دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر…٢ … پۆڵا سەعید
یه‌کێک له گه‌وره‌تریین گاڵته‌جاڕییه‌کانی ته‌واوی ته‌مه‌نی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌تاوه‌کوو ئێستا، پلێنیۆمه‌که‌ی 10.10.2013ه‌یه. بابه‌ت لێره‌دا خۆشباوه‌ڕیی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی نییه، به‌ڵکوو ئاماده‌گیی ئه‌وانه له هیپنۆتیزه‌کردنیان و مانیپولیره‌کردنیان. ده‌توانم بڵێم ماسه‌ی یه‌کێتیی ماسه‌یه‌کی هیپنۆتیزه‌کراوه، که هیچی تر ناتوانێت بکات، بێجگه‌له‌وه‌ی که داوای لێکراوه بیکات، ئه‌ویش به چه‌پڵه به‌ڕێکردنی تاوان، خه‌تا، زاڵده‌ستیی …هتد.
پۆله‌میک “شه‌ڕی بۆچوونی جیاواز”:
هه‌نووکه یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له هه‌موو کات زیاتر پێویستی به پۆله‌میزه‌کردنه. ئه‌ندامانی یه‌کێتیی پێویسته به‌رانبه‌ر به ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی پۆله‌میزه بکه‌ن. له پلێنیۆمێکی وه‌ها کورت و گاڵته‌جاڕییدا هیچ ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی ڕیتۆریکانه نه‌هاته گۆ. ئه‌وانه‌ی هیوایان به پلێنیۆم هه‌بوو هیچ نه‌بوون بێجگه له خاوه‌نی هه‌ستێکی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر. مرۆڤ ده‌توانێت پۆله‌میزه‌کردنی هه‌ندێک تاکی یه‌کێتیی زۆر که‌م له ده‌ره‌وه‌ی پلێنیۆم و یه‌کێتییدا له سایته ئێلێکترۆنییه‌کاندا ببینێت. ئه‌وه‌ی له میدیاکانی یه‌کێتییدا ده‌بینرێت و ناوی لێنراوه ڕه‌خنه‌ی هه‌ڤاڵانی تووڕه‌ی یه‌کێتیی، هه‌وڵێکه بۆ مانیپولیره‌کردنێکی بێ شه‌رمانه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی. میدیا باشتریین ئاسترومێنتی هیپنۆتیزه‌کردنی تاک و کۆیه، که له‌م کاته‌دا ئۆرگانه زه‌وتکراوه‌کانی یه‌کێتیی له هه‌موو کات زیاتر پێویستیان پێیه‌تی.
ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتییه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی که‌م و کورت و داڕێژراو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پلێنیۆم ده‌که‌وێته به‌رچاو، هه‌وڵێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتییه. له پلێنیۆمدا هیچ نه‌کراوه، بێجگه له په‌سه‌ندکردنی باروودۆخی ئێستای یه‌کێتیی نه‌بێت، هیچ نه‌کراوه بێجگه له زه‌میینه‌خۆشکردن بۆ سه‌رکه‌وتنێکی تری ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی له کۆنگره‌ی داهاتوودا. کۆنگره‌ی داهاتوو چه‌ند ڕووخسارێکی نوێ دێنێته به‌رچاومان، به‌ڵام ئه‌م ڕووخسارانه هیچ نابن بێجگه له ئاڕایشتکه‌ری ڕووخساری ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی. ئه‌م ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره خاوه‌نی گه‌وره‌تریین سه‌رمایه‌ن، که به به‌هێزتریین هێزی سه‌ربازیی پاسه‌وانیی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی دێته کۆنگره‌وه سه‌ربازێکی نوێی ئه‌م سووپایه‌یه، که ده‌بێت به پاسه‌وانی ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه‌ی ئه‌م د‌ه‌سته‌یه.
