سێرڤانتێس و دۆن كیخۆته
(-سێرڤانتێس- ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه‌پێنج ساڵا له‌جه‌زائیر زیندانی بووه‌و به‌وپێیه‌ی كه‌ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی-ئه‌رمادا- بووه، كه‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌تی كڵێسا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش فه‌رمانبه‌ری –باجگریی و كۆكردنه‌وه‌ی داهات-یش بووه، هه‌ر بۆیه زۆرجاران به‌تۆمه‌تی دزی و ده‌ست پیسی زیندانی كراوه و وه‌ك پیاوێكی قه‌رزار له‌پشت قه‌فه‌سه ئاسنینهكانهوه ژیانی بردۆته سه‌ر و بهنابووتی و لهنهبوونیشدا سه‌ری ناوه‌ته‌وه) –كارلۆس فۆێنتێس-
(1)
ده‌كرێت بڵێین سێرڤانتێس و كۆڵۆمبس دوانه‌ن.. چونكه هه‌ردووكیان دوو شتی زۆر گرنگیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ههردووكیشان به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ی به‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و شته به‌رن كهكهشفیان كردووه، ئه‌م دنیایه‌یان جێهێشتووه.
كۆڵۆمبس به‌ره‌و ڕۆژئاوا كه‌وته‌ڕێ و پێی وابوو گه‌یشتۆته ڕۆژهه‌ڵات؟!
سێرڤانتێس-یش وای ده‌زانی كه‌ته‌نها ڕۆمانێكی ڕه‌خنه‌یی ته‌نزئامێزی دژ به‌ڕۆمانی سوارچاكی باو‌و ته‌قلیدی سه‌رده‌می خۆی نووسیوه.
ئیدی نهكۆڵۆمبس به‌وه‌ی زانی كهئهمریكای دۆزیوه‌ته‌وه‌و نه سێرڤانتێس-یش له‌وه خه‌به‌ردار بوو كه‌بناغه‌ی ڕۆمانی هاوچه‌رخی داڕشتووه.
نووسه‌ری –دۆن كیخۆته- كه‌سایه‌تی سوارچاكێكی خوڵقاندووه، له‌ژێر په‌رده‌ی شێتی‌دا هێرش ده‌كاته سه‌ر كڵێسه‌و ڕێسا‌و یاسا ته‌قلیدییه‌كان.. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خۆی وانیشان ده‌دات كه‌گوایه پابه‌ندی هه‌موو یاسا‌و ڕێساكانی كڵێسایه. به‌و پێیه‌ش ده‌توانین بڵێین، فۆرمالیتهیهكی باشی دووڕوویی له‌كاراكته‌ری –دۆن كیخۆته-دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
دیاره ناشزانین كه‌داخۆ به‌ڕاستی –دۆن كیخۆته- هێنده دڵپاك و ساده‌و ساكاره، یاخود به‌مه‌به‌ست ده‌یه‌وێت ئاوا خۆی بخاته‌ڕوو و خۆی به‌ئێمه بناسێنێت؟! یان ڕه‌نگه –سێرڤانتێس-یش ته‌نها له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی خوڵقاندبێت كه‌بۆخۆی مه‌به‌ستی بووه.. تابتوانێت له‌ڕێی ئه‌وه‌وه، به‌باشترین شكڵ و شێوه هێرش بكاته سه‌ر نووسه‌رانی ڕۆمانه‌كانی سوارچاكی ده‌ورانی خۆی. یان تۆ بڵێی –ئیزۆب- ، -دۆن كیخۆته-ی نووسیبێته‌وه؟! چونكه ئاشكرایه هیچ ده‌قێك له‌كاتی نووسینه‌وه‌یدا حیساب و كیتابی بۆ ناكرێت، ده‌ق بۆخۆی ڕاسته‌ڕێی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و بهباڵهكانی خۆی له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و خودی نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته په‌راوێزه‌و ده‌یسڕێته‌وه.
