دیمانەی گۆڤاری شەقام لەگەڵ شەونم یەحیا
شه‌ونم یه‌حیا
كۆتا ئافره‌تی ئه‌كتیڤت بۆ دروست ناكات ، به‌ڵكو ئافره‌تێكی مشه‌خۆر و ته‌مبه‌ڵت بۆ به‌رهه‌مده‌هێنی
شه‌ونم یه‌حیا ، چالاكوان و كۆمه‌لناس و خویندكاری دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی – كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك ، ئه‌م كۆمه‌ڵناسه پێوایه “زه‌رووره‌تی بوونی ڕێكخراوه‌كانی ژنانی دروست نه‌كردووه ، به‌ڵكو مه‌رامه سیاسیه‌كان زیاتر هۆكاربوونه بۆ له دایكبوونی ئه‌و ڕێكخراوانه و كاره‌كته‌ره‌كانیان. هه‌روه‌ها پێ وایه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌كاندا ، پرسی ژن له‌نێو حزبه علمانیه‌كان له پاشه‌كشه‌دابووندایه ، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا زۆر به گه‌رمو گوری به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كرد ، وه‌كو پێویست پشتگیری‌یان لێ نه‌كرا ، بگره زۆرجار بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان وێرای ئه‌وه‌ش له نێو خود ئه‌و حزبه سیاسیه‌ی كه كاری تێدا ده‌كرد ، په‌رواوێز ده‌خران و وه‌كو پێویست پشتگیری نه‌ده‌كران بگره زۆرجار تۆمه‌تی ئه‌خلاقی و شكاندنی كه‌سایه‌تیان بۆ دروست ده‌كرا ، ئه‌مش هۆكار بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له كاری سیاسیی دووربكه‌ونه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌لێ “ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بخوێنینه‌وه له‌مباره‌ییه‌وه ، ده‌توانم بلێم حزبه ئیسلامیه‌كان زیاتر توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ژن بكه‌ن نه‌ك حزبه لیبرال و سۆسیال و دیموكراتیه‌كان ، بیگومان فاكته‌ره دینیه‌كان لێره‌دا هاوكار بوون چونكه ستراكتۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردی زیاتر باڵی ئاینی به‌سه‌ریدا زاڵه و حزبه ئیسلامیه‌كانیش توانیان له پرسه‌كانی ژن ئه‌م لایه‌نه بقۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش گۆرانكارییه‌كه‌یه “.
پ: جیاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی ژنان له‌پرسه‌سیاسی‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه بۆخۆی چ گرفتێكی دروست كردووه له‌ناوكۆمه‌ڵگادا؟
پرسی ژن بۆخۆی له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكه‌وه شیده‌كرێته‌وه له‌وانه ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی و ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌هه‌ندێكی رۆشنبیری و ئابووری ، به‌رله‌هه‌موو شتێك گرنگه بزادرێت ئه‌وا ج سیاسه‌تێكه یان لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی پرسه‌كانی ژن له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت و چۆن كاریان له‌سه‌ر ده‌كات ؟ و ئه‌م پرسه به ج ئاقارێكدا ده‌بات ؟،بێگومان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا من تێكه‌ڵاوێكی زۆر ده‌بینم و تا گه‌یشتۆته ئاستی فه‌وزا و به‌كارهێنانی ئه‌م پرسه بۆ ململانێ سیاسیه‌كان ، به كورتی پرسی ژن تائیستا نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌كو پرسێكی گشتی و مرۆیی كاری له‌سه‌ر بكرێت ، ته‌نانه‌ت حزبه سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر كاریشیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردبێت له دیدگایه‌كی فراوانه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌م پرسه‌یان له‌روو ده‌خستنی چه‌ند ژنێك كورتكردۆته‌وه ، كه بیكه‌ن به نموونه‌ی ماف پێدانی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه ، ئه‌وان وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر له رووی ئیدارییه یان سیاسی و ئابووری پێگه‌یه‌كیان دا به ژنێك ، كه‌واته ژن په‌راوێز نه‌خراوه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌وان لێره‌دا ماف و امتیازیان داوه‌ته “یه‌ك ئافره‌ت نه‌ك كۆی ئافره‌ت “، گرنگه ده‌سه‌ڵات له‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌ربچێ ، كاتێكیش كه به عقڵیه‌تی ماف و امتیازات پێگه‌كان له‌سه‌ر كه‌سه‌كان به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رپرسیاریه‌تی و شاره‌زایی و لێهاتووی و به‌توانایی ، ئه‌و كاره‌كته‌ران كاره‌كته‌ری ئه‌كتیڤ نابن به‌ڵكو زیاتر پاسیڤن ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گه‌نده‌ڵیه‌كان ، بۆیه پرسه‌كانی ژن ئه‌گه‌ر له ره‌هه‌ندێكی سیاسیه‌وه‌ش كاریان له‌سه‌ر كردبێت ، ئه‌وا حزبه سیاسیه‌كان له رێگای رێكخراوه‌كانه‌وه كاریگه‌رێكی نه‌كتیڤی كردۆته سه‌ر ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵاه‌تیه‌كه‌ش ، ئیستا ده‌پرسی چۆن ؟ له‌كاتی هه‌موواركردنی یاساكانی تایبه‌ت به یاسای باری كه‌سێ له په‌رله‌مانی كوردستان پێكدادانه سیاسیه‌كان چه‌نده به زه‌قی ده‌بینیرا له نێوان فیكری ئیسلامی و علمانی و چه‌په‌كان ئه‌مه وه‌كو نموونه ، بۆخۆی لێره پرسی ژن پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو به‌ڵام كرا به قوربانی ئایدیۆلۆژییا سیاسیه‌كان ، ئه‌مه‌ش گرفته، كه نه‌تواندرێت ته‌نانه‌ت له هه‌موواركردنی یاساكانیش یاسایه‌ك بێت هاوڵاتیان وابه‌سته بكات پێه‌وه به‌ڵكو وای كرد هاوڵاتیان په‌یره‌وی نه‌كه‌ن و ڕا بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ئاره‌زووه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها بینیمان كه چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هه‌زاره‌ها ئافره‌ت بوونه قوربانی ده‌ستی سیاسه‌ت ، جا ج له‌سه‌رده‌می به‌عس یان له‌كاتی شه‌ڕ ناخۆ بێگومان ئه‌مانه هه‌موی ڕه‌هه‌ندی سیاسیه و كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی كردۆته سه‌ر پرسه‌كانی ژن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له‌وی كه چه‌ندان ژن مێرده‌كانیان له ده‌ست دا و شوێن و پێگه‌و باری ئه‌منی و ئابووری و به‌خته‌وه‌رییان لێ تێكچوو.
پ: زۆرده‌وترێ پرسی ژن پرسێكی په‌راوێز خراوبووه چی وایكردووه ئه‌م پرسه به‌په‌راوێ.خراوی بمێنێته‌وه؟
په‌راوێز نه‌خراوه به‌ڵكو به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ، چونكه جیاوازێكی زۆر هه‌یه له نێوان به‌راوێزخستنی پرسێك له كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئامانجه تایبه‌تیه‌كان . من پێم وایه پرسی ژن تا ئه‌و ئاسته كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه تا ئامانجێكی تایبه‌تی پێ پێكیندراوه .
پ: پاشكۆبوونی ڕێكخراوه‌كانی ژنان‌وئافره‌تان ووابه‌سته‌بوونی به‌حزبه‌سیاسیه‌كانه‌وه تاچه‌ند فاكته‌ری ئه‌و په‌راوێزخسته‌ده‌زانی؟
له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگادابه‌سه‌رحزبه‌كان‌وبوونی هێزگه‌لێكی عه‌لمانی كه‌له‌سه‌ربنه‌مای باوه‌ڕبون به‌یه‌كسانی‌وگه‌لیك شیعارودروشمی دیكه به‌لام له‌واقعدا دۆخی كۆمه‌ڵگابه‌گشتی ژنان به‌تایبه‌ت زۆرخراپه‌وبه‌ره‌وخراپ بوونی زیاتر ده‌ڕوات ئایا ئه‌وهێزانه تاچه‌ند له‌ئاست ئه‌ودروشم‌وشیعارانه‌دا كه‌هه‌لیانگرتووه په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاابكه‌ن؟
: پێیم وایه كه ئه‌ركی ئه‌و رێكخراوانه زۆر قورس‌تر ده‌بێت كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ترادیسۆنال كاربكه‌ن و زۆرجار رێكخراوه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی كۆوه.. واتا ویژدانی كۆ یان زۆرجار ناپرۆفیشناڵی له كاری به‌ڕێوه‌بردن رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی كاری ئه‌و رێكخراونه، بۆیه ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان نه‌یانتوانی بێت وه‌كو پێویست رۆڵ ببینن ئه‌وا بۆ ئه‌و بارودۆخه كۆنترۆڵكراوه ده‌گه‌ڕێته كه به‌رۆكی ئازادی تاكی گرتووه”.. هه‌روه‌ها رۆڵی رێكخراوه‌كان له داكۆكیكردن له ئافره‌تان به گوێره‌ی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
كاركردنی جیاجیای رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان * سه‌باره‌ت به پێشخستنی پرسی ژن له‌كاتێكدا ئافره‌تان خۆیان دۆزه‌كه‌یان خستۆته پشت ئایدیۆلوجیای سیاسیانه‌وه؟ پێیم وایه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له ناساندن و شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تان بۆچوون و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر پرسی ئافره‌تانه‌وه هه‌یه، چونكه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له زه‌رووره‌تی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو دروستكراوی بونیادی حزبه‌و زه‌رووره‌تی حزبیبوون وایكردووه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان دروست بێ و هه‌ر حزبه‌كه‌یه‌تی بۆته به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه و میتۆدی كاركردنی ئه‌و رێكخراوانه سه‌ربه‌خۆ نین و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به حزبه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌یه وبۆشاییه‌كی فراوان له‌نێوان ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر وا بیربكه‌ینه‌وه كه رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ده‌بنه كه‌ناڵێكی كاریگه‌ر بۆ نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه به‌شێوه جیاجیاكانی سه‌ر ئافره‌تان و فشاری به‌هێزی سه‌ر ناوه‌نده پێشیلكارییه‌كان ئافره‌تان ناهێڵێ، ئه‌وا