شارستانه‌ت له ده‌رێی سنووری ده‌وڵه‌تدا چێنابێت
دەکرێ ئێمە لێرەدا شارستانەت وەک پێچەوانەی ڕەوشی خێڵایەتی وێنابکەین، شارنشینیش وەک پێچەوانەی خێڵەوخوارو خێڵەوژووری ساڵانەی خێڵ بەکاربهێنین. وەک چۆن دەشێ شار پێچەوانەی چۆڵەوانی و گوند بەکار بهێنین. دیارە فه‌رهه‌نگی خێڵ، لە هەرکوێیەکی ئەم دنیایەدا بێ، هه‌م دواکه‌وتووه هه‌میش هه‌ژار. ئین خەلدون لەم ڕووەوە دەڵێ: ((شارستانەت تەرزە ژیانێکی جێگیر‌و دامەزراوە، گوند‌و شار چێدەکات. لەوێدا ژیان، کاری تاکەکان، زانست و پیشەسازی، بەڕێوەبەردنی کاروباری ژیان، حوکمڕانی و هونەر بەرگێکی ڕێکخراوەیی بەخۆیانەوە دەبینن. لەوێدا ئامرازەکانی حەسانەوە و شێوازەکانی ژیانی خۆشگوزەرانی تەرتیب کراون.))
چۆڵگه‌ڕی و شارستانه‌ت دوو دۆخی دژ به‌یه‌ک و ناکۆکن. بەڵام ئەوەی من دەمەوێ لێرەدا جەختی لەسەر بکەم ئەوەیە، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌ئارادا نه‌بێت ئه‌وا شارستانه‌تیش سه‌رهه‌ڵنادات. دەتوانین بڵێین شارستانییه‌ت به‌رئه‌نجامی ده‌وڵه‌ته، یان دەستنێژی دەوڵەتە. وەختێ ئێمە ده‌ڵێین سارستانییه‌تی میسری کۆن، ئه‌وه مه‌به‌ستمان پێ شارستانه‌تی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونه‌کانه. شارستانه‌تی چین، به‌رئه‌نجامی چێ‌بوونی مەزنە ئیمپراتۆریای چینه. هه‌روه‌ها بۆ شارستانه‌ته‌کانی یۆنان و ڕۆمانی کۆن. له ڕاستیدا ئه‌و که‌لتووره‌ی کە خێڵ هه‌یه‌تی و لافی پێوه لێده‌دات، ئاستنزم و سه‌ره‌تاییه. ئه‌گه‌ر به شارستانه‌تیش حیسابی بۆ بکه‌ین، ئه‌وا شارستانه‌تێکی سه‌ره‌تایی، ناجێگیر و ناڕێکه. خێڵ مه‌گه‌ر توانیبێتی گۆرانی، سه‌ما و هه‌ندێک که‌ره‌سه و پێداویستیی سه‌ره‌تایی وه‌ک ده‌وارو چیغ و خورجه‌زین و سپییه‌مه‌نی به‌رهه‌مبهێنێ، ئه‌ویش به ئاوایه‌کی سه‌ره‌تایی، چونکە خێڵ نه‌یتوانیوه له داهاته‌کەی سەرمایە پاشه‌که‌وت بکات.
کۆچڕه‌وی ساڵانه‌ی خێڵ، یان گه‌رمیان و کوێستان، دیارده‌یه‌که پێچه‌وانه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتنانه. شارستانه‌ت وه‌ک به‌ناوه‌که‌یشیدا دیاره، له شا‌ردا سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌و گه‌له‌ی، یان ئه‌و گرووه خه‌ڵکه‌ی کە نیشته‌جێ نه‌بێت ناشتوانێت پرۆژه‌ی گەورەی ئاودێری و پیشه‌سازی و ڕیگه‌وبان و ته‌واوی پرۆژه ستراتیژییه‌کانی تر بنیات بنێت. بۆ‌یه چۆڵگه‌ڕی و خێڵایه‌تی پێچه‌وانه‌ی شارستانه‌تن. ده‌کرێت بڵێین، ئه‌گه‌رچی خێڵی گه‌ڕیاویش خاوەنی کولتووری خۆیەتی، وه‌ک گۆرانی و سه‌ما، له ڕشته‌ی هونه‌ردا. له بواری پیشه‌سازیی ده‌ستکردیشدا ده‌وار و چیغ و به‌ڕه و خورج دروستکردن و شیره‌مه‌نی، ئەوانەیش به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی و ساکار به‌رهه‌مدێنێت؛ به‌ڵام پێگه‌ی خێڵ، پێش قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی شارستانه‌ته. چونکه شارسته‌نه‌ت بریتییه له ئاوه‌دانی و چێ‌کردنی ده‌زگه‌و دامه‌زراوه. ته‌لاری به‌رزو کۆشکی شاهانه، پرد‌و جۆگه و جۆبار ڕاکێشان و پرۆژەی ئاودێری. خێڵی گه‌ڕیاوی کوردیش، ڕۆژێک لە ڕۆژان بیری لەم جۆرە پرۆژانە نەکردووەتەوە.
تاکی خێڵه‌کی له وه‌همی ئه‌وه‌دا ژیاوه، مادام ئه‌و به‌سواری ئه‌سپه‌وه‌یه و تفه‌نگێکی له شانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و تفه‌نگه ده‌ستکردی خۆیشی نییه، وه‌لێ ئه‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌توانێت به‌سه‌ر جوتیاردا بخوڕێت و ته‌شقه‌ڵه‌ی پێ‌بکات. ئیدی ئەو بەتای ئەو چەکە، خۆی به چینی ئۆروستوکرات و زانا‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات حیساب کردووە، که لە ڕاستیدا وه‌ها نه‌بووه و له وه‌همدا ژیاوه. ئێمە ئەگەر ئۆروستوکراته‌کانی ئەوروپا بە نموونە وەربگرین، دەبینین ئەوان خاوه‌نی شه‌قڵی ژیان و هونه‌رو ته‌رزی ته‌لارسازی و پرد و ساختمانی تایبەت بە خۆیان بوون و تا ئێستایش جێده‌ستیان به شارستانه‌تی نوێی ئه‌وروپاوه دیاره. ئەوەتا کۆشک و ته‌لاره‌یلیان بوونە به مۆزۆه‌خانه. تۆ ئێستا ده‌بێ به‌رانبه‌ر بڕێک پاره سه‌ردانیان بکه‌یت. ئەم کۆشک و تەلارانە تاکو ئێستایش جێی سەرنجی گەڕیدەو گەشتیارەیلی دنیان. ڕۆژانە داهات بۆ وڵاته‌کانی خۆیان راده‌کێشن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه بێدادیشیان له‌گه‌ڵ چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵدا کردبێت، ئه‌وا له ڕووی ژیاری و هونه‌رییه‌وه، به‌تایبه‌تی ته‌لارسازی، جێی شانازی نه‌وه‌کانی دوای خۆیانن. وێڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ری به‌ناوبانگیشیان تێدا هه‌ڵکه‌وتووه. به‌ڵام خێڵی کورد هیچی ئه‌وتۆیان له‌پاش جێنه‌ماوه مایه‌ی شانازی بێت. چه‌کداره‌یلی خێڵیش به‌زۆری نه‌خوێنده‌وار بوونه. ئه‌وان جوتیاری و جۆڵایی و کڵاش چنین و دارتاشییان به سووکایه‌تی و به جنێو زانیوه. واته ئەوان له وه‌همدا ژیاون. چونکه ئه‌و پیشانه لەخۆیاندا سه‌ره‌تان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازیی نوێ.
یەک لەباری خێڵی عەرەب، وەختێ وشکە ساڵی بەسەرداهاتووەو بیرە ئاوەکان چکیان کردووە، یان له سۆنگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئافات و جه‌نگی نەبڕاوەی نێوان خێڵه‌کان خۆیانەوە له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب، هه‌ندێک جارانیش له سۆنگه‌ی زاوزێی زۆره‌وه، که له وزه‌ی ئه‌و بیابانه ده‌موشکه، بێ داهاته‌دا نه‌بووه به‌خێویان بکات، خێڵه‌کانی عه‌ره‌ب به‌ره‌و باکوور کشاون. به‌ره‌وه خۆرهه‌ڵاتی ناوین و هه‌رێمه‌کانی نێوان جووتزێ هاتوون و به‌م ناوچه‌یه‌یان وتووه وڵاتی ماست و هه‌نگوین. مێژو پێمان ده‌ڵێت، گه‌لێک جاران بابلی و ئاشوورییەکان سەریان لەدووناون و ئەو خێڵە عەرەبانەیان کردووه‌ته‌وه به نێو بیاباندا و نه‌یانهێشتووه، به ماست و هه‌نگوینی ئه‌وان شاد ببن. بەڵام خێڵی کورد چونکه له‌سه‌ر زه‌مینێکی بژوێن و ئاویژه ژیاون و خاوه‌نی ماست و هه‌نگوینی خۆیشیان بوون، ئه‌وه‌نده‌یش له‌نێو یه‌کدا کۆک نه‌بوون، تاکو پێکه‌وه فیدراسیۆنی خێڵ چێبکه‌ن، نه‌یانتوانیوه گه‌لانی دیکه پێمل بکه‌ن. لەباریاندا نەبووە و بەیانتوانیوە بڕژێنه ناو خاکی گه‌لانی دیکه‌وه و مه‌ترسیی جیددی‌یان بۆ دروست بکه‌ن.
بەڵێ شارستان لە وشەی (شار)ەوە وەرگیراوە، کەمەبەست پێی شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە. لە پانتایی شا‌ردا، هەتا ڕادەیەک کۆمەڵی پێشکەوتوو و تێگەیشتوو چێدەبێ. خەڵکی فرە پیشەی لێ دەژی. هەر لەکارمەند و فەرمانبەری دەزگەکانی دەوڵەتەوە، تا بە کرێکار‌و ئەندازیاری بواری بیناسازی دەگات. لە شادرا تەلارسازی و ڕیگەوبان بەهەند گیراون. واتە شارستان ڕووبەرێکە زۆم و خێوەتگەی خێڵ ناگرێتەخۆی. کە لەوێدا هیچ دامەزراوەیەک بوونی نییەو تاک لەسەر پەزداری و چەپاو و ڕاو و کۆکردنەوەی بەروبوومی ڕوەک دەژین.
دەشێ بڵێین، کۆمەڵی پیشەسازیی نوێ، بەرزترین ئاستی شارستانەتە، کە لەوێدا پێشکەوتنی کۆمەڵ لەڕووی زانستەوە حیسابی بۆ دەکرێ. هەر لەوێشدا ڕشتەکانی هونەر پەرەدەسێنن و کو‌لتوور لەسەر یەک کەڵەکەدەبێ و گەشە دەکات. لە ڕووبەری شا‌ردا، خەڵک زمانی ئاستبەرز بەکاردەهێنن و ونوێترین مۆدیلی پۆشاک دەپۆشن. بۆ پاراستنی مافەکانی تاک ڕێکخراوی فرە ئامانج و فرە خولیا پێکدێنن. لە کۆمەڵی شارستاندا، ژیانی هاووڵاتی لەلایەن فەرمانگەکانی دەوڵەتەوە ڕێکخراوە و پارێزراوە.
ویل دیورانت (١٨٨٥_١٩٨١) ئاوا پێناسەی شارستانەت دەکات: ((شارستانەت سیستمی کۆمەڵایەتییە، یارمەتیی مرۆڤ دەدات بەرهەمی فەرهەنگیی خۆی زیادبکات. شارستانەت لە چوار ڕەگەز پێکهاتووە: سەرچاوەی ئابووری، سیستمی سیاسی، داونەریتە ئاکارییەکان (التقالید الخلقیة) لەگەڵ بەشوینداچوونی زاست.)) وەلێ لەم سەردەمەدا، کۆمەڵی شارستانیی ڕاستینە ئەوەیە، کە تاکەکان لە ئەرک و ماف‌دا، یەکسان بن. نەک گردەبڕ بووبن بە دوو چین. چینێک خواپێ‌داو، چینێکیش وەک کۆیلە بژین. دەمەوێ ئەوەیش بڵێم، وێڕای هۆکارەیلی دیکە، کە خۆتان دەیزانن، لە سۆنگەی نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆەوەیە، کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان، وەک پێویست، وەک ئەوەی خۆمان بەئاواتی دەخوازین، دەسەڵاتی هەرێم ناتوانێ ئەو شارستانەتەی مەبەستێتی بنیاتی بنێت.