكات كه كورد‌و خاكی كوردستان، له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی كۆلۆنیالیو داگیركاری ئه‌ورپا پارچه كران‌و دابه‌شی سه‌ر ئه‌و وڵاته دۆزهخییانهیان كردون‌و ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه ئه‌و رژێم‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، ئهنفالو به كیماوی كۆمهڵكوژو ده‌ربه‌ده‌ر ئاواره‌و زیاندانو تاڵانیان دهكهنو ته‌نانه‌ت كچ‌و كوڕهكانشی به مه‌لهاو یانه‌كانی شه‌وان ده‌فرۆشنه‌وه.
بێگومانم له‌و ئاینده‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م روخسار‌و دهمو چاوانه دوای ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌سه‌ت، ئه‌وا هه‌مان مهینهتیو كاره‌سات به‌سه‌ر سوریادا ده‌هێنن كه ئه‌سه‌دو بنه‌ماڵه‌كه‌ی چوار ده‌یه‌یه به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویانه‌و ئه‌م به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌دا هه‌مان رووی یه‌ك دراون.