Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
کرێکاران وهەڵبژرادن! ….. ابراهیم حسین

کرێکاران وهەڵبژرادن! ….. ابراهیم حسین

Closed
by September 13, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

چینی دارا وسەردەستی کۆمەڵگای کوردستان، بە هەموو حزب وهێزەکانیەوە،بە هەموو میکانیزم وئیمکاناتی ئابوری وسیاسی ئیعلامی وتەنانەت سەربازی بەردەستیەوە،لە ئەهلی قەڵەم وفکریەوە بیگرە تا شەقاوە وچەقۆکێش وقەمەکێش وچەک بەستەکانی،لە هونەرمەندی گەورەی نەتەوە وەبیگرە تا هونەرمەندانی لاکۆڵانی،لە شاعیری هەست ناسک وفەیلەسوفی پۆست مۆدێرنیەوە کە ڕۆژانێک وەک پەیامبەرانی گۆڕان وکرانەوە ،هەستی نەوەی تازە پێگەیشتو و کۆمەڵگای تینوی خۆشگوزرانیان ختۆکە دەدا بیگرە تا دەگا بە مەلای مزگەتەکانی کە وەخت وناوەخت ئاشی فتوا وبێڕێزی بە ژن وژیان و مەدەنیەتیان لەگەڕدایە، لە ماراسۆنێکی بێ وێنەی فریودان وگەمژاندن دا خەریکن کرێکاران وخەڵکی زەحمەتکێش ڕاکێشنە بەردەم هەڵبژرادنێکی ناچاری وبێ ئومێدانەوە.

هەڵبژاردن لە بەشی هەرزۆریدا ولەئاستی هەموو دنیای سەرمایەداری ئەمڕۆدا تا ئەوەی ڕێگایەک بێ بۆسەپاندنی تەنانەت بچوکترین ڕیفۆرم وچاکسازی لەژیان وگوزەران وتائەوەی درفەت وڕێگایەک بێ بۆ بەشداری کردنی چینی کرێکاروجەماوەری خەڵک بۆ بڕیاردان لەمەڕ چارەنووسی سیاسی کۆمەڵگا ،ڕێگایەکە بۆ شەرعییەت دان بە بێمافیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی فراوان کە ئەمەش یەکێکە لەتایبەتمەدیە دیاروبەرچاوەکانی هەلومەرجی سیاسی وکۆمەڵایەتی دنیای ئەمڕۆ.هەڵبژرادنەکان وکێبەرکێی هەڵبژاردنەکانی دنیای دیموکراسی بەتایبەت لە جەند دەهەی دوایی دا بەشێوەیەکی بەرچاو بۆتە سەکۆی بەدەسەڵاتگەیاندنی ئەو هێزوبزوتنەوانەی کە بەرنامەی سەرەکی کاریان بریتی بووە لەداماڵینی هەرچی زیارتروزیاتری کرێکاران وهاوڵاتیان لە مافەفەردی ومەدەنیەکان وداماڵیانیان بووە لەهەرجۆرە حصانەودەسەڵات وتوانایەک بۆ کاریگەری دانان لەسەرهەلومەرجی کۆمەڵگا بەقازانجی خۆیان.لەسیاسەتی سک هەڵگوشین وگرتنەوە ونەهێشتنی بیمە وزەمانەکۆمەڵایەتیەکانەوە بیگرە تادەگاتەهێرشکردنەسەرمافوسەلاحیەتی یەکێتیەکرێکاریەکان وبەرتەسککرنەوەی مافی مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکاران،لە بەسەریەکداڕوخاندنی سیستەمی تەئمینی تەندروستی وبیمەدەرمانیەکانەوە بیگرە تا دەگا تەنانەت بە ئەهلی کردنی دایەنگەوباخچەی ساوایانی منداڵان وخوێندن وپەروەردە،لەوەرگرتنەوەو بێ بەهاکردنی بیمەی بیکاریەوە بیگرە تا دەگابەبیمەی خانەنشینی کارنامەی ئەوپەرلەمان وسیستەمە پەرلەمانی ودیموکراسیەی دنیای ئەمڕۆیە نەک هەرلەئەمریکاوبەریتانیە کە چەند دەهە لەمەوپێش لەڕێگای ڕیگانیزم وتاچەریزمەوە جاڕی ئەم شەڕەیان لەدژی چینی کرێکاروجەماوەری چینەزەحمەتکێشەکان دا بەڵکوکارنامەی بورژوازی ودەوڵەتەکەی لەئەسکەندینافیە وئەوبەشانەی دنیاشە کەبەجۆرێک لەدەوڵەتی خۆشگوزەرانی ناسراون وئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی کەکەلێن ومەودای نێوان هەژاران ودەوڵەمدان،کەلێنی نێوان هەژاری وسەروەت  بەخێراترین شێوەی خۆی لە وڵاتانی وەک سویدوفینلەنداووباقی وڵاتانی لانکەی مۆدێلی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی دا فراوان ببێتەوە.ئەگەر ئەمە حەقیقەت وسروشتی هەڵبژاردن وپەرمان وپەرلەمانتاریزم بێ لە دنیای ئەمڕۆدا وئایا ئەوە بە مانای ئەوەیە کە هەڵبژاردن ودەنگدان وپەرلەمان لە کوردستانیش دا بەهەمان شێوە هیچ درفەتێک بۆچینی کرێکاروجەماوەری چینەزەحمەتکێشەکان وڕابەران وقسەکەرانی بزوتنەوە ئازادیخوازویەکسانیخوازەکانی ئەوان نا‌هێڵێتەوە؟ ئایا خودی چونەپێشبڕکێی سیاسی کۆمەڵە حیزبێکەوە خۆی لەخۆیدا ڕێگایەک ناکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک کێشەومەسەلەکانی خۆیان لەوڕێگایە بەرنەپێشەوەوبیسەپێنن وبەوجۆرەش گوزارش لە ئیرادەی سیاسی خۆیان بکەن؟

