کتێبی دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا/ وهرگێرانی ئهردهڵان عهبدوڵڵا
کتێبی دیالۆگ لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، ئامادەکردن و وەرگێرانی ، ئەردەڵان عەبدوڵڵایە. ئەم کتێبە بریتییە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەرو بیرمەند و هونەرمەندی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. ئەم کتێبە خۆی لە چواردە چاوپێکەوتن دەبینێتەوە، کە تێیدا پرسگەلێکی فکری و سیاسی و فەرهەنگی، لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەوروژێنرێت. لەهەمانکاتیشدا پەنچە بۆ کێشەکان و چارەسەریان ڕادەکێشرێت. پرسگەلی سیاسی و فکری وەکو ” ئیسلامی سیاسی، بەهاری عەرەبی، ریفۆرمی ئایینی، جەنگی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا.، سیستەمی سەرمایەداری ” هەروەها کۆمەڵێک پرسی هونەری وەکو سینەما و شانۆش، دەبنە میوانی ئەم کتێبە.
هەرکەسەو بەپێی دونیابینی خۆی ، ئاستی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی خۆی ، هەوڵیداوە قسەی خۆی بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بکات.
لەم کتێبەدا کۆمەڵێک کەس بەشدارن لەوانە : ( نوسەری ئێرانی مەحمود دەوڵەت ئابادی، ژنە نوسەری هیندی ئارونهات ڕۆی، ژنە سیاسەتمەداری ئەمریکی کۆندەلیزا ڕایز، هەردوو فەیلەسووفی فەرەنسی ، ئێدگار مۆران، جاک بوفریس، نووسەری ناوداری بەرازیلی پاولۆ کۆیلۆ، بیرمەندی ناسراوی عێراقی فالح عبدالجبار، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکی ستیڤن سپیلبێرگ. هەروەها ئەکتەر و شانۆکاری ناسراوی عێراقی ، یوسف العانی ،و چەند کەسێکی تریش”
ئەم کتێبە لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەڵمانی و عەرەبی ئەنجامداوە، واتە لە زمانی ئەڵمانی و عەرەبییەوە وەرگێراوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم کتێبە ، کتبێکی قەبارە مام ناوەندە ، خۆی لە دوو تۆ ١٧٠ لاپەرەدا دەبینێتەوە. ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە.