Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شکستە چاوەڕوان کراوەکەی

یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شکستە چاوەڕوان کراوەکەی

Closed
by October 1, 2013 گشتی

 

 

 

 

وەکو ئەندام و کادیرێکی دانیشتوی (ی ن ک) کەمێك لەسەر وەزعی ناو (ی ن ک) دەدوێم  ,           ڕۆژانێک بو (ی ن ک) تاکە  هیواو ئومێدی خەڵکی کوردستان بو (ی ن ک)ئەو خۆرە بو کە لەشەوەزەنگی   نائومێدی دا لەدایک بوو بوبەهیواو ئومـێدی  سەرجەم جەماوەری کوردستان بەسەرجەم چینو توێژەکانیەوە       هەربۆیە جەماوەری گەلەکەمان بون بە پشتیوانیەکی گەورەی ئەم شۆڕشە تازەیە و ڕۆلەکانی گەل پۆل پۆل     بەئەشقەوە دەڕۆیشتنە ناو شۆڕشی نوێو هەربەو ئیشقەوە تاچی شەهید بونیان دەکردەسەر . بەپشتیوانی هێزی    گەل و دوای ڕوبارێك خوێن لەڕۆڵەی گەلەکەمان و لەدەسدانی سەدان گوند و بەدەیان شارۆچکە قوربانیەکی      زۆر توانرا شۆڕش سەربخرێت . دوای ڕاپەڕین جەماوەر بەئیشقەوە بەهانای (ی ن ک)دەچون (ی ن ک)       بوبە گەورەترین حیزبی ساحەکە , بەڵام بەرپرسە باڵاکانی (ی ن ک) وردەوردە سادەی خۆیانیان لەدەسدا           ئەو مل ملانەیەی کەلەشاخ و دور لە چاوی گەل لەبەینیاندابو لەناخیاندامابو , جارێک تر دەسکرایەوە بەچاڵ هەڵکەندن بۆ یەکتریو پێش بڕکێکردن لەسەر کۆکردنەوەی سەروەت و سامان , بەوهۆیەشەوە وردەوردە لە جەماوەر دورکەوتنەوە.نامەوێت ئیشارەبەشەڕی ناوخۆ بدەم کەچەندە ماڵ وێرانکەربو بۆگەلەکەمان, بەردەوام ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی (ی ن ک)لەخوارەوە پێشنیاریان بەرزدەکردەوەو سەرانی ئەو حیزبەیان لێ ئاگاداردەکردەوە بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر داواکان پشت گوێ دەخران و دیاردەی خەت خەتێن و  جاڵ هەڵکەندن بۆ یەکتری ڕو لەزیاد بون بو هەتا وای لێهات کارگەیشت ەئەوەی باڵێکی گەورەی (ی ن ک)جیابونەوەو حیزبەکەیان بە گورگان خواردندا لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان و خوێنی هەزاران شهیدیان لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا بەفیرۆدا. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کەدوای ئەو هەموو شکستە و بچوك بونەوەیە , ئێمە کۆمەڵک ئەندام و لایەنگری (ی ن ک)بوین , کە بە گڕوتینەوە هاتینەوە ساحەکەو پێمان وابو کە لەمەودوا بەرپرسەکانمان لوت بەرزیان نامێنێتو گوێمان بۆ دەگرن. لەسەردانێکی بەڕێز(مام جەلال)و(کاك کۆسرەت)بۆب ریتانیا, کە لە ئەمریکاوە گەڕابونەوە, ویستیان جارێکیک ەهەیکەلی مەڵبەندی دەرەوەمان بۆ دابنێنەوە بەهۆی ئەوەی بەرپرسی مەڵبەندی دەرەوەی(ی ن ک) بەهۆی ململانێی ناو(ی ن ک) حیزبەکەی بەجێهێشتبو.لەدانیشتنی یەکەمدا بەڕێز(مام جەلال)لەمیانەی قسەکانیدا دکتۆر زریان ی پێناساندین و باسی لەڕۆڵی ئەوکرد لەسەردەمی شاخ و لەسەردەمی وەزیری تەندروستیدا کەچەندە دڵسۆزو سەرکەوتوبوە بۆیە ئەویان دەست نیشان کرد بۆ بەرپرسی مەڵبەندی دەرەوە .بەڵام دوای پشو کەس نەیزانی بۆ ئەم مەوزوعەگۆڕدراو باسی لێنەکرایەوە؟؟زۆرمان کۆبونەوە کردو زۆرمان ناڕەزای دەربڕیو زۆرمان هاوارکرد نە مکتبی سیاسی و نەسەرکردایەتی و نە مکتبی ڕێکخستن و نە……….. گوێیان لێگرتین , تاکار گەیشتە ئەوەی بەبیانوی ئەوەی کە سەربە هیچ خەتێک نین و زۆر دڵسۆزی (ی ن ک) فەرامۆش کراین و وایان لێکردین هەربۆمان نەبێت لەهیچ کۆڕو کۆبونەوەی حیزبی بەشداربین بەبیانوی ؟؟کەس نازانێت دەسەڵاتەکان واقۆرخ کران کارگیشتەئەوەی کەسی زۆر ناشیاو جومگە هستیارەکان چ لەدەرەوەی وڵات و چ لەناوەوەی وڵات بگرنەدەستو پلەکانیان بۆکاری بازرگانی بەکاربهێنن. سەروەتی (ی ن ک)بخەنە ژێر دەستی خۆیان و دڵسۆزانی حیزبەکەیان هەریەکەو بەبیانوێک پشتگوێ بخەنو بێزاریان بکەن .بیریان چوبو کە ئەم لەخۆبای بونە ئەم بەرز فڕینە لوت شکان و نزم نیشتنەوەی بەدواوەیە .ئەوەی زۆر گرنگەکە بڵێم هەڵبژاردنی چوارسای پێشو واتا(٢٠٠٩)بەبیانوی چاك کردنی ڕیزەکانی (ی ن ک)بەرپرسی زۆربەی مەڵبەندەکانیان گۆڕی لەپێناو باشتر کردنی حیزب بەڵام ئەم جارەش لەسەر ئەساسی خەت خەتێن بەرپرسی مەڵبەندەکان دانران سەرەکیترینیان مەڵبەندی١سلێمانی بوکە سلێمانی بەدڵی یەکێتی دائەنرا بەڵام ئەم جارە من بەبەرپرسی مەڵبەنی١سلێمانی دەڵێم چاکەتەکەی سەرشانت بدەبە دەموچاوت داو بەسە قۆرخ کردنی جوم گە ئەساسەکانی ناو دەسەڵات, بەسە خۆبەزل زانین بەسە بەفیرۆدانی بەری ڕەنجی شهیدان . ئەم شکستە بکەنە دەرسو ئەوە بزانن پشت گوێ خستنی دڵسۆزانتان ئەوی لێدەکەوێتەوە دروشمی بریقەدارو پارەکانتان نەیتوانی جێگای دڵسۆزانی (ی ن ک)تان بۆبگرێتەوە. بابزانین پیلانی چوار ساڵی داهاتوتان چۆن دەبێت؟

 

  کادیری دانیشتوی (ی ن ک) (دانا شێخ عومەر قەڵادزەی) لەندەن 

 

Previous
Next