Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
یه‌كه‌مین پۆپ ئه‌پ سینه‌مای كوردی له‌ له‌نده‌ن

یه‌كه‌مین پۆپ ئه‌پ سینه‌مای كوردی له‌ له‌نده‌ن

Closed
by September 13, 2013 سینەما

 

 

 

 

1 Thorpe Close, London W10 5XL      

Web: lkff.co.uk  E-mail: lkff@lkff.co.uk & lkff2001@gmail.com

 

یه‌كه‌مین “پۆپ ئه‌پ سینه‌ما”ی كوردی له‌ له‌نده‌ن

 

به‌ دروشمی “سوریای ئه‌مڕۆ \ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بیرمه‌كه‌ن” فێستیڤاڵی فیلمی كوردی 

له‌ له‌نده‌ن به‌هاوكاری (پۆرتۆبێلۆ پۆپ ئه‌پ سینه‌ما) هه‌ڵده‌ستێت به‌ پیشاندانی كۆمه‌ڵێك فیلمی كوردی. ئه‌م چالاكییه ‌كه‌ پێشكه‌شكراوه‌ به‌ ده‌رهێنه‌ری‌ كۆچكردوو ته‌ها كه‌ریمی، له‌ رۆژانی 20 و 21 ی مانگی سێپته‌مبه‌ردا سازده‌كرێت.

 

 مه‌به‌ستی ئه‌م چالاكییه له‌لایه‌كه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێشانی بینه‌رانی كورد و بیانیه‌ بۆ سینه‌مای كوردی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پیشاندانی كاریگه‌ریه‌ وێرانكه‌ره‌كانی هێرشی كیمیاوی و كێشه‌ و ململانێكانی ناوچه‌كه‌یه‌. به‌ ئاماده‌یی چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی كورد و میدیای بیانی و كوردی، كۆمه‌ڵێك فیلم پیشانده‌درێت تیایاندا ئازاره‌كانی دوای ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كێشه‌ و ناسۆره‌كانی كوردبوون له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كوردستاندا ده‌خرێته‌ڕوو.

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌ن، هه‌وڵی ناساندنی سینه‌مای كوردی به‌ جه‌ماوه‌رێكی به‌رینتر، به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتی ئینگلته‌ره‌، ده‌دات و له‌پاڵ ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌ ئه‌مساڵ له‌ مانگی یازده‌دا بۆ هه‌شته‌مین جار سازده‌كرێت، هه‌ڵده‌سێت به‌ رێكخستنی چالاكی تریش. یه‌كێك له‌و چالاكیانه‌ پۆپ ئه‌پ سینه‌مایه‌ كه‌ ئه‌م ساڵ بۆیه‌كه‌مجار سازده‌كرێت. پۆپ ئه‌پ سینه‌ما بریتیه‌ له‌ پیشاندانی فیلم له‌شوێنه‌ گشتیه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما بازرگانیه‌كاندا.‌

 

به‌رنامه‌كان

به‌رنامه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌م، هه‌ینی، ٢٠ ی سێپته‌مبه‌ر، له‌ كاتژمێری ٧:٣٠ ی ئێواره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌ پیشاندانی فیلمی “نه‌وت، شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م” له‌ ده‌رهێنانی (ته‌ها كه‌ریمی). ئه‌م فیلمه‌ تێڕوانێكی ره‌خنه‌ییه‌ له‌ خۆرئاوا و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی. وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌ك بۆ ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ی ئه‌مساڵ له‌ ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵیدا له‌ رووداوێكی ئۆتۆمۆبلێلدا كۆچی دوایی كرد، ئه‌م چالاكییه‌ دوو رۆژیه‌ پێشكه‌شكراوه‌ به‌ ته‌ها كه‌ریمی. پاشان فیلمی”هه‌ڵه‌بجه‌، منداڵه‌ ونبووه‌كان” له‌ده‌رهێنانی (ئه‌كره‌م هیدۆ) پیشانده‌درێت كه له‌ گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه‌ له‌ رووداوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕوانێت و له‌م ساته‌وه‌خته‌دا فیلمێكه ‌ده‌توانێت رووبه‌ڕووی بارودۆخی ترسناكی سوریای ئێستامان بكاته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ش پێوویسته‌ بخرێته‌وه‌ پێشچاوی بینه‌ران.‌‌ 

