Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
ئافره‌ت لانكی مرۆڤایه‌تییه‌…    ستار ئه‌حمه‌د

ئافره‌ت لانكی مرۆڤایه‌تییه‌… ستار ئه‌حمه‌د

Closed
by October 7, 2013 ژنان

 

 

 

 

 

باس له‌ ئافره‌ت بكرێت هه‌موو یاساو رێساكان شه‌رمه‌زارو كه‌مته‌رخه‌من،له‌ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ستانه‌ی له‌ ده‌ست و پێیان كراوه‌.له‌نگه‌ری ژیان خۆشه‌ویستی رایگردووه‌،سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌سته‌ پیرۆزه‌ش مێینه‌یه‌.لانكی مرۆڤایه‌تیش ئه‌وان رایده‌ژه‌نن.كاتێك گێتی به‌نێرینه‌ ده‌رووی كرایه‌وه‌ .بێ‌ ئافره‌ت تاریكستان بوو،بۆیه‌ یه‌زدان ئه‌مانی هێنایه‌كایه‌وه‌.چاره‌نووسی ئاده‌میزاد و نه‌خشه‌ی پێشخستنی هه‌ر به‌مان سپێردرا.كلیلی بزاڤ و هه‌ڵاتنی خۆری بوون و ئازادی له‌رێی ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌ڵهاتن و خۆشنوودیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌.بۆیه‌ حه‌ق نییه‌ له‌ئاستی كه‌موكوڕی و نه‌هامه‌تییه‌كانیان ..ده‌سته‌وه‌ستان راوه‌ستین ،بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان ئه‌م دیوه‌ی مرڤایه‌تییه‌ به‌تارمایی و شاراوه‌یی نه‌هێڵینه‌وه‌،ده‌ستبڵاوانه‌ به‌پیرییانه‌وه‌ بچین.كه‌ی ره‌وایه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین رۆحی په‌پووله‌یی له‌ ئاگری نه‌زانینا گڕبگرن و هه‌ڵوه‌رێن.كێن هۆكاری ئه‌م ئاریشانه‌..؟ چین چاره‌سازی رووداوه‌كان. .؟ رێكخراوه‌كان چیان كردووه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زگماكانه‌و نه‌رێته‌ بۆ ماوه‌ییانه‌..؟

حكومه‌ت تا چه‌ند توانیوێتی گه‌شه‌ده‌رو بڕیاربه‌خشی پیرۆزی و كاره‌كانی ئافره‌تان  بێت..؟

ئه‌مانه‌و چه‌ندین ..پرسیارو چۆن و بۆ.. به‌رۆكمان ده‌گرن.وامان لێده‌كه‌ن زیاتر ویژدانمان بجۆشێ‌ و به‌توێی زام و گرێكوێره‌كان و ئه‌م ده‌رده‌ سامناكانه‌ رۆبچین،سه‌ره‌داوی كێشه‌كان بكه‌ینه‌وه‌.بزانین و بتوانین دیوی راسته‌قینه‌ی خۆمان بناسین،كۆت و به‌ندی نه‌زانین ببچڕێنین.بكارین دایكانی وشیارو خاوه‌ن ماف له‌رچه‌رێی راستیی و پاكی نه‌خزێنین.نه‌وه‌ی دوارۆژمان نه‌ده‌ینه‌ ده‌ستی چاره‌نووسی نه‌زانی و نادیاره‌وه‌.بۆیه‌ هه‌ر تاكێكی ئێمه‌ پێویسته‌ له‌ جێگه‌ی خۆیه‌وه‌ پشتگیری له‌ مافه‌كانی ئافره‌ت و داكۆكی له‌ره‌نجیان بكات.هه‌تا بتوانین دورگه‌یه‌ك له‌پیرۆزی و جوانی..هه‌رێمێك له‌به‌رخودانی و ده‌ستوورێك بهێنینه‌كایه‌وه‌،ئافره‌تی تێدا باڵا ده‌ست بێت و سنووره‌كان تێكبشكێنین،ئینسانه‌كان به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه‌،ئاڵای خۆشگوزه‌رانی به‌رزكه‌نه‌وه‌و پرشنگی زانست و داب و نه‌ریته‌ دادوه‌ره‌كان ،سه‌راپای دونیا بگرنه‌وه‌ و

 بێشكه‌ی بوون و سه‌رفرازیمان كه‌ كوردستانه‌ ببێته‌ چاوگی سه‌ربه‌رزی و خۆری دادو مافی ژنان لێره‌وه‌ هه‌ڵبێت و مه‌شخه‌ڵی ..سه‌راپای میلله‌ته‌ جیاوازه‌كان و وڵاته‌كه‌مان بگرێته‌وه‌.

 

Previous
Next