
یه‌كێتی نیشتمانی له قۆناغی پیریه‌وه به‌ره‌و ((قۆناغی فه‌نا بوو))
ئه‌و قۆناغه‌ی كه یه‌كێتی نیشتمانی تێیدا دروست بوو ، قۆناغ و مێژوویه‌كی سیاسی سه‌خت و ترسناك بوو قۆناغێك بوو پڕ له بێهوده‌یی و نه‌هامه‌تی كه كۆمه‌ڵگای كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕی ، له پاش هه‌ره‌س هێنانی ((پارتی دیمۆكرات )) له ساڵی 1975 وه‌كو حزبێكی سیاسی تاك ڕه‌وی ئه‌و كات كه نوێنه‌رایه‌تی ((چینی فیوداڵ و خێڵ و پاشكۆی وورده بۆرژوازی)) تازه پێگه‌یشتووی شاره‌كانی كوردستانی ده‌كرد ، سه‌رباری سته‌مكاری و سیاسه‌تی وه‌حشیگه‌ری ناسیۆنال ــ فاشیستانه‌ی به‌عسیزم له پراكتیك كردنی سیاسه‌تی سیستماتیكانهی ((ته‌هجیر ، ته‌بعیس و ، ته‌رحیل)) به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی سیمای ناسیۆنالیستی كورد له بووندا ، كۆمه‌ڵگای كوردستان دووچاری دۆخێكی سیاسی و ده‌روونی وكۆمه‌ڵایه‌تی نا‌ئومێد و ناله‌بار كرد بووه‌وه ، له دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا ئه‌و ڕێخراوه دروست ده‌بێت و زۆرێك له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان تێیدا كۆ ده‌بنه‌وه به تایبه‌تی توێژی ((خوێنده‌واران و چه‌پڕه‌وی )) نێو شاره‌كانی كوردستان ، له گه‌ڵ هه‌موو خراپه كاریه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و پاوه‌نخوازی سه‌رده‌می شاخ یه‌كێتی ده‌كه‌وێته ململانێكی چه‌كداری توندی بهرگیریهوه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند و هه‌زاران قوربانی ده‌دات له‌و پێناوه‌دا . ئه‌م ڕێخراوه به نه‌فه‌س و پلاتفۆرمێكی سیاسی نوێ و به فۆرم و ناوه‌ڕۆكێكی سیاسی جیوازتر له پارتی دروست ده‌بێت ، هه‌وڵی تێكشكاندنی ڕیتمی سیاسی كلاسیكی و مۆراڵی كۆنسێرفاتیزمانهی خێڵهكیانهی ناو دنیا و مێژووی سیاسی ئێمه ده‌دا كه پارتی هه‌ڵگری بوو . كاری بۆ بێ به‌ها كردن و جیا كردنه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و نه‌ریت و په‌یوه‌ندیه خێڵهكیانهی ده‌كرد ،كه تێكه‌ڵاوی میتۆدی سیاسی كرابوون وه‌كو پلاتفۆرمێكی نوێی سیاسی مۆدرێن . بره‌ودان به پایه‌ماڵ كردنی ئه‌و بڕوا سیاسیه دوگمایانهی كه بوو بوون به به‌شێك له قه‌ناعه‌تی سیاسی كۆمه‌ڵگای ئێمه . به‌و مانایه‌ی ڕێخراوی كوڕ كه ((یه‌كێتیه)) ده‌یه‌ویست هه‌ژموون و ناعه‌قڵانیه‌تی سیاسی ده‌روون سه‌له‌فیانه‌ی ((باوك)) كه پارتیه ڕیشه كێش بكات و، وێنایه‌كی نوێی گه‌نجانه و هاوچه‌رخانه هاونشینی بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی سیاسی ناسیۆنالیستی كورد بكات . به‌ڵام ململان و ههڵشاخینه سیاسیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڵ تێكڕای هێزه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان تا نا چارێتی دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی و ، نزیك بوونه‌وه له نا ئومێدی و تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساتی ئه‌نفال . پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و دابه‌زینی ئه‌م ڕێخراوه‌یه له شاخه‌وه بۆ نێو شار كۆمه‌ڵێك چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی پێشكه‌وتوخوازی ده‌كاته دروشمی خۆی و ده‌یگوێزێته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان كه پێشتر هاونیشتمانیان پێی نائاشنا بوون وه‌كو ((مافی مرۆڤ ، ئازادی ، دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، دیمۆكراسی ، علمانیه‌ت ، ماف و ئازادی یه‌كسانی ژنان و ……….