 

به‌رنامه‌ی ڕۆژی دووه‌م، شه‌ممه، ٢١ ی سێپته‌مبه‌ر، له‌كاتژمێری ٦ ی ئێواره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. ‌له‌ژێر ناونیشانی “سینه‌مای كوردی چییه‌؟ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن: گه‌شتێك به‌ناو جه‌نگ و مه‌نفادا” پانێڵێك ته‌رخانده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سینه‌مای كوردی له‌ كوردستان و مه‌نفا. سه‌ره‌تا دوو كورته‌فیلمی “ئاسیا” له‌ده‌رهێنانی (مزگین ئارسلان) و”رۆژین” له‌ده‌رهێنانی (چیمه‌ن ره‌حیمی) پیشانده‌درێن. پاشان فیلمی “ماندوو”ی (ئیبراهیم سه‌عیدی) پیشانده‌درێت. ئه‌م فیلمه‌ كه‌ براوه‌ی “یه‌ره‌ڤان گۆڵدن ئه‌پریكۆز”ه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ گۆشه‌نیگای كه‌مئه‌ندامێكی سه‌ر كورسی پێچكه‌داره‌وه‌ وێنه‌گیراوه‌ كه‌ به‌ چیاكاندا له‌ ناوچه‌یه‌كی جه‌نگی هه‌ڵدێت. ئه‌وه‌ی بینه‌ر ده‌یبینێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاوه‌كانی ئه‌م كه‌سه‌ هه‌ڵهاتووه‌ ده‌یبینێت. ئه‌م شێوازه‌ ناوازه‌یه‌ی فیلمسازی و‌ به‌كارهێنانی كامێرا له‌پاڵ نواندنێكی داهێنه‌رانه‌دا، سه‌ركه‌وتنێكه‌ بۆ سینه‌مای كوردی. ئه‌م فیلمه‌ كه‌ مه‌لحه‌مه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی جه‌نگ و ئاواره‌بوون، شایه‌نی گرنگیپێدانێكی تایبه‌تیه‌.

هه‌روه‌ها دوو فیلمی تر پیشانده‌درێن كه‌ ده‌شێت یارمه‌تی بینه‌ران بده‌ن بۆ تێگه‌یشتنێكی باشتری رووداوه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان. ئه‌مانه‌ش بریتین له‌ فیلمی “رێگای سه‌دام به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م” له‌ ده‌رهێنانی فیلمسازی به‌ریتانی (گوین رۆبێرتس) و “چیای سپی” له‌ده‌رهێنانی (ته‌ها كه‌ریمی).‌

 

پۆرتۆبێلۆ پۆپ ئه‌پ سینه‌ما له‌م ئادرێسه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

274 Portobello Road, under-the-westway, London, W10 5TY

Tube: Ladbroke Grove.

Bus: 7, 23, 52.

Tel: 020 7792 9626.

په‌یوه‌ندی

 بۆ هه‌ر زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی پۆپ ئه‌پ سینه‌مای كوردی، ده‌توانن په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌ (شیرین سائب)ه‌وه‌ له‌ڕێگای ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌:

 

Tel: 044 7928393370      E: shiereensaib@lkff.co.uk   

تێبینی بۆ میدیا و رۆژنامه‌وانان

بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی و چالاكییه‌كانی یان رێكخستنی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فیلمسازانی به‌شدار و تیمی فێستیڤاڵه‌كه‌، رۆژنامه‌وانان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌توانن په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌ (گۆران باباعه‌لی)ه‌وه‌ له‌ڕێگای ئه‌م ئیمه‌ڵه‌ی خواره‌وه‌:

 Press@lkff.co.uk      Tel: 0044 7453918505

Pop- up
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.