ئه‌وا جه‌ژنه … عــــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئه‌وا جه‌ژنه،ئه