تــــۆ نەبوون، یانی کاول بوونی دونیا!
باشه بڕۆ!
به‌ڵام هه‌رگیز ناهێڵم،
له كن من،
له نێو دڵم.. وا زوو ئــــاوابی!
وەختێک، لە بەرخۆوە و
لە ژێر لێوەوە ئەمەم بە خۆم دەگووت،
هێشتاکە لەسەر تەختی خەوەکەم ڕاکشابووم!
هەر بەدەم سیگار و
“مەوجی ئەشک”*ەوە،
چۆرتی ئەم نەشئەگییە نەفرەتییەم لێئەدا!
نە جارێک..
نە دووان و
نە دە!
زەنگت بۆ لێدام و
بە غەمگینییەکەوە گوتت:
بە هیچ شتێک تەواو نابێت.. ئەم ڕۆژانە!
منیش.. بەوپەڕی بێباکییەوە،
لە تۆ و
لە خۆم و
لە دونیا.. گوتم:
ئاهـ.. ئیبلیسم،
چ زستانێکی سارد لە مندایە و
چ هاوینێکی گەرمیش، لە تۆدا!
خودایە..
دیسانه‌وه خۆر،
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ته‌نهایمه‌وه هه‌ڵهاته‌وه و
تۆش.. وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌یت،
خۆت كرده‌وه به خه‌یاڵما!
ئیدی،
چی ڕوو ده‌دا.. بــا ڕوو بدا!
من.. زۆرجاران گریاوم،
بەتایبەت،
کە ئێستا.. لە بارەی “تۆ”وە دەدوێم!
وه‌بیرم دێ..
هێشتاكه دونیا، وا دڵته‌نگی كڕێوه‌ی تێدا نه‌كردبوو!
ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ك،
به مه‌ستی.. له‌گه‌ڵ براكانم،
هه‌موو كه‌ناڵەکانی ڕادێو و
“تی ڤی”یه‌كانمان، داگیر كرد و
به خه‌ڵك و خوامان گووت:
دونیا له‌وه ڕه‌شتره، كه‌وا به‌و ڕووناكییه،
فریومان ئه‌دا!
دونیا له‌وه غە‌مگینتره، كه‌وا به نه‌شئه‌ییه،
دێته زه‌ینمانه‌وە!
دونیا له‌وه بێ ئیمانتره، كه‌وا به‌و نووره‌وه،
غافڵمان ده‌كا!
پێمانگووتن:
وەرن..
با كۆتایی به‌م عومره بێنین و
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه، خۆمان بكوژین!
با بچینه نێو ڕه‌زان و
به ماڵ و مناڵه‌وه، خۆمان زینده به‌چاڵ بكه‌ین!
با بێنه كۆڵان و
له‌ژێر تریفه‌ی ئه‌م مانگه‌شه‌وەیا، خۆمان هه‌ڵواسین!
ئیبلیسم.. “توبیی و خودا”*
دره‌نگ نییه، جێم مه‌هێڵه!
ئاخر من،
گه‌لێك قسانم له سینه‌دا ماون.. بۆ ووتن!
ده‌زانم تۆش،
گه‌لێك بیانوت هه‌ن.. بۆ ڕۆیشتن!
مــــــــن..
تاریكی وه‌هام دیوه،
به باسی ڕووناكی.. دڵی تێكه‌ڵ هاتووە!
خامۆشی وه‌هام دیوه،
ماڵه‌كه‌ی پڕبووه.. له گۆرانی!
ئومێدی وه‌هام دیوه،
به به‌رچاوی عاله‌مه‌وه.. خۆی كوشتووە!
جوانیم دیتوه،
له سه‌رما.. ڕه‌ق هه‌ڵهاتووە!
بێده‌نگیم دیتوه،
داستانی.. له‌سه‌ر گیانی هه‌ڵكه‌ندووە!
دڵته‌گیم دیتوه،
هه‌میشه مه‌ستبووه.. به پێكه‌نین!
“ده‌مه شێر”م بینیوە..
به شیعره‌كانی “مه‌ولانا”، زمانی پژاوە!
“خیابان”م بینیوە..
ئه‌وده‌مه‌ی دڵخۆشبایه، ده‌یگه‌یانیته جێ!
“باران”م بینیوە..
ئه‌گه‌ر قسه‌ی خۆشت بۆ نه‌كردبایە، بوغزی ده‌كرد!
مــــن..
گه‌لێ قسانم ماون، بۆ ووتن!
دره‌نگ نییه.. جێم مه‌هێڵه!
ئاهـ.. خودایه،
دیسانه‌وه ئه‌م “بـــــــا”یه، هه‌ڵی كردەوە!
دیسانەوە ئەم کەڵکەڵەیە، لەسەرتی دایەوە!
ئاخر..
تۆ ده‌زانی،
هه‌ڵكردنی “بـــا” یانی چی؟
تۆ ده‌زانی،
بارینی باران و
هه‌ڵهاتنی خۆر یانی چی؟
تۆ ده‌زانی،
شپرزه‌بوون له‌ناو خۆتا و
ته‌وللا بوون له ماڵ و
پشتكردنه دونیا.. یانی چی؟
نـــــــا.. “تــــۆ” نازانـــی!
تۆ نه‌بوون، یانی كاول بوون دونیا!
تۆ نه‌بوون، یانی ئاوه‌ژوبوونه‌وه‌ی وجود!
تۆ نه‌بوون، یانی بێ‌ئومێد بوونی خودا!
تۆ نه‌بوون،
یانی هه‌ڕاج بوون!
یانی تاریك داهاتن!
یانی بێ ئه‌رزشی!
تۆ نه‌بوون،
یانی..
كۆتایی و
مه‌رگ و
خودكوژی!
باشه..
ئێستا ئیدی تۆ كه ده‌ڕۆی،
بڕۆ.. جێمبهێڵە!
به‌ڵام من هه‌رگیز ناهێڵم،
له كن من،
له نێو دڵم.. وا زوو ئــــاوابی!
چونکە دڵنیام،
ژیان دەردێکە..
تەنها لە ڕێی ئەفسانەوە، تەحەمول دەکرێ!
تۆش.. ئەی ئیبلیسی ئەفسانەیم،
تەنها یەکجار،
یەکجاری دی وەرەوە
لەبەر من نـــــــــا،
“هەورییەکەی کۆڵت، لێرە ماوە جێ”*!
ئیدی،
چی ڕوو ده‌دا.. بـــا ڕوو بدا!
من.. خـــــــۆ ڕادێنم!
من.. خــــــۆ ڕاده‌گرم!
هێمن حەمە جەزا
مانگی (5 تا 7) / 2013