حزبه‌كانی كوردستان حزبی تاك جه‌مسه‌ری و تاكه‌كه‌سین
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژووی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا بگێڕین و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقعیانه بكه‌ین , ده‌بینین زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه تاك جه‌مسه‌رین و به‌مردن یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌میان رووه‌و پوكانه‌وه چوونه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان وجوودیان نه‌ماوه , پێم وایه هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستاش تاكی كورد ئینتیمای بۆ تاكه‌كه‌س هه‌یه نه‌ك به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌تی كاركردنی حزب و رێكخراوه‌كان .
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئازادییه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری نیشتمانه‌كه‌مان هاتۆته‌دی جۆرێك له‌پێشكه‌وتنی ئاستی هۆشیاری تاكی كورد لێبه‌دیده‌كرێت , به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی ئه‌مڕۆ جیهان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ تا ئێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌موو پرسه سیاسیه‌كاندا به‌سۆزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ده‌كات , كه هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه تا ئه‌مڕۆ له‌بری ستراتیژیه‌تی كاركردن و به‌رنامه‌و كار‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه سۆزیان بۆ كه‌سه‌كان هه‌بێت نه‌ك حزبه‌كانیان .
ئه‌گه‌ر چه‌ند حزب و لایه‌نێكی سیاسی به‌نموونه وه‌ربگرین له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ی خه‌ڵكی باشووری كوردستان ئه‌و دیارده‌یه به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌كه‌وێت , حزبی سۆسیالیستی كوردستان له‌كاتێكدا هه‌م له‌رووی سیاسی هه‌میش له‌رووی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یه‌وه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی دكتۆر ( مه‌حمود عوسمان ) ی سكرتێریان ئه‌و حزبه په‌رش و بڵاو بوویه‌وه‌و زۆربه‌ی كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی چوونه نێو ریزی حزبه‌كانی تر‌و به‌شێوه‌یه‌ك قه‌باره‌ی بچووك بوویه‌وه كه ئه‌مڕۆ ناتوانێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت , له‌نموونه‌یه‌كی تری له‌وجۆره‌دا حزبی شیوعی كوردستان له‌كاتێكدا له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازییه‌وه له‌لوتكه‌ی به‌هێزیدا بوو , كه‌چی دوای راگه‌یاندن و جیابوونه‌وه‌ی له حزبی شیوعی عێراق و به وازهێنانی ( عزیز محه‌مه‌د ) ی سكرتێریان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و حزبه به‌ره‌و لێكترازان چوو , به‌راده‌یه‌ك زۆرێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌و حزبه سه‌نگه‌ری خه‌بات و كاری سیاسیان بۆ ناو حزبه‌كانی تر گواسته‌وه , تا ئاستێك ئه‌و حزبه بچووك بوویه‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا ناتوانێت یه‌ك كورسی له‌په‌رماندا به‌ده‌ست بهێنێت .
پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ر له‌دوای راگه‌یاندنی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا گه‌شه‌ی كردوو له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بوو به پارتێكی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و به به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان به‌ده‌ركه‌وت و به‌ده‌یان نووسه‌رو رۆشنبیر له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه , به‌ڵام هه‌ر له‌دوای شه‌هید كردنی ( محه‌مه‌د حه‌لاق ) ی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و پارته , دامه‌زراوه‌و رێكخستنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌بار یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌نانه‌ت له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا بوونیشی نه‌ما , ئه‌گه‌ر حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌كی تری زیندوو وه‌ربگرین تا هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی 2005 به‌یه‌كێك له حزبه جه‌ماوه‌رییه‌كان داده‌نراو له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش حیسابی بۆ ده‌كرا , به‌ڵام دوای ململانێی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و دوور خستنه‌وه‌ی ( قادر عه‌زیز ) ی سكرتێری ئه‌و حزبه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ك بچووك بۆته‌وه ته‌نانه‌ت به‌هه‌ردوو باڵه‌كه‌شیه‌وه ناتوانن بوونی خۆیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان جارێكی تر بسه‌لمێننه‌وه .
ئه‌و پووكانه‌وه‌و له‌ت بوون و داڕمانه جه‌ماوه‌رییه ته‌نها رووبه‌ڕووی حزبه علمانیه‌كان نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌رۆكی لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیشی گرتۆته‌وه , بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانی عێراق له‌كاتێكدا وه‌كو تاكه جه‌مسه‌ری لایه‌نی ئیسلامی له كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌گه‌شه‌سه‌ندندا بوو كه‌چی دوای كۆچی دوایی مامۆستا ( عوسمان عبدالعزیز ) ی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه دووچاری له‌ت بوون و په‌رته‌وازه‌یی و بچووك بوونه‌وه هات , یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه به‌یه‌كێك له‌دوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستاندا ئه‌ژمار ده‌كرا دوای دوو له‌ت بوون و به‌تایبه‌تیش دیارنه‌مانی ( جه‌لال تاڵه‌بانی ) سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه , باڵ باڵێن و ناكۆكی نێوان سه‌ركرده‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك زه‌ق بوویه‌وه كه له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وه‌نده كه‌مبوویه‌وه كه له‌مێژووی دروستبوونیه‌وه دووچاری شكستی له‌وجۆره نه‌بۆته‌وه .
بۆیه ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی نووسه‌ران و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه كاری جددی بكه‌ن بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاكی كورد له‌پێناو ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستووییه فكرییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆكی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی گرتۆته‌وه , بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ژیانی سیاسی سه‌ركرده‌كان خۆری گه‌شه‌ی حزبه‌كانیش ئاوانه‌بێت .