هه‌روه‌کوو چلۆن پلێنیۆم به ساده و ساکاریی تێپه‌ڕێندرا، ئاوهاش کۆنگره به‌بێ دژه‌ئارگۆمێنت به‌رانبه‌ر بۆچوونی سه‌رانی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پۆله‌میک پێویستییه‌کی گرنگ و چاره‌نووسسازانه‌ی هه‌موو پارت و ڕێکخراوێکه، پێویستییه‌کی زیندووی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نابێت پێکه‌وه ده‌نگدانیان بۆ بۆچوونێک یان په‌سه‌ندکردنی ناوبنێن پۆله‌میک، چونکه پۆله‌میک ڕێتۆریکانه شه‌ڕی بۆچوونی جیاواز ده‌کات و به ئارگۆمێنتی زیندوو و به‌هێز دیواری سه‌پاندنی بۆچوونه سه‌پێنراوه‌کان ده‌شکێنێت. ئه‌ندامی پۆله‌میکه‌ر خاوه‌نی زمانێکی تیژه، خاوه‌نی هه‌ڵچوون و بۆچوونی ڕاسته‌وخۆ و بێ شه‌رمانه‌یه، بگره له‌کاتی پێویستیشدا زۆرینه‌یجار هێرشی که‌سییش به‌ڕێده‌کات، چونکه که‌سی سیاسیی ناوبراو به‌هۆی ئه‌و ستیلی ژیانه‌وه، که هه‌ڵیبژاردووه زیانێکی گه‌وره‌ی به پارته‌که‌ی گه‌یاندووه. ئامڕازه‌کانی ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی پۆله‌میکه‌ر بریتییه له “سارکاسموسیه‌ت، ئیرۆنیی، شترۆمان ئارگۆمێنت straw man argument. شترۆمان ئارگۆمێنت به واتای بچڕاندنی تێزه‌کانی به‌رانبه‌ر و پاشان وه‌لانانی ئه‌م تێزه و له کۆتاییدا ناساندنی ئه‌م تێزه به وه‌لانراو و سڕکراو. ئه‌ندامی پۆله‌میکه‌ر خاوه‌نی ته‌کنیکێکی قسه‌کردنه، خاوه‌نی یه‌کنیکێکی ڕێتۆریکانه‌یه هه‌ربۆیه سه‌رکه‌وتووه له دیسکۆسیۆندا، ئه‌مه‌ش ده‌یکاته خاوه‌نی شترۆمان ئارگۆمێنت.
ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی ناو یه‌کێتیی به‌ته‌نها یه‌کێتیی به موڵکی خۆیان نازانن، به‌ڵکوو شه‌هیده‌کانیشی. ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که هێنده‌ی پێویستی به هێزی مردووه، به چاره‌کی ئه‌وه پێویستی به هێزی زیندوو نییه، هه‌ربۆیه پێشمه‌رگه دێریینه نه‌خۆشه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ی له‌دوای مردنیان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێت، به زیندوویی قسه‌یان نه له‌گه‌ڵ کراوه نه له‌سه‌ر کراوه. پێشمه‌رگه‌ی دێریینی تازه مردووه ده‌گات به که‌شتیی شه‌هیدانی یه‌کێتیی، ده‌گات به کاک ئارام ئیدی لێره‌وه به‌ر نه‌فره‌تی خواکانی یه‌کێتیی ده‌که‌وێت، ئیدی لێره‌وه ده‌بێته تاکێکی دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر.
له شه‌هیده سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌کێتییه‌وه بیگره هه‌تاوه‌کوو نوێتریین پێشمه‌رگه‌ی دێریینی نه‌خۆش، که ده‌مرێت، هیچیان نه‌ویستووه بێجگه له ڕزگارکردنی خاکی کوردستان نه‌بێت له‌ژێر زه‌بر و سته‌می داگیرکه‌ران نه‌بێت. هیچیان نه‌ویستووه بێجگه له باشترکردنی ژیانی تاک و کۆی کورد نه‌بێت له ئاشتیی و ئازادیی و خۆشبه‌ختییدا.