به‌هه‌ڵدا چووین، چونكه ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی كاركردن له ئارادایه مه‌به‌ستم له ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر له‌وه رێكخراوێكی ئافره‌تان سه‌ر به حزبێكی دیموكرات و لیبرال و یان كۆمۆنیسته له‌به‌رامبه‌ردا رێكخراوێكی تر هه‌یه سه‌ر به حزبێكی ترادیسیۆنال و یا فیكری ئیسلامیه، بوونی ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌قلیدی تازه پێگه‌یشتوو كاریگه‌ریه‌كی نیگه‌تیڤی زیاتر ده‌بێ وه‌ك له‌وه‌ی پۆزتیڤ بێت، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر له (40) رێكخراوی ئافره‌تان هه‌یه‌و هه‌موویان له‌سه‌ر خواست و ویستی حزبه‌كان و به‌بڕیاری ئه‌وان دامه‌زراون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ناوی حزبه‌كه‌شیان هه‌ڵگرتووه، جه‌ماوه‌ربوونیشیان به‌نده به‌راده‌ی جه‌ماوه‌ربوونی حزبه‌كان، ئه‌م فره رێكخراوه‌ییه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی دیموكراسی و شارستانی تێدا گه‌شه‌ی سه‌ندبێت ده‌بێته حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی و باوكسالاری و چینایه‌تی بوو، ئه‌وا بنه‌ماكانی (یه‌كتر قبووڵكردن و ره‌خنه‌گرتن و جیاوازی بیروڕا)بوونی نییه، بۆیه ده‌پرسین ئه‌و فره‌بوونه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دوای راپه‌ڕینه‌وه تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی ئافره‌تان؟ كام له‌و رێكخراوانه ده‌بنه زمنحاڵی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان؟ به پێچه‌وانه‌وه زۆرجار ئه‌و رێكخراوانه وا ده‌بینرێت ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه ده‌كه‌ن كه ئه‌و رێكخراوه به‌ڕێوه ده‌بن و ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامن تێدا، تائیستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ئه‌وان به نوێنه‌ری خۆیان بزانن، چونكه زۆرێك له‌رێكخراوه‌كان دروستكراوی ده‌ستی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵ نین و له زه‌روورتی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو بۆ رازیكردنی ئامانجی تایبه‌تی نوخبه‌یه‌ك له ئافره‌تان بووه، كه‌سه‌ر به حزبه جیا جیاكانن، ره‌نگه هه‌ندێجار ئافره‌تێك دووچاری كێشه‌یه‌ك بێت نه‌توانێت روو له‌و رێكخراوانه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به حزبێكی سیاسیه! بۆیه كاتێك كێشه‌یه‌كی ئافره‌تان دروست ده‌بێت زۆر به‌ده‌گمه‌ن خودی ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات و بۆشاییه‌كی فراوان هه‌یه له‌نێوان ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه‌و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان.. هه‌ر بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌م له رێكه‌وتی 27/3/2008دا له كۆنفراسی باڵای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی له هۆڵی (1)ی شوبات بووم و پاش تاتۆیكردنی ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن دوو لێژنه‌وه پاشانیش گفتۆكردنی له ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی تێبینم كرد ئاراسته‌و پێچه‌وانه‌كانی نێوان پارته سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و به تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانی كه پاڵیوراوی حزبه‌كان بوون ببوه هۆی قوڵكردنی كێشه‌كان و پێكدادانی فیكری دروست ده‌بوو به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی فكیری ئیسلامی و فیكری فیمێنیسته‌كان بوون. بۆیه من پێم وایه كه‌مووكوڕیی له‌و رێكخراوانه نییه كه ناتوانن وه‌كو پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن به‌ڵكو هێزی دابونه‌ریت و خێڵه‌كی كۆمه‌ڵگه‌و ئاینی كوردی سیسته‌می حزبایه‌تی زۆر به‌هیزتره له ئه‌ركه‌كان و توانای ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ته‌وژمه نادامه‌زراوییه‌ی نا مه‌ده‌نیه كۆمه‌ڵگه‌یه.. بۆیه گرنگه ده‌سه‌ڵات رۆڵی زیاتر ببینێ له چۆنیه‌تی بونیادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسی به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان تا ریفۆرم له‌و ده‌زگاییه نه‌كرێت كه تاكێكی ئاشتیخواز‌و لێبورده و ئارام و به‌رهه‌مهێنه‌رت بۆ دروست نه‌كات، ناتوانرێت پێش له توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی تاك بگیرێت و نه‌ویه‌كی نوێت بۆ په‌روه‌رده‌و دروست بكات كه دان به مافی به‌رامبه‌رو رێزی سه‌روه‌رییه‌كانی یاسا بگرێت و له پاراستنی ژیانی خۆی و ده‌روروبه‌ری به‌رپرس بێت و هاوكاری گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه بێت”.
