به‌فه‌لسه‌فیكردنی شیعر … بڵند باجه‌لان
په‌یوه‌ندی نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتییه و ده‌ستكرد نییه , ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌ندی نێوان دوو دونیایه , دونیای شیعر وه‌كو دونیایه‌ك كه له وههم ده‌دوێ , ئینجا ئه‌و وه‌همه له شه‌قامی (وه‌همه‌كان)دا پیاسه بكا یان له شۆسته‌ی (واقیع)دا , گرینگ وه‌همێك هه‌یه و واتا شیعرییه‌كانی له‌خۆیدا مه‌ڵاس داوه , یان ده‌كرێ بڵێین , شیعرێك هه‌یه ماناكانی وه‌همی له‌خۆیدا مه‌ڵاسداوه , هه‌روه‌ها دونیای فه‌لسه‌فه كه دونیای وردبوونه‌وه‌یه له واقیع و وههم و دیار و نادیار و گشت و بهرواوردكردنی ئه‌و گشته له‌گه‌ڵ هیچ و درێژكردنه‌وه‌ی كرداره‌كان تا ئاستی گه‌یشتن به ئه‌نجام .
له قه‌سیده‌ی (غه‌ریب)ی (رۆسته‌م باجه‌لان)دا كار بۆ تێكشاندنی سنووری نێوان شیعر و فه‌لسه‌فه كراوه , بگره شاعیر ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه كێشه فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكا و پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه وه‌ڵامبداته‌وه , به‌شێك له وه‌ڵامه‌كان پێشوه‌خته‌ن و زاده‌ی ئه‌زموونی ژیانی شاعیرن , به‌شه‌كه‌ی تریان ئاڕاسته‌كراون و ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی كردوون خودی قه‌سیده‌كه‌یه , به‌و واتایه‌ی , شاعیر له چوارچێوه‌ی قه‌سیده‌كه‌ی خۆیدا وه‌ڵامی به‌شێك له پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی دهستكهوتوون و قه‌سیده‌كه وه‌كو به‌خشه‌ری وه‌ڵامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ .
ده‌كرێ به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ی قه‌سیده‌كه دوای خۆی جێیان دێڵێ بخه‌ینه ڕوو :
– ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌هۆی توانسته تایبه‌تی و گشتییه‌كانی توێژینه‌وه‌ی كرده‌ییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه ؟
– ئه‌و منداڵه ڕۆژهه‌ڵاتییه وه‌كو ئه‌و منداڵه ڕۆژئاواییه چه‌مكی ڕاسته‌قینه‌ی له ته‌نی بیركردنه‌وه‌ی خۆی لوولداوه ؟
– په‌یڤی سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری له زه‌مینه سهرابی و بۆشهكاندا هه‌ڵده‌گیرێته‌وه ؟
– غه‌ریب چی له‌خۆیدا حه‌شارداوه ؟ گلدانه‌وه‌ی باراناو ؟
– پێكه‌نین و گریان په‌یوه‌ندییان به دیمه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه ؟
– غه‌ریبی دووه‌م كێیه ؟غه‌ریب به‌دوای غه‌ریبه‌وه ده‌گه‌ڕێ ؟
ئه‌و كاته‌ی تێكست زۆرترین پرسیار له‌دوای خۆیدا جێدێڵێ , سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتنی تێكسته‌كه ئاسان ده‌كه‌وێته‌وه , به‌شێك له پرسیاره‌كان هه‌ڵگری وهڵامهكانن له‌نێو خۆیاندا و به‌شێكی تریان دۆزه‌ره‌وه‌ی پرسیاری زیاتر و بنیاتنه‌ری وه‌ڵامی زیاترن . پرسیاره‌كان ده‌ست له ملی وه‌ڵامه‌كان ده‌كه‌ن له ئانی بوونی ناكۆكی فیكریدا , یانی كاتی ئاشتبوونه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان په‌یوه‌سته به كێشه فیكرییه‌كانه‌وه .
