یه‌کێتیی نیشتیمانیی له هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوودا
ده‌شێت هه‌ندێکجار دیموکراتییه‌ت ڕۆڵی کۆنفۆرمیتێتێک ببینێت، که به‌هۆیه کۆمه‌ڵێکی خراپ، نه‌زان بڕیار به‌سه‌ر که‌مینه‌یه‌کی باش و زانادا بده‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له دیارده نێگه‌تیڤه‌کانی دیموکراتییه‌ت، به‌ڵام له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگایه‌کی سیڤیلیزه‌کراودا مرۆڤی باش، کۆمه‌ڵی باش له ڕێگای ده‌سته‌ڵاتێکی دیموکراتییانه‌وه ئه‌و ژیانه ده‌ژیی، که خۆیان به باشی ده‌زانن بۆ هه‌موو نه‌ک بۆ تاک و چینێکی کۆمه‌ڵگا.
له چوار ساڵی ڕابوورددا یه‌کێتیی نیشتیمانیی هیچ شتێکی نه‌کردووه بێجگه له شکاندنی دڵی تاکه‌کانی خۆی، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ. هیچ شتێکی نه‌کردووه بێجگه له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خۆی، پێدانی زیاتری ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌ڵاتدارانی خۆی. یه‌کێتیی هیچی نه‌کردووه بێجگه له به‌هێزکردنی بناغه‌ی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی نه‌بێت.
هیچ کام له ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی و سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نییه، که لانیکه‌م له دوو پۆست که‌متری هه‌بێت، له دوو موچه که‌متری هه‌بێت. ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتیی داگیرکراوی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانییه، ده‌زگاکانی سه‌ر به یه‌کێتیی داگیرکراوی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانییه.
هه‌تاوه‌کوو ئێستا ده‌سته‌یه‌کی ده‌سته‌ڵاتداری یه‌کێتیی خه‌تاباری خراپبوونی یه‌کێتیی نیشتیمانییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندکردنی داواکانی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی یه‌کێتیی بۆ نموونه له ساخته‌کاریی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا، ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی تاوانبار ده‌بن، ئیدی لێره‌وه ته‌ڕ و وشک نامێنێت، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی بوونی ده‌بێت ته‌نها وشکه و هیچی تر.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی له‌سه‌ر لێواری زاڵده‌ستیی ڕاوه‌ستاوه، په‌سه‌ندکردنی ئه‌م زاڵده‌ستییه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانییه‌وه په‌سه‌ندکردنی ده‌سته‌ڵاتێکی تۆتالیتارییانه و دیسپۆنیزمه. له ئه‌پریلی ٢٠١٣ دا باوه‌ڕم به سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکرات و گۆڕان هه‌بوو، باوه‌ڕم به شکستی یه‌کێتیی هه‌بوو. ده‌کرا ڕێگا له‌م شکسته بگیرایه، ده‌کرا یه‌کێتیی کاری خێرای له چاککردنی خۆیدا بکردایه و باوه‌ڕی ئه‌ندامانی و هاووڵاتییانی بۆ خۆی ببردایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باکی به‌مه نه‌بوو ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی بوو. ده‌سته‌که‌ی ناو یه‌کێتیی به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها ناشیریین بوون، که ئاماده‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دێریینه نه‌خۆش و په‌ککه‌وته‌کانیشیان نه‌ماوه.
له سه‌ردانی ئه‌ندامێکی ئه‌و ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌ی ناو یه‌کێتییدا بۆ ئه‌وروپا، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێریین داوا له‌و به‌رپرسه ده‌کات، که سه‌ردانی فڵانی پێشمه‌رگه‌ی دێریینی نه‌خۆشیان بکات، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، ئه‌و نه‌خۆشه و ده‌مرێت پێویستمان پێینه‌ماوه. ئه‌م ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌ی ناو یه‌کێتیی سووکایه‌تیی به هه‌موو نۆرمێکی کۆمه‌ڵ و به بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی یه‌کێتییش ڕۆڵێکی پاسیڤ له به‌رانبه‌ریدا ده‌بینن.