پ: ڕێكخراوه‌كانی ژنان توانیویانه حزبه‌سیاسیه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌سیله‌یه‌ك بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی ژنان‌و به‌ێزكردنی پێگه‌ی سیاسی ژنان یاخود حزبه‌كان ژیرانه‌تر ڕێكخراوه‌كانی ژنانیان وابه‌سته‌كردووه به‌خۆیانه‌وه‌وله‌خزمه‌تی خۆیاندا به‌كاریانێناون؟
نا به پێچه‌وانه‌وه حزبه‌كان ئه‌وانیان كردۆته وسیله‌یه‌ك بۆ جوانكردنی خۆیان ، ئه‌ویش وه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا كه بۆنموونه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ، له نزیكبوونه‌وه ی ژنه‌كانیش له حزب واتا له پێشه‌وه بوون له كاری حزبی و سیاسی ، ئه‌و ژنانه‌ن كه كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانن ، ئه‌و به‌هێزكردنه‌ی پێگه‌ی ژن كه تۆ باسی ده‌كه‌ی ، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه و ژنه نزیكانن كه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی حزبه‌كانه‌وه نزیكن ، چونكه تا ئیستا له‌سه‌ر عقڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی كاركردن و توانا ئه‌م پێگانه نه‌بووه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی امتیازات بووه، هه‌ندێ جاریش زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی مغدوریه‌ت بووه. پێم بڵی لێره‌دا تۆ چ ستراتیژیه‌تێك له پرسی ژن ده‌بینی ؟ بێگومانم هیچ!!!!
پ: وه‌ك ده‌بینین به‌ناو ژنان له‌ناوئۆرگانه باكانی سیاسه‌تدا به‌تایبه‌ت له‌حزب‌وحكومه‌ت‌وپه‌ڕله‌ماندا ده‌بینریت به‌ڵام له‌كبوونه‌وه چاره‌نوسسازه‌كاندا به‌شداریان پێناكرێ‌وله‌په‌راوێزدان بوون‌ونه‌بوونی ئه‌و ژنانه
له‌ناوسه‌ركردایه‌تی‌ومه‌كته‌بی سیاسی‌وپه‌رله‌مان‌وحكومه‌تدا چ گۆڕانكاریه‌كی جدی به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه‌كانی ژناندا هێناوه‌ته‌كایه‌وه؟
چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و باوكسالاره ، ده‌بێ پێمان سه‌یر نه‌بێ كه سیسته‌می سیاسی و حزبی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێره‌و بێت ، تائیستا حزبه سیاسیه‌كان له قاوغه ده‌رنه‌چوونه بگره هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ ده‌ست نیشانكردنی پێگه سیاسی و حزبی و ئیدارییه‌كان ، له‌سه‌ر عقڵیه‌تێكی خێله‌كیه ، واتا من تائیستا زۆر زۆر به ده‌گمه‌ن هه‌ستم به‌وه كرد كه ئافره‌تێك له پێگه‌یه‌كی ئیداری یان سیاسی یان حزبی دانبندرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه به توانایه ، بگره پێوه‌ری ئه‌وان بۆ دانانی ئافره‌تیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی (كچ و ژنی فڵان به‌رپرسه یان فڵان عشیره‌ته)، ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه باشترین وێنه كه ئه‌وه نیشانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات كه تا ئیستا حزبه سیاسیه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی متمانه‌یان به توانای ئافره‌ت نیه، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش دابنین له‌و پێگانه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كه كێ داده‌نین ، دووش بۆئه‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كان له‌و رێگایه‌وه لافی دیموكراسی لێ بده‌ن و مه‌ده‌نی بوونی خۆیان بسه‌ڵمێنن
