دیموکراسی ،براوه و ئازادی دۆڕاو
“ئه‌و به‌ردانه‌ی که وه‌ستاکان فه‌رامۆشی ده‌که‌ن ،له بنه‌ڕه‌تدا
به‌ردی گۆشه‌ی کۆڵه‌که کانی خانووه‌که یه “
……………………………………………………………………………….
قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ’ئه‌مڕۆ مناڵان سه‌یری باوکه کانیان ،ناکه ن چی ده‌ڵێن ،به‌ڵکو زیاتر چاو له وه‌ده‌که‌ن که ‘چی ده‌که ن ” ‘
به‌داخه‌وه ده‌نگده‌رانی ئه‌مڕۆی کوردستان وه‌ک مناڵێکی تر ،ده‌نگیان به هه‌ڵبژادراوه‌کانیان له سه‌ر ئه‌ساسی ‘چی وتنه‌کانیان ‘داوه نه ک له سه‌ر ئه‌ساسی ‘چی ده‌که کانیان ‘
هه‌تا بۆ ڕۆشنبیرانیش به‌راستی بیر له چی کردنه که ،’نه کراوه‌ته‌وه ‘له کاتێکدا فه‌رامۆشی ئه‌م چی کردنه ‘به‌ردی بناغه‌ی کۆڵه‌که‌کانی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و، حکومه‌تێکه .
به‌دوو وشه ،چاره‌نوسی ئایین ،له سبه‌ینێ داچی لێده‌کرێ ،ئه‌ی خاوه‌نداری سه‌روه‌ت و سامان به تایبه‌تی ده‌مێنێته‌وه ؟
وه‌ک ئه‌م پرسیارانه فه‌رامۆش کراوه ،به‌ردی چه‌رخه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان وابه‌سته‌ی وڵام به پرسیارانه‌یه چونکه .وجودی هه‌ریه‌کێک له مانه
یانی پیاوسالاری
یانی کۆیله بونی ژن
یانی نائاسوده‌ی مناڵان
یانی نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و
نابه‌رابه‌ری حقوقی و ،ئابوری
دۆزه‌خی زه‌واجی ناچاری و زه‌واجی به مه‌نفه‌عه و ،
فه‌حشای ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی
دزی و ئیدامان و کوشتاری
زیندان و ڕه شبگیری
یانی شه‌ڕی نێوان کار‌و سه‌رمایه .. ………….هتد
وه‌ک ده‌ڕوانین ته‌واوی هه‌ڵبژاراوه‌کانیش به‌وێنه‌ی ده‌نگده‌ران ،وڵام به م دوو پرسیاره ،هه‌م هێڵی سوره ،هه‌م بۆیان جێ ی پرسیار نیه .چونکه بۆ هه‌ر کامێک له‌وانه ئه‌مانه ،پێش مه‌رجی ده‌سه‌ڵات و حکوم ڕانییه
که‌وابێ ‘ئازادی’به مانا ی وشه وه‌ک ئابوری وه‌ک حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ،چه‌ند شتێکی فرامۆش کراوه ،ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له دیموکراسیه که ،ته‌نها هه‌ندێ حیزب بڕیاره بچنه په‌رله‌مان و ، به ده‌نگدانی ده‌نگده‌ران ‘تا شه‌رعیه‌تی یاسای ‘خۆیان وه‌رگرن .
که هه‌موویان چون یه‌کن له پێش مه‌رجه‌کانیان .له ودیموکراسیه بۆ خه‌ڵکه‌که چی ده‌مێنێته‌وه؟
‘پرۆسه‌ی سیاسی ‘و به س .
له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که باس نه کراون به‌ردی بناغه‌ی ژیانی تاکه تاکه کۆمه‌ڵگاو ، نه‌وه‌کانیانه ‘ئاسوده‌ی تاک له ئاسوده‌ی گه‌ل دایه ، ئاسوده‌ی گه‌لیش له ئاسوده‌ی تاک دایه ‘
ئه‌وه‌ی براوه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی و گورگه‌کانی سبه‌ینێ یه ، ڕێک هه‌مویان چون یه‌کن که سیکیان زنجیری کراسه‌که‌ی له پشته‌وه‌یه ئه‌وانیتر یش یان لابه لایه ،یان له دواوه‌یه .’چی کردنه کانی ‘ئه‌وان له فه‌رامۆشکردنی ئه‌و دوو پرسیاره‌دا ‘دین چی لێدێ ؟ خاوه‌نداریه‌که ‘چۆن ده‌بێ؟؟
وه‌ک خۆره‌تاو دیاره که به داخه‌وه گه‌لی ئه م هه رێمه ،وه‌ک مناڵێکی بێ ئاگا پرسیویانه ئه‌وان چی ده‌ڵێن ، به داخه‌وه لێره به دواوه دیموکراسی براوه ده‌بێ ، و ئازادی دۆڕاو .
وتاری :برزان بابه‌شێخ
3.10.2013