دۆڕانیش شیاوی په‌سه‌ندکردنه به وێنه‌ی سه‌رکه‌وتن، دۆڕان ماتۆڕی هه‌ڵسوڕێنه‌ری دیموکراتییه. یه‌کێتیی جوانتر ده‌بوو، ئه‌گه‌ر بهاتبا سیڤیلیزه‌کراوانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆڕانی خۆیدا بکردایه، جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتبا ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانیان بوونایه و بڕۆیشتنایه‌ته ماڵه‌وه. جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر چرکه له دوای چرکه زیندوو هه‌واڵی مام جه‌لالیان وه‌ک خۆی بگه‌یاندایه میدیاکانی کوردستان، جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتبا و هه‌ریه‌که‌یان کچ و کوڕی خۆیان له پۆستێکدا دانه‌نایه. جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتبا و هه‌ریه‌که له ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی خاوه‌نی چوار پێنج پۆست نه‌بوونایه. یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌ندامانی ئه‌وروپادا ده‌ڵێ، ئه‌ندامه‌کانمان کێشه‌ی هه‌بوونی پۆستیان هه‌یه، به پێکه‌نینێکی گاڵته‌پێکردنه‌وه ڕوویان تێده‌کات و ده‌ڵێ، من خۆم چوار پێنج پۆستم هه‌یه. کێشه‌که ئه‌م ده‌سته‌ڵاتداره نییه، کێشه‌که ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامانه‌یه، که له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رپرسه‌دا قاقا به خۆیان پێده‌که‌نن، که ئه‌کسێپتی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی ده‌که‌ن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان هه‌نگاوێک زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، که کورد له باشووردا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیموکراتییدا ده‌ڕوات، که ده‌شێت له ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی ئاینده‌دا گۆڕانێکی ڕادیکاڵانه به‌خۆیه‌وه ببینێت. هه‌ڵبژاردن له کوردستاندا سه‌رکه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌ی تێیدا دۆڕا یه‌کێتیی نه‌بوو، به‌ڵکوو ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی بوو. چونکه بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ناو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتییدا نه‌ماوه، به‌ڵکوو وا له‌ناو ده‌زگاکانی گۆڕاندا.
سه‌رانی گۆڕان ئه‌ندامانی کۆنی یه‌کێتیین، هه‌وادارانی گۆڕان، هه‌وادارانی کۆنی یه‌کێتیین، ئه‌ندامانی گۆڕان ئه‌ندامانی کۆنی یه‌کێتیین، ئه‌مانه هه‌موو بۆیه گۆڕانن چونکه بوونه‌وه‌ری یه‌کێتییان ده‌وێت، ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی له کۆتایی حه‌فتاکان و ته‌واوی هه‌شتاکاندا داینه‌مۆی وزه و توانای هاووڵاتییان بووه، پشت و په‌نا و هیوای هاووڵاتییان بووه. بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی له جه‌سته‌ی گۆڕاندا براوه‌یه، یه‌کێتییش دۆڕاوه چونکه خاوه‌نی ڕۆحێک نییه له جه‌سته‌یدا.
له‌دوای مام جه‌لاله‌وه یه‌کێتیی به‌شێوه‌ی پاسۆک وه‌ها ورد و خاش ده‌بێت، که پارچه‌ی گه‌وره‌ی به نووکی دوو په‌نجه هه‌ڵبگریته‌وه، له‌دوای مام جه‌لاله‌وه گۆڕان نه‌ک جێگای یه‌کێتیی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێته یه‌کێتییه‌ک
ه‌ی حه‌فتاکان، هه‌شتاکان. بچووکتریین ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر دیموکراتیی له باشووری کوردستاندا ده‌ستدرێژییکردنه بۆسه‌ر هاووڵاتییان، که په‌سه‌ندکردنی ده‌چێته خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م تێکۆشانه‌دا له سه‌نگه‌ری هاووڵاتییاندا دانه‌نیشێت، ئه‌وا له سه‌نگه‌ری ئه‌نتی دیموکراتییدایه. شانازیی و شکۆی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی له پشتگیرییکردنی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتییدا نییه، به‌ڵکوو پشتگیرییکردنی ژیان، ئازادیی، به‌خته‌وه‌رییه. ژیان و ئازادیی و به‌خته‌وه‌رییش تێکۆشانی بوونه‌وه‌ره‌که‌ی یه‌کێتییه بۆ کۆی هه‌موو کورد.
25.09.2013