له‌پێناو گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو با بخوێنینه‌وه !
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا واتا پێشكه‌وتنی مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه,پێشكه‌وتنیشی بێ بیركردنه‌وه ناخولقێت گه‌وره‌ترین كێشه‌ش له ئێستا كه هه‌یه و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیرناكه‌ینه‌وه به پێی پێویست.
گومان له‌وه دا نیه هۆكار گرنگه هه‌بێ بۆ پێشكه‌وتن,كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك یابان هۆكاری ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونه‌ی یابان بۆ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌یی به‌سه‌ر یابان هات ئه‌گه‌رێته‌وه,دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی یابان به‌تایبه‌ت هێرۆشیما كه وێرانكاریه‌كی زۆری پێوه دیار بوو بووه هۆكار بۆ گه‌لی یابان دوای ئه‌وه گه‌لی یابان به‌م هۆكاره بیریانكرده‌وه و هه‌وڵیاندا تا ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌واوی جیهان پێیان سه‌رسامن.
-خوێندنه‌وه:گرنگترین هۆكاره بۆ پێشكه‌وتنی مرۆڤ به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كاری سه‌ره‌كی خوێندنه‌وه ئه‌وه‌یه كه وا له مرۆڤ ئه‌كا بیربكاته‌وه واتا به ئاسانی بریار نه‌دا,وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه ئه‌بێ پێش بریاردان ئه‌وه‌نده بیر بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و شكستی هێنا له‌و بریار دانه ئه‌وه بتوانێ هه‌ستێته‌وه,له راستیدا خوێندنه‌وه بناغه‌ی ژیانێكی پر حه‌كیمانه‌یه,چونكه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو بریتیه له خوێندنه‌وه !
خوێندنه‌وه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ بیركردنه‌وه,بیركردنه‌وه‌ش هۆكاریكی سه‌ره‌كیه بۆ پێشكه‌وتن , هه‌مووان باس له گرنگی خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن به‌لام هه‌مووان ناخوێنه‌وه,ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه كه بۆچی ناخوێنه‌وه,له راپۆرتێكی ساڵی 2012 ی رێكخراوی “گه‌شه‌پێدانی كه‌لتووری له وڵاتانی عه‌ره‌بی” به‌پێی ئه‌و راپۆرته هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی له ساڵێكدا 6 كاتژمێر بۆ خوێندنه‌وه دیاری ئه‌كا وه هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌وروپیش 200 كاتژمێر ته‌رخان ئه‌كات,به‌داخه‌وه جیاوازیه‌كی ئیكجار زۆره ئێمه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وتوینه‌ته نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی ئه‌وێی گرتۆته‌وه هاتۆته ناو ئێمه‌ش باوه‌ر ئه‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر لێره راپۆرتێكی به‌و شێوه‌یه بكرێت ره‌نگه له‌و شێوه‌یه كه‌مێك جیاوازتر ده‌ركه‌وێ,چونكی زۆر ئاشكرایه كه پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه له چ قه‌یرانێك دایه له كوردستان.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه هه‌یه, منداڵ له چوار مانگی گوێیی له شته‌كان ئه‌بێ,كه له ساڵی 2011 له به‌رنامه‌یه‌ك له كه‌ی ئێن ئێن له‌میانی باسكردنی گرنگی خوێندنه‌وه باسكرا, له‌به‌ر ئه‌وه له ئه‌وروپا زیاتر له‌و ماڵه‌ی كه منداڵه‌كه‌یان چوار مانگیه مێرده‌كه داستانی كورت بۆ هاوسه‌ره‌كه ئه‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه گوێی لێبێت دواتر پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه چاو به دنیا هه‌ڵبێنی ئه‌بێ له ماڵه‌كه كتێب و كتێبخانه هه‌بێ و باسی بۆ بكه‌ن كه ئه‌مه چیه و باسی چی ئه‌كا,گرفتی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ناخوێنه‌وه سه‌ره‌تا هۆكاره‌كه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا ئه‌ژین واتا خێزانه‌كه‌ی ,به‌وه‌ی ئه‌بێ دایك و باوك پلانێكی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی وا له منداڵه‌كه بكات كتێبی خۆشبوێت و هه‌میشه هاوڕێی كتێب بێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌ر بكه‌وین به‌سه‌ر شارستانیه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌ك,ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین تاكه‌كان وا لێبكه‌ین دور بكه‌ونه‌وه له خوێندنه‌وه,گه‌نجان و پیران و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش له ئاست خوێندنه‌وه به‌و شێوه‌یه نینه كه پێویسته وابن, پێویسته خوێندنه‌وه بكه‌ینه مه‌له‌كه له خۆماندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌گه‌لمان بێت,مه‌له‌كه واتا ببێته به‌شێك له له‌ش و ژیانی مرۆڤ.
تۆڵستۆی رۆمانوس زۆر جوانی وتوه له باره‌ی خوێندنه‌وه” له‌دونیادا هیچ چێژێك ناگات به چێژی خوێندنه‌وه ” بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه ببێته به‌شێكی دانه‌براوی ژیانمان,پێویسته مامۆستایان و سیاسه‌توانان و سه‌ركرده‌كان و ڕۆشنبیران و بانگخوازان و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نوس و نووسه‌ر ,به به‌رده‌وامی بخوێنه‌وه و هه‌وڵی خۆشه‌ویستكردنی خوێندنه‌وه بده‌ن به‌تایه‌به‌ت له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێ,پێویسته مامۆستا خوێنه‌ر بێت و هه‌روه‌ها هه‌وڵی جددی بدات بۆ به خوێنه‌ركردنی قوتابیانی چونكه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ده‌خوێنه‌وه ئاسانتر راستی و دروستی دیاری ئه‌كه‌ن پاڵه‌وانه كاغه‌زینیه‌كان و كه‌سایه‌تیه راسته‌قینه‌كان له یه‌ك جیا ئه‌كه‌نه‌وه,ئه‌وانه‌ی ئه‌خوێنه‌وه هه‌میشه عه‌قڵی زیاتر پر ئه‌كات ووردتر ئه‌ڕوانێته دیارده‌كانی ده‌وروبه‌ر,ئه‌وه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه كه‌سێكی بیركه‌ره‌وه‌و ره‌خنه‌گره,ره‌خنه‌گرێكی ته‌ندروست,ئه‌وه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه هه‌میشه له خه‌می كۆمه‌ڵگه‌دایه,ئه‌وه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه گه‌وره بیر ئه‌كاته‌وه,وه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له‌و كه‌سه‌ی كه به‌ڕاستی ئه‌خوێنێته‌وه رای جیاواز قبوڵ ئه‌كات چونكه به‌راستی قبوڵكردنی بیر و بۆچوونی جیاواز ئه‌لف وبێ ی رۆشنبیریه وه‌ك وتراوه.
دیڤان موزه‌فه‌ر