هەڵبژاردن لە کوردستان نەک هەر پێچەوانەی ئەم ڕاستیەی هەڵبژاردن وپەرلەمانتاریزم لە دنیا نیەولەهیچ ئاستێکدا نوێنەرایەتی چینی کرێکاروجەماوەری چینەزەحمەکێشەکان وخواستومەسەلەکانی ئەوان ناکات بەڵکو نمونەیەکی هەرەڕوونی داماڵین وزەوتکردنی مافی چینی کڕیکارورابەرانی رادیکاڵی ئەوچینەوجەماوەری چینەزەحمەتکێشەکانە بۆ دەرکەوتنی سیاسی وچوونەمەیدانی مل ملانێی سیاسی لەسەردەسەڵات وچارەنووسی سیاسی کۆمەڵگاوپیادەکردنی بەرنامەی سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆی وبۆ نوێنەرایەتی کردنی خواست ومەسەکانی کۆمەڵگا لەلایەک وتەنانەت بۆ بورژوازی خۆیشی هەڵبژاردن ودەنگدان وپەرلەمان ڕێگاوشێوازی سەرەکی ونەریت وترندێکی سیاسی کارای بەڕێوەبردنی دەسەڵات ودەستاودستکردنی دەسەڵات وبەرژەوەندیەکانی نیە وئەوەی کە دەسەڵات وپەیوەندی وجیگاوڕێگای ئەوهێزانە یەکلادەکاتەوە  ناوچەکانی نفوزوهێزی میلیشیاوپەیوەندی ئەوحیزب وهێزانەیەبە کۆمپانیاوسەرچاوەکانی سەروەت وسامان وپەیوەندی بە دەوڵەتان وجێگەوڕێگە ناوچەیی وجیهانی هەرکام لەوهێزانە لەلایەکیترەوە.بۆیە هەرلەپێشەوە بورژوازی وحیزبەکانی چینی کرێکاروڕابەرانی ڕادیکاڵی ئەوچینەیان لە ومافەبێ بەری کردوە کە لەشێوەی جۆراوجۆردا بتوانن نوێنەرایەتی خاستەکانی خۆی وکۆمەڵگا بۆ ژیانێکی خۆشگوزەران وئازاد وئینسانی بکەن،هەرلەپێشەوە لەڕێگای قۆرخ کردنی ئابوری وئیمکاناتی وڵات وکۆنترۆلکردنی میدیا وهێزی چەک وپاوانکردنی مەیدانەکانی چالاکی سیاسی بۆخۆی وحیزبەکانی چینی کرێکاری لەمافی دەرکەوتن وهاتنەمەیدان بە وێنەی چینێکی کۆمەڵایەتی ووەک هێزێکی سەربەخۆی چینایەتی لەمەیدانی سیاسەت وشەڕی دەسەڵات وچارەنووسی وڵات بێبەری کردوەوبەجۆرەش ڕێگەی بۆ ئەوەخۆشکردوە ڕەزیلترین ودواکەوتوترین هێزەبورژوازیەکان خۆیان وەک قارەمانی باشترکردنی ژیان وگوزەران ودەستەبەرکەری مافەکانی کرێکاران وژنان ولاوان بناسێنن. هەڵبژاردنێک کە بورژوازی کورد بەڕێێخستوە هەرلە بنەڕەتەوە ناچارکرنی کۆمەڵگاوجەماوەری چینە زەحمەتکێشەکانی کۆمەڵگایە بە ملدان بە سیاسەت وهەڵبژاردن ودەسەڵاتێکی سەروخەڵکی ومیلیشیایی کەلەسەروی هەر میکانیزمێکی هەڵبژرادنی ئازادانەولەسەربنەمای ئەوبێ مافیە سیاسیە بەسەرچینی کرێکاروکۆمەڵگاوجەماوەری خەڵکدا سەپێنراوەورەوایی دانە بەوبێمافیە سیاسی وکۆمەڵایەتیەی چینی کرێکاروجەماوەری چینەزەحمەتکێشەکانی کۆمەڵگا ونوێنەران وقسەکەران وڕابەرانی جوڵانەوە ناڕەزیەتی وئازادیخوازەکانیان.ئەوەی کەئایا هەڵبژاردن لەکوردستان ناتوانێ نەخشەی سیاسی هێزەسیاسیەکان وپەیوەندیان بەدەسەڵاتەوە بگۆڕێ وبێتە هۆی دابەشکردنەوەیەکی تری سیاسی لەچوارچێوەی دەسەڵاتی میلیشیایی ئێستادا پرسیارێکی واقیعی ولەهەمان کاتدائەگەرێکی ناوئاڵوگۆڕەسیاسیەکانە وهەرئێستا وبەکردەوە بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ستراتیجی خۆی لەگەڵ ئیسلامی سیاسی ولەڕێگەی گرتنەبەری مۆدێلی پۆپۆلیزمێکی لەئەندازەبەدەر بێبەندوباربەشوێن خولیای پێکهێنانی حکومەتی داهاتوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وپڕکردنەوەی ئەوبۆشاییەیە کە سەگەردانی یەکێتی لەچوارچیوەی هاوپەیمانی ستراتیجی لەگەڵ پارتی ودیارنەبوونی کوشندەی تاڵەبانی پێکیهێناوە.بەڵام ئەوەی کە ئایا ئەم ڕەوەندی ئاڵوگۆڕە تا چەند بێ سەرەئێشەوپێکدادانێکی جیددی دێتەئاراوەوئایا یەکێتی ئەتوانێ هەروابەئاسانی ناوچەکانی نفوزی خۆی تەسلیمی بزوتنەوەی گۆڕان وئیسلامیەکان بکاو یان تەنانەت ئایا پارتی هەروا ئاسان دەتوانێ وازلە وهاوپەیمانیە کەم تازۆربێ سەرئێشەیە بێنێ کەدوای چەندین شەڕی خوێناوی لەگەڵ یەکێتی دا پێیگەیشتووەوبیگۆڕێ بەهاوپەیمانی لەگەڵ هێزگەلێکی وەک گۆڕان وئیسلامیەکانی هاوپەیمانی،ڕەوتی تائێستای ڕوداوەکان ئاماژەی ئاشکران بۆئەوەی کە پارتی وەک دەسەڵاتی یەکەمی بورژوازی کورد بەچاوی گومان وبەدبینیەوە مامەڵەی پێشهاتێکی مومکین بەڵام نەخوازراوی ئەوتۆ بکا.ڕوداوەکانی تائێستا ئەوە نیشاندەدا کەئەوئاڵوگۆڕە دەتوانێ ئەوئارامیە سیاسیەی کەبورژوازی وکۆمپانیەکان وسەرمایەگوزاری پێویستی پێیەتی لەبەریەک بترازێنێ ودوچاری ڕاوەستان وقەیرانی بکات کە ئەوە ئەگەرێکە بورژوازی ناتوانێ قبوڵی بکات.بۆیە هەرچەندە ڕواڵەتی بانگشەی هەڵبژاردنی گۆڕان وگوتاری سیاسی گۆڕان لەسەرڕیفۆرم لەدەسەڵات(ریفۆرم لەدەسەڵات نەک شتێکی تر )چەقی بەستوە بەڵام لەڕاستیدا زاراوەی چاکسازی لەگوتاری سیاسی وبانگەشەی هەڵبرادنی گۆڕاندا ئاماژەیەکی تەمومژاویە بە ئامانج وخواستی ئەوهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی شەراکەت لەدەسەڵات لەگەڵ پارتیدالەلایەک ولەلایەکی ترەوە هەڵوشین ونەزیفی سیاسی ئیداری یەکێتیە لەناوچەی نفوزی خۆیداوپڕکردنەوەی ئەم جێگەیەیە.جگە لەوئەگەرەی کەپارتی ویەکێتی چۆن مامەڵەی ئەوتەماح وخولیایەی گۆڕان دەکەن یەکێکی ترلە ئەگەرەکان هەڵسوکەوتی وڵاتانی ئیقلیم وئەمریکا وڕۆژئاوایە کەدەتوانرێ لەئایندەی کەوتنەلەرزەی ئارامی سیاسی لەوهەرێمە بەقازانجی کاری سەرمایەوکۆمپانیاکان نەبینن. هەرچەندە گۆڕان بۆدانی دڵنیایی دان بە ئێران وسعودیە وئەودەوڵەتانەی کەخۆیان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەپشتی هێزەئیسلامیەکانەوەن بەتوندی وهەرلەسەرەتاوە دەستی بەباڵی ئیسلامیەکانەوە گرتوەوتەنانەت لەوماوانەی دواییدا ڕایگەیاند لەحکومەتی داهاتوی ئەواندا پۆستی پارێزگاری سلێمانی تەسلیمی کەسایەتیەکی ئیسلامی دەکەن.                                                                                                                                           

