گفتوگۆ لەگەڵ کەمال غەمبار
كه‌مال غه‌مبار:
ئێستا به‌تێڕوانینێكی نوێوه ده‌نووسم
(كه‌مال غه‌مبار) یه‌كێكه له ڕه‌خنه‌گره ناسراوه‌كانی حه‌فتاكان، به عه‌ره‌بی و كوردی خزمه‌تێكی زۆری ئه‌ده‌بی كوردی كردووه، شه‌وێك له سلێمانی له ڤیستیڤاڵی چواره‌می گه‌لاوێژ له ئوتێل میردا كه‌وتینه گفتوگۆ، له‌باره‌ی شیعر و ڕه‌خنه و ڕۆژنامه‌نووسی و یادگارییه‌كانی. ڕاسته‌وخۆ به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه:
* كه‌ی و چۆن هاتوویهتیه ناو بواری ڕه‌خنه‌وه. ئایا سهرهتاشتان هه‌ر به ڕه‌خنه ده‌ستت پێكردووه؟
– قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ: هه‌موو ڕه‌خنه‌گرێ شاعیرێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو بووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم، ڕاسته من له سه‌ره‌تادا به شیعر ده‌ستم پێ كرد له دواتر خۆم له بواری ڕه‌خنه‌دا بینییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه هانیدام زیاتر له‌م بواره‌دا كار بكه‌م ئه‌وه‌بوو، كه له كۆلێژی په‌روه‌رده ساڵانی 1960-1961 پرۆفیسۆرێك به ناوی (د. سلم النعیمی) له سه‌رده‌می شیعری جاهیلییه‌وه هه‌تاكو سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوهڕاستو له دواییدا نازك الملائكه، چه‌ند محازه‌ره‌یه‌كی له‌باره‌ی شیعری نوێ‌و ئه‌ده‌بی نوێ پێ گوتین. واته ئه‌وه ورووژاندنم بوو به‌ره‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بردم. زۆرجاریش هه‌ندێ له براده‌رانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی كوردی كه (عه‌لائه‌دین سه‌جادی) ڕه‌خنه‌ی پێ ده‌گوتن نموونه‌ی شیعریان بۆ من ده‌هێناو بۆم شی ده‌كردنه‌وه، له دواییدا دوای ده‌رچوونم وه‌ك مامۆستا وانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بم له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگاو كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین گوتۆته‌وه.
* سه‌ره‌تا به كوردی، یان به عه‌ره‌بی ده‌ستت به‌نووسین كرد؟
– له ڕاستیدا من هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له رێگای گۆڤاری گه‌لاوێژه‌وه فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین بووم. له بیرمه له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووم ده‌فته‌رێكی سه‌د په‌ڕه‌ییم بۆ خوێندكارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند نووسییه‌وه به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌ك گۆڤاری گه‌لاوێژ. ئیتر چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌ره‌تاییم له بواری شیعردا ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام كه گه‌یشتمه قۆناغی دواناوه‌ندی له‌بیرمه له پۆلی چواره‌مدا یه‌كه‌مین شیعرم به عه‌ره‌بی نووسی كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
حبیبتی انی الیك لمحتاج
ان سوق جمالك لها رواج
انت التی تنیرین مشاعری
ولتبدید ڤلمه قلبی سراج
وانا كالفراش اگوف حولك
وأنت أمامی كالمصباح وهاج
لقد قیل ان الحب جریمه
وما عقابها الا الزواج
ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنم بوو به شیعری عه‌ره‌بی. یه‌كه‌مین شیعری كوردیم ساڵی 1956 بڵاو كردۆته‌وه له گۆڤاری إژاعه بغداد كه ئه‌مه نموونه‌یه‌تی:
گوڵ‌و گوڵزار، شنه‌ی شه‌ماڵ
زه‌رده‌خه‌نه‌ی جوانی منداڵ
ئاسمانی ساوو دووچاوی كاڵ
هه‌موو جوانن وه‌كو به‌هار
شادی دڵن دڵی غه‌مبار
به‌ڵام سۆزی دایكی نازدار
زیاتر دڵ ئه‌كا به‌ختیار
* ئه‌ی یه‌كه‌م بابه‌تی ڕه‌خنه‌ییت كه‌ی و له چیدا بڵاوبۆته‌وه‌و له‌باره‌ی چی بوو. ناونیشانه‌كه‌ی چییه؟
– یه‌كه‌م نووسینی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بیم به زمانی عه‌ره‌بی بوو، له گۆڤاری الپقافه، صلاح خالص ساڵی 1973 له‌باره‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) بوو.
* ئه‌ی وا بزانین شتێكت له (اڵادیب العراقی) دا بڵاوكردۆته‌وه؟
– ئه‌وه نووسینی خۆم نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌رگێڕانی چیرۆكی (خازێ – ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه. له 1976دا چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسییان له‌گه‌ڵ سازدامو له گۆڤاری (فكاهه) بڵاو بۆته‌وه.
* یه‌كه‌م مامۆستا كه كاریگه‌ری له‌سه‌رت هه‌بووبێت له بواری ئه‌ده‌بدا؟
– یه‌كه‌م مامۆستا كه هانیدام بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر‌و ئه‌زبه‌ركردنی مامۆستا (عه‌بدولمه‌جید شێخ نووری) بوو كه شیعره‌كانی (فایه‌ق بێكه‌س) ی وه‌ك نابه‌زین، داری ئازادی، كورده به‌سیه‌تی و….. تاد، پێ ئه‌زبه‌ر كردین. من یه‌كه‌مین قوتابی بووم له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا كه هه‌موو ڕۆژ له ڕیز ده‌رده‌چووم به ده‌نگێكی گهرمو گوڕ شیعرم ده‌خوێنده‌وه.
یه‌كه‌مین په‌خشانیش كه له‌به‌رم كردبێ ساڵی 1950 بوو له گه‌لاوێژدا بڵاو كرابووه‌وه هێشتا زۆر له بڕگهكانم له‌بیرماوه. ئه‌ویش به ناوی (ئه‌وانه‌ی نامرن – ئه‌براهام لانكوڵن. ع. و. نووری).
* یه‌كه‌مین كتێبی كوردی و یه‌كه‌مین كتێبی عه‌ره‌بی كه سه‌رنجیان ڕاكێشاویت؟
– یه‌كه‌مین كتێبـی كوردی ساڵی 1950 خوێندوومه‌ته‌وه به ناوی (هاوڕێی منداڵی – شاكر فه‌تاح)، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كتێبی عه‌ره‌بی كتێبێكی جبران خلیل جبران بوو (المواكب).
* چۆن سه‌یری ڕه‌خنه‌ی ساڵانی حه‌فتا ده‌كه‌یت؟
زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌كان خاڵی نه‌بوون له كارتێكردنی ئایدیۆلۆژیا زیاتر بایه‌خیان به ناوه‌رۆك ده‌دا له‌وه‌ی بایه‌خ به لایه‌نی هونه‌ری بده‌ن. مه‌گه‌ر جاروبار له‌ملاو له‌ولا هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گر توانیبێتیان له مه‌سه‌له‌ی ته‌كنیكی شیعر‌و چیرۆك نزیك ببنه‌وه.
* ئایا ڕه‌خنه‌گرانی ساڵانی حه‌فتا توانیویانه به‌رده‌وام بن له‌و بواره‌دا؟
ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌خنه‌یان ده‌نووسی ژماره‌یه‌كی كه‌م بوون هه‌ندێكیان گۆڕه‌پانه‌كه‌یان چۆڵ كردووه، هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وامن، به‌ڵام دوورن له ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی نوێ. له‌به‌رئه‌وه نه‌یانتوانیوه خۆیان پێ بگهیهننو شتی نوێ پێشكێش بكه‌ن.
* ده‌توانن ئاماژه بۆ هه‌ندێ نووسین‌و ناوی ڕه‌خنه‌گر بكه‌ن؟
– به‌ڵێ هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌و ساڵانه‌دا ئاماده‌بوونیان هه‌بووه وه‌كو: (فوئاد مه‌جید میسری، فوئاد قه‌ره‌داغی، كه‌مال میراوده‌لی). بۆ نموونه هه‌ندێ له نووسینه‌كانی (فوئاد قه‌ره‌داغی) له‌باره‌ی چیرۆكی (حوسێن عارف) له نووسینه ڕه‌خنه‌یییه باشه‌كان بوو، كه ده‌كرێ ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
* ئه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی نێوان ڕوانگهیییهكانو نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوانگه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
– حه‌ز ده‌كه‌م به‌رله‌وه‌ی بێمه سه‌ر ڕوانگه بڵێم ساڵی 1967 بوو كه هاوڕێی جوانه‌مه‌رگ (له‌تیف حامید) كۆشیعرێكی ده‌ستخه‌تی پێم‌دا. بێ ئه‌وه‌ی ناوی شاعیره‌كه بهێنێتو پێی وتم حه‌ز ده‌كه‌م بزانم باری سه‌رنجت به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره چییه. كه خوێندمه‌وه هه‌ستم كرد شاعیرێكی نوێ دوای (گۆران) له دایك بووه. دوایی بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و شاعیره (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)ه. له‌دایك بوونی ڕوانگه‌ش دوای ده‌رچوونی به‌یانه‌كه‌ی (فاچل العزاوی و سامی مهدی و خالد علی مصگفی و فوزی كریم) ه. هه‌رچه‌ند گرووپی ڕوانگه نكووڵی له‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان له‌و كاته‌دا له ژێر یه‌ك خێوه‌تدا بوون. جاری وا هه‌بوو قسه‌و بۆچوونی دانیشتنی سه‌ر مێز ده‌بوو به شیعر. چه‌ند كه‌سێك هه‌مان بیروبۆچوونی یه‌كتریان بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ناشكرێ نكووڵی له‌وه بكه‌ین جۆره بزاڤێكیان خوڵقاند له ڕووی داڕشتنی ئه‌ده‌بییه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی فیكر‌و هزری پێشكه‌وتنخواز بوون ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپه بوونه‌وه، چونكه ئه‌وانیش وه‌كو ته‌وژمی مستهقبهلییهكانی ڕووس ڕووبه‌ڕووی پووشكینو شاعیران‌و نووسه‌رانی داهێنه‌ر بوونه‌وه، كه خۆیان نوێنه‌ری سه‌رده‌من. نالی‌و شاعیرانی تری كلاسیكییان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌و به دواكه‌وتوویان له قه‌ڵه‌م ده‌دان. دوایی هه‌ر خۆیشیان له هه‌ڵوێسته‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر داننان به داهێنانی شاعیره كلاسیكییهكانداو ته‌نانه‌ت (فه‌رهاد شاكه‌لی) له كاتی خۆیدا دهمهقاڵێكی به نووسین له‌گه‌ڵ مندا به‌رپاكرد، كه من شاعیرانی ده‌سته‌ی ڕوانگه‌م له‌و ئاسته‌دا سه‌یر نه‌ده‌كرد به‌پێی چوارچێوه‌ی مێژوویی، كه له (گۆران) یان تێپه‌ڕ كردبێت، كه‌چی كاتێ ئه‌و كۆ شیعرێكی به ناوی (پڕۆژه‌ی كوده‌تایه‌كی نهێنی) بڵاو كرده‌وه تێیدا نووسیبووی گوایه له گۆرانی تێپه‌ڕ كردووه، كه‌چی هه‌ر خۆیشی كه چووه سوید‌و فێری سویدی بوو شیعره‌كانی (گۆران) ی كرد به سویدی. (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) یش نووسیبووی من واز له شیعر ده‌هێنم ئه‌گه‌ر به‌خۆم ڕانهپهرمووم كه له گۆرانم تێپه‌ڕ نه‌كردبێت.
* وه‌كو ده‌زانین فه‌رهاد شاكه‌لی له ده‌ره‌وه‌ی ڕوانگه بوو. خۆیشی گوتوویه‌تی ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ڕوانگه بووه ئه‌مه چۆنه؟
– هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه وه‌ك بڵێی شه‌پۆلی نوێخوازی ڕایماڵین، كه‌چی له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون بتوانن له ڕه‌وته‌كه‌دا به‌رده‌وام بن. هیوایش هه‌یه له گۆڤاری ڕوانگه‌دا كه به‌رهه‌می بڵاو ده‌كرده‌وه به ڕوانگه‌یی ناو ده‌برا. (فه‌رهاد) یش هه‌رچه‌نده شاعیرێكی داهێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام به‌وه ناسرا كه ڕوانگهیییه.
* لێره‌دا سه‌رنجێك هه‌یه. له ڕاستیدا فه‌رهاد شاكه‌لی له چاوپێكه‌وتنێكدا له (ئه‌نتۆلۆژیا) ده‌ڵێت: من ده‌فته‌ری شیعره‌كانم لای شاعیری ڕابه‌ر و نوێخواز (جه‌لالی میرزا كه‌ریم) بوو. ئه‌و به‌بێ پرسی من دوو شیعری له ژماره‌كانی گۆڤاری ڕوانگه‌دا بڵاو كردبووه‌وه؟
– ماده‌م لێره‌دا كه ناوی (جه‌لالی میرزا كه‌ریم) هات ئه‌و كاته شاعیره‌كانی گرووپی ڕوانگه وه‌ك ڕابه‌رو مامۆستایه‌ك سه‌یری ئه‌ویان ده‌كرد. به‌رله‌وه‌ی كه شیعر بڵاو بكه‌نه‌وه پیشانی ئه‌ویان ده‌دا. له هه‌مووانیش زیاتر توانی ئیقاعی شیعری كوردی بگۆڕێت هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئه‌و شاعیره ڕابه‌رو گه‌وره‌یه پشتگوێ خراوه، من نه‌بێت چه‌ند جارێك له‌باره‌یه‌وه‌م نووسیوه.ده‌نا ڕه‌خنه‌ی كوردی لای لێ نه‌كردۆته‌وه.
* ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) نووسیت چ جۆرێ بوو؟
– ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) نووسیم لایه‌نی سیاسی هه‌بوو، كه گاڵته‌ی به ڕه‌وتی تێكۆشان ده‌كرد هه‌ر ئه‌ویش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی نزار قه‌بانی بوو. لایه‌نی دووه‌م كه منی ورووژاند ئه‌و به گژداچوونه تونده بوو، كه گوایه ئه‌و له سنووری (گۆران) ی تێپه‌ڕاندووه. كه‌چی كۆمه‌ڵێك شیعری له‌ملاو له‌ولا وه‌رگرتووه بۆ نموونه له نزارو نازم حیكمهتو شاعیری یۆنان (لاوس لاورس) وه‌رگرتبوو، كه به‌زه‌قی له شیعره‌كانیدا دیاربوون. منیش ده‌قی به‌رچاوی ئه‌و شاعیرانه‌م هێنانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی به‌راوردم كردن، چونكه به‌ڕاستی (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) هه‌ر چه‌نده شاعیرێكی ناسك بوو، به‌ڵام له‌پڕ ئه‌و بازدانهیم له (شه‌ونامه‌ی شاعیرێكی تینوو)دا هاته به‌رچاو لام دیارده‌یه‌كی سروشتی نه‌بوو، چونكه له‌پڕ بوو به شاعیرێكی كوردی ئاستی نزار قه‌بانی.
* ئایا ڕه‌خنه‌ی كوردی له كهیهوهو كێ ده‌ستی پێ كردووه. ئه‌كادیمییه‌كان ڕایان وایه له ساڵانی بیسته‌وه ده‌ستی پێ كردووه. له‌و وتاره‌ی به ناوی سیاپۆشهوه نووسراوه. هه‌ندێكی تر (ڕه‌فیق حیلمی) و دوای ئه‌ویش (عه‌لائه‌دین سه‌جادی) به ڕابه‌ر داده‌نێن. ئێوه له‌م ڕوانگه‌وه چی ده‌ڵێن؟
– وشه‌ی ڕه‌خنه هه‌ر له سه‌رده‌می مه‌لای جزیری و ئه‌حمه‌دی خانییه‌وه له شیعره‌كانیاندا هاتووه، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قووڵ بۆم ده‌ركه‌وت حاجی قادری كۆیی یه‌كه‌مین كه‌سه كه له سه‌رده‌می خۆی له ڕه‌خنه گه‌یشتبێ، یان كه ڕه‌خنه له بنچینه‌وه له (نقد) واته (دراو) وه‌رگیراوه. حاجی شیعره‌كانی خۆی وا ده‌خاته به‌رچاو كه هه‌موو كه‌س ناتوانێ په‌ی پێ ببات، له‌به‌رئه‌وه شیعره‌كانی ناو ناوه (نقد) ڕه‌خنه‌گریش به (صراف)، هه‌روه‌ها چه‌مكی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیش هه‌ر له زه‌مانی یۆنانییه‌كانه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه جیاكردنه‌وه‌ی دراوی زیوو زێڕی قه‌ڵب و ڕه‌سه‌نه. ئه‌وجا تۆ ده‌توانیت حوكمی به‌سه‌ردا بده‌یت. هه‌ندێك ده‌ڵێن ڕه‌خنه به شێوه‌یه‌كی زانستی، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تایش بووه له نووسینه‌كانی (سیاپۆش)ه وه ده‌ست پێ ده‌كات، دوایی ئاماژه بۆ (فایه‌ق بێكه‌س) ده‌كرێت كه ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ (گه‌لاوێژ) ده‌هاتن ده‌خرانه به‌ر ده‌ستی ئه‌وو ههڵیدهسهنگاندنو دوای په‌سه‌ندكردن بڵاوی ده‌كردنه‌وه، هه‌ندێ نموونه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌و به‌وه‌ش تووشی سه‌رئێشه دههاتو زۆر به توندوتیژی وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه. ناكرێت ئاماژه‌ش بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئهدهیباتی ئه‌مین فه‌یزی (1919) نه‌كه‌ین كه زۆر زیره‌كانه باس له شیعر ده‌كات، كه به‌هره‌و لێ زانینه به تایبه‌تی كه ئاماژه بۆ (شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی) ده‌كات، كه‌چی ڕه‌خنه‌گرێكی میسری وه‌ك دكتۆر شه‌وقی چیف دوای شه‌سته‌كان ئه‌و بۆچوونه‌ی به‌رانبه‌ر شاعیرێكی وه‌كو امرۆ القیس هه‌یه.
ئیتر نووسینه‌كانی (ره‌فیق حیلمی) له به‌رگی یهكهمو دووه‌می شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا هه‌نگاوێكی تره به‌ره‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به تایبه‌تی له به‌رگی دووه‌مدا هه‌ست ده‌كه‌ین به باكگراوندێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و به‌جۆره پڕۆگرامێك شیعر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا زیاتر كاری بكردایه په‌نجه‌ی زیاتر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕه‌خنه‌ی كوردی دیارترو به‌هادارتر ده‌بوو.
* ئه‌ی وا نابینی كه ڕه‌خنه له حه‌فتاكاندا دوور بووه له په‌یڕه‌وو پڕۆگرام، زیاتر باری سه‌رنج بووه؟
– ڕاسته زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه باری سه‌رنج بوون به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌كاندا كاریان ده‌كرد. نووسینه‌كانیان په‌له‌كردنی پێوه دیاره‌و میتۆدیان نییه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی زیاتر بۆ گۆڤار ده‌شێت نه‌ك ڕۆژنامه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كاریان ده‌كرد به ده‌گمه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌پێزو قووڵیان بڵاوكردۆته‌وه.
* چ ڕه‌خنه‌گرێك، یان چ ته‌وژمێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌وروپی، یان عه‌ره‌بی له سه‌ره‌تادا سوودی پێگه‌یاندوون؟
– له سه‌ره‌تاوه زیاتر نووسینه‌كانی دكتۆر علی جواد الگاهر بوو. پاشان یه‌كه‌مین كتێب كه كاری لێ كردم، ئاسۆی ڕه‌خنه‌ی فراونتر كردم. كتێبه‌كه‌ی دكتۆر شه‌وقی چیف بوو به ناوی (الشعر ومژاهبه) له دواییدا به‌رهه‌مه‌كانی فاچل پامر، له ده‌ره‌وه، به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌رانی میسر د. محمد مندورو عزالدین اسماعیل‌و كمال ئه‌بو دیب… تاد. له ئه‌وروپییه‌كانی تریش ئه‌ی. ئای. ڕیچاردز.
* بۆچوونت له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌كادیمی چییه. ئایا لایه‌نه نه‌رێیه‌كانی ئه‌و له‌وه‌دان كه زیاتر په‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق ده‌هاوێ؟
– ئه‌و شێوازه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌كادیمی كه به‌ناو ئه‌كادیمییه جۆره كۆت‌و پێوهندێكه ئه‌و ئازادییه‌ی كه ڕه‌خنه‌گر وه‌ك مافێك به خۆی ده‌دات تا ڕاده‌یه‌ك سنووری بۆ ده‌كێشرێ، ته‌نانه‌ت له نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆراشدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌سه‌ر نووسه‌ری نامه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنرێن زۆر شت له كرۆكی بابه‌ته‌كه ده‌شێوێنن، كه ده‌كرێت خاوه‌ن نامه‌كه پێوه‌ندیدار نه‌بێت به‌و مه‌رجانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین زۆربه‌ی تێزه‌كان پڕكراوهن لهلكو پۆپ‌و زیاده، زیاتر نزیكن له ڕاپۆرت نه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ندێ له‌وانه ڕه‌نگه نه‌توانن بابه‌تێكی داڕشتن داڕێژن. له هه‌مان كاتدا بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، یان دكتۆرایان پێ ڕه‌وا ده‌بینرێ ئیشه‌كانیان ته‌نانه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌م سه‌رچاوه‌و ئه‌و سه‌رچاوه بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیروڕاو بۆچوونی خۆیان بن. ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه پابه‌ندبوونی نووسه‌ری تێزه‌كه بهڕێنمایییهكانی مامۆستای سه‌رپه‌رشتكار، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌شدا چووبێت له پهلو پۆی ده‌خات له‌به‌رئه‌وه من وه‌كو ڕه‌خنه‌گرێك كه زۆرجار ئاماده‌ی وتووێژه‌كانی زانكۆی به‌غداو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووم كه‌سانێك كه دوورن له بواری ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری به‌داخه‌وه له رێگای بڕوانامه‌كانیانه‌وه ده‌خرێنه ناو زانكۆ له‌و ئاسته‌دانین بتوانن شتێ به‌شتێ بكه‌ن. زیاتر بره‌و به‌و مه‌ڵبه‌نده بده‌ن كه سه‌رچاوه‌ی باڵای ڕۆشنبیری و زانسته.
* گۆران شاعیرێكی داهێنه‌ره كاریگه‌ری به‌سه‌ر نه‌وه‌كانه‌وه هه‌بووه. حه‌فتاكان چی‌یان له (گۆران) وه‌رگرتووه، له‌كوێدا به جێیان هێشتووه؟
– ئاشكرایه كه گۆران یه‌كه‌مین شاعیره، كه كاری كردۆته سه‌ر شیعری نوێی كوردی. كه‌م شاعیرانی شه‌سته‌كان‌و دوای شه‌سته‌كان به‌رچاو ده‌كه‌ون كه له سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆران ئاویان نه‌خواردبێته‌وه. هه‌ندێكیان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه مانه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان هه‌نگاویان به‌ره‌و پێشه‌وه نا. لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه بهچمكی تێپه‌ڕاندن بكه‌م. هه‌ڵبه‌ت ئاشكرایه كه شاعیرانی دوای (گۆران) سنووری گۆرانیان بڕی، به‌ڵام به‌پێی چوارچێوه‌ی مێژوویی ناكرێ بڵێین كه تهجاوزیان كردووه‌و جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر شیعری كوردی به‌قه‌د قه‌باره‌ی گۆران دیاره. ئه‌مه‌ش وا ناگه‌یه‌نێت كه تێپه‌ڕكردن نییه. چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕایه‌مان هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه حوكم له‌باره‌ی ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون ده‌ده‌ین، كه وه‌ستاوه. ده‌مێنێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دابڕانی مه‌عریفی كه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانن بوونی ئێستا، یان وه‌كو دومهڵانێكه له‌خۆیه‌وه هه‌ڵتۆقیوه بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ڕابردوو ڕۆڵی، یان نه‌وه‌كانی پێش خۆیان بكه‌ن.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه من له‌و بڕوایه‌دام شیعری ئه‌مڕۆ مۆركی سه‌رده‌می خۆیی و ئایندهی میلله‌ته‌كه‌مان به‌خۆوه ده‌گرێت به تایبه‌تی شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی كه ڕابردوو به ئێستاوه ده‌به‌ستنه‌وه‌و ئێستاش به دواڕۆژه‌وه، كه به‌ڕاستی شاعیری ڕهسهننو زه‌مینه‌یه‌كی له‌باریان بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه، كه ده‌توانم بڵێم ناههژێنو له جێگای خۆیان وه‌ك كێوی توند‌و پته‌و خۆیان ڕاگرتووه.
* كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن بڵێین گۆرانیان تێپه‌ڕكردووه؟
– به‌كاریگه‌ری گۆڕانكاری ژیان‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ڕه‌وتی مێژوو، خه‌م وپهژارهو خه‌م وخولیای شاعیری ئه‌مڕۆ ناكرێ له قاڵبه مهییوهكهی پێشوودا بمێنێته‌وه. بۆیه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه خێراكانی ژیاندا ڕێگا ده‌كه‌ن. شتی تازه‌ش دێننه به‌رهه‌م. بۆیه چه‌ند شاعیرێك هه‌ن كه ده‌كرێ وه‌ك نموونه ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین له‌وانه‌ش: جه‌لالی میرزا كه‌ریم، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، شێركۆ بێكه‌س، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، سه‌ڵاح شوان، كه‌ریم ده‌شتی، ره‌فیق سابیر، ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌دی مه‌لا، جه‌لال به‌رزنجی، دڵشاد عه‌بدوڵڵا….. تاد.
* شاعیرانی حه‌فتاو هه‌شتاكان به به‌رده‌وامی حاڵه‌تی زنجیره‌یی ده‌بینی له فه‌زای نوێگه‌ریدا، یان ئه‌مان جیاوازن له گۆران. واته ئایا ده‌توانین له‌م بواره‌دا نه‌وه‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه؟
– ده‌توانین ئه‌م چه‌ند نه‌وه‌یه وه‌ك زنجیرێكی زێڕین له شیعری كوردیدا به چاوی بایه‌خه‌وه سه‌یر بكه‌ین، كه به‌ڕاستی شاعیرانی لێهاتوو ڕه‌سه‌نن، هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك به‌پێی توانا‌و كارامه‌یی و وزه‌ی شیعری له‌م بواره‌دا خشتێكی له‌سه‌ر دیواری ته‌لاری شیعری كوردی داناوه. هه‌رچه‌نده هه‌ر نه‌وه‌یه‌ش ناكرێ له ڕووی قه‌باره‌ی كارتێكردنی له‌سه‌ر سه‌رده‌می خۆی به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت. جۆره جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوانیاندا له ڕووی وزه‌ی شیعرییه‌وه. ده‌توانین ئه‌وانه دابنێین به ته‌واوكه‌ری قۆناغی سه‌رده‌می (گۆران)، به‌ڵام هه‌روه‌ك گوتم هه‌موویان له‌یه‌ك ئاستدا نین هه‌ندێكیان خاوه‌نی خودی ئه‌زموونی خۆیان نین‌و هه‌ندێك له‌وانه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كارتێكردنی شاعیرانی غه‌یره كوردیان. چ له ڕووی فیكره‌وه چ له ڕووی داڕشتنه‌وه پێوه دیاره.
* شاعیرانی سه‌رده‌می گۆران‌و ده‌وروبه‌ری چ ڕۆڵێكیان له پێشه‌نگیدا بووه؟
– گۆران وه‌كو خۆی وتوویه‌تی كه‌وتبوونه ژێر كارتێكردنی (شعرای فه‌جری ئاتی) واته شاعیرانی عوسمانی وه‌كو تۆفیق فیكرهتو ئه‌وانی تر. ئه‌م نوێكردنه‌وه بهكارتێكردتی ده‌ره‌وه بووه، كه (گۆران‌و شێخ نووری شێخ ساڵح‌و ره‌شید نهجیبو ئاوڕه‌حمان به‌گی نفووس) ڕێچكهكهیان شكاند. له پێشه‌وه‌یاندا گۆران كه بوو به (دیارده‌و ڕابه‌ر)ی ئه‌و ڕێبازه، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا كارتێكردنی به‌سه‌ر شاعیرانی تره‌وه ئه‌وه‌نده به‌زه‌قی دیار نه‌بوو، وه‌كو هه‌ر دیارده‌یه‌كی نوێ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به‌ره به‌ره ڕێچكهكه فراوانتر بوو، شاعیرانی تری به‌خۆوه گرت وه‌كو: به‌ختیار زێوه‌ر، ئه‌حمه‌د دڵزار، كامه‌ران موكری ، كاكه‌ی فه‌للاح، ئه‌حمه‌د هه‌ردی، محه‌مه‌د ساڵح دیلان، ع. ح. ب. له‌ناو ئه‌وانه‌دا گۆران به (دیارده‌و ڕابه‌ر) ده‌ناسراو زیاتر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌و نوێخوازی. ئه‌وانی تریش هه‌ندێكیان هه‌رچه‌نده له قه‌باره‌ی خۆیان زیاتر نرخیان دانێ بۆ نموونه: (كامه‌ران موكری) نه‌بوو به‌و شاعیره‌ی كه ویسترا ڕاگه‌یاندن بیكات به‌و شاعیره گه‌وره‌و ئه‌لته‌رناتیڤی گۆران.
* له‌چ ده‌قێكی ڕه‌خنه‌یییه‌وه چوارچێوه ڕهخنهیییهكانی حهفتاكانیان به‌جێ هێشتووه؟
– ده‌توانم بڵێم ئه‌و نووسینانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین بڵاوم كردوونه‌ته‌وه هه‌موویان سنوور به‌زاندنی نووسینه‌كانی ساڵانی حهفتامن. چونكه من ئێستا به تێڕوانینێكی نوێوه ده‌نووسم‌و سوود له هه‌موو ڕێبازه‌كانی ڕه‌خنه‌سازی وه‌رده‌گرم، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی نووسینه‌كانم ده‌كه‌ن، نه‌ك پابه‌ند بم به ڕێبازێك، یان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی. به‌لاشمه‌وه هه‌ر ئه‌م جۆره ڕێبازه خزمه‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردیمان ده‌كات، چونكه ڕێبازێك نه‌ما وه‌كو پێشوو به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، مادهمهكی ژیان له گۆڕاندایه هزرو بۆچوونیش ده‌بێ له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیان هه‌نگاو بنێت، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی شیعری كه‌لكێشی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)م نووسی نموونه‌ی به‌رچاوی بۆچوونهكهمه.
* بنیادگه‌ری چی به ڕه‌خنه‌ی كوردی به‌خشیوه، ئایا ئه‌م ڕێبازانه (بونیادگه‌ری و پاش بونیادگه‌ری و دیارده‌گه‌ری) هاتوونه‌ته ناو ئێمه‌وه، یان زۆرمان ماوه لێیان تێبگه‌ین؟
– بونیادگه‌ری ڕێبازێكی تازه نییه كه هاتبێته ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه. ڕه‌گێكی مێژوویی دێرینی هه‌یه، هه‌ر له سه‌رده‌می یۆنانییه‌كانه‌وه تاكو ئێستا. ئه‌مه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ندێ به ناوی بنیادگهرییهوه ده‌قه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه زۆریان له بنه‌ماكانی بنیادگه‌ری نه‌گه‌یشتوون بۆ نموونه: ڕۆلان پارت بنیادگه‌ری ڕه‌ت كرده‌وه، په‌نای برده به‌ر له چێژی ده‌ق. بنیاتگه‌ری ته‌نیا ئه‌وه نییه كه ڕه‌خنه‌گر په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی كه له هه‌ندێ شوێندا (هاودژ) به‌خۆوه ده‌گرێ، به‌ڵكو ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گر ئه‌وه‌یه كه كاری ئهركێولۆژیانهی (هه‌ڵكۆڵین) جێبه‌جێ بكات له پشت ده‌قه‌كه‌وه ده‌قێكی تر بخوێنێته‌وه به مه‌رجێ خاوه‌ن ده‌قه‌كه له خودی ده‌قه‌كه نهترازێنێو ده‌قه‌كه نه‌كات به مڵكی خۆی. ده‌شكرێت هه‌ر شتێك كه لایه‌نی ئه‌فراندنی تێدا بێت، ڕه‌خنه‌گر شانی بداته به‌رو بیخاته به‌ر ڕووناكی باری ورد‌و سه‌رنجی قووڵه‌وه، هه‌روه‌ها هیچ مه‌رج نییه ڕه‌خنه‌گرێك ئه‌گه‌ر به شێوازێكی بنیادگهریانه له ده‌قه‌كه نهكۆڵیتهوه ڕه‌ت بكرێته‌وه، گرنگ لێره‌دا جۆری داهێنانی ده‌قه‌كه‌یه، كه له ڕه‌خنه ئه‌ده‌بییه‌كه‌دا ڕه‌نگ بداته‌وه، ده‌توانم لێره‌دا ڕه‌خنه‌یه‌كی لێكدانه‌وه له دێڕه شیعرێكی (أبو نواس)دا وه‌ك نموونه‌یه‌كی داهێنه‌رانه بهێنمه‌وه، (أبو نواس) ده‌ڵێت:
الا فــاسقنێ خمراً وقل لێ هــــــی الخمر
ولا تسقنی ســــــراً ان امـــــــكن الجهر
ئه‌مه له كاتێكدا ته‌نیا أبو نواس بۆ ئه‌وه چووه ئه‌گه‌ر بكرێ مهیهكهی به ئاشكرا بداتێ پێویست ناكات به نهێنێ بێت له كاتێكدا یه‌كێكی تر دێت وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێك ده‌ڵێت مه‌به‌ستی أبو نواس به‌شداریكردنی هه‌ر پێنج هه‌سته‌كانه، كه چێژ له نۆشینی مه‌یه‌كه وه‌ربگرێت.
لێره ناكرێت ئێمه به ته‌واوه‌تی ڕێبازی بنیادگه‌ری چ به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها قبووڵكهین، یان ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ زیره‌كانه‌و وریایانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ڕه‌وتی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان ده‌كات سوودی لێ وه‌ربگرین. به داخه‌وه‌ش ئێمه زۆر جار هه‌ندێ شت لای خۆمان ده‌ورووژێنین پێمان شتێكی زۆر تازه‌یه له كاتێكدا ده‌مێكه له ئه‌ورووپا پووكاوه‌ته‌وه.
* نوێگه‌ری شیعری كوردی له هه‌شتاكاندا ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه له حه‌فتاكان، ئایا چۆن له‌وه ده‌ڕوانن؟
– شتێكی ئاشكرایه كه ئێش‌و ژانی میلله‌تی كورد به گشتی و شاعیرانی به تایبه‌تی له حه‌فتاكان زیاتر بوو، جگه له فراوان بوونی مه‌ودای خۆ ڕۆشنبیركردن، ده‌توانم بڵێم ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی شیعری ساڵانی هه‌شتاكان بوو.
ڕۆشنبیربوونیش به‌هۆی زۆربوونی كتێب‌و چاپه‌مه‌نی و ئاسانی گواستنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كه درێژبوونه‌وه‌ی دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970 بوو. ئه‌م هۆكارانه كارێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر شیعری نوێ‌و شاعیرانی هه‌شتاكان، كه زیاتر به ناخی گیروگرفته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان شۆڕ ببینه‌وه‌و كاری داهێنه‌رانه بخوڵقێنین. ده‌توانین بڵێین ئه‌زموونی شاعیرانی هه‌شتاكان درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی حه‌فتاكانه وه‌كو ته‌واوكه‌ری یه‌كتر.
* مادام باس هاته سه‌ر باسی شاعیرانی هه‌شتاكان، پێمان باشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی شه‌سته‌كان، بۆ نموونه له‌لای عه‌ره‌ب شه‌سته‌كان به دهیهییهكی پڕ پیت‌و گه‌رموگوڕی داهێنان داده‌نرێت نموونه: ئه‌گه‌ر سه‌یری شاعیرانی ساڵانی شه‌ستی عێراقی وه‌كو فازیل عه‌زاوی و هاوه‌ڵه‌كانی بكه‌ین، هه‌روه‌ها له شه‌سته‌كاندا له میسر‌و سووریا‌و ته‌نانه‌ت له ئه‌ده‌بی ئه‌ورووپاشدا زۆر گۆڕانكاری گرنگ‌و گه‌وره ڕوویان داوه، كه‌چی له بواری ڕۆشنبیری كوردیدا ساڵانی شه‌سته‌كانی نه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون نه‌بوو، به‌ڵكو كشانه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رچاو ده‌بینرێت. بۆچی ئه‌مه وایه؟
– ده‌توانم ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می تاریك له قه‌ڵه‌م بده‌م. (گۆران) ی لێ بترازێ شاعیرێك، یان چیرۆكنووسێكی وا له‌م بواره‌دا نادۆزیته‌وه كه ڕوخساری داهێنانی پێوه دیار بێت، به‌لای منیشه‌وه ئه‌م دیارده‌یه بۆ نزمی ئاستی ڕۆشنبیری كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی شاعیران‌و نووسه‌رانی عه‌ره‌به‌وه كه بۆ خوێندنه‌وه له دایك بووبوونو خوێندنه‌وه‌یان كردبوو به پیشه‌و قسه‌یه‌كی ئهتهمیش هه‌یه (خوێندنه‌وه كلیلی كه‌سایه‌تییه) نموونه‌شمان له‌م ڕووه‌وه هێجگار زۆره. شاعیرێكی وه‌ك (ئیلیه‌ت) ئه‌گه‌ر هه‌رسی سامانی كولتووری مرۆڤایه‌تی نه‌كردبایه، نه‌یده‌توانی شاكارێكی وه‌كو (وێرانهخاك) به‌رهه‌م بهێنێت. یان فازیل عه‌زاوی نه‌یده‌توانی ڕۆمانی (القلعه الخامسه) و (مخلوقات فاچل العزاوی الجمیله) به‌رهه‌م بهێنێت. ئه‌مه‌و جگه له بارودۆخه سیاسییه‌كه هه‌واو كه‌شێكی ناسه‌قامگیری به‌خۆوه گرتبوو.
* سستی ڕه‌خنه‌ی دروستی كوردی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
– دوو هۆكاری بنچینه‌یی له‌م بواره‌دا ده‌ور ده‌بینن: یه‌كه‌میان: سه‌رقاڵبوونی ڕه‌خنه‌گر به كاری ڕۆژانه‌وه هه‌ڵپه‌كردنی به دوای ژیاندا، كه ئه‌وه‌نده ناپه‌رژێته سه‌ر خۆ خهریككردنو خۆ ته‌رخانكردن بۆ كاری ڕه‌خنه‌یی. دووه‌میان: نه‌بوونی ڕاده‌یه‌كی به‌رز له ڕۆشنبیری كه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ڕه‌خنه‌گر ده‌ڕه‌خسێنێت. ئێستا هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنه‌گره لاوانه‌ی كه ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵه‌م ئه‌وه‌نده باكگراوندێكی ڕۆشنبیری و زمانناسییان له هه‌گبه‌دا نییه به حوكمی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان چ زمانی عه‌ره‌بی، یان هه‌ر زمانێكی تری زیندوو به چاكی نازانن به‌ڕاستی و دروستی شان بده‌نه به‌ر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی ڕه‌خنه، بۆیه ده‌بینین زۆر كه‌س له‌وانه‌ی خۆیان له قه‌ره‌ی ڕه‌خنه ده‌ده‌ن نووسینه‌كانیان كرچ‌و كاڵه‌و نیشانه ناپێكێت.
* چۆن هه‌وڵبدرێت بۆ دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی كورد). به‌لاتانه‌وه وا باشه وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت، یان یه‌كه‌یه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نووسه‌ران؟
– به‌لای منه‌وه په‌سه‌ندتره، كه كۆمه‌ڵێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، چونكه هیچ مه‌رج نییه له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نووسه‌ران، یان هه‌ر ڕێكخراوه‌یه‌كی تر، ڕه‌خنه له دایك بێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه پشت به خودی ڕۆشنبیری و كارامه‌یی ڕه‌خنه‌گر ده‌به‌ستێت. بۆیه ده‌كرێ ئه‌و كه‌سانه كه به‌ڕاستی ڕهخنهگرنو جێ په‌نجه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا دیاره (كۆمه‌ڵێك) له‌و بابه‌ته دروست بكهنو به حوكمی نێزیك بوونه‌وه‌یان لێكترو وتووێژی به‌رده‌وام ده‌توانن تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه له‌ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا به‌دی ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكهنو ته‌كانێك به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بده‌ن. ده‌شكرێ گۆڤارێك هه‌ر به ناوی ڕه‌خنه‌وه، یان ڕه‌خنه‌گره‌وه ده‌ربكرێت.
* وه‌كو ڕه‌خنه‌گرێك كه له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌وه‌یه‌كدا به‌رده‌وامیتان هه‌بوو. ئایا چۆن له دیارده‌یه‌كی وه‌كو هه‌ندێ له هه‌شتاكانی هه‌ولێر ده‌ڕوانن. له‌وانه‌ش شاعیرانی وه‌ك: سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، دڵشاد عه‌بدوڵڵا، جه‌لال به‌رزنجی؟
– ده‌كرێ ئه‌م دیارده‌یه له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین. كه له كاتی خۆی پێیان ده‌گوترا شاعیرانی (پێشڕه‌و – ته‌لیعی) هه‌ندێ له‌وانه كه‌وتبوونه ژێر كارتێكردنی (خزعل ماجدی)و پێوه‌ندییه‌كی قووڵیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو، ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كی تره‌وه خهمو په‌ژاره‌و ئێش‌و ئازاری تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو، كه به شێوازی خۆیان ده‌ریان ده‌بڕی جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ له‌وانه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه جۆره زمانێك دروست بكه‌ن، كه به‌لای منه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌كی زانستی زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. نه‌ك كارێكی تاكه كه‌سی. له‌به‌رئه‌وه جۆره ئیشكالییهتێكیان له زماندا دروست كرد. ئه‌ویش به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه‌ی ناوچه‌یی به‌كارهێنانی له بواری زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتوودا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه. نموونه: به‌كارهێنانی (خۆر) به مانای (خۆڵ و ڕۆژ)، له كاتێكدا خۆر به مانای ڕۆژ دێت. جگه له وشه‌ی تر، كه ئه‌مانه له ڕاستیدا ده‌بنه شێواندنی زمان. نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی، هه‌روه‌ها داڕشتنی ڕسته‌و بنه‌ماكانی ڕێزمان به‌و شێوه‌ی كه ده‌یانویست ده‌بووایه گۆڕانكاری له زماندا نه‌كه‌ن. چه‌ندێك له‌وانه پاش ماوه‌یه‌ك به خۆیاندا چوونه‌وه له نێویاندا: (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا شتی تازه‌یان پێ بوو. ده‌كرێ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان بكرێ‌و هه‌شه له‌وانه زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه دههاوێو ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌ی زیاتر قووڵتر ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وانه ئێستا ده‌توانم پێیان بڵێم شاعیره نوێگهریخوازهكان، كه به‌ڕاستی له بواری شێوازی دهستنیشانكردنو هه‌ڵگێڕانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی واقیعی سیحری گره‌وی خۆیان بردۆته‌وه.
ده‌كرێ به تێڕوانینێكی ئه‌مڕۆ. نه‌ك به‌تێڕوانینی سه‌رده‌می هه‌شتاكان لێكۆڵینه‌وه له به‌رهه‌مه‌كانیان بكرێ‌و له‌و شیعرانه جیا بكرێنه‌وه كه لاوازن. له كاتێكدا كه شیعریان تێدایه به زمانی سفتو سۆڵ و ڕۆحیه‌تێكی تازه داڕێژراون، چونكه ئه‌و شاعیرانه نموونه وه‌ك: (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، جه‌لال به‌رزنجی) شێوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ده‌خرێنه خانه‌ی شاعیره نوێگهریخوازهكان.
* له كه‌یه‌وه ئاشنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی عه‌ره‌بدا په‌یدا كردووه‌و كامانه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه پێوه‌ندی به‌هێزتان له‌گه‌ڵیان هه‌بووه؟
– پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی عه‌ره‌بدا زیاتر بۆ ساڵی 1959 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چووم بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده به‌شی عه‌ره‌بی كه ژماره‌یه‌ك له شاعیران‌و چیرۆكنووسانی عه‌ره‌ب له كۆلێژه‌كه له‌گه‌ڵمدا بوون. له‌وانه‌ش فازیل عه‌زاوی، عبداللگیف، د. صلاح نیازی، له دواییدا جه‌واهیریم له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ناسی، هه‌روه‌ها فازل پامر و یاسین نصیرو فوزی كه‌ریم‌و هاشم شه‌فیق و عامر به‌در حهسوونو روشدی عاملو حه‌مید سه‌عید و یاسین ته‌ها حافڤ و محمد خچیر وجلیل قیسی.
* چۆن ده‌ڕوانیته چیرۆكی كوردی به تایبه‌تی لاوه‌كان؟
– من زیاتر هه‌ر له كۆنه‌وه به چیرۆكه‌كانی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، شاكر فه‌تاح، حوسێن عارف، محه‌مه‌د مه‌ولوود مهم، ره‌وف بێگه‌رد، محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن، كاكه مهم بۆتانی، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم، محه‌ڕه‌م محه‌مه‌د ئه‌مین، له‌تیف حامید، عه‌بدوڵڵا سه‌ڕاج، ڕه‌وف حه‌سه‌ن….. تاد،) ئاشنابووم له دواییدا چیرۆكه‌كانی (محه‌مه‌د موكری، سه‌ڵاح شوان، ئه‌حلام مه‌نسوور، محه‌مه‌د ره‌شید فه‌تاح، شێرزاد حهسهنو جه‌لیل كاكهوهیسو ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل). به‌پێی تواناش به كوردی و عه‌ره‌بی شتم له‌باره‌یان نووسیون و ههندێكیشیم لێ وه‌رگێڕاون بۆ عه‌ره‌بی، به‌ڵام یه‌كه‌مین چیرۆك كه كاری تێ‌كردم چیرۆكی (چای شیرین) بوو، كه له گۆڤاری (شه‌فه‌ق)دا بڵاوكرابووهوهو پاداشتی یه‌كه‌می وه‌رگرتبوو. ئێستا زۆرجار ماڵه‌وه پێم ده‌ڵێن له‌و ته‌مه‌نه چای شیرین بۆ تۆ زۆر خراپه، به‌ڵام ئه‌و تێناگات كه چای شیرین چ دال‌و مه‌دلوولێكی بۆ من هه‌یه، دواتر چیرۆكی (شه‌به‌ق) بوو، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند چیرۆكێكی تردا كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردی بڵاوی كرده‌وه. ئه‌م چیرۆكه لای من زۆر به‌هێزتر بوو له (چای شیرین) كه كۆتایییهكهیم به چركه‌ی ته‌قاندنه‌وه له قه‌ڵه‌م دا، كه شتێكی گرنگی لا ورووژاندم. چیرۆكیش ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ورووژاندنی تێدا نهبێتو شتێكت له‌لا دروست نه‌كات ئه‌وه هه‌ر گێڕانهوهیهو زیاتر نییه. به‌داخه‌وه له چیرۆكی لاوهكانماندا به ده‌گمه‌ن ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ستی پێ ده‌كرێت، زۆربه‌یان دوورن له به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێی چیرۆك. مه‌گه‌ر تاكو ته‌را هه‌بێت له‌ناویدا دواڕۆژێكی باش چاوه‌ڕوانیان بێت وه‌كو (كاروان عومه‌ر كاكه سوور، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب) كه زمانێكی زۆر سفتو سۆڵ و ڕۆمانسییانه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها (ئارام كاكه‌ی فه‌لاح، عه‌تا محه‌مه‌دو، فاروق هۆمه‌ر، ئاكۆ كه‌ریم مه‌عرووف) كه ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باشیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر زیاتر خۆیان به خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیركردنهوه خه‌ریك بكه‌ن ئه‌وا ده‌شێ ببنه خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگی تایبه‌تی خۆیان.
* ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێكی ڕه‌خنه‌یی هه‌بێت پێشنیار ده‌كه‌یت به ناوی كێوه بێت؟
– ئه‌مین فه‌یزی
* بۆچوونت به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه چییه؟
١- فاچل پامر:
– ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌مین كه‌سه كه سوودم له به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگرتووه له نووسینه‌كانمدا ئاماژه‌م پێ كردوون.
٢- یاسین النصیر:
– یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی له جوانناسی شوێن تێدهگاتو مافی خۆی داوه‌تێ. جگه له باری سه‌رنجی وردی له‌باره‌ی شانۆ.
٣- جابر عصفور:
– یه‌كێكه له ڕۆشنبیره گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب و ڕێبازی بونیادگه‌ری زۆر چاك تێده‌گات. كتێبی البنیویه ئه‌و وه‌ریگێڕاوه زۆر سوودم لێ وه‌رگرتووه.
٤- یمنی السعید:
– به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر چاویان كردمه‌وه تا له بواری ڕه‌خنه‌دا شاره‌زایی زیاتر په‌یدا بكه‌م.
٥- عبدالملك مرتاچ:
– به‌رهه‌مه‌كانیم خوێندۆته‌وه، به‌ڵام زۆریش ماندووت دهكهنو سوودێكی وام لێ وه‌رنه‌گرتووه.
٦- حاتم الصگر:
– یه‌كێكه له براده‌ره‌كانم، له بواری ڕه‌خنه‌دا ڕۆڵێكی باشی هه‌یه‌و نوێخوازه.
٧- عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم:
– شتێكی ئهوتۆیم نه‌خوێندۆته‌وه.
٨- محه‌مه‌د ئه‌لجه‌زائیری:
له سه‌ره‌تادا شتێك بوو نووسینهكانیم به‌لاوه زۆر باش بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه چووه پاڵ ده‌سه‌ڵاتی رژێم ئه‌و هێزو پێزهیان نه‌ما به پێچه‌وانه‌ی كتێبه زله‌كه‌یه‌وه (ویكون التجاوز).
٩- عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ:
– له سه‌ره‌تادا كه كتێبه‌كه‌ی خۆی (الواقعیه فی اڵادب الكردی) كه له 1964 دا پێ به‌خشیم به‌ڵامه‌وه سهركهوتنو كرانه‌وه‌یه‌كی نوێ بوو له ڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا. دوای ئه‌میش كتێبه‌كه‌ی له‌باره‌ی خانی زۆركاری تێ‌كردم (خانی شاعراً و مفكراً و فیلسوفاً) كه ڕۆژی گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی به ڕۆژی كوردستان له قه‌ڵه‌م درا.
10- كه‌مال میراوده‌لی:
– به چمكێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی بابه‌تییانه‌و وردبینانه به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگاندن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی گۆرانی نووسیبوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دهنگو سه‌دایه‌ی نه‌ماوه.
١١- فوئاد قه‌ره‌داخی:
– یه‌كێك بوو له‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی كه به ڕۆشنبیرییه‌كی فراوانه‌وه هاته ناو كۆڕی ڕه‌خنه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆریشه له‌و بواره‌دا بێ ده‌نگه.
12- فوئاد مه‌جید میسری:
– یه‌كێكه له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه داكردنێكی ڕۆشنبیری فراوانی هه‌یه، زیره‌كانه ده‌چێته ناو هه‌ر بابه‌تێك كه لێی بدوێ، به‌ڵام جاروبار زۆر توندوتیژه.
13- عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی:
– پێشتر زیاتر به عه‌ره‌بی ده‌ینووسی، نووسینه‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی به‌لای منه‌وه جۆره دهنگو سه‌دایه‌كی هه‌بوو، ئێستا نووسینه كوردییه‌كانی به حوكمی ئه‌وه‌ی، كه په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر به‌پێزو باڵاترن له نووسینه‌كانی پێشووی تری و داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م.
14- مه‌ریوان وریا قانیع:
– یه‌كێكه له‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمانه‌ی كه به دڵسۆزییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی و فیكر دهكاتو شتی نوێی پێیه‌و له ده‌ربڕینه‌كانیدا مرۆڤێكی بێ فیزو هه‌وایه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕۆشنبیره. منیش گه‌شبینم، كه له دواڕۆژدا پانتایه‌ك له بواری ڕۆشنبیریدا بۆ خۆی ده‌كاته‌وه.
15- عه‌تا قه‌ره‌داخی:
– یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی به ڕوانینێكی نوێ‌و عه‌قڵێكی كراوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابهتهكان ده‌كات، جگه له سه‌رچاوه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی، تا ئێستاش كۆمه‌ڵێ لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی پێشكێش به ڕۆشنبیری كورد كردووه. نووسه‌رێكی به بهرههمو به سهلیقهشه له هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كانیدا، دڵنیام كه جێگایه‌كی دیاری له ڕۆشنبیری كوردیدا بۆ خۆی ده‌كاته‌وه.
16- ئازاد عه‌بدولواحید:
– یه‌كێكه له‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی كه له بواری ڕه‌خنه‌دا توانیویه‌تی خۆی پێ بگهیهنێتو به‌رهه‌م پێشكێش بكات‌و جێگای خۆی كردۆته‌وه له بواری ڕۆشنبیری كوردیدا.
* كاتی ئه‌وه هاتووه كورد باسی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ خۆی بكات؟
– بۆ نا. ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ر میلله‌تێكی دنیا خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی له‌بن نه‌هاتووین هه‌رچه‌نده كه داگیركه‌ر ویستوویه‌تی زمانه‌كه‌مان بشێوێنێ‌و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بگۆڕێ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه گیانی كوردایه‌تیمان له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵكێشێ. وه‌ك (سه‌لیم به‌ره‌كات) ده‌ڵێ: من كه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسم ده‌مه‌وێت ڕۆحی كورد به عه‌ره‌ب بناسێنم، ئه‌مڕۆش ئه‌و یه‌كێكه له نووسه‌ره داهێنه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌و شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه، هه‌روه‌ها (یه‌شار كه‌مال)ی به نه‌ژاد و ڕۆح كورد‌و به زمانی توركی نووس.
* ئایا بواری وه‌رگێڕان هه‌قی خۆی دراوه‌تێ به تایبه‌تی به‌ڕێزتان له‌م بواره‌دا خزمه‌تێكی دیارتان هه‌یه؟
– پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركی وه‌رگێڕان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی ده‌بێ له هه‌ردوو زماندا شارهزابێتو له په‌ناو پێچی هه‌ردوو زمان بگات‌و به‌په‌له ده‌ست نه‌كات به وه‌رگێڕان. به تایبه‌تی وه‌رگێڕانی شیعر كه (مه‌حموود ده‌رویش) به تاوانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌شوبهێنێ كه هه‌رچه‌نده وه‌رگێڕان جوان بێت وه‌ك ماچكردنی ئه‌و كچه شۆخه‌یه له پشت شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌وه بێت. بۆیه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی كه ده‌كرێن دوورن له ئه‌مانه‌ت، چونكه په‌له‌كردنی پێوه دیاره، چونكه وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌دا ناژی، وه‌رگێڕانیش ئه‌ركێكی یه‌كجار قورسه‌و به هه‌موو كه‌سێك ڕاناپه‌ڕێ. خۆ ئه‌گه‌ر بۆ نموونه به هه‌ندێ ده‌قی عه‌ره‌بیدا كه كراون به كوردی، یان به پێچه‌وانه‌وه بچینه‌وه‌و به‌راوردیان بكه‌ین، ده‌بێ گولله‌یان پێوه بنێین.
* ده‌كرێ ناوی ئه‌و شاعیرانه‌مان پێ بڵێیت شیعریانت كردووه به عه‌ره‌بی، یان به پێچه‌وانه‌وه؟
– له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، سه‌ڵاح شوان، سه‌ڵاح محه‌مه‌د، عوسمان شه‌یدا، سه‌باح ڕه‌نجده‌ر، تاد…..، هه‌روه‌ها نازم حیكمه‌ت، ئه‌راگۆن، نیرۆدا، لۆركا، مایكۆفسكی، كه له عه‌ره‌بییه‌وه كردوومن به كوردی.
* له سه‌ره‌تادا وتت شیعرم به عه‌ره‌بی نووسیوه. ئایا ئێستا ده‌نووسی؟
– ساڵی 1961 له گرتووخانه‌ی سه‌را له به‌غداد سێ كۆپله‌ی شیرین به‌هاره‌ی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)م كرد به عه‌ره‌بی، كه خه‌ریك بووم هه‌موویان بكه‌م، به‌ڵام بارودۆخه‌كه ڕێگای نه‌دا هه‌مووی ته‌واو بكه‌م بۆ نموونه ئه‌م چه‌ند كۆپلهیهم وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی به شیعر:
لا تعیش للموت بل مت للحیاه
كیف تسمو دون لقیا النكبات
لن تهاب القید یدوی ابداً
فالقید للمعصم لا روح اڵاباه
***
یا حبیبی انا ادری اپر الجرح الدفین
انت مپلی برعم المربع دوماً تبتغین
لی انا بحر اڵامانی ولك الغایه حیرێ
انا ان ام اتژمر كیف انت تیأسین
***
یا حبیبی چحك الروچ لزهو السعداو
لكن القید یژل الناس فی ارچ الشقاو
انما العید وافراح الصبایا للربیع
كلها للشعب اژ ینعم حراً باله‌ناو
دوا شیعریشم كه به زمانی عه‌ره‌بی له ساڵی 1964دا نووسیوه ئیتر دوای ئه‌وه به عه‌ره‌بی شیعرم نه‌وتووه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
مع نیسم الژكری
یلفنی الصمت الغریب
وحدی مع الدرب الكئیب
كم انادی
والهفتاه !
هل من مجیب؟
فاژا الصوت یردد:
ماتت الژكری وایام السكینه.
هه‌ڤپه‌یڤین: له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی، عه‌تا قه‌ره‌داغی