((- نیگه‌رانی رهتكهرهوهیه
دوو رووی ئاوێنه‌یه
خۆشی و ناخۆشی پێیه
خۆشی له كاتی منداڵی و گه‌نجی
ناخۆشی له كاتی , پیری دووای پیری
ئه‌م نه‌ناسه ناخۆشیی له حاڵه‌تی سه‌رگه‌رمی خۆی لوول داوه )) ل 62
مرۆڤی نیگه‌ران هاوكات مرۆڤێكی ڕهتكهرهوهیه . مرۆڤ بۆ ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه , تا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بڕه‌وێنێته‌وه , ده‌شكرێ ڕه‌تكردنه‌وه له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتنی به‌خته‌وه‌ری زیاتردا بێت ئه‌گه‌رچی به‌خته‌وه‌ری شتێكی بێمانایه . (مرۆڤی نیگه‌ران) به‌ر وشه‌ی (نیگه‌رانی ) ده‌كه‌وێ , ده‌شێ خودی وشه‌كه ڕهتكهرهوهكه بێت له دوو تویێ فه‌رهه‌نگێكدا یان له خه‌یاڵی سه‌ربه‌خۆی نووسه‌رێكدا . ئێمه لێره‌دا خاوه‌نی دوو ڕهتكهرهوهین , یه‌كه‌میان مرۆڤێكه ڕه‌تده‌كاته‌وه و هه‌وڵی گۆڕین ده‌دا , دووه‌میان وشه‌یه‌كه هه‌مان هه‌وڵ ده‌دا , له‌نێوان مرۆڤ و وشه‌شدا كرداری هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێ , ناتوانین وشه هه‌ڵبژێرین و مرۆڤ ڕه‌تبكه‌ینه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه , وشه به‌رهه‌می مرۆڤه و كرداری مرۆڤیش به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی وشه‌كانه , ئینجا وشه‌كان به زمان گوترابن یان لهخهیاڵێكدا بن كه ناتوانین گوزارشتی لێبكه‌ین . چواندنی نیگه‌رانی به ئاوێنه , تووشی سێ ڕێگامان ده‌كا , یه‌كه‌ممان له‌سه‌ره‌وه باس كرد كه ڕێگای (نیگه‌رانییه‌كان)ه و دووه‌میان ڕێگای بهرواوردكردن و چواندنه كه ئه‌و ڕێگایه‌یه شاعیرگه‌لێكی زۆر تیایدا دانیشتوون و نێرگه‌له‌ی شیعری تیادا ده‌كێشن , ڕێگای سێیه‌میان ڕێگایه‌كی درێژه و له كۆتاییه‌كه‌یدا ئاوێنه‌یه‌ك دانراوه كه هه‌مووان ده‌توانن خۆیان تیایدا بدۆزنه‌وه , یان ده‌توانین بچمێكی خۆمان تیایدا بدۆزینه‌وه ئه‌گه‌ر قه‌را بێت مرۆڤ كائینێكی فره بچم بێت . نیگه‌رانی هه‌ڵگری خۆشی و ناخۆشییه به‌یه‌كه‌وه , هه‌ڵگری ئه‌و خۆشیانه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به ئومێده‌وه هه‌یه و ئاسۆیه‌كی ڕوونمان نیشان ده‌ده‌ن , هه‌ڵگری ئه‌و ناخۆشیانهشه كه هیچمان نیشان ناده‌ن جگه له نیگه‌رانییه‌كی ڕووت .