لەئاستی مەسەلەکانی تایبەت بەچاکسازی کەچەقی تەبلیغاتی هەمووهێزەبەشدارەکانی بانگەشەی هەڵبژرادنە،ئەوجۆرەلەچاکسازی هیچ پەیوەندیەکی بەخواستی خەڵك بۆژیانێکی ئارام خۆشگوزەرانەوە نیە،بەڵکوهێزەبورژوازیەکان مەبەستیان لەوەی کەسیستەم ودەسەڵاتێک کەلەسەربنەمای بێمافی سیاسی وئابوری زۆرینەی کرێکاروکەرکردوانی کۆمەڵگا دامەزراوە ڕێکوپێکتروعاقڵنەتروڕێکخراوتر بکرێ وئەولاسەنگیەی کەلەدابەشکردنی سەروەت وسامان وسەرمایەدا لەنێوخۆی خێزانی بورژوازی وحیزبەکانیدا هەیە چارەسەربکرێ ، دەزگاوهێزەسەرکوتگەرەکانیان نیشتیمانی وبەدامەزراوەیی تر بکرێن وهەمووتوێژوبەشەکانی بورژوازی مافی ئەوەیان هەبێ کەبەڕێوەبەروهەڵسوڕینەری بن وئەوەندە شەرت ومەرجی خێزانی وعشیرەتی وتەنانەت حیزبی لەسەردانەنرێ،مەسەلەکانی تایبەت بەئازادی ومافەفەردی ومەدەنیەکان لە مافی مانگرتنەوە بەقانوون ویاسا قەدەغەوبەرتەسک بکرێن ولەچوارچێوەی ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانی ونەتەوەییدا مافی رەخنەوئیعتیرازی کرێکاران خەڵک لەقاڵب بدرێ.هەمووئەوانە داواکاری وکێشەی بەشەکانی بورژوازی خۆیەتی ویەک دانەش لەوانە دورونزیک خواستی کرێکاران وجەماوەری خەڵکی زەحمەتکێش وکارکردوی کۆمەڵگا نیەو لەبەرنامە ی چاکسازی وبانگەشەی سەرجەم ئەوهێزانەدا خەبەرێک لە یاسای کاری کرێکاری،لەدابین کردنی لانی کەمی کرێ بەپێی پێداویستیەکانی ژیانی خێزانێکی ئەمڕۆ،لە دابینکردنی خانومەسکەنی گونجاوبۆ هەرهاوڵاتیەک،لە دابینکردنی سیستەمی تەندروستیوبیمەدەرمانیەخۆڕاییەکان بۆ هەموو خەڵک،لە دابینکردنی بیمەی بێکاری بۆ هەموو بیكارێکی ئامادەی کارودابینکردنی خوێندن وپەروەردەی خۆڕایی ومۆدێرن ،لەدابینکردنی بودجەی پێویست بۆ گەشەپێدانی تواناکانی لاوان وژیانێکی سەردەمیانەی شایستە بەوان نیە.

