خوایه بمكه‌ی به میوانی شۆخه ژنێ … ئیبراهیم هه‌ورامانی
دێم بۆماڵی ئێوه
به‌ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم .
بێئه‌وه‌ی پاسارییه‌ك ،
بێ‌دار كه‌مه‌وه .
گه‌ڵای دره‌ختێك له‌خه‌وو ،
ڕاچڵهكێنم .
بێده‌نگ ……بێده‌نگ .
به‌ده‌م گۆرانی ووتنه‌وه ،
دێم
بۆ
ماڵی
ئێوه .
به‌شاهیدی ئه‌ستێره‌كان .
ئه‌وانه‌ی تا سهحهرێكی دره‌نگ ،
له‌به‌ر مه‌راقی من
بێدارن .
به‌شاهیدی ئه‌و ئه‌ستێرانه ،
دێم بۆ ماڵی ئێوه .
** * **
له‌ماڵی ئێوه ده‌بم .
یه‌ك به‌یه‌كی گوڵه‌كان ،
ئاو ده‌ده‌م .
ده‌چمه لای چیمه‌نی
باغچهكهتان .
شه‌رحی دڵمی له‌لا ده‌كه‌م .
له‌وێ به ته‌نیشت
دار سێوهكهتانهوه .
پشوویه‌كی كورت ده‌ده‌م و
به ده‌م جگه‌ره كێشانه‌وه
به مانگ ده‌ڵێم :
شاهیدی ڕۆژی حه‌شرم بی ؟
لێره نه‌بێ
له‌ماڵی ئێوه
دڵم سوكنایی نایه .
له‌ماڵی ئێوه ،
یه‌ك ..به‌یه‌كی گوڵی ،
ناو ئینجانه‌كان ده‌دوێنم
به ناسراوترین ئه‌ستێره
ده‌ڵێم :
له‌ته‌ك دار گێلاسهكهتانا
وێنه‌یه‌كم بگرێ
بۆ یادگاری .
من ده‌زانم
دڵم به‌رگه‌ی عه‌زابی ئه‌م ،
دووری یه ،
ئه‌م دوورییه نه‌عله‌تیه ناگرێ .
كهمردم .
هه‌رهیچ نه‌بێ
بۆ یادگاری
بۆ یادگاری
وێنه‌ی من و
دارگێلاسهكهی تۆ
لهڕهفهیهكی ،
كتێبخانه‌ی ماڵه‌كه‌مدا بمێنێ .
** * **
لێره ده‌بم
له ماڵی ئێوه
سینه‌م پڕ ده‌كه‌م
له‌بۆنی حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌تان .
دڵم له حیكایه‌تی ،
نیگای به‌یانیان و
پیاسه‌ی ئێوارانی ناو باخچه‌كه‌ت .
لێره ده‌بم …
تا ڕهنكم ده‌چێته سه‌ر ڕه‌نگی تۆ
** * **
من لێره‌م و
له مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌وه
مه‌لا ده‌ڵێ :
ده‌مه‌و به‌یانه
الله و اكبر .
ده‌بێ بڕۆم
بۆ ماڵی خوا ..
تا پێ ی بڵێم :
خوایه بمكه‌ی به میوانی شۆخه ژنێ .