له دیرۆكی خه‌نده‌دا سه‌رده‌مانی (رابلێ) و (شێكسپیر) گرینگی خۆیانیان هه‌یه و وه‌كو خاڵێك ده‌بینرێن به‌تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی (میخایل باختین)ه‌وه , ئه‌وه‌ی له فاكتی خه‌نده‌دا تێبینی ده‌كرێ , ئه‌و سنوورانه‌ن كه به جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كان ناوزه‌د ده‌كرێن به‌تایبه‌تی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م و سه‌ده‌كانی دواتر . له‌و پارچه شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا خۆشی و خه‌نده به‌ستراونه‌ته‌وه به ته‌مه‌نه‌وه , به‌ستراونه‌ته‌وه به ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجییه‌وه وه‌كو خۆشترین دوو ماوه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ , ناخۆشیش په‌یوه‌سته به ته‌مه‌نی پیری و دوای پیری كه مردن و كۆتایی و سه‌ره‌تای نادیاره , دوا جار كۆی پرسیار و ململانێ و تۆخبوونه‌وه و كاڵبوونهوهكان ده‌به‌سترێته‌وه به نهناسێكهوه , نه‌ناسێك كه خودی شاعیره , ئه‌وه‌تا شاعیر له كۆتاییه‌كانی قه‌سیده‌كه‌یدا ده‌ڵێ :
((ئه‌و ده‌نگه منم
منیش (رۆسته‌م باجه‌لان)م
به ئێوه ناشرینم
به ئێوه‌وه جوانم
خۆم له نێو كه‌شتییه‌كی ئه‌فسانه‌یی بینیوه ))ل 234
ئاشكراكردنی ده‌نگێك له كۆتایی دووردا كه به‌درێژایی ماوه‌ی نووسرانی شیعره‌كه له هاموشۆدا بووه , ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌گر ڕووبه‌ڕووی دوو بازنه‌ی (شیكاری ده‌روونی) و (شرۆڤه‌ی ده‌ره‌كی) ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی (گۆڵدمه‌ن) به مه‌رجی داناون بۆ ڕه‌خنه‌گران ,ئه‌وا گه‌مه‌یه‌كی شیعری ده‌به‌خشێ به ده‌قه‌كه و دوا جار جوانی له مابه‌ینی وشه‌كاندا فیچقه ده‌كا و خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی سیاقی ناته‌قلیدی و فه‌زای ناته‌قلیدی و دونیای ناته‌قلیدی ده‌كاته‌وه . شاعیر ده‌نگی خۆی شاردۆته‌وه به‌درێژایی نووسرانی قه‌سیده‌یه‌ك كه نووسرانی چه‌ند ساڵی خایاندووه , ده‌نگێك له كۆتاییه ئێستهكییهكهیدا خۆی ئاشكرا ده‌كا , بۆیه گوتمان ” كۆتایی ئێسته‌كی” , چونكه ئه‌و كۆتاییه‌ی ئێستا هه‌یه كاتییه و خودی قه‌سیده‌كه بێكۆتاییه . شاعیر په‌یوه‌ندی خود به ئه‌ویتره‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرێ , ئه‌وه‌تا جوانی و ناشرینی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌وانیتره‌وه , وه‌لێ نرخی خۆی نابه‌ستێته‌وه به ئه‌وانیتره‌وه و خۆی له‌نێو كه‌شتییه‌كی ئه‌فسانه‌یدا ده‌دۆزێته‌وه كه كه‌س نازانێ ڕووه و كێیه .
((ئه‌فسانه‌ش , فه‌لسه‌فه له قه‌ڵبه‌زی بوونی هه‌ڵده‌قوڵێ
به هۆی جۆری فهلسهفهكانهوه
حیكایه‌تی بوون و نه‌بوون به گوێچكه‌ی بوونه‌وه‌ر ده‌چرپێنین
راستی و ناراستی له ته‌نی هیقایهتهكاندا ده‌ڕوێنین))ل44
بوونی فه‌لسه‌فه له ئه‌فسانه‌دا , مانای بهئهفسانهیكردنی فه‌لسه‌فه ناگه‌یه‌نێ به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه , (ئه‌فسانه) و (فه‌لسه‌فه) ده‌سه‌لمێنێ . بابه‌تی بوون و نه‌بوونیش كه ڕاسته‌وخۆ دوای بابه‌تی فه‌لسه‌فه و ئه‌فسانه دێنه پێشه‌وه , ده‌ره‌نجامی ئه‌و هیقایهتانهن كه كێڵگه‌ی گومان و یه‌قینن , بازنه‌ی (دروست) و (نادروست)ن . ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه نزیكده‌كاته‌وه له واقیع فه‌لسه‌فه نییه , ئه‌وه خودی واقیعه وا له ئه‌فسانه ده‌كا ببێته به‌شێك له واقیع , ده‌شێ واقیع ئه‌و موگناتیسه بێت كه ئه‌فسانه به‌خۆیه‌وه ده‌نووسێنێ و بۆ خۆی ڕاده‌كێشێ . دونیایه‌كی خه‌یاڵی كه نامۆیه به واقیع , ده‌شێ له دوا جاردا شتێك بیبه‌ستێته‌وه به شتێكی تره‌وه . دونیای په‌رییه‌كان , هه‌ر ئه‌و دونیایه‌ی (گۆلدمه‌ن) به ئه‌فسانه ناوی ده‌با , ڕه‌نگه له بنیاتی خۆیدا هاوده‌نگ بێت و په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا .
((چه‌مكی بوون له‌ناو ته‌نی هه‌ڵوه‌ران چاو هه‌ڵدێنێ
من حه‌زناكه‌م چه‌مكی ژیان ,
تارای هه‌ڵوه‌ران له ڕووخساری مه‌عنه‌وی خۆی هه‌ڵكێشێ
به زمانی وێنه سه‌رابییه‌كان بمدوێنێ
به‌هۆی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌وه
مه‌ته‌ڵی سه‌رده‌م , فشار ده‌خاته سه‌ر بزهخهنهم))ل98-99
(بوونی وێران) ئه‌و بوونه‌یه له‌نێو شكسته‌كاندا سهرههڵدینێ , له‌نێو هه‌ڵوه‌ران و كه‌وتن و داته‌پیندا . ئه‌و بوونه وێران نییه به‌رهه‌می ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه, بوونی جوان به‌ستراوه‌ته‌وه به ئازاره‌وه و ئازار به‌شێكه لێی و ئه‌و به‌شێكه له ئازار , به‌ڵام هه‌میشه مرۆڤ ئازاره‌كان وایلێده‌كه‌ن بیر له به‌خته‌وه‌ری بكاته‌وه , بیر له ژیانێكی تر بكاته‌وه , ئه‌وه‌تا شاعیر به‌و هه‌موو ئازاره‌یه‌وه نایه‌وێ ژیان بریتیبێ له ئه‌لبوومی ئازاره‌كان , ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی پڕه له فۆتۆی ئازاربه‌خش و وێنه‌ی سهرابی كه خاوه‌نی زمانێكن هه‌ڵگری ئازاره كوشنده‌كانه , ئازاره كوشنده‌كان ده‌بنه‌وه بكوژی مرۆڤ و ئه‌لبوومه‌كه و مانا گه‌وره‌كانی ئازاریش . سه‌رده‌م مه‌ته‌ڵه , ئه‌وه‌ی هه‌ڵیدێنێ براوه‌یه , براوه و دۆڕاویش دیار نین , چونكه وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵه‌كان نادیارن و توانای ئه‌وه‌مان نییه وه‌ڵامێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێرین و ناوی بنێین وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵه‌كان , مه‌ته‌ڵه‌كان هه‌ڵگری وه‌ڵامی جیاوازن و له دیارترینی ئه‌و مهتهڵانهش ژیان و مردنن وه‌كو دوو مه‌ته‌ڵی شاراوه‌ی ئه‌به‌دی , كه به‌ستراونه‌ته‌وه به سنووره‌كانی بوون و نه‌بوون و مانه‌وه و نهمانهوهوه .
سه‌رچاوه‌كان :
1- رۆسته‌م باجه‌لان , غه‌ریب , شیعر , چاپی دووه‌م ,هه‌ولێر , 2013
2- LI tre mine lAfr Ase, Introduzione di :Alessandro Spie Gar ,Milano ,2001
3- در امدی بر جامعه شناسی ادبیات : لوكاج , ادورنو , گلدمن , گرامشی …, مترجم : محمد جعفر پوینده, نشر چشمه , تهران , 1380
سه‌ره‌نج : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (نسێ)دا بڵاوبۆته‌وه ..