
سیناریۆی (دووا وێنە) …. نووسینی: دانا محەمەد عەبدوڵڵا
دیمه‌نی 1
ده‌ره‌وه ، رۆژ ، شه‌قام
پاسێكی كۆنی شینی كاڵ به ناو شه‌قامێكدا رێ ده‌كات ، ده‌نگی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی دێت به‌هۆی كۆنی و نارێكی پاسه‌كه‌وه ، ده‌كۆژێته‌وه و شوفێره‌كه‌ی هه‌ڵی ده‌كاته‌وه ده‌ست به رۆشتن ده‌كات، ماڵه‌كانی ته‌نیشت شه‌قامه‌كه كه‌سیان به‌ده‌ره‌وه نین له شارێكی چۆڵ ده‌چێت .
ناوه‌وه ، رۆژ ، پاس
شۆفێری پاسه‌كه پیاوێكی قه‌ڵه‌وه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵه قه‌میسێكی سپی له‌به‌ردایه به‌هۆی پیسی و عاره‌قه‌وه قه‌میسه‌كه‌ی ره‌نگی خۆڵه‌مێشی گرتووه ، ده‌ست ده‌بات پارچه‌یه‌كی په‌رۆ هه‌ڵده‌گرێت و عاره‌قی ده‌موو چاو و ملی ده‌سرێت.
شۆفێر
( له‌ئاوێنه‌كه‌وه سه‌یری پیره ژنه‌كه ده‌كات ) گۆێبگره لێم من سه‌رم له‌وه سوور ده‌مێنیت كه سه‌یری ئه‌م هه‌ساره گه‌وره‌یه ده‌كه‌م ئێمه بۆ كه‌وتووینه‌ته ئێره‌وه بۆ لێره بژین ( به‌رده‌وام به‌په‌رۆكه عاره‌قی گیانی پاك ده‌كاته‌وه به ناو شه‌قامه چۆله‌كه دا ده‌روات)
( پیره‌ژنه‌كه له كورسی ته‌نیشت ده‌رگاكه دانیشتووه جلیكی ره‌شی له‌به‌ردایه و چرچی ده‌مووچاوی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌منێكی زۆری هه‌یه به‌لام به‌هێز و گۆر دیاره )
پیره‌ژن
(به‌ده‌نگێكی لێخن ) ئی به‌ڵی ..
شۆفێر
تۆ سه‌یری ئه‌م هه‌موو ده‌ریا و زه‌ریایه بكه به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌وه سه‌یری ئه‌و باخ و كێڵگه پر به‌رهه‌مانه بكه پره له سێوی نه‌بینرا و پره له‌خونچه پره له‌باڵنده و كۆتر ، ئاخر من تێناگه‌م ئێمه بۆلێره‌ین بۆله‌م جه‌هه‌نمه ئه‌ژین بۆ كه‌وتینه ئێره‌وه
پیره‌ژن
( به‌ده‌نگێكی كزه ) ئا به‌ڵی ، تۆ من ئه‌ناسیت
شۆفێر
(گۆێی پێنادات ) من تێناگه‌م لێره ئه‌م خۆڵ و تۆزه چیه ، ئێمه نه‌مانگه شه‌وێك ئه‌بینین نه‌ئه‌ستیره‌یه‌ك نه‌بایه‌كی فێنك نه‌بارانێك هه‌یه لێره ، ( ئاور له پیره ژنه‌كه ئه‌داته‌وه به‌ده‌ست ئاماژه‌ی بۆده‌كات ) ئه‌زانی ئێره له چی ئه‌چێت له زیندانێك ئه‌چێت به‌ڵام پاسه‌وانی لێ نه‌بێت
پیره‌ژن
تۆ ئه‌زانی من بۆ چی لێره‌م ، ئه‌مه‌وێت بم ناسیت ، یه‌ك بناسین
شۆفێر
( وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆێی لێنه بوو بێت ) گۆێ بگره با بێت بڵیم ئێره ته‌نانه‌ت شه‌ویشی شه‌و نیه ، شه‌وی ئێره ته‌نها خۆیه‌تی له‌تاریكی خۆی زیاتر هپجی تری تێدانیه ، من به به‌رداوام به ناو ئه‌م شاره دا ئه‌سورێمه‌وه ته‌ماشای ئه‌م ماڵانه ده‌كه‌م
پیره‌ژن
( به‌ده‌نگی به‌رز و لێخنه‌وه) ئه‌مه‌وێت بم ناسیت له‌گه‌ڵ تۆمه .
شۆفێر
( گۆی به پیره ژنه‌كه نادات ) و له دڵ خۆیه وه ده‌ڵێت تۆ سه‌یری كه ده‌یه‌ویت من بناست به‌لێ من ، ئه‌ی پیری ناشرین ، تۆش یه‌كێكی له‌شته پیسه‌كانی ئه‌م شاره و له‌هه‌موو شته‌كانی تر زۆرترن ( بزه پیكه‌نینیك ئه‌كات )
پیره‌ژن
( وه‌ك ئه‌وه‌ی تێی گه‌شتبیت) من رزگارت ئه‌كه‌م له هه‌موو شتێك ئێره‌ت بیر ئه‌چێته‌وه ، ئه‌م شاره ئه‌بێته خه‌وێك
شۆفێره
تۆخۆت رزگار بكه نه‌ك من
( كچیكی ته‌مه 13 سالان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه ده‌ست بۆ پاسه‌كه راده‌گرێت و پاسه‌كه راده‌وه‌ستێت و كچه‌كه سه‌ر ده‌كه‌وێت و له‌كۆتای كورسی پاسه‌كه داده‌نیشێت)
پیره ژن
نا نا ، تۆ رزكار ده‌كه‌م له‌م شاره و له‌پاسه‌كه‌ت
شۆفێر
من قه‌ت رزگارم نابێت ( ئاورده‌داته‌وه و سه‌یری پیره ژنه‌كه‌ده‌كات ) چه‌ند ساڵه لێره‌م شاره‌زای ته‌واوی ئه‌م شاره‌م ، له په‌نجه‌ره و ده‌رگاكانه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌م ده‌نگی ته‌قه هه‌ر ته‌واو نابێت ، له‌رادیۆكه‌مه‌وه گۆێم له گووله‌كانی جه‌نگ ده‌بێت لێره به‌خۆین و زام راهاتووم .
كچ
( سه‌یری شۆفیره‌كه ده‌كات زۆری بێ سه‌یر ده‌بیت له دڵ خۆیه‌وه ) ئه‌مه بۆ وا ده‌كات ..
شۆفێر
ده‌زانم ژیان له‌م شاره شه‌رێكی گه‌وره‌یه .
پیره ژن
( به‌ده‌نگی كز و لێخنه‌وه ) نا نا ته‌واو ده‌بێت .
شۆفێر
( سوكانه‌كه‌ی بۆلای چه‌پ ده‌سورێنێت و چه‌ند دوكانێك ده‌رده‌كه‌ون) نا ته‌واو نابین من و ئه‌م شاره و جوڵه‌ی ئه‌م پاسه له‌مێژه به‌رده‌وامین و ته‌واو نه‌بووینه
كج
(زۆری پێ سه‌یر ده‌بێت به‌ده‌نگی به‌رز و پێكه‌نینه‌وه) مامه ئه‌وه له‌گه‌ڵ كی قسه ده‌كه‌یت.
شۆفێر
بۆچی ! نایبینی له‌گه‌ڵ كێ قسه ئه‌كه‌م ؟
كچ
( پێئه‌كه‌نێت ) چی ببینم ،نازانم له‌خۆته‌وه قسه ئه‌كه‌یت . ( له‌دلی خۆیه‌وه ، ئه‌م گه‌رمایه شێتی كردووه )
پیره‌ژن
نا نام بینێت كه‌س نامبینێت جگه له تۆ ! من ته‌نها بۆلای تۆ هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بیت ته‌واو ، من میوانه ناوه‌خته‌كه‌ی تۆم
شۆفێر
( به‌ترسێكه‌وه ) ئاوریك له پیره‌ژنه‌كه ده‌داته‌وه و ئه‌بینیت ناشرینترین بزه پێكه‌نین له‌سه‌ر لێویتی ، سه‌یرێكی پێشه‌وه‌ی پاسه‌كه ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆیشتن)
كچ
قیژه‌یه‌ك ده‌كات ( پاسه‌كه له رێگای خۆی ده‌رده‌چێت و ده‌نگی پیكدادانێكی گه‌وره دێت و ته‌پو تۆزێكی زۆردێته ناو پاسه‌كه‌وه و ده‌نگێك به‌رز ده‌بێته‌وه و پاسه‌كه وه‌رده‌گه‌رێت ، كچه‌كه له ناو ئه‌و دووكه‌ڵ و تۆزه‌دا هیچ نا‌بینیت و له‌سه‌رخۆ تاریك ده‌بێت
كۆتای
نوسینی: دانا محمد عبدلله
danamahamad@yahoo.com