هتد)) دوای پاشه كشه پێكردنی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند و دواجار كشانه‌وه‌ی دام و ده‌زگاكانی به‌ڕێوه بردن و دروست بوونی بۆشایه‌كی سیاسی و ئیداری له كوردستان ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كه‌وێته ده‌ست هه‌ردوو حزبی پاوه‌نخوازی ((پارتی و یه‌كێتی)) . له نێو یه‌كێتی گه‌نج دا باڵێكی سه‌ربازی و نا عه‌قڵانی به‌رژه‌وندخواز به هه‌مان نه‌فه‌سی شاخ به‌رجه‌سته ده‌بێت و هێدی هێدی ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه كردن به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی و به پشتیوانی و زه‌بری ئه‌و هێزه‌ی كهخاوهنداری لێ ده‌كه‌ن و له ڕێی تاڵانی شه‌ڕو دزینی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان و ئاودیو كردن و فرۆشتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی دام و ده‌زگا و دامه‌زراوه خزمه‌ت گوزاریه گشتیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاونیشتمانیان به شێوههكی مافیایی . ئه‌م باڵه له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌كو چینێكی ((ئۆرۆستۆكراتی سیاسی)) گه‌نده‌ڵ و نا عه‌قڵانی و نا ئاشنا به دنیای سه‌رده‌م ، خۆیان مانڤێست ده‌كه‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ڕه له ژێر پێی باڵی عه‌قڵانی و سیاسی و خوێنده‌واری نێو یه‌كێتی ده‌كێشنه‌وه و سه‌نگ و پایه‌و ڕۆڵیان دهسڕنهوهو ناچاریان ده‌كه‌ن یان ئه‌و ڕێخراوه به جێ بێڵن ، یان ببن به كه‌ره‌سته‌و ئامێرێكی گونجاو گوێ ڕایه‌ڵ بۆ به دیهێنانی خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سیاسیه‌كانی ئه‌و چینه ((ئۆرۆستۆكراتیه سیاسیه)) كه دوژمنی سه‌ر سه‌ختی ئازادین . ئه‌م چینه گه‌نده‌ڵه‌ی نێَو یه‌كێتی كه باڵی سه‌ربازیه پاشان یه‌كێتی گه‌نج و خاوه‌ن ئایدیای مۆدێرن ده‌گوێزنه‌وه بۆ قۆناغێكی كلاسیك و پاش كهوتووتر كه ((قۆناغی پیریه)) و ڕێخراوهكهش فۆرمه‌ڵه ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئاقاری فه‌نا بوون . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نامۆ ده‌بن به دیهێنانی خواستی گه‌نجان و له كۆمه‌ڵگاش داده‌بڕێن و ده‌بنه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و چه‌مك و ئایدیا سیاسیانه‌ی كه‌پێش تر یه‌كێتی هه‌ڵگرو داهێنه‌ری بوون له مێژوو دنیای سیاسی ئێمه‌دا وه‌كو ((ئازادی , مافی مرۆڤ ، دیمۆكراسی ، دادوه‌ری ، عیلمانیه‌تی ده‌وڵه‌ت ، سۆشیال ــ دیمۆكرات ، مافی منداڵ))ته‌نانه‌ت داڵده‌ی ئه‌وتاوان بارانه‌ش ده‌ده‌ن كه ((ڕاوه ژن ده‌كه‌ن)) و ده‌ستیان سووره به خوێنی ئه‌و په‌پوولانه و له یاسا یاخیین . دواجاریش ده‌بنه گوزاره‌یه‌كی سیاسی بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریت و ترادسیۆنه خێڵهكیانهی كه(( پارتی پارتان)) كاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌كات بۆ مانهوهودرێژه پێدانی مێژووی سیاسی خۆی ، به‌و مانایه‌ی كوپی كردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕێچكه‌ی خێڵه‌كیانه و بنه‌ماڵه‌یی و گه‌وجاندن و درێژه پێدانی ڕه‌وشێكی ((دیماگۆگیانه)) بۆ سڕ كردن و به لاڕێدابردنی كۆمه‌ڵگا ، كه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له سیاسه‌تی دیماگۆجیانهی پارتی كه ئه‌مڕۆ مانه‌وه‌ی خۆی پێ تۆكمه كردووه . به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین ته‌قلید و لاسایكردنه‌وه‌ی پارتی به ئارایشدانه‌وه‌ی ڕوخساری سیاسی خۆ به كاژو توێكڵی ناقۆڵای عه‌قڵی خێڵه‌كیانه وه‌كو ئه‌سپێكی پیرو كه‌نه‌فت و بێ‌توانا و ناشاره‌زا كه توانای بۆڕدانهوهی ئه‌سپه شاره‌زاو موتیڤهكهی پارتی پارتانی نییه ،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی سیاسه‌تێكی چه‌وت بوو به ئاقاری خود كوژی ده‌ڕواته پێشه‌وه، چونكه یه‌كێتی بوونی هه‌وادارانی ئه‌و ڕێخراوه‌یه له ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕامانی عه‌قڵانی و قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به بوونی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی پێشكه‌وتوخواز له‌و ڕێخراوهدا گیرساونه‌ته‌وه ، نه‌ك وه‌لای خێڵ و بنه‌ماڵه كه ڕێچكه‌ی سیاسی پارتیه . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا باڵا ده‌ست بوونی چینی ((ئۆرۆستۆكراتی سیاسی )) له نێو ئه‌و ڕێخراوهیهدا هاوشانی خۆیان توێژێكی سیاسی مشه‌خۆرو ته‌مه‌ڵیان فۆرمه‌ڵه كردووه له سه‌ر حیسابی بوودجه‌ی وڵات ، ئه‌م توێژه بوونه‌ته چه‌ند به‌شێكه‌وه ، به‌شێكیان له نێو بارگا حزبیه‌كاندا به ناوی كادرهوه دامه‌زراون و هاوشێوه‌ی ((ڕاهیبهكانی نێو كه‌نیسه‌كان)) نه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت بۆ خودی یه‌كێتیش هیچ به‌رهه‌مێكی مادی و سیاسیان نییه . ته‌نها ئه‌ركێك كه بتوانن ئه‌نجامی بده‌ن بریتیه له سه‌رله‌قاندن و گوێڕایه‌ڵی بۆ چینی ئۆرۆستۆكراتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی ئابوریه‌كانی ئه‌م چینه و ، بێ ده‌نگی كردن له هه‌ڵ سیاسیه‌كانیان و كرداره نایاسایهكانیان ، هه‌روه‌ها گه‌یاندنی زانیاری درۆ‌و داتای هه‌ڵه و دروست كردنی قه‌ره‌باڵغی و كۆ كردنه‌وه‌ی حه‌شاماتی خه‌ڵك له بۆنه حیزبیه‌كان ته‌نها بۆ پیشاندانی دیمه‌ن و خوڵقاندنی وێنایه‌ك به مه‌به‌ستی چاندنی باوه‌ڕێكی سایكۆلۆژی لای هاونیشتمانیان كه حیزب خاوه‌ن پایه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌یه ، جگه له‌وه‌ش دڵ خۆش كردنی به‌رپرسه‌كانی حیزب كه نوێنه‌رایه‌تی (( چینی ئۆرۆستۆكراتی سیاسی )) ناسیۆنالیست ــ عه‌شایه‌ری كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ڕه‌فتاره قێزه‌ونانه‌ی كه زۆربه‌ی حزبه سته‌مكاره‌كان پیاده‌ی ده‌كه‌ن بۆ گه‌وجاندنی كۆمه‌ڵگا . به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و توێژه مشه‌خۆره‌ی كه بوونه‌ته بوورغووی به‌ستنی ئه‌و پرده‌ی كه چینی ئۆرۆستۆكراتی سیاسی به سه‌ریدا ده‌په‌ڕێته‌وه ((ژوڕنالیستهكانن)) كه له سلكی