بێگومان هیچ هێزێك وه‌كو هێزی ژن نیه له‌و پرسه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه كاری له‌سه‌ر بكات ، كه ده‌پرسین بۆچی ژن ته‌واجدی هه‌یه وه‌كو ژماره له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ، به‌ڵام له كاتی بڕیاره چاره‌نوسازییه‌كان به‌شدارییان پێ ناكرێت، چونكه عه‌قڵه‌یه‌تی حزبه سیاسیه‌كان تائیستا عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كیه ، له‌و دۆخه دره‌نه‌چوونه كه متمانه‌یان به بڕیار‌و پێشنیار و خیتابی ژن بێت ، ئه‌وان ژنیان به‌كارهێناوه و عه‌قڵی ئه‌و ژنانه‌ش له‌ده‌ستی پیاوه‌كاندایه چونكه ئه‌و ئه‌و پێگه‌ی داوه‌تێ !!!! نه‌ك توانا و لیهاتووی خۆی ، لێره‌دا پێگه‌ی ژن لاوازه ده‌بێت له بڕیاردان و له‌به‌شداریكردن ، چونكه ئه‌وا پیاوه پێ ده‌لێت تۆ مه‌فروزه لێره‌دا ده‌ركه‌وێت و یان لێره ده‌رنه‌كه‌وی ، یان لێره به‌شدار به !! لێره به‌شدار مه‌به !!!!
پ: پرسی ژن جیاله‌ناو خێزانه‌كان له‌ناو پرۆسه‌سیاسیه‌كه‌دا چ گۆڕانكاریه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه ؟
له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌كاندا ، پرسی ژن له‌نێو حزبه علمانیه‌كان له پاشه‌كشه‌دابوون ده‌بینم ، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا زۆر به گه‌رمو گوری به‌شدارییان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كرد ، وه‌كو پێویست پشتگیری‌یان لێ نه‌كرا ، بگره زۆرجار بوونه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كانی نێوان حزبه‌كان وێرای ئه‌وه‌ش له نێو خود ئه‌و حزبه سیاسیه‌ی كه كاری تێدا ده‌كرد ، په‌رواوێز ده‌خران و وه‌كو پێویست پشتگیری نه‌ده‌كران بگره زۆرجار تۆمه‌تی ئه‌خلاقی و شكاندنی كه‌سایه‌تیان بۆ دروست ده‌كرا ، ئه‌مش هۆكار بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له كاری سیاسیی دووربكه‌ونه‌وه ، ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بخوێنینه‌وه له‌مباره‌ییه‌وه ، ده‌توانم بلێم حزبه ئیسلامیه‌كان زیاتر توانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی ژن بكه‌ن نه‌ك حزبه لیبرال و سۆسیال و دیموكراتیه‌كان ، بیگومان فاكته‌ره دینیه‌كان لێره‌دا هاوكار بوون چونكه ستراكتۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردی زیاتر باڵی ئاینی به‌سه‌ریدا زاڵه و حزبه ئیسلامیه‌كانیش توانیان له پرسه‌كانی ژن ئه‌م لایه‌نه بقۆزنه‌وه. ئه‌مه‌ش گۆرانكارییه‌كه‌یه .
پ:ڕه‌خساندنی ئازادی كاری سیاسی‌وكلتوری ژنان له‌كوێی پیاواندا ده‌بینیت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا؟
ئازادی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گه‌یشتۆته ئاستی په‌لاماردانی یه‌كتر له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند ئامانجێكی تایبه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی نا شرعی ، تاوه‌كو تاك له پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تبووندا (سۆسۆلیزاسیۆن ) فێری ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌كرێت،تاك بگاته ئه‌و ئاسته له بیركردنه‌وه كه ئازادی تا ئه‌و سنوره بێ په‌لاماری ژیانی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر نه‌دات، ئازادی و به‌خته‌وه‌ری دوو شتن ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ، و ئازادییه‌كه‌ی زیاتر بۆ فه‌راهه‌مكردنی به‌خته‌وه‌ری تاك بێت له كۆمه‌ڵگه،بۆیه ره‌خساندنی ئازادی كاری سیاسی و كلتوری بۆ تاك له كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگه كاری له‌سه‌ر بكرێت ، له رێگای پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه.
