Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بۆ / فەیلەسوف و، فەلا سیفەكانی ی.ن.ك

بۆ / فەیلەسوف و، فەلا سیفەكانی ی.ن.ك

Closed
by October 6, 2013 گشتی

 

 

 

 لەكۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا، ئەڵمانیا بوو بەدوو بەشەوە، دروستكردنی دیواری بەرلینیش، لەنێوانیاندا بوو بەهێمای ئەو جیاكارییە… هتد.

 سەرئەنجام، ئەم دیوو، بوو بەمایەی خولانەوە بەدەوری خۆداو، دواینجاریش داخراوی خەڵكەكەی لێكەوتەوە، ئەو دیویش، تەواو بەپێچەوانەوە، هەستایەوە سەر خۆی و، بوو بەیەكێك لەژینگە كراوەو، گەورەكانی دنیا، یانی لەم دیووی داخراودا، هاوڵاتییان، لەبەر نەبوونی ئازادی و، لەسەر هەبوونی جیاوازی لەڕوانگەو، دنیابینیدا، زیندانی و، ئەشكەنجە دەدران، لەو دیووی كراوەیشدا، پێچەوانەكەی دەچەرخا.

لێرەدا، وەك یەكێك لەفەلا سیفەكانی ” ی.ن.ك “، ئەگەر قبوڵبكەن، زۆری بەگرینگ دەزانم، تا لەم دۆخە تایبەتەی ” ی.ن.ك “و، لەپێناو هەڵسانەوەیدا، ئیدی وابكەین هەم فەیلەسوفەكانمان، با لەوە زیاتر تێزەكانیان بەخاتری دەركەوتنێك لەمیدیادا، هەرزانفرۆش نەكەن، چونكە تێزو نیەت باشییان تەنهاو تەنها لەبابەتیبووندایە، نەك لەڕواڵتەگەرایی و، قوڵكردنەوەی ململانێ‌ و، بەلاڕێدابردنی ئاریشە حزبیەكان، هەم فەلا سیفەكانیشمان، با ئەوەندەی دی نەكەوینە بەشینەوەی بێمووبالاتی، چونكە لەناو هەردوو لادا، هێشتا هەن خەون بەپووكانەوەی زیاتری ” ی.ن.ك “ـەوە، دەبینن و، بەدوریش مەزانن، چەند بارە فورسەت لەپەرۆشیتان و، نیەتباشیتان بهێنن.

 زۆرینەی هەرە زۆری ئەو تێزو، پێزە میدیاییە تاك و، دەستەجمعیانەی بەناوی پەرۆشخۆری و، ئەم جۆرە شتانەوە بڵاودەكرێنەوە، جگە لەتەموومژاویكردنی ” ی.ن.ك ” و، ڕێگەگرتن لەبژاركردنی ئۆرگانە حزبی و، ڕێكخراوەیی و، سەربازییەكان، هەرگیز ئەوەندە نابنە مایەی هەڵسانەوەو، گەشانەوەی ” ی.ن.ك “، وەها كارێك دەبێ‌ بەڕێگە ڕاست و، ڕەوان و، جیددییەكانی خۆیدا، بڕوات، ئەویش ڕێگەی خۆبەخۆی لەناوخۆدایە.

دەبێ‌، تێبگەین، ئێستای پێگەو، پەیوەندی پتەوی ئازادی و، دیموكراسیەتی راستەقینە، لەگەڵ ” ی.ن.ك “ـدایەو، ئەو حزبانەی ئازادی و، دیموكراسیەتی راستەقینەیش لەهەناویاندە هەیە، گەر بیانەوێ‌ وەك هەمیشە دەبنەوە جێگەی سەرنجراكێش و، دەبنەوە خاوەن نەخش و، ئومێدو، هیوای زۆرینەی هەرە زۆری یەكە پێكهێنەرەكانی كۆمەڵگە، دیوارەكانی جیاكاری كۆمەڵایەتی و، ئیداریش، هەرچەندە بەرزو، بڵندو، ئەستور بن، ڕۆژێك هەردێ‌، لەبەردەم ئیرادەی خەڵكدا، بڕوخێن.

ئەرسەلان مەحمود
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.