
فاتیح سه‌لام و سووتانی رۆح
چه‌ند خۆشه مژینی شیله‌ی خۆزگه له‌نێو مه‌زرای ئه‌رخه‌وانیی تاسه سه‌وزه‌كانی به‌هاری بێداراناو .. ده‌ستنان به‌ڕووی نۆتهكیی شه‌وه‌كاندا،ئاوڕدانه‌وه له‌باخچه‌ی هێوربوونه‌وه بۆ نێو دونیای جاویدانی و ماچكردنی ده‌رگای ئومێد‌و واڵاكردنه‌وه‌ی ده‌روازه داخراوه‌كان و پێكه‌نین به‌رووی به‌یانییه چاوكاڵهكانی تافێكی عومری هه‌رزه حهزهكاندا..
شه‌قام رهشمارێكه درێژ ،
شار كووخێكی دانهپیوی پاش بارانه‌و
منیش رێبوارێكی ماندووی كوێره رێگه‌ی گرمۆڵهبوو.
فاتیح سه‌لامی شاعیر له‌چركه‌ساتی ته‌نیایی و تووله رێگه‌ی بێداریدا ،له‌نێو ده‌لاقه‌ی زام و شه‌وه‌كاندا،دڵه‌كه‌ی له‌لێدان ناكه‌وێ و ده‌بێته كاتژمێری ئه‌و ژوانگه رهنگاڵهییانهی هاوزامهكهی له‌نێو داخ و حه‌سره‌تی دونیادا بهدیدهكاو لهژانهكانی ورددهبێتهوهو دڵه ئۆخه‌ی نهكردووهكهی ده‌بێته گه‌ڵای ئه‌و سنه‌وبه‌رانه‌ی بۆ ساتێكیش بێت سروه‌یه‌ك به‌رۆحی دڵخوازه‌كه‌ی ده‌دات،سه‌رخه‌وێكی ماندوبوون له‌پاڵیدا ده‌شكێنێ و به‌باڵای سرته خه‌می خۆیی و ته‌نیایی راگوزاردا ده‌ڕوانێ
تۆ به‌شێكت نهنیاییهو
ئه‌وی كه‌شت گلاراوی بێداری شه‌و
له‌م مهمشهری سه‌ره‌ڕۆیی و فیرقانه‌دا
بهتاریكیش تۆ ده‌بینم
دیده‌نی بووه خه‌ڵوه‌تگای سوجده‌ی ئه‌ندێشه‌و خه‌مه‌كان به‌باڵای رووسووریدا شنایه‌وه ،ئه‌و كاته شریتی گۆرانییه‌ك ،وێنه‌كان تابلۆی نیگاری
دڵڕفێنن و له نێو تابلۆی عاشقانا..به‌ره‌و مه‌زرا له‌نگه‌ر ده‌گرن.
له‌كونجێكی ژووره‌كه‌تدا راكشاوی و
گوێ له ده‌نگی (په‌یوه‌ند )ده‌گری
له پاڵ باڵای سنه‌وبه‌ردا
هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵده‌كێشی و
له دووڕیانی حه‌زه‌كانتا
پۆسكارتێكت له‌مشتدایه
له‌نگه‌ر ده‌گرێ
له‌به‌ر نیگا ته‌ڵخه‌كانی شه‌پۆله شێته‌كاندا شاعیر ده‌بێته ئه‌و كه‌ناره‌ی ،به‌خشنده‌یی به‌سه‌ر ده‌ریای تووڕه‌دا ده‌بارێنێت و پهیامهێنهریش سۆزی ئه‌و گۆرانیانه به‌گوێیدا ده‌دات .كهسهركێشی چیا‌و سروودی نه‌مریی تێكۆشه‌ران ده‌چڕێ،بۆیی هۆن هۆن تیشك ئاسا له‌و رۆژه‌وه باڵده‌گرێت و له به‌ژنی ئاسۆ ده‌ئاڵێت و تراویلكه‌ی گێتیهك ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كهتیری ژه‌هراوی رۆژگاره نه‌زۆكه‌كان له‌سه‌ر گه‌ردنی ساودراوه،ئه‌میش دونیایه‌ك له رووناكی به‌باڵای ئه‌وو شه‌وه‌كان ده‌دوورێ و ده‌روێشانه بۆ شیله‌ی خۆزگه به‌دیهاتووه‌كان حاڵ دایده‌گرێ..
