خه‌ڵوه‌تگه … مارف عومه‌ر گوڵ
Closed
هێنده بێ تۆ بووم ،
ئه‌و دڵه به‌رده‌م مایه‌وه بۆ خۆم
ئۆخه‌ی ئێستاكه ،
یا تۆ لای منی ، یا من له‌لای تۆم .
قه‌ت به ته‌نیانیم ،
له هه‌ر كۆییه‌ك بم ، له گفتوگۆدام
كه دێم و ده‌چم ،
له ماڵ بم ، له‌ده‌ر ، هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆدام .
هێنده ئارامم ،
دڵه‌كه‌م بۆته خه‌ڵوه‌تگه بۆ تۆ
وه‌ك من ئارامی ،
یا دڵ به‌گڕی ، به كڵپه‌و بۆسۆ ؟
هه‌رچی وه‌رزێك بێ ،
هه‌موو ژیانم ، ته‌نیا وه‌رزێكه
هێند ئاوه‌دانم ،
هه‌موو وه‌رزێكم ، تێكڕا ته‌رزێكه .
مارف عومه‌ر گوڵ
سلێمانی / 19/7/2013