ئیرۆنیك و تهنزئامێزبوونی –دۆن كیخۆته- ته‌نها ڕووكه‌شێكی ده‌قه‌كه‌یه، ده‌نا هه‌ر له‌ده‌سپێكی ڕۆمانه‌كه‌وه، خودی نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و پاش چه‌ند به‌شێك ڕه‌خنه له‌پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌گرێت.. واپێده‌چێت كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه، له‌خسته‌ڕووی ئه‌و تێزه‌دا بێت.. گه‌رچی به‌گشتی و تا كۆتایی ده‌قه‌كه‌ش، هه‌ر وادێته پێشچاومان كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ده‌قه‌كه له‌خستنه ژێر پرسیاری سوارچاكی و سوارچاكاندا، چڕبێته‌وه. بێگومانین له‌وه‌ی كه‌خودی –سێرڤانتێس- خوێنه‌رێكی جیدی و پیاوی چاخی خۆی بووه.. بۆ خۆی خۆی دروستكردووه.. كوڕی پزیشكێكی له‌كار لابراو بووه.. تاوێك خوێندكاری زانكۆی –سالامانجا- بووه‌و ماوه‌یه‌ك بۆته گه‌ڕیده‌و دواتر خۆی گه‌یاندۆته كۆشكی –فیلیپ-و سه‌رنجی گه‌وره پیاوانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه‌و له‌گه‌ڵ شاندێكدا نێردراوه‌ته ڕۆما.. پاشان به‌فه‌رمانی كاردیناڵا بۆته سه‌رباز و لهشهڕهجهنگێكدا، كه‌وتۆته بۆسه‌ی توركه‌كان و ده‌ستێكی خۆی له‌ده‌ستداوه.
-سێرڤانتێس- ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه‌پێنج ساڵا له‌جه‌زائیر زیندانی بووه‌و به‌وپێیه‌ی كه‌ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی-ئه‌رمادا- بووه، كه‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌تی كڵێسا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش فه‌رمانبه‌ری –باجگریی و كۆكردنه‌وه‌ی داهات-یش بووه، هه‌ر بۆیه زۆرجاران به‌تۆمه‌تی دزی و ده‌ست پیسی زیندانی كراوه و وه‌ك پیاوێكی قه‌رزار له‌پشت قه‌فه‌سه ئاسنینهكانهوه ژیانی بردۆته سه‌ر و بهنابووتی و لهنهبوونیشدا سه‌ری ناوه‌ته‌وه.
به‌ڕای من، ئه‌و پیاوه غه‌مبار و دڵا پڕ لهكهسهره، به‌ته‌واویی دركی به‌گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی چاخی خۆی كردووه‌و به‌پێویستی زانیوه كهڕیفۆرم و گۆڕانكاری له‌خودی قه‌ڵای كاسۆلیكه‌كان، له‌ئیتاڵیاوه ده‌ست پێبكات.
نووسه‌ری –دۆن كیخۆته- هه‌موو یاسا‌و ڕێسا ته‌قلیدییه‌كانی نووسینی ڕۆمانی پێش خۆی سه‌ره‌وژێر كرد‌و تائێستاش هه‌موو نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌كان، به‌هه‌مان ڕێچكه‌و ڕێگه‌ی ئه‌ودا ده‌ڕۆن.. ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی ئه‌و وامان لێده‌كات، به‌چاوێكی دیكه بڕوانینه دنیا و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، جا چ به‌مه‌به‌ست كه‌سایه‌تییه‌كی وای خوڵقاندبێت یان بێ ئاگا؟!
به‌مه‌به‌ستی هه‌رچییه‌كه بووبێت، بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوو توێی ڕۆمانێكدا، دنیا بووه بوونه‌وه‌رێكی جوداو جیاواز.
-دۆن كیخۆته- وه‌ك ده‌قێك نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه له‌دنیا ده‌گرێت و فێری پرسیار كردنمان ده‌كات.. به‌ڵكو خودی خوڵقێنهرهكهشی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێت.
*****
-2-
دۆن كیخۆته و نه‌مری
گه‌رچی هیچ وێنه‌یه‌كی خودی – میگوێل سێرڤانتێس -مان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام هه‌میشه وێنه‌ی سوارچاكه غه‌مگینه‌كه‌ی نێو ڕۆمانه‌كه‌ی –سێرڤانتێس-مان له‌به‌ر چاوه.
-دۆن كیخۆته- وه‌ك شاكارێكی ئه‌و نووسه‌ره بلیمه‌ته، هه‌رده‌م گرنگترین ده‌قێكی نووسراوه.. به‌وپێیه‌ی كه‌ده‌یه‌وێت قه‌ده‌ری خۆی بگۆڕێت و به‌و چه‌شنه بژی كه‌ده‌یه‌وێت.. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێته نموونه‌یه‌كی زیندووی مرۆڤی هاوچه‌رخ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا زاده‌ی مێژوو و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌می خۆشیه‌تی.