ده‌ریا..ده‌بمه كه‌نارێك و
له شه‌پۆلی تووڕهبوونتا
چاوم له نیگای لێخنه
تۆ گۆرانییه دووره‌كانی
ئه‌ودیو چیام بۆ ده‌ڵییت و
منیش هێدی هێدی وه‌ك رۆژ
دهئاڵێمه به‌ژنی ئاسۆ‌و
ئه‌و جیهانه ته‌متومانه‌ی تێی ده‌ڕوانی و
چه‌قۆكانی له‌سه‌ر بازنه‌ی گهردنته
مژدهبووه په‌یام و تارای په‌نجه‌ره‌كانی خسته سه‌ماو له‌گه‌ڵ بروسكه‌ی هه‌واڵدا ئاوێزان بوو ..دیاره ده‌بنه میوانی ده‌رگای هاوخهمهكهی و ئه‌ڵقه‌ی ده‌رگاكان ده‌كه‌نه‌وه،ئه‌و كاته راستییه‌كان ئاوڕشێنی رووه تهمگرتووهكان ده‌كه‌ن و سهرابی عومری به‌فیڕۆچوو بارده‌كات،ژیله‌ی هۆزانێكی شاعیر بانگه‌وازی مه‌لی ده‌روونی ئۆقرهنهگرتووی ده‌كات و له‌لانه‌ی نوغرۆدا رزگاری ده‌بێت و بهكاوهژوو ئاسمانی خه‌ون و راستی بهشاباڵهكانی ده‌پێوێ و به‌گوێی عه‌شقێكی ئه‌زه‌لیدا ده‌گمێنێ و ماندووی رێگه‌ی بێوهریش به‌وری رۆژگار به‌ر دیده‌كانی به‌رده‌دا:
سپێده‌یه‌ك
هه‌واڵێك بروسكه ئاسا ده‌رگاكه‌ت پێده‌كاته‌وه
له‌و كاته‌دا ده‌ڕوانییه ئه‌وسه‌ری ته‌مه‌نی سه‌رابیت
پشكۆی شیعرێ بانگت دهكاو
كۆتره‌كه‌ی سه‌ر كوختی رووخا‌و
پێش ئه‌وه‌ی ئاسمان تهی بكات
باڵه‌كانی پێكا ده‌داو دوو سێ جارێك ده‌گمێنێ
تۆش ماندوویه‌تیت لێ ده‌تكێ
سه‌مفۆنیای وشه بێگه‌رده‌كانی ئه‌م شاعیره ده‌بنه خهناوكهو له‌گه‌ردنی وێنه شیعرییه‌كاندا ده‌دره‌وشێنه‌وه،چوون قاسپه‌ی كهوو خوڕه‌ی كانی ئاوێزانی سه‌دای چیا ده‌بن و گوێگر ئاگادار ده‌كاته‌وه..له‌خه‌می خه‌وه ئاڵه‌كان رایدهژهنێ، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت كاتێك رادهبیت،ده‌ست بۆ په‌رداخی ئاو ده‌به‌یت وێنای خۆت و په‌نجه‌ره‌یه‌كی واڵا له‌ژوور سه‌رتدا به‌دی ده‌كه‌یت،ته‌نیایی ئه‌ده‌ی به كۆڵاو بالیفهكهت دهلكێنی به‌دڵته‌وه،دیسانه‌وه غوربه‌ت ده‌بێته هاوخه‌مت و جگه له‌لێدانی ترپه‌ی دڵی خۆت و زایه‌ڵه‌ی ئه‌و رێبواره‌ی كه‌ده‌مێكه توێشووی خه‌مه‌كانتی پڕكردووه له ورشه‌ی شیعر‌و به‌قه‌د قه‌یره‌یی تۆ‌و خه‌مه‌كانت لهتوانهوهی تۆدا ده‌توێنه‌وه‌و له خۆزگه‌ش زیاتر شتێك به‌دیناكه‌یت
وێنه‌ی خۆت و په‌نجه‌ره‌یه‌كی كراوه
له ژوور سه‌رتدا دیاره
سه‌رینه‌كه‌ت به‌سنگته‌وه توند راده‌گری..
نهچرپهیهك نه هاوارێ،
جگه له لێدانی دڵت و سهداكانی ئه‌و رێبواره
سه‌رچاوه/دیوانه شیعری (سووتانی رۆح
ستار ئه‌حمه‌د