من و هاوڕێکه‌م .. .. پۆڵا سەعید
من و هاوڕێکه‌م براین
مێژوومان دوو ڕه‌وت
یه‌کترناسینمان ڕێککه‌وت
له ڕه‌نگ و شێوه‌دا جوداین،
دوو ئازاری باڵدار
دوو بوونه‌وه‌ری ماندوو
له کۆمه‌ڵ و خاکێک خه‌سار،
دوو ڕۆحی وێڵ به‌دوای ئه‌رکی ژیاندا
دوو ده‌نگی نه‌ناسراو له سپێده‌ی به‌یاندا،
هیچ نین بێجگه له دوو کرێکاری ژیان
هیچ نین بێجگه له دوو ڕووه‌کی دارستان،
من تێکه‌ڵ به گژوگیا و خاک بووم
ئه‌ویش له که‌ناری کانییه‌کاندا ده‌ژیی
ڕۆژانێک من پاسه‌وانی پاسارییه‌کانی نیشتیمان بووم
ئه‌ویش فرێسکی سه‌ر کوڵمی کانیی و بێستان و کێڵگه‌کانی گوندی ده‌سڕیی،
من و ئه‌و هاوڕێین
دوو برای جه‌نگاوه‌ری ڕووناکیی و
ڕێبواری یه‌ک ڕێین،
برام زۆربوون، به‌ڵام که‌سیان هاوڕێم نه‌بوون
هاوڕێم زۆربوون، که‌چیی که‌سیان وه‌ک ئه‌م برام نه‌بوون،
من و هاوڕێکه‌م براین
وه‌ک دوو مه‌ل له ترافیه‌وه فڕیین
له گه‌ردنی شه‌قامێکی غه‌مباری سلێمانیی کراین،
ناوه‌ڕۆکی یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی هۆنراوه‌یه‌کین
دوو چه‌مکی کاریگه‌ری په‌یامێکین،
من له کۆیه ئه‌وه‌ی خۆم جێدێڵم
ئه‌و ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گێڕێ
من لێره‌وه گۆرانیی بۆ نیشتیمان ده‌ڵێم
ئه‌و هه‌موو ڕۆژێ به هه‌ورێکدا گله‌یی نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رکرده‌کان ده‌نێرێ،
وه‌ک دوو بولبولی له قه‌ز هه‌ڵهاتوو
وه‌ک دوو ده‌نکی مۆره‌وه‌بووی یه‌ک دارشاتوو،
خوێندنمان بۆ ئازادییه
بێده‌نگییمان ناڕه‌زاییه،
برینه‌کانی له‌شمان بۆ ژیانه
به‌رزفڕیینمان بۆ کوردستانه،
دوو براین له‌وه‌ته‌ی هه‌ین ته‌وری ڕق که‌رتمان ده‌کات
دوو هاوڕێین له‌وه‌ته‌ی هه‌ین دۆست وه‌ک دوژمن به‌رده‌بارانمان ده‌کات،
دوو ڕێگای درێژی ژیانێکی سه‌ختین
بۆ خۆمان بێسێبه‌ر بۆ ژیانی خه‌ڵک کانیی به‌ختین،
دوو زه‌رده‌شتین له قرچه‌ی نیوه‌ڕۆدا ده‌دوێین
دوو ڕێبوارین له تاریکیی کۆمه‌ڵدا وه‌ک خۆر هه‌ڵدێین،
په‌نجه‌کانمان چلوره‌ی ته‌وقه‌ی سیاسییه‌کانی گرتووه
گه‌ردنمان ملوانکه‌ی سووتماکی خاکی له خۆیدا دروستکردووه،
من و هاوڕێکه‌م براین
دوو لقی یه‌ک قه‌دی دره‌خت
دوو به‌فری یه‌ک زستانی سه‌خت،
ئێمه ئاواین
ئێمه دوو هاوڕێی براین،
12.09.2013
Danmark