میدیا‌و ڕاگه‌یاندن و میدیای سێبه‌ر كار ده‌كه‌ن و ، ده‌كرێت بڵێین ئه‌مانه پێشتر به‌شێك بوون له ((لۆمپیینیزمی كۆمه‌ڵگا)) و هه‌روه‌ها هه‌ندێكیشیان پێش ڕاپه‌ڕین نووسه‌ری ده‌رباری به‌عس بوون و بۆ شه‌ڕه دۆڕاوه‌كانی سه‌دام ده‌یانووسی ، دیسانیش پاڵه‌وانی گه‌رم كردنی جه‌نگی ناوخۆی كوردستان بوون . ئه‌م به‌شه‌ی توێژی مشه‌خۆری نێو حیزب تا بڵێت كۆڵ و كورت بینن له مه‌عریفه‌دا و ته‌نها توانای نوسینی داڕشته‌ی مه‌دح و سه‌نای ((چینی ئۆرۆستۆكراتی سیاسیان)) هه‌یه . جگه له‌وانه‌ش ئه‌ركێكی دیكه‌یان پێ ڕا سپێردراوه ، ئه‌ویش بڵاو كردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕوداوو زانیاری هه‌ڵه‌و گه‌یاندنی به وه‌رگر و داگیر كردنی بیر‌و عه‌قڵ و بڕوای تاك به مه‌رجێك له به‌رژه‌وه‌ندی و بته‌و كردنی پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ئه‌و ((چینه ئۆرۆستۆكراتیهدا بێت )) و ، هه‌روه‌ها شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاری ناڕه‌واو هه‌ڵه سیاسیه‌كان و ڕه‌وایدان به تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات له لایه‌ن چینی ئۆرۆستۆكراتیهوه ، هێرش كردن بۆ سه‌ر ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و میدیای ئازاد‌و ئه‌هلی . ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر‌و خه‌یاڵی ده‌كه‌ن به قوڕگی ئه‌م توێژه مشهخۆرهدا كه پێش تر به‌شێك بوون له لۆمپێنیزمی كۆمه‌ڵگا . یه‌كێك له كاره‌ساته گه‌وره و تراژیدیا‌كان هه‌میشه له ولاتانی جیهان و به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵات دا ئه‌م توێژه مشه‌خۆرانه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی و كاران بۆ دروست كردنی سیسته‌مێكی دكداتۆرو گه‌نده‌ڵ وسته‌مكار . یه‌كێتی نیشتمانی به پێی ئه‌و دروشمانه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆیدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد . پاش كۆنگره‌ی 1992 كه خۆی به بهڕێخراوێكی ڕنجده‌رانی بیر‌و بازوو و ((سۆشیال ــ دیمۆكرات)) له قه‌ڵه‌مده‌دا ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا سكرتێره‌كه‌ی خۆی به ئه‌ندامی ڕێخراوی ((سۆشیال ـ ئه‌نته‌ر ناسۆنالیزمی )) جیهانی ده‌زانی ، ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینیمان ده‌كرد ، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانبینی له مێژووی سیاسی ئه‌م ڕێخراوه دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لۆژیكانه ده‌جوڵانه‌وه كه به‌ڵێنیان به خه‌ڵك دا بوو . له‌م چه‌رخی ((كۆمنیكایشنی خێرا‌و) یۆنۆڤێرساڵیدا كه زانست و زانیاری دیجیتاڵی جیهانی كردۆته گوندێكی بچوك بۆ گه‌یاندنی هه‌موو داهێنراوێكی نوێ ، ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی خواست و ئامانجی زۆربه‌ی هه‌وادارانی خۆیان كه بریتی بوو له ژیانێكی ئاسوده و یه‌كسان بۆ هه‌موان مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد ، له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له بودجه‌ی وڵات‌دا ده‌ستیان به سه‌ردا گرد بوو به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی خه‌ریكی بهخشاندنهوهی ده‌مانچه‌و دیوه‌خانانه بوون بۆ كه‌سانێكی گوماناوی و سه‌رۆك خێڵ و گه‌نده‌ڵ و ته‌وه‌زل و كار نه‌كه‌ر كه زۆربه‌یان تاوانبارن به ژن كوشتن و به‌شدار بوون له پرۆسه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا . لێره‌وه به دوا ئه‌م ڕێخراوه بوو به ئامێرێكی ترسناك و توند تیژ ، دژ به‌و بنه‌ماو به‌ها مه‌ده‌نیانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه خه‌باتی بۆ ده‌كرد . بوو به كه‌ره‌سته‌یه‌كی گونجاو به ده‌ست ئه‌و ((چینه ئۆرۆستۆكراته سیاسیه‌وه)) كه به عه‌قڵێتێكی سۆشیال ـ عه‌شایه‌ری ، ته‌نها خه‌ون و خولیایان كه‌ڵه‌كه كردنی سامان و دۆلار بوو ، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش كاری بۆ دسپلین و قه‌مته‌ر كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌كرد كه هه‌ر هه‌مووی بكاته گاڕانێكی زه‌لیل و بێده‌نگ و بێ بیر‌و بێ پرسیار . ئه‌و ((چینه ئۆرۆستۆكراتیهی)) نێو یه‌كێتی پێش گه‌شه كردنی ئابووری وسه‌رمایه به‌و قه‌باره‌یه‌ی ئێستا ، هه‌روه‌ها پێش ده‌رچوونی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان((986 ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك)) و سودوهرگردن له سه‌روه‌ت و سامانی عێراق هه‌میشه له خوڵقاندنی قه‌یرانی سیاسی‌دا بوون بۆ نانه‌وه‌ی جه‌نگ به فیتی چینه باڵا ده‌سته‌كه‌ی ، چونگه جه‌نگ كایه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ بازرگانانی جه‌نگ و ده‌سكه‌وتی تاڵانی و له‌و ڕیگایه‌وه سه‌رمایه‌كانیان پتر كه‌ڵه‌كه ده‌كرد ، بۆیه هه‌میشه فۆبیایهكیان دروست دهكردو بۆ ڕه‌وایدان به جه‌نگێكی كوشنده‌ی ناوخۆ له گه‌ڵ یه‌كێك له حزبه‌كانی كوردستان . گه‌ر حزبێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبایه له ناوخۆی رێخراوهكهدا به یه‌كدا ههڵدهشاخین و به‌ر ده‌بوونه وێزه‌ی یه‌كتر ، بۆ نموونه جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو باڵانه‌ی ناو یه‌كێتی تا كۆتا باڵیان به ناوی باڵی ((ڕیفۆرمه‌وه)) كه ئێستا زۆربه‌یان له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندان . ئه‌م دۆخه‌ی كه دووچاری یه‌كێتی ده‌بێت دۆخێكی سیاسی سایكۆلۆژی ئاڵۆزه‌و هه‌میشه به ئازادانی خود یان ئازاردانی چێژ وه‌رده‌گرێت ، ئه‌م دۆخه سایكۆلۆژیه نه‌خۆشیه‌كی ده‌روون سیاسیه و په‌تایه‌كی كوژندهیهو له ((زانستی سۆسۆ سایكۆلۆژیا)) پێی ده‌ڵێن دۆخی ده‌روونی ((ماشۆسی)) . یه‌كێك له‌و گورزه كهمهرشكێنهی به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت واژۆ كردنی په‌یمان نامه‌ی ستراتیژیه له گه‌ڵ پارتی و سه‌ر له نوێ گه‌رانه‌وه‌یه بۆ میتۆدی فیفتی به فیفتی و دابه‌ش كردنی ((سامان و ده‌سه‌ڵاته)) له نێوان خۆیان دا‌و چه‌ق به‌ستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیمۆكراسیه له كوردستان ، ته‌نانه‌ت دابه‌شكردنی كوردستانه بۆ دوو ((ئیماره‌ی زه‌ردو سه‌وزی)) خێڵه‌كیانه . له چركه ساتی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه یه‌كێتی ده‌بێته پاشكۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و هه‌روه‌ها ده‌بێته جێی گومانی ئه‌ندامان و لاینگرانی خۆی ، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی كه ته‌نها له پێناو به دیهێنانی خواست و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی چاوچنۆكی ئابووری ئه‌و ((چینه ئۆرۆستۆكراتهی)) نێو یه‌كێتی كه پشكێكی باشیان له پترۆدۆلار به‌رده‌كه‌وێت ، له‌وه به‌ولاوه یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر بێده‌نگ ده‌بێت له ئاست هه‌ژمونگه‌رایی و سته‌مكاری هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران و تیرۆر كردنی ڕۆژنامه نوسان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و مافه‌كانی خه‌ڵك ، به‌ڵكو وه‌كو ڕێخراوێكی كۆنسێرفاتیزم ده‌بێته هاوكارو پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی پارتی پارتان . ئه‌م كه‌شه سیاسیه یه‌كێتی وه‌كو دارێك لێ ده‌كات كه مووخۆركه لێیدابێت و هێدی هێدی به ئاقاری پوكانه‌وه مل ده‌نێت و ، پایه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و سیاسی به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕواته پێشه‌وه . ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی پارتی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان ده‌كاته دامه‌زراوه‌یه‌كی بێبه‌هاو تۆپێو ، ته‌نانه‌ت وه‌كو كه‌نیسه‌یه‌كی لاهوتی لی َدێت بۆ ده‌ر كردنی فتوا به ناوی یاساوه بۆ له قاڵبدانی خه‌ڵك و زه‌وت كردنی ئازادیه‌كانیان ، چونكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌جندای سیاسی ((چینی ئۆرۆستۆكراتیان)) پیاده ده‌كرد ، هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی یاسایی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پیشكه‌ش بكرابایه و له به‌رژه‌وه‌ندی هاونیشتمانیانی كوردستان بوایه ئه‌وان دژی ده‌وستانه‌وه ، به‌ودیویشدا هه‌ر یاسایه‌ك له قازانجی ئه‌و چینه ئۆرۆستۆكراته بوایه تێده‌په‌ڕێندرا . كاره‌ساتی گه‌وره ده‌نگدانی ئه‌ندام پهرلهمانهكانه له 30 حوزه‌یران به فیتی ئه‌و چینه ئۆرۆستۆكراتیهبۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای تازه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌ر چووی ((مه‌سعود به‌رزانی)) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وه‌كو مه‌كره‌مه‌یه‌كی یه‌كێتی بۆ ڕه‌وایدان به دكداتۆری و لاقه كردنی پرۆسه‌ی دیمۆكراسی ، كه كۆی سیسته‌می سیاسی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه . له ڕاستیدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌و چینه ئۆرۆستۆكراتیهی نێو یه‌كێتی كه ئێستا بوونه‌ته پاشكۆی سیاسه‌تی پاوه‌نخوازی پارتی پارتان گه‌وره ترین هه‌ڵه‌ی ساسی بوو له مێژووی سیاسی خۆیدا ته‌نانه‌ت ده‌رحه‌ق به ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆشیان ڕه‌نگه زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو بن به‌و بڕیاره ، هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ یه‌كێتی له كن هه‌وادارانیان ، به ته‌واوی ئه‌و ڕێخراوهیان له لێواری مه‌رگ نزیك كرده‌ه‌وه و به ئاراسته‌ی فه‌نا بوون پاڵیان پێوه نا .