پ: پشتبه‌ستنی ژنانی سیاسی‌وریكخراوه‌كان به‌سیستمی كۆتا چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ژنان هه‌یه له‌وململانێ سیاسیانه‌دا؟
ئه‌م سیسته‌مه دوو لایه‌نی هه‌یه ، لایه‌نی ئیجابی و لایه‌نێكی سلبی ، لایه‌نه ئیجابیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هانده‌ری ژنانه بۆ به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ، ئه‌مه وه‌ك ئامانج شتیكی پۆزه‌تیڤه ، لایه‌نی نیگه‌تیڤی ئه‌وه‌یه كه وا ده‌كات ئافره‌تان له‌سه‌ر حازری بی ماندووبوون پێگه‌كان وه‌ربگرن، نه‌ك له رێگای شاره‌زایی و لیهاتووی خۆیان فه‌رز بكه‌ن به‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع .
” كۆتا ئافره‌تی ئه‌كتیڤت بۆ درورست ناكات له كۆمه‌ڵگه به‌ڵكو ئافره‌تێكی مشه‌خۆر و ته‌مبه‌ڵت بۆ به‌رهه‌مده‌هێنی ” ئالێره‌شدا بیگومان له بڕیاره چاره‌نوسازییه‌كانیش هه‌ڵویستی لاواز ده‌بێ، لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ته‌نیا وه‌كو رێژه و چه‌ندایه‌تی مامڵه له‌گه‌ل پێشكه‌وتنه‌كانی پرسی ژن ده‌كه‌ن ، نه‌ك له رووی چۆنیه‌تیه‌وه ، هه‌روه‌ها ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه پێویستیان به رێژه نیه وه‌كو دیكۆرێكی سیاسی به‌كاریان بهێنن ، ئه‌وان پێویستیان به‌و ئافره‌ته‌یه كه داكۆكیكاری پرسی ئه‌وان بێت له روی مرۆییه‌وه ، یان به پێچه‌وانه‌وه زۆر جار ئه‌و كاره‌كته‌ری كه داكۆكیكاری پرسی ژنه ره‌نگه پیاو بێت نه‌ك ژن. زۆرجار پیاوێكی مه‌ده‌نی بیرێكی مرۆڤسالاری له كۆمه‌ڵگه له كاره‌كته‌رێكی ژن زیاتر رۆڵی هه‌بێت له به‌روه‌پێشبردنی پرسی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه ، زۆرجار ژنێك ناگاته رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان یان شاره‌زایی نیه ، په‌نا بۆ پیاوێك ده‌بات له‌كاتێ كه رووبه‌رووی گرفتێك یان توندوتیژییه‌كی خێزانی ده‌بێته‌وه ، ئالێره پیاو ێك ده‌بێته ، هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی. بۆیه گرنگه كار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان و رۆڵی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌دا بكرێت ، هه‌روه‌ها ده‌پرسم ئه‌و ژنه‌ی كه نه‌یتوانی بێت رۆڵی خۆی ببینیت له‌ناو كۆمه‌ڵگه و كاریگه‌ری هه‌بێت ، كاره‌كته‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌سه‌پاندبێ و متمانه‌ی هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئافره‌تان به تایبه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێنابێ، بیگۆمان له رێگای كۆتاشه‌وه دابندریێت كاریگه‌ری لاوازی ده‌بێت، بۆ؟ چونكه ئه‌و له‌سه‌ره‌تا نه‌یتوانیوه ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێ ، ئه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان ئه‌و رۆڵه‌یان پێ بده‌ن له‌و كاره ، باشه چۆن حزبه‌كان زاتی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و رۆڵه‌ی پێ بده‌ن ، بیگۆمان لێره‌دا رۆڵی سه‌قه‌تی ده‌بێ . بۆیه گرنگه ژن به هه‌وڵی خۆی پێگه‌كان به‌ده‌ستبهێنی چونكه متمانه‌ی هاولاتیانی گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یه‌تی ، جا چ ژن یان پیاو بێت.