بیرۆكه‌یه‌كی ئیستهتیكی به‌هێز، له‌باكگراوندی ده‌قه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت. گه‌رچی له‌سه‌رده‌می نووسینی ده‌قه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌گران له‌مه‌به‌ستی نووسه‌ر حاڵی نه‌بوون و پێیان وابووه كه‌نووسه‌ر بیۆگرافیای ژیانی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
-دۆن كیخۆته- به‌زمانی ئیسپانی نووسراوه‌و له‌ساڵی 1612 له‌لایه‌ن –تۆماس شیلتۆن- ه‌وه كراوه‌ته ئینگلیزی و دواتریش له‌ساڵی 1614دا له‌لایه‌ن –كودین-ه‌وه كراوه‌ته فه‌ڕه‌نسی.
زۆرێك له‌ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به‌ده‌قێكی نامه‌نتیقی و خهیاڵئامێزیان له‌قه‌ڵه‌م داوه، ته‌نانه‌ت پێشیان وابووه كهبهشێواز هاوشێوه‌ی چیرۆكه‌كانی –پۆكاشیۆ- بێت.. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا خوێنه‌رانی –دۆن كیخۆته- بۆ خستنه پێكه‌نینی ئاماده‌بووان، له‌نێو مه‌جلیساندا به‌ده‌نگی بڵند ده‌قه‌كه‌یان ده‌خوێنده‌وه.
پاش سه‌ده‌یه‌ك و له‌چه‌رخی هه‌ژده‌دا ته‌وژمی”نیوكلاسیك و ڕاسیۆنالیزم”، خوێنه‌رێكی وای گۆشكردو خوڵقاند كه‌له‌پشت شێوازی گاڵته‌ئامێزی نێو ڕۆمانه‌كه‌وه، هه‌وڵی كه‌شفكردن و دۆزینه‌وه‌ی شتێكی نوێیان ده‌دا.
شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ڵمانی “هاینه” و نووسه‌ری به‌توانای ئه‌ڵمانی “فریدریچ ڤۆن شڵێگڵا” خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێیان بۆ ده‌قه‌كه كرد‌و –سێرڤانتێس-یان وه‌ك داهێنه‌ر و بلیمه‌تێك به‌دنیا ناساند.. ئیدی ئه‌مه بووه ده‌سپێكێكی نوێی ناساندنی ئه‌و نووسه‌ره له‌دنیادا و ڕۆژ به‌ڕۆژیش ژماره‌ی خوێنه‌رانی –دۆن كیخۆته- له‌زیادبووندایه.
-گۆستاڤ فلۆبێر- له‌نووسینێكیدا باس له‌وه ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌وایی فێری خوێندنه‌وه ببێت، زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی ئهزبهرهكردووه و ته‌نانه‌ت له‌نووسینی-مه‌دام بۆڤاری-یشدا زۆر سوودی له‌شێوازی نووسینی-دۆن كیخۆته- وه‌رگرتووه.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و لێكۆڵینه‌وه جیدیانه بده‌م كه‌ده‌رهه‌ق به-سێرڤانتێس-و –دۆن كیخۆته- نووسراوه.
1- “ژیانی دۆن كیخۆتهو سانچۆ- نووسینی:”میگوێل دێ ئۆنامونۆ”.
2- “ڕێگای دۆن كیخۆته” نووسینی”ئهزۆرین”.
3- “هه‌ندێك بیروڕا سه‌باره‌ت بهدۆن كیخۆته” نووسینی:”جۆزێ ئۆرتێگای گاسێت”.
4- “بیروڕای سێرڤانتێس” نووسینی:”ئهمریكۆ كاسترۆ”.
شایانی باسیشه “ئهمریكۆ كاسترۆ” له‌كتێبه‌كه‌یدا، ڕاشكاوانه ئاماژه به‌و ڕاستییه ده‌كات كه‌ده‌قی”دۆن كیخۆته”، ده‌قێكی كۆمیدی و گاڵته‌ئامێز نییه و دۆن كیخۆته-ش شێت نییه..به‌ڵكو مرۆڤێكه له‌م دنیایه‌دا ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی خۆی قه‌ده‌ری خۆی دیاری بكات و تا پێشی بكرێت ده‌ست له‌شته‌كان وه‌ربدات و بیانگۆڕێت.
نووسینی: كارلۆس فۆێنتێس
له‌توركییه‌وه: یوسف عیزه‌دین
تێبینی: له‌ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر/ژماره(379)دووشه‌ممه23/9/2013بڵاوبۆته‌وه.
ژێده‌ر:
Kitaplik/yapi kredi yayinlari/2005 -istanbul