 لەلایەکی ترەوە ئەم جۆرە نەک هەرخۆشبینی وگەشبینی بەباشربوونی ژیانوگوزەرانی کریکاران وجەماوەی خەڵک لەگەڵ خۆیدا نەهێناوەو لەبەیانی دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنیش بەدوای خۆیدا ناهێنێت،نەک هەرئاسودەیی وئارامیەکی زیاتر لەگەل خۆیدا ناهێنێت بەڵکوهەرئێستا لایەنە بورژوازیە قەومی ئیسلامیەکان کەش وهەوایەکی ترس ودڵەڕاوکێی شەڕوپێکدادانی زیاترکردوەوئارامی وئاسایشی دانیشتوانی تێکداوە.

بۆیەباشترین وەڵامی جەماوەری بەڕێخستنی بزووتنەوەیەکی سەراسەری نا وتنە بەوهەڵبژاردنە.بەشداری نەکردن لەهەڵبژاردنێکدا کە بورژوازی نوێنەرانی کرێکاران وچینەزەحمەتکێشەکان،بزوتنەوەکانی ژنان ولاوانی لەمافی دەرکەوتن وهاتنەمەیدانی سیاسی لەسەرئاستی کۆمەڵگا بێبەری کردوە  سیاسی ترین ومەنتیقی ترین هەڵبژاردنە .

 

 

ابراهیم حسین

١٣.٩٢٠١٣

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.