پ: وه‌ك له‌چه‌ند پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیكه‌دا بینیومانه كاندیده ژنه‌كان نه‌ك ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستناهێنن به‌ڵكو له‌ناوژنان خۆیشیاندا كه‌مترین ده‌نگده‌هێنن بۆ؟ئه‌وه بۆبێمتمانه‌یی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه یان زۆرینه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگاله‌ژێركاریگه‌ری عه‌قڵیه‌تی پیاوانه‌وه‌ن به‌ژنانی ناو ڕێكخراوه‌كان‌و حزبه‌سیاسیه‌كانیشه‌وه؟
ئه‌زموونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدان به كه‌سه‌كان نه‌بووه به‌ڵكو به لیستی حزبه‌كان بووه ، واتا تاك كه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبَژاردنی كردووه ده‌نگی داوه‌ته لیسته‌كه نه‌ك كاره‌كته‌ره‌كانی ناو لیسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، بۆیه ئه‌گه‌ر ژنێكیش گه‌یشتبیته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه نه‌بووه كه ده‌نگێگی زۆری هێناوه و متمانه‌ی هاوڵاتیانی به‌ده‌ست هێناوه وه‌ك ژن ، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ی له‌و ئاسته‌دا بووه ، ره‌نگه ژنێك هه‌رچه‌نده به توانا‌و لێهاتووش بێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری لاوازه و ده‌نگه‌كانی ئه‌ویش له‌و ئاسته‌دا نابێت تا بگاته په‌رله‌مان ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ره‌نگه ژنێك له حزبێك كاندیدكرابێت توانای له‌و ئاسته‌شدا نه‌بێت بگاته په‌رله‌مان به‌ڵام گه‌یشتووه ، چونكه ئاستی جه‌ماوه‌ربوونیان په‌یوه‌سته به‌ئاستی جه‌ماوه‌ربوونی حزبه‌كانیان ، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كه شێوازێكی جیاوازتری وه‌رگرتووه له‌وانی پێشووتر ، چاوه‌ڕوانین بزانین ئافره‌تان چه‌ند ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێن وه‌كو ده‌نگ چونكه له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا جیاوازی نیه له نێوان ژن و پیاو ده‌نگ هه‌ر ده‌نگه رێژه‌ییه ، بۆیه ئه‌مه باشترین هه‌ڵه بۆئه‌وه‌ی توانای ژنانمان بۆ روونتر بێت . هه‌روه‌ها شتێكی تریش هه‌یه له ده‌رئه‌نجامه‌كان ئیمه نازانین ئایه ئه‌و ژنه یان پیاوه ده‌نگی داوه‌ته‌وه ئه‌و تاكه .
پ: مه‌ترسیی كچان‌وژنان له‌ده‌ستدریژی سیكسی‌وتێكشاندنی كه‌سایه‌تی كچ بوون یان ژنێتیان له‌لایه‌ن پیاوانی حزبی‌وسیاسییه‌وه‌كانه‌وه تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوووه له‌سه‌ر پێگه‌ی ژن له‌ناوئۆرگانه‌حزبی‌وسیاسیه‌كاندا؟
ئه‌م حاڵه‌ته زۆر گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام تۆ ناتوانێت حاڵه‌تێك گشتگیر بكه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو كاره‌كته‌ره حزبیه‌كان به‌تایبه‌تی پیاوانی ناو پارته سیاسیه‌كان چونكه كه‌سایه‌تیه‌كان له‌یه‌كدی جیاوازن ناكرێت نموونه‌ی كه‌سایه‌تێكی خراپ گشتگیر بكرێت و هه‌موو ئه‌وانی تر له‌گه‌ڵی بسوتێن ، به‌ڵام ده‌كرێت بلێن حاڵه‌تێكی وا بێگومان كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ژنان له ئۆرگانه حزبیه‌كان ، زۆر جاریش دوالیزمی له سیاسه‌تی پارته سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی ده‌بینم له‌وه‌ی كه له‌رێگای كارێكی واوه خاڵی لاوازی ئه‌و ژنه بگرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هۆكارێك به‌كاربهێنن دژی ئه‌گه‌ر هه‌ڵویستێكی جیاواز هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی حزبه‌كه‌ی مه‌به‌ستم كاره‌كته‌ره‌كانی تره له‌ناو پارته سیاسیه‌كان واتا وه‌كو فشارێكی سیاسیی ئه‌م حاڵه‌تانه به‌كارده‌هێن كه‌جی له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینی پارته سیاسیه‌كان له‌رووی دروشمه‌وه بانگیشه‌ی ئازادی ئافره‌ت و داۆكیكردن له‌مافه‌كانیان به‌رزكردۆته‌وه ، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه‌شی تێدا ده‌بیندرێت كه ژن له رێگای شكاندنی كه‌سایه‌تیان و زراندنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه بۆ ژنیكی سه‌ركه‌وتوو دایناوه ، ده‌یكه‌نه كوێله‌ی سیاسه‌ته‌كانیان .
پ: ته‌عامولكردنی پیاوانی سیاسی له‌گه‌ڵ جه‌سته‌وڕوخساری كچان‌وژنان بۆپێشخستنیان پێدانی مه‌وقیع پێیان تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دروست بوونی ژنی سیاسی لاواز؟
“هه‌بوونی ئه‌م حاڵاتانه بۆ ئاستی نزمی ئه‌و كاركته‌ره سیاسیانه ده‌گه‌رێنمه‌وه كه چه‌نده لاوازن” ئه‌مه‌ش گوزارشتكردنه له لاوازی ئه‌و كاره‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه له هه‌موو رووێكه‌وه ، چ پیاو یان ئافره‌ت بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پشتگیری ژنێك بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه روخسارێكی جوانی هه‌یه ، “ئه‌ی عقڵی و ناوه‌ڕۆكی ئه‌ی توانا‌و لێهاتووی ” ئه‌وه به‌دبه‌ختی كۆمه‌ڵگه‌یه كه كه‌سانی وا ڕابه‌رایه‌تی بكات ، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردووه و سه‌قته كه پیاوانی وا سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن كه عقڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی له‌و ئاسته‌دا بێت (ئه‌وا نه‌خۆشیه پاتۆلۆژییهPathologies ) یه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردنی ژنی سیاسی لاواز هه‌یه ، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لاواز له‌هه‌موو رووێكه‌وه ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ژنێكیش قبوڵی ئه‌و بكات ئه‌وا پێش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به ده‌ورووبه‌ری كردبێت سوكایه‌تی به‌خۆی پێگه‌ی خۆی كردووه ، واتا سوكایه‌تكردن به خود چونكه ده‌چێته خانه‌ی بازرگانیكردن به‌رووح به جسته ، بێ ئه‌وه‌ی هوشیار بێت یان ئاگا بێت به‌و سوكایه‌تیپێكردنه.
پ:وه‌ك چۆن ده‌وتریت پیاوانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان برسین له‌جنسدا ئایاپیاوه‌سیاسیه‌كان له‌رێگه‌ی مه‌وقیع‌و ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ه‌وڵی تێركردنی خۆیانیانداوه یان تاچه‌ند پیاوه‌سیاسیه‌كان پێگه‌وده‌سه‌ڵاتیان به‌كارهێناوه بۆتێركردنی حه‌زی سێكسی خۆیان له‌لایه‌ك‌وبۆئیستیغلال كردنی ژنانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی؟
به‌لای منه‌وه ئستغلالكردنی پێگه سیاسیه‌ی و ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م جۆره حاڵاتانه تاوانه پێویسته وه‌كو تاوانبار مامڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پرۆفایل:-
شه‌ونم یه‌حیا:
*-له ساڵی 2005-2006 كۆلێژی ئاداب –به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینم ته‌واو كردووه.
*له ساڵی 2008 له زانكۆی لوبنای –فره‌نسی ، زمانی فره‌نسی خوێندوومه.
*-له‌ساڵی 2009 -2010 له شاری گرینۆڵ له فره‌نسا زمانی فه‌رنسیم خویندووه و بڕوانامه‌ی زمانم له زانكۆی
centreUniversitaire d’ Etudes Françaises (CUEF), Universite Stendhal – Grenoble 3
*- له ساڵی 2010 -2011 له خوێندنی باڵا بۆ ته‌واوكردنی ماسته‌ر له زانستی كۆمه‌ڵناسی ، به وه‌رگرتنی زه‌ماله‌ی خوێندن له حكومه‌تی هه‌رێمی له وڵاتی فره‌نسا .
*_له ساڵی 2011-2012 ماسته‌رم له زانستی كۆمه‌ڵناسی ته‌واو كردووه له
Ministère de l’enseignementsupérieur et de la recherché
.ÉCOLE DES HAUTES ÉTUDES EN SCIENCES SOCIALES ( paris – france)
*-ئیستا قوتابی دكتۆرا له سۆسیۆ-فیلۆسۆفی له زانكۆی سۆربۆن پاریسی یه‌ك ، له ژێر سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر (Jean Salem) تێزی دكتۆرایه‌كه‌م له‌سه‌ر (رۆڵی رۆشنبیران له گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن له 2009 –هه‌رێمی كوردستانی- عێراق
( Centre d’histoire des systèmes de pensée moderne- Université PANTHEON-SORBONNE, Paris1)
*-هه‌روه‌ها قوتابی كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگ (ئالان تۆرین) و فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می نوێ فره‌نسا (ئالان بادیۆ) وپرۆفیسۆر (حمید بۆغزئه‌سلان).
زمانزانین
زمانی كوردی
عه‌ره‌بی: نووسین و قسه‌كردن و تێگه‌یشتن.
فه‌ره‌نسی: نووسین و قسه‌كردن و تێگه‌یشتن
ئینگلیزی: مامناوه‌ندی.
چالاکیی دیکه:
له بواری نووسین تا ئێستا چه‌ندان گوتارم له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڵاو بووه‌ته‌وه، له ڕۆژنامه‌كانی كوردستان، وێڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندان دیدار له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت و گه‌نج و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له كه‌ناڵه‌كانی (زاگرۆس – كوردستان تیڤی – كوردسات – و چه‌ندان ڕادیۆ ) له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری چه‌ند ناوه‌ند و رێكخراوێك بوومه له بواری رێكخراوه ناحوكوومییه‌كان
دیمانه / گۆڤاری شه‌قام
ئه‌نوه‌ر حمه غه‌ریب