یه‌کێک له ده‌ریاوانه‌کانی که‌شتیی شه‌هیدانی یه‌کێتیی جه‌باری عه‌لی عه‌وێزه. جه‌باری عه‌لی عه‌وێز له 1977 دا بووه به پێشمه‌رگه. هه‌تاوه‌کوو ڕۆژی کووشتنی هه‌ر به ده‌ستی یه‌کێتیی خۆی گه‌یشتبوو به پله‌ی سه‌رتیپ. ده‌شێت یه‌کێتیی به تاوانی ناپاکیی جه‌باری عه‌لی عه‌وێزی کووشتبێت، به‌ڵام به چ به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو؟ ئاخۆ کچ و کوڕه‌که‌ی جه‌باری عه‌لی عه‌وێز له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیانداوه به کێ؟ ئاخۆ ڕۆژێک له ڕۆژان بیریان له‌وه کردۆته‌وه، که به ته‌نگ تێکۆشانی باوکیانه‌وه بچن؟ به‌ته‌نگ ئه‌و غه‌دره‌وه بچن، که له باوکیان کراوه؟ به‌ته‌نگ ئه‌و غه‌دره‌وه بچن، که له‌دوای ڕاپه‌ڕیین له دایکیان کراوه؟
ڕژێمی به‌عس خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک مێتهۆدی ڕادیکاڵ و نامرۆڤانه بوو بۆ مانیپولیره‌کردنی تاک. مانیپولیره‌کردنی ده‌روونیی له ڕێگای تێهه‌ڵدان و شکاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ناو و ناوبانگ زڕاندنه‌وه، ملی به زۆرینه‌ی تاکی کورد شۆڕکرد به کردنی ئه‌و کاره‌ی، که ویستی به‌عس بوو نه‌ک تاکه‌که خۆی. هاوڕێیه‌کم له ساڵی 1987دا ده‌گیرێت، ئه‌ویش وه‌ک من حه‌ڤده ساڵ بوو، له زیندان ده‌یبه‌نه ژوورێکه‌وه، که له‌وێ خوشکه‌که‌شیان داناوه. له‌وێ به هاوڕێکه‌م ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بێتوو ناوی هاوڕێکانی شانه‌که‌تمان پێنه‌ڵێیت ئه‌وا ئێستا له‌به‌رچاوی خۆتدا ده‌ستدرێژیی سێکسیی ده‌که‌ینه‌سه‌ر خوشکه‌که‌ت. خوشکه‌که‌ی خێرا وه‌ڵامده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، براکه‌م پێش تۆ بێیت ئه‌وان چه‌ند جارێک ده‌ستدرێژیی سێکسییان کردوومه‌ته‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه خه‌م له‌م کاره مه‌خۆ.
به‌عس ده‌ستدرێژیی سێکسییان ده‌کرده سه‌ر ژنی پێشمه‌رگه دێریینه‌کان، خوشکیان، کچیان …هتد. به‌عس ڤیدیۆی هه‌موویانی ده‌گرت، له ڕێگای ئه‌م فشارانه‌وه ئه‌و کچ و ژنانه ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که به‌عس ده‌یه‌وێت. خوشکی هاوڕێکه‌ی من ژیانێکی پڕ شانازیی و شکۆ ده‌ژیی، چونکه خاوه‌نی برایه‌کی پڕ شانازیی و شکۆی وه‌ک هاوڕێکه‌مه. هه‌ندێک خوشک و ژنی پێشمه‌رگه دێریینه‌کان ئه‌م شانسه‌ی خوشکی هاوڕێکه‌ی منیان نه‌بوو، چونکه خاوه‌نی برا و مێردێکی پڕ شانازیی و شکۆی وه‌ک هاوڕێکه‌ی من نه‌بوون.
جه‌باری عه‌لی عه‌وێز وه‌ک بێ‌تاوانێک ده‌کووژرێت و ده‌کرێت به ناپاک، به‌ڵام ناپاکانی تر له پلێنیۆمی پێشتردا به چه‌پڵه‌ڕێزان به‌ڕێکران. له‌دوای ڕاپه‌ڕیین ژنه‌که‌شی ده‌کووژن، هه‌تاوه‌کوو هیچ ئاسه‌وارێکی پلانه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێت. دوو گه‌نجی جوان و بێ ئاینده به‌بێ دایک و باوک ده‌مێننه‌وه، دوو گه‌نج که فێرکران شه‌رم له دایک و باوکیان بکه‌ن. به‌ڵام من لێره‌وه شانازیی و شتایسی خۆمیان بۆ ده‌نێرم له ئامێزی خۆشه‌ویستییان ده‌گرم و داوا ده‌که‌م، که شانازیی به دایک و باوکیانه‌وه بکه‌ن، وه‌ک چلۆن هاوڕێکه‌ی من شانازیی به خوشک و دایکی خۆیه‌وه ده‌کات.
تێبینیی:
له‌و کاره‌ساتی ژه‌هراوییکردنه‌دا بێستوونی مه‌لاعومه‌ر شه‌هید ده‌کرێت و مسته‌فای سه‌ید قادریش ژیانی له مه‌ترسییدا ده‌بێت. ژه‌هراوییکردنی خواردنه‌که له‌لایه‌ن ژنه‌که‌ی جه‌باری عه‌لی عه‌وێزه‌وه پراکتیزه ده‌کرێت، که‌چیی سه‌رانی یه‌کێتیی له قه‌ره‌داغه‌وه جه‌بار چه‌کده‌که‌ن و گوایه به‌ره‌و سه‌رکردایه‌تیی ده‌یبه‌ن، به‌ڵام له ڕێگا ده‌یکووژن و که‌سیش لاشه‌که‌ی نادۆزێته‌وه. له‌دوای ڕاپه‌ڕین ژنه‌که‌شی ده‌کووژن و کچ و کوڕێک که پێشتر بێ باوکیان کردبوون بێ دایکیش ده‌که‌ن.
12.10.2013