فڕین بۆ ئامێزی دایه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
بۆ ئاسـمـانم ده‌ڕوانی
لێوان‌لێو بوو له جوانی
@@@
به ڕۆژ خۆر له ئاسمان بوو
شه‌ویش مانگ و ئه‌سـتێره
هــــه‌واڵیان بۆ ده‌ناردم
بۆچــــی نایه‌ی بۆ ئێره
@@@
ســــوار فڕۆكه‌ی هه‌ور بووم
دڵخۆش بۆ ئه‌و گه‌شته چووم
@@@
كه‌وتینه ڕێ پێكــــه‌وه
هه‌وری جوان به پێكه‌نین
وتی گوڵه‌كه‌ی هــاوڕێم
له مـــاڵی كێ دابه‌زین ؟
@@@
جا منیش له خۆشیانا
له ناوه‌ندی ئاسمانا
@@@
بۆ ئه‌مــلاولام ده‌ڕوانـی
زۆر حه‌زم له فــڕین بوو
له‌و په‌ڕی خۆشی‌دا بووم
هه‌ر قاقا و پێكه‌نین بوو
@@@
یه‌ك یه‌ك ئه‌ستێره‌ی نه‌خشین
پێشــــــوازی لێ ئه‌كردین
@@@
له ماڵێكیان دابــــه‌زین
خۆشترین ماڵ بوو له لام
كاتێ چـــــاوم كرده‌وه
له ئامێزی دایكمــــدام
@@@
21/5/2013