جارێکیتر دەنگی شاخ
ئایا پێویستمان بە هەڵچوون هەیە بۆ ئەوەی بنووسین، یان بۆ ئەوەی قسەبکەین؟ یاخود وازبێنین تا هۆشیاریی بە پێیی ئەزموونی خۆی ڕابەرایەتیی قسەکردن و وشەکانبکات؟
لە کاتێکدا، دەربارەی شێرکۆ دەمەوێت بدوێم، دەوەستم لە نێوان، نەخێر بۆ هەڵچوون و، نەخێر بۆ ئەزموونی هۆش، قسەیەکمناوێت بێئازارتر لە ونبوون ، ناشمەوێت لە ڕووداوەکەش باڵاتربێت، شێرکۆ، باڵاترین گەشەی خۆییم پیشاندەدات.
قسەکردن لەسەر شێرکۆ، قسەکردنە لەسەر شاخ، شاخی واقیعیی و شاخی سیمبوڵ، شاخ وەک باوک و، شاخ وەک دەلاقەیەک بۆ ئازادی، ئەم دوو ئاستە لە خوێندنەوە هەمیشە ئامادەبووە، چ لە هزری شێرکۆدا و چ لە دەقەکانیدا، بەڵکو خودی خۆی پێبەرز راگرتوە بە گوزارشتێک وەک دەنگی شاخ. کەواتە بۆ ئەوەی لە شێرکۆ نزیکبینەوە، پێویستە ماناکانی شاخ بزانین و بە ئاگابین بۆی. بە دڵنیاییەوە، ڕێژەیی خوێندنەوەش ئەو مانا و نیشانانەی شاخ دیاریدەکات، یان دەیسڕێتەوە.
شوناسی کورد بە شاخەوە گرێدراوە، ئەم شوناسە لە ١٩٢٤ ەوە کە شانشینی کوردستان ڕوخا وەک دامەزراوە بەرجەستەبوو.
زیاتر لە دوو نەوە یاخییبوون گرێدراوی کورد بوون، وشاخیش لە هزری عەرەبدا وێنای خۆی دەچوسپان، شاخ لە هزری کورد خۆیدا، ئەو دەلاقەیە بوو کە خودی کوردی ڕزگاردەکرد لە دەست دەسەڵاتی دەوڵەت، شێرکۆ زۆر نزیک و پەیەوەستبوو بە مانای دوەمی شاخەوە(ڕزگاریی)و، مانا و نیشانەی ئازادیی. ئێستاش دوای ئەوە کە دەوڵەت ڕوخا بە هێزی بەرەی ئۆپۆزسوێنەکەی، دەڵێم، ئێستا شوناسی کورد ڕوون و ئاشکرایە لە ناو هزری شەقامی عەرەبیدا. عەرەب، تەنیا ئێستا، لە ماناو نیشانەکانی ئەو ئازادییە تێدەگات کە شاخ لە خۆیگرتبوو. کەواتە، شێرکۆ، شاخی بەهادارکردبوو، بەڵام بەو مانا و نیشانانەی کە دەسەڵات لە خەڵکی شاردبوەوە، لەبەر ئەوەی مانا و نیشانەکانی ئازادی بەهاداربوو لە لای شێرکۆ، بۆیە شاخی وەک باوک سەیردەکرد، ئەمەی بە بوێرانە دەوت” : باوکم شاخە و دایکم تەمومژ” لەبەر ئەوەی شێرکۆ دەنگی شاخ بوو، لەبەرئەوشی کە کورد لە نێو ئەو مانا و نیشانانەدا دەژیا کە دژ بە بڕوا و بیرکردنەوەی عەرەب بوو بۆیی، ئەمە ئەو دەلاقە گرنگە بوو کە ئەو جیاوازییە کولتوورییانەی کە هەریەک لە کورد و عەرەب تیایدا دەژیا دیارییدەکرد، دواجاریش تایبەتمەندێتی و جیاوازی هەریەکەیان لەویتردا دیاریدەکرد.
خوێندنەوەی شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس وایلێدەکردم کە هەستبەکەم من عەقڵێکی تر دەخوێنمەوە، عەقڵێک کە بە تەواویی جیاوازبوو لە عەقڵی من، مەبەستم ئەوەیە کە شیعرەکانی شێرکۆ مێژوو و سیموڵە تایبەتەکانی کورد بوون، بۆیە هەندێک جار پێویستم بە شرۆڤە و ڕاڤەکردنییان دەبوو، ڕەنگە ناوی شوێنەکان و شارەکان، یان قوڵایی بیری شێرکۆ لە مێژوودا و هۆکاریی ئامادەیی ئەو قوڵییە لە دەقەکاندا، هەروەها ناوی خەڵکەکە بۆ من پێویستی بە شرۆڤەکردن بوو. بەڵام کوردەکان لە خوێندنەوەی شیعری شێرکۆدا کێشەی تێگەیشتنیان نەبوو، چوونکە مێژووی شوێنەکان ئەو عەقڵە بوو کە لای خەڵکەکەی نامۆ نەبوو، منیش وەک عەرەبێک، لە دەرەوەی ئەوە عەقڵە کوردیەدا بووم، بۆیە هەستم بە نامۆیی دەکرد لە خوێندنەوەی دەقەکانی شێرکۆدا، هەروەک چۆن کوردێک هەست بە نامۆیی دەکات لە خوێندنەوەی دەقێکی عەرەبیدا. ئەمە ئەوە سەردێرانەیە کە ڕەنگە قەڵەم ماویەکی بۆ تەرخانکردبێت. دەمەوێت بە شێرکۆ بڵێم: من داوای لێبوردن دەکەم لە جیاتی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت داوای لێبوردن بکەن، کە ئێمەیان بە لارێدا بردبوو، ویان تێگەیاندبووین کە ئێوە یاخییبون لە ئێمە و لە یاسا، ئێوە یاخیینەبوون، ئێوە ئازادبوون، دەیانویست کۆتوبەندتانبکەن، ئێمە کۆتوبەندکراوبووین و خۆمان بە ئازاد دادەنا. هاورێی خۆشەویست لێمانببورە.
• عن صوت الجبل مرّة أخرى جمال علي الحلاق
هل نحتاج الى إنفعال من أجل أن نكتب أو من أجل أن نتكلّم ؟ أم نترك لتجربة الوعي أن تقود الكلام والكلمات ؟ أراني وأنا هنا في صدد التحدّث عن شيركو بيكه س أقف ما بين بين ، لا الى الإنفعال ، ولا الى تجربة الوعي ، لا أريد للكلام أن يخلو من ألم الفقدان ، ولا أريده ألا يسمو على الحادثة ، وأن يتّتبع أعلى توهّجاتها . الكلام عن شيركو كلام عن الجبل ، الجبل الواقع والجبل الرمز ، الجبل كأب والجبل كنافذة للحريّة ، هذان المستويان من القراءة كانا حاضرين دائماً سواء في ذهن شيركو أم في نصّه ، بل تماهيا معه شخصيّاً باعتباره صوت الجبل . إذن ، لكي نقترب من شيركو علينا أن نعي دلالات الجبل . وبالتأكيد فإنّ نسبية القراءة ستحدّد تلك الدلالة أو نقيضها . لقد إرتبطت هويّة الكردي بالجبل ، تمّ تكريس ذلك مؤسّساتيا منذ سقوط مملكة كردستان عام ( 1924 ) . لأكثر من جيلين ومفهوم العصاة يرتبط بالكردي وبالجبل في ذهنية العربي ، بينما كان الجبل النافذة التي يتحرّر فيها الكردي من سلطة الدولة في ذهنية الكردي ، لقد كان شيركو قريباً جداً بل ملتصقاً بالدلالة الثانية ، دلالة الحريّة . الآن ، وبعد أن سقطت الدولة الفارضة بالقوّة هويّات معارضيها ، أقول ، الآن بدأت هويّة الكردي كما هي تتجلّى داخل ذهنية الشارع العربي . العربي ، الآن فقط ، بدأ يعي دلالة الحريّة التي يتضمّنها الجبل . إذن ، كان شيركو يقيم على الجبل ، لكن داخل الدلالة التي حجبتها السلطة عن الشعب ، ولأنّه يقيم في دلالة الحريّة رأى أنّ الجبل أبوه ، لقد قال ذلك صراحة : ” أبي هو الجبل وأمّي هي الضباب ” وبما أنّ شيركو هو صوت الجبل ، وبما أنّ الكردي يعيش داخل دلالة هي نقيض ما يعتقدها العربي عنه ، فهذه نافذة مهمة جداً في تحديد الإختلافات الثقافية التي يعيش داخلها كلٌّ منهما ، وبالتالي خصوصية كلٍّ منهما وتميّزه عن الآخر . أقول ، قراءة شعر شيركو بيكه س تجعلني أشعر أنّني أقرأ عقلاً آخر ، عقلاً مختلفاً عنّي تماما ، أقصد أنّ تأريخه ورموزه تخصّه ككردي ، وبالتالي أحتاج الى شروحات وتفاسير أحيانا ، ربّما حول أسماء الأماكن والمدن ، أو حول عمقها التاريخي وسبب حضورها في النصّ ، كذلك أسماء الناس ، هناك تاريخ يعرفه الكردي حين يقرأ نصّ شيركو ، لأن تأريخ المكان هو العقل الحاضن لأهله ، ولأنّني كعربي أعيش خارج هذا العقل الحاضن أشعر بالغربة إزاء النصّ ، تماما كما يشعر الكردي بالغربة وهو يقرأ نصّاً عربيّاً . هذه رؤوس أقلام ربّما يتهيأ لها الوقت يوماً لتكون في دراسة . أريد أن أقول لشيركو الآن : أنا أعتذر بالنيابة عن من يريد الإعتذار ، لقد أوهمونا بمفهوم العصاة ، لم تكن عاصياً ، كنت حرّاً وأرادوا تكبيلك ، وكنّا مكبّلين وندّعي أنّنا أحرار . إغفر لنا صديقي .