چه‌مكی بونیادی شاراوه‌ی نه‌جات حه‌مید له خوێندنه‌وه‌یه‌كی فینۆمینۆلۆجیانه‌دا
پێشه‌كی:
ئه‌گه‌رچی بارودۆخی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی قه‌یراناوییه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز به‌و مانایه نییه، كه ئه‌و چه‌ند قه‌ڵه‌مه‌ی له‌و بواره‌دا بیركردنه‌وه و كاری جیدی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، فه‌رامۆش بكه‌ین.. هه‌ڵبه‌ته چه‌ند قه‌ڵه‌مێك هه‌ن توانیوویانه ئاستی بیركردنه‌وه و بینین و به‌دواداچوون و ره‌هه‌نده‌كانی مانا و فه‌زا ئیستاتیكییه‌كان له ده‌قدا بخه‌مڵێنن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ونه سه‌ر خوێندنه‌وه و نووسین وه‌ك دوو رووی یه‌ك كرده، چونكه خوێندنه‌وه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و به ده‌وری نووسیندا ده‌خولێته‌وه، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو خودی نووسینه، به‌ڵام به رێگایه‌كی دیكه. هه‌روه‌ك نووسین هه‌ڵناوه‌شێته‌وه به‌ده‌وری خوێندنه‌وه‌دا ده‌خولێته‌وه و بۆ خۆی خوێندنه‌وه‌یه، به‌ڵام به رێگایه‌كی دیكه. به‌و مانایه دووانه‌ی (خوێندنه‌وه/نووسین) و (نووسین/خوێندنه‌وه) له یه‌كتر جیا نابنه‌وه. هیچ شتێك له نووسیندا نییه خوێندنه‌وه نه‌بێت، وه‌ك چۆن هیچ شتێك له خوێندنه‌وه‌دا نییه نووسین نه‌بێت.
(نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د) له‌ژێر ناونیشانی (تیۆری بونیادی شاراوه) و دواتریش له كتێبی (زمان و فیكر له نێوان تیۆر و پراكتیكدا) كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، 2013) چاپكراوه.. قسه له (ئازادی خوێندنه‌وه) ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه میتۆدی (ئازادی ته‌ئویلكردن) وه‌ك لای (رۆلان بارت 1915-1980) هاتووه، له سه‌ر (مانای مه‌جازی ده‌ق) راست بێته‌وه، به‌ڵكو له‌وێوه كه (نووسینی نێو بیركردنه‌وه یان پێش نووسینی یه‌كه‌م)، بونیادی مانای له نێو خۆیدا هه‌ڵگرتووه.. هه‌ر له‌وێشه به بڕوای ئه‌و ده‌بێ هه‌موو ده‌قێك هه‌ڵگری (یه‌ك بونیاد له مانا) بێت، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش له رووی ئۆنتۆلۆجییه‌وه به (گه‌وهه‌ری بوون) داده‌نێت و (ده‌ق)یش به شێوه‌ی بوون ده‌چوێنێ! به‌ڵام بارت بڕوای به تهئویكردنی بێ سنور هه‌یه، له‌وێوه كه ماناكان جێگیر ده‌بن و له نێوانیاندا ململانێ دروست ده‌بێ، له دوای دروستبوونی ئه‌و ململانێیه ئیتر ده‌گۆڕین، ده‌ق به‌رده‌وام له‌سه‌ر خۆوهپاشدانی مانا راستهبێتهوه، به‌رده‌وام ماناكان ده‌ڕۆن، به‌ڵام پرسیاره‌كان ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و خوێندنه‌وه فینۆمینۆلۆجیهی به‌ر ده‌ستتان، جگه له هه‌وڵێك بۆ به‌دواداچوونی چه‌مكی (بونیاد)، كاتێك له رێگای ده‌ق له مانای (بوون) نزیك ده‌بێته‌وه و چه‌مكی (ئیپۆكی Epoche)، كاتێك له (فینۆمینه-دیارده) وه‌ك بابه‌ت ورد ده‌بێته‌وه، شتێكی دیكه نییه.
وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد، ئه‌گه‌ر بۆچوونی یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به نووسینی (نێو بیركردنه‌وه) بێ، نه‌ك نووسینی سه‌ر كاغه‌ز (فیعلی ده‌ركه‌وتن)، ئه‌وه بیركردنه‌وه‌ی دووه‌میان كرده‌ی درككردن له رێگای (ئاگایی بێگه‌رد)ه‌وه ده‌بینێ.. ده‌مه‌وێ بڵێم فینۆمینۆلۆجیای (هۆسره‌ل 1859-1938) چه‌مكی ئیپۆكی به مانای وه‌ستان له حوكمدان و خۆ نه‌به‌ستنه‌وه به تێڕوانینی پێشتره‌وه، یان وه‌رگرتنی شته‌كان وه‌ك چۆن بۆ ئاگایی تاك ده‌رده‌كه‌ون، به‌كار ده‌هێنێت.
خاڵی به‌هێزی ئه‌و دوو بیركردنه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه حه‌قیقه‌ت رێژه‌ییه! ئه‌گه‌ر له تیۆری بونیادی شاراوه هه‌میشه خۆمان له دوای (هه‌ڵوه‌شانه‌وه)ی حه‌قیقه‌ته‌وه ببینینه‌وه! ئه‌وه له فینۆمینۆلۆجیا ئه‌و كاته حه‌قیقه‌ت بوونی هه‌یه، كه رووبه‌ڕووی شته‌كان ده‌بینه‌وه، له‌وێشه‌وه بوونی ئاگامه‌ندی یان شعور وه‌ك (دازاین) به‌ڵگه‌یه بۆ (بابه‌ت) و ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه گیانهكییهی كه (دێكارت 1596-1650) له بۆچوونه میتافیزیكهكهیدا به‌رجه‌سته‌ی كردووه! به‌ڵام له بونیادی شاراوه‌دا (بونیاد) هه‌میشه به‌ڵگه‌كانی خۆی له ساته‌وه‌ختی (ده‌ركه‌وتن) هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
حه‌قیقه‌تی بوون
له نێوان بونیاد و مانادا
گۆرگیاسی سۆفیستایی ده‌ڵێ: حه‌قیقه‌ت بوونی نییه، ئه‌گه‌ر له‌و باوهڕهدابین كه هه‌یه، ئه‌وه نایناسین، ئه‌گه‌ر بیناسین، ئه‌وه ناتوانین رایبگه‌یه‌نین.. (بڕوانه: فینۆمینۆلۆجی، د. كه‌مال محه‌مه‌د، چاپخانه‌ی بینایی 2013، ل42) وه‌ك ده‌زانین حه‌قیقه‌ت له هه‌موو ئه‌و ناسین و نه‌ناسینه ده‌بێته به‌شێك له ئه‌زموونی مرۆڤ و به جیهانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌وه ده‌لكێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له ئه‌زموونی كه‌سیدا، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی.. مه‌رج نییه بتوانین به‌شداری خۆمان له حه‌قیقه‌تدا نیشان بده‌ین، ده‌مه‌وێ بگه‌مه پرسیارێك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سروشتی مرۆیی گشتی نه‌بێ، چۆن بتوانین له سه‌ر (مانا)یه‌كی دیاریكراو رێكبكه‌وین؟!
كاتێك قسه‌كردن له چه‌مك و مانای دیاریكراوی (بونیاد) ده‌بێ به قسه‌كردن له گه‌وهه‌ری (بوون) به‌و مانایه‌ی كه (نه‌جات حه‌مید) له تیۆری بونیادی شاراوه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه كێشه‌ی مانا وه‌ك بونیاد مۆركێكی بونگهرایانهی هه‌بووه‌كان به‌خۆوه ده‌بینێ، واته بونیاد ده‌بێته سه‌ره‌تای هه‌موو بوون و هه‌بوون، یان به مانا (سارته‌ر 1913-1960)ییه‌كه‌ی بوون و نه‌بوون.. لێره‌دا (بونیاد) به‌رانبه‌ر واقیعی مرۆییانه، یان (دازاین) به مانا (هایدیگه‌ر 1889-1976)ییه‌كه ده‌وه‌ستێ! به‌ڵام لای بوونگه‌راكان مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه خۆی داوا ده‌كات وابێ، ئه‌وه‌ش پاش ده‌ركه‌وتنی له جیهانی بووندا له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌یخاته روو، به‌و مانایه‌ش دازاین هه‌م بوونه و هه‌م هه‌بوون، به هه‌مان شێوه (بونیاد) لای نه‌جات حه‌مید سه‌ره‌تای هه‌بوون و بوونه‌كانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه! به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی دووه‌م كاتیگۆرییهكهی (ئه‌رستۆ 384-322 پ.ز)ی به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه، چونكه جیاوازی له نێوان بوونی (مرۆڤ) و (بابه‌ت)ه‌كانی دیكه ناكات.. لای (دێكارت)یش هه‌مان كاتیگۆری له لۆجیكهكهیدا به‌سه‌ر هه‌موو جۆره بوونه‌وه‌رێكدا سه‌پێنراوه.
(ئه‌فلاتوون 428-346) (بوون) ده‌كات به دوو به‌ش، هه‌ر به‌شه و له‌ویدی داده‌بڕێت، به‌ڵام (ئه‌رستۆ) به پێچه‌وانه‌ی مامۆستاكه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان (فۆرمی هه‌مه‌كی) و (بابه‌تی هه‌نده‌كی) به پێویست ده‌زانێت.. وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد، به هه‌مان شێوه‌ش (دێكارت) سیستمه میتافیزیكیهكهی خۆی له‌سه‌ر هه‌مان فیكره دامه‌زراندووه، به‌ڵام ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی گیانه‌كی (دێكارت)ه، نه‌ك (ئه‌رستۆ) كه زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رێبازی فینۆمینۆلۆجیای هۆسره‌ل خۆش ده‌كات..
فینۆمینۆلۆجیا به واقیعه‌وه به‌نده، به‌ڵام هۆسره‌ل وه‌ك دێكارت له گومانه‌وه قسه ناكات، به‌ڵكو له هه‌ڵوێستی سروشتیانه‌وه یان (خستنه نێو كه‌وانه) كه خۆ رزگاركردنه له كارتێكردنی هه‌موو (پێش بیر) و (پێش بڕیارێك) هه‌نگاو بۆ ئاستی تێگه‌یشتن ده‌نێت.. به‌ڵام ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه‌ی هایدیگه‌ر، چونكه به‌رای ئه‌و مه‌حاڵه دیارده‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ر دابڕین و له نێو كه‌وانه‌ی دابنێین.. (بڕوانه فینۆمینۆلۆجی ل104)
هۆسره‌ل ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی بیركردنه‌وه بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته به‌رچاو، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی ده‌رده‌خات.. ده‌یه‌وێ ئاگامه‌ندانه بیناسێ و ناوه‌ڕۆكی خه‌سڵه‌ته‌كانی بخوێنێته‌وه! گرفتی هۆسره‌ل وه‌ك دێكارت له‌وه‌دا نییه كه ئاگامه‌ندی له گوماندا ده‌ژی و ده‌بێ خۆی رزگار بكات، به‌ڵكو له‌وێوه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ده‌بێ له چ رێگایه‌كه‌وه ئاگامه‌ندی خۆی بگه‌یه‌نێته بابه‌ت و چۆن ناوه‌ڕۆكی ئاگامه‌ندی كه‌شف بكات؟! به‌مجۆره‌ش ئاگامه‌ندی ده‌بێ راسته‌وخۆ و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.. به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ر ئاواش ده‌بێ هه‌وڵی دیتنی بابه‌ت بدرێت، (به‌ڵام نه‌ك وه‌ك راسته‌قینه‌یه‌كی (به‌رز-ترانسندنتال Transcendental) و جیاواز، به‌و مانایه‌ش هیچ شتێ له‌و دیوو فینۆمینهی فینۆمینۆلۆجیاوه بوونی نییه) له‌و خاڵه‌شه‌وه بوونگه‌راكان له هۆسره‌ل جیا ده‌بنه‌وه، چونكه ده‌بێ ئه‌و هه‌بووه واته (مرۆڤ) به‌و جۆره ببینین، كه خۆی ده‌رده‌خات، ئه‌ویش دازاینه، كه بوونێكی رووتی هه‌یه و ئه‌و هه‌ر چییه‌ك بێت، له‌سه‌ر بوونی راده‌وه‌ستێت! بێگومان به‌شێكی زۆری ئه‌و بۆچوونه له‌وێوه هاتووه كه هۆسره‌ل ئاگامه‌ندی و بابه‌ت به ته‌واوكه‌ری یه‌كتر داده‌نێت و له‌یه‌كیان دانابڕێت.
هۆسره‌ل ئاگامه‌ندی بۆ (شت) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌ك چۆن دێكارت ئاگامه‌ندی و بابه‌تی ئاگامه‌ندی به دوو (شت) داده‌نێت، ئه‌و دوو (شت)هش (گیان و له‌ش) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ده‌كه‌ن و به‌رانبه‌ر یه‌كدی ده‌وه‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگامه‌ندی (روو- له ده‌ره)، تیشك ده‌خاته سه‌ر بابه‌ته‌كه و هه‌وڵی ناسینی ده‌دات.. (بڕوانه: د. محه‌مه‌د كه‌مال، فه‌لسه‌فه‌ی سارته‌ر، ناوه‌ندی رۆشنبیریی كورد-ئوسترالیا،2002، ل26).
به‌ڵام له تیۆری بونیادی شاراوه‌دا هه‌موو بونیادێك كه سیستمی ده‌ربڕین لهخۆكردنی خۆی ته‌واو ده‌كات، ده‌بێته مێژوو به‌و مانایه‌ی كۆتایی به ده‌وری بونایهتیی خۆی دێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بناغه‌وه بونیاد سیفه‌تێكی خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و خۆ دروستكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه هه‌موو بونیادێك كه چووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیستمه‌وه وه‌زیفه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌چێته ماناكانی به مێژووبوونهوه و هه‌ر مانایه‌كی سیستمداریش كه چووه نێو مێژووه‌وه و به ته‌واوكردنی ده‌وره‌كانی ئه‌وه مردنی خۆی به‌یان ده‌كات.. ماناكانی بونیاد ئه‌و كاته زیندوون كه له ساتی دروستبوونی یه‌كه‌می به بونیاد بووندان، پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه نێو زمانی نووسراوه‌وه (ئه‌وه‌ی من ناوم نا فیعلی ده‌ركه‌وتن) سیفه‌تی ره‌هابوونی ئازاد هه‌ڵده‌گرێت.. هه‌موو بوونێكی به‌رجه‌سته‌یی و نا به‌رجه‌سته‌یی هه‌ڵگری بونیادێك له مانا ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سیستمه ئه‌و له ده‌ره‌وه بوونه‌ش ئازادیی چۆنێتی به‌خشینی به بونیادكردن به كه‌سه‌كان ده‌به‌خشێت، كه چۆنیان ویست هه‌ر ئاواش ئه‌و بوونانه‌ی مانا بخه‌نه زمانه‌وه، لێره‌دا زمان بوونی نابێت له شێوه خوێنراوه و نووسراوه‌كه‌یدا به‌ڵكو زمان چۆنێتی به بونیادبوونه، نه‌ك به مانا بوون، چونكه مانا ده‌رئه‌نجامی بوونه، نه‌ك خولقێنه‌ری بوون، هۆی ئه‌و پارادۆكسی بوونه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مانا نه كۆتاییه‌كی له بونیادا هه‌یه و نه كۆتایی بوونیشه… (هێلی ژێر رسته‌كان، له‌لایه‌ن من دانراوه…بڕوانه، زمان و فیكر..، ل11)
ده‌شێ بیركردنه‌وه‌ی نه‌جات حه‌مید له (خۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه) و (خۆ دروستكردنه‌وه) وه‌ك مانا، راسته‌وخۆ بیركردنه‌وه‌ی (له‌ناوچوونی له‌ش) و (مانه‌وه‌ی گیان)مان بیر بخاته‌وه، واته به بیركردنه‌وه ئایدیالیستیهكهی (ئه‌فلاتوون) و (ئه‌رستۆ) و له‌وێشه‌وه (دێكارت)وه به‌ند بێت؟!
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر (بونیاد) وه‌ك گه‌وهه‌ری (بوون) فینۆمینه بێ و فینۆمینه وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی مانا ته‌ماشا بكه‌ین، ئه‌وه پێویست ناكات بیر له بوونی (بونیاد) بكه‌ینه‌وه، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه گه‌وهه‌ری بوون ده‌خه‌ینه نێو دوو كه‌وانه‌وه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه..
نه‌جات حه‌مید بونیادگه‌رییانه قسه له بونیاد ده‌كات و هه‌موو شتێك له بونیاددا ده‌بینێته‌وه! بونیادگه‌ره‌كان، بونیاد (structure) وه‌ك بونیادنان، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی بناغه‌ی شتێكه و بابه‌تێكی سیستماتیكه و فۆرمی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و یه‌كه‌یه‌كی خودییه.. سه‌یر ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌وێشه‌وه له مانای فۆرم (form) نزیك ده‌بنه‌وه! ده‌مه‌وێ بڵێم بونیادگه‌ره‌كان بونیاد وه‌ك بونیادی شتێك ده‌بینن، كه پێكهاته و فۆرمی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، پێكهاته و یه‌كگرتنی چه‌ندین ره‌گه‌ز ده‌نوێنێ، به‌و مانایه بونیاد لای بونیادگه‌ره‌كان تۆڕێكه له په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان، هه‌ر له رێگای ئه‌و تۆڕه بونیادییهشهوه (مانا) دێته به‌رهه‌م. به‌ڵام جیاوازی نێوان بونیادهگهراكان و تیۆری بونیادی شاراوه له به‌رهه‌مهێنانی (فره مانایی) و به (هه‌ڵمبوونی مانا) دایه؟! دواجار ده‌توانم بڵێم چه‌مكی (فینۆمینه/بونیاد) له‌وه‌دایه كه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و بوونی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای بوونگه‌راكان بۆ ناسینی فینۆمینه گرنگی به دازاین بدرێت، له تیۆری بونیادی شاراوه‌دا (مانا/به هه‌ڵمبوون) وه‌ك ده‌رئه‌نجامی (بوون/بونیاد) ئه‌و بایه‌خه‌ی هه‌یه؟!
هیچگه‌رایی ده‌ربڕین
له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه و بونیادنانه‌وه‌دا
چه‌مكی بوون لای بوونگه‌راكان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به فیعلی فرێدانهوه ده‌كات، واته (دازاین/مرۆڤ) ئه‌و هه‌بووه‌یه كه فڕێدراوه، بێ بڕیاردانی خۆی هێنراوه‌ته ئێره.. چه‌مكی (فڕێدان)، فیعلی بوونی دازاین دیاری ده‌كات، به‌و مانایه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یری هیچێتی بوونی دازاین بكه‌ین، ده‌بینین له‌وێوه‌یه، كه زه‌مینه‌ی بوونی خۆی نییه! چونكه دازاین كه (خۆ)ی خۆیه‌تی، هه‌مانكات ده‌بێت به زه‌مینه بۆ بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه… كه‌واته بوونی دازاین جگه له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت ببێت به زه‌مینه‌ی بۆ بوونی هیچیدیكه نییه.. (بڕوانه: بوون و كات، و: محه‌مه‌د كه‌مال، ده‌زگای سه‌رده‌م 2013، ل379، 380). ئه‌و هیچگهراییهی دازاین ده‌شێ له (هه‌موو شتێ ره‌وایه)ی ئیڤان كارامازۆفی- دیستۆڤیسكی- مێژووه‌كه‌ی ده‌ست پێبكات!!.. به‌ڵام لای نه‌جات حه‌مید، ئه‌وه بونیاده زه‌مینه‌یه‌كی چه‌سپاوی بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی ده‌ست ناكه‌وێت، كاتێك (سیستمی ده‌ربڕین) له‌خۆ كردنی خۆی ته‌واو كرد، ده‌بێته مێژوو، واته كۆتایی به ده‌وری بونایهتیی خۆی دێنێ و مردنی خۆی به‌یان ده‌كات (هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه).. لێره هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون، (یان به هه‌ڵمبوونی ماناكانی بوون) وه‌ك هه‌ستێكی نزیك له عه‌ده‌م، ده‌بێ به زه‌مینه بۆ بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه! له بونیادی شاراوه‌دا ئه‌و مردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، یان بوون به زه‌مینه بۆ بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه، راسته‌وخۆ له هیچێتی زمان و مانای به ههڵمبوودا خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هیچێتییه یان وه‌ك من ناوم نا ئه‌و به ههڵمبوونه، بونیادی رووكه‌ش ده‌ستنیشان بكات.. ئه‌وه بونیادی شاراوه و ماناكانی بونیادی شاراوه زێندووێتی خۆیان له ساتی دروستبوونی یه‌كه‌می به بونیاد بوون و پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه نێو زمانی نووسراوه‌وه (پێش ده‌ركه‌وتن) هه‌ڵده‌گرنه‌وه، به‌و مانایه‌ش بونیادی شاراوه ئه‌و بونیاده‌یه، كه له ساتی خۆ دروستكردنهوهدا ده‌رده‌كه‌وێت، یان ساتی (پێش به زمان بوون) و ده‌ركه‌وتن. به‌ڵام بونیادی رووكه‌ش له (ساتی به زمان بوون)دایه. به گشتی ده‌شێ هیچگه‌رایی بونیادی رووكه‌ش و بونیادی شاراوه له دروشمی (ژیان و مردن به‌رانبه‌ر به ئاوێنه)ی (داندیزم) نزیك بكه‌ینه‌وه، به‌و مانایه‌ش (سیستمی ده‌ربڕین)ی نه‌جات حه‌مید ته‌نها ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر (بونیاد) وه‌ك (خالق) بوه‌ستێ! سیستمی ده‌ربڕین هه‌میشه پێویستی به بونیاده، تا له‌گه‌ڵیدا درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كی غه‌مگینانه بدات… (بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: كامۆ، مرۆڤی یاخی، و:ئازاد به‌رزنجی، كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه-سلێمانی، 2012، ل92، 97)
له لایه‌كی دیكه چه‌مكی (رووكه‌ش) و (شاراوه) كۆمه‌ڵێ پرسیار له‌خۆ ده‌گرن، ئه‌گه‌ر هایدیگهرانهش قسه بكه‌ین: ئه‌وه زمان له پێش بوونی دازاین هه‌یه. دیارده‌ی زمان ره‌گی له نێو پێكهاته‌ی بوونگه‌رانه‌ی دهرخستنهكهی دازاین داكوتاوه.. ئه‌وه‌ی له نێو زمانیش ده‌ناسرێت مانایه..( بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه، بوون و كات، ل236)
لێره‌دا بۆ قه‌ڵه‌مكێشی یه‌كێك له پرسیاره‌كانم هه‌وڵده‌ده‌م قسه له (سیستمی ده‌ربڕین) بكه‌م، بۆ ئه‌و قسه‌كردنه‌ش پێویسته بزانین كه ده‌ربڕین دوو خه‌سڵه‌تی هه‌یه، یه‌كه‌میان گه‌یاندنی مانایه. دووه‌م، ئاماژه كردن بۆ شتێكی دیكه، كه ئه‌و شته خودی ده‌ربڕینه‌كه نییه. ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته پێكه‌وه گرێدراون و هیچ ده‌ربڕینێك نییه، ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌ی نه‌بێت، هیچ ده‌ربڕینێك نییه، مانا نه‌به‌خشێت، چونكه ئاماژه بۆ شتێك ده‌كات، مادام ده‌ربڕین ئاماژه‌كردنه، ده‌بێ مانا ببه‌خشێت، مانا ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌یه، كه له رێگای ده‌ربڕین ئاماژه بۆ بابه‌ته‌كه‌ی ده‌كات. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا (مانا و بابه‌ت/بونیادی رووكه‌ش و بونیادی شاراوه) چه‌ند له یه‌ك ده‌چن؟
هۆسره‌ل له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ئێمه ناتوانین مانا و بابه‌ته ده‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌ربڕینه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به لێكچوو دابنێین.. دوو هۆكار بۆ ئه‌و وه‌ڵامه نێگه‌تیفه ده‌دۆزێته‌وه، یه‌كه‌م: هه‌ندێجار دوو ده‌ربڕین ئاماژه بۆ یه‌ك بابه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی دوو مانای جیاوازیان هه‌یه. بۆ نموونه: ئه‌وه‌ی له جه‌نگی (جینا)دا سه‌ركه‌وت له جه‌نگی (واترلۆ)دا دۆڕا. ئه‌و ده‌ربڕینه دوو مانای جیاوازی هه‌یه (دۆڕان/سه‌ركه‌وتن) به‌ڵام ئه‌و دوو مانا جیاوازه بۆ یه‌ك بابه‌تی ده‌ره‌كی یان یه‌ك كه‌س به كار هێنراوه، ئه‌ویش (ناپلیۆن)ه. دووه‌م: ده‌شێ دوو جۆر ده‌ربڕین یه‌ك ما‌نایان هه‌بێت و ئاماژهكردنهكهیان جیاواز بێت.. مرۆڤ له دوو ده‌ربڕینی جیاوازدا یه‌ك مانا ده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئاماژهكردنهكه جیاوازه، بۆ نموونه: سوكرات مرۆڤه. ئه‌و مرۆڤه كار ده‌كات. لێره‌دا مرۆڤ یه‌ك مانای هه‌یه.
وه‌ك ده‌بین ده‌كه‌وینه نێوان مادده كه له ده‌نگ و نووسیندایه له‌گه‌ڵ ئایدیای ماناكه‌ی… به‌شی ماته‌ری هه‌موو خه‌سڵه‌ته سروشتیه‌كانی تێدایه، له سێ ره‌هه‌ند پێكدێت و له نێو كات و شوێن دایه، به‌ڵام مانا خاوه‌نی سێ ره‌هه‌ند نییه، له نێو كات و شوێندا نییه.. بۆ نموونه مانای (مێز) دوای ته‌واو بوونی ده‌ربڕینه‌كه و له‌ناوچوونی مێزه‌كه‌ش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، له‌مڕووه‌وه مانا بۆ هۆسره‌ل ده‌بێت به جه‌وهه‌ری ده‌ربڕین.. (بڕوانه: فینۆمینۆلۆجی، ل48) به‌ڵام لای نه‌جات حه‌مید به گشتی مانا له فیعلی ده‌ركه‌وتن (كه‌وتنه سه‌ر كاغه‌ز، وه‌ك نووسین) به هه‌ڵم ده‌بێت؟!
شێوه و گه‌وهه‌ر
بێگومان قسه‌كردن له ناسینی بیرۆكه و گه‌وهه‌ر به مانا هۆسرهلییهكهی وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد، قسه كردنه له فینۆمینه، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه ئهفلاتوونیهی كه نایه‌وێ فۆرم و جه‌وهه‌ر له یه‌ك جیا بكاته‌وه. ئه‌و قسه‌كردنه له كێشه‌ی (مه‌به‌ستگه‌رایی) به‌و مانایه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان ئاگامه‌ندی و جیهان دیاری ده‌كات، شێوه قسه‌كردنێكه هه‌وڵده‌دات له‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونه ئایدیالیستانهمان دوور خاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها بۆ دامه‌زراندنی مانا به ئاگامه‌ندی ده‌ده‌ن و بایه‌خ به جیهانی ده‌ره‌كی ناده‌ن.
له كتێبی زمان و فیكر له نێوان تیۆر و پراكتیكدا هه‌موو ده‌قێك شێوه‌ی بونیاده‌كانی بوونه نه‌ك گه‌وهه‌ره‌كه‌ی، چونكه (گه‌وهه‌ری هه‌موو بونیاده‌كانی بوون) له سه‌ره‌تایه‌تی بیركردنه‌وه و نووسینی یه‌كه‌مدایه، له‌وێدایه، كه هێشتا شێوه له دایك نه‌بووه و ته‌نانه‌ت زمانیش بریتییه له زمانی به شێوه‌ی نه‌بوو كه پاش به ده‌قبوونی بونیاده‌كان ئه‌وسا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری هه‌ر ده‌قێك پێویستیمان به دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره پێشینه‌كانی به ده‌ق بوونه، كه به جارێك ره‌هایه‌تی بونیاده‌كان به زیندوویی له زمانی سێیه‌می به شێوه بووندا ده‌پارێزێ.. (بڕوانه: زمان و فیكر ل13،14).
بیریارانی فینۆمینۆلۆجی ئاماده‌بوونی بابه‌ت به گرنگ ده‌زانن و پێیانوایه هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك روو له‌و بابه‌ته ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت بیناسێت.. كه‌چی له تیۆری بونیادی شاراوه، بونیاد ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك له ده‌ق، وه‌كو (مۆری په‌نجه)، تایبه‌تمه‌ندێتی بوونی كه‌سایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت، به‌و مانایه شێوه‌كانی بوون له بناغه‌وه بردنی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه بۆ ئه‌و زنجیره شێوه گۆڕینانه‌ی كه بوون به خۆیانه‌وه ده‌یانبینێ… (بڕوانه: زمان و فیكر ل13،14)
ده‌رئه‌نجام:
به كورتی له‌و بهداواداچوونهدا ده‌توانم دوو خاڵی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان بكه‌م:-
یه‌كه‌م: وه‌ك ده‌بینین بابه‌تی تێگه‌یشتن (بونیاد/ بابه‌ت) له هه‌ردوو لادا جێگیره، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی تێگه‌یشتن تاكو ئه‌مڕۆ له گۆڕانی به‌رده‌وامدان و ناكه‌ونه سه‌ر (بیركردنه‌وه/مانا)ی تێگه‌یشتنه‌وه، به‌ڵكو لێره‌دا له‌لایه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر بردنی بیركردنه‌وه بۆ سه‌ره‌تایه‌كانی بیركردنه‌وه، له لایه‌كی دیكه به‌ره‌و خۆ رزگاركردن له پێش بیره‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ خودی شته‌كان و دانان هه‌نگاو ده‌نێت! یه‌كه‌میان به‌رده‌وامیه‌تی خۆی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه و خۆدروستكردنهوهدا ده‌بینێته‌وه. دووه‌میان خۆی له تێگه‌یشتنی رهسهنانهدا ده‌دۆزێته‌وه، بۆ تێگه‌یشتنی ره‌سه‌نانه‌ش پێویسته بابه‌ته‌كه به ته‌نیا بخه‌ینه نێو دوو كه‌وانه‌وه و راسته‌وخۆ رووی تێبكه‌ین، له‌و حاڵه‌ته‌دا بابه‌ته‌كه به‌و جۆره‌ی هه‌یه، خۆی بۆ ئێمه ئاشكرا ده‌كات و له ئهزموونهكهماندا ده‌بێت به دیارده یان فینۆمینه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر گومانی نه‌جات حه‌مید په‌یوه‌ندی به فاشیه‌تی زمان و وه‌همی مانا و باوه‌ڕپێهێنانی فێڵبازانه و چه‌سپاندنی لۆجیكی نابوونایهتی بێت له بیركردنه‌وه‌دا، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌وه نه‌جات حه‌مید چۆن ده‌توانێ تێگه‌یشتن وه‌ك كاتیگۆرییه‌كی ئۆنتۆلۆجی دابمه‌زرێنێ؟! به دیوه‌كه‌ی دیكه ئه‌گه‌ر هۆسره‌ل له رێگای گومان كردن له پێش بیره‌كان، بابه‌ت بخاته نێو دوو كه‌وانه‌وه.. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا زمان ده‌كه‌وێته كوێ؟
له كۆتایی ئه‌و دوو خاڵه‌شه‌وه ده‌گه‌ینه دوو جۆر له درككردن، لای هۆسره‌ل، ده‌رككردنی یه‌كه‌م، ده‌رككردنی بابه‌ته تاكه‌كان، ده‌رككردنی دووه‌م، درككردنی جه‌وهه‌ر، یان ناوه‌ڕۆكی دیارده‌یه، ئه‌و دوو درككردنهش لێكجیا نابنه‌وه. به‌ڵام له تیۆری بونیادی شاراوه‌دا وه‌ك له سه‌ره‌وه قسه‌م لێ‌كرد، ئه‌و دوو شێوه‌یه له درككردن ده‌كه‌وێته نێوان (بونیاد) وه‌ك جه‌وهه‌ر و (مانا) وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی به ههڵمبوو!؟
دواجار ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌گه‌ر هۆسره‌ل فینۆمینۆلۆجیا له نێو ئایدیالیزمدا گیر بكات، وه‌ك شێوازه (كانت 1724-1804)ی و دێكارتیهكه ته‌ماشای بكات؟! ئه‌وه تیۆری بونیادی شاراوه ئه‌و ئازادییه‌ی خوێندنه‌وه، كه له سه‌ره‌تادا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، له نێو پارادۆكسی (هیچگه‌رایی) وه‌ك هه‌ستێكی نزیك له عه‌ده‌م و (مۆری په‌نجه) وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی بوونی كه‌سایه‌تی، تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كات.
هه‌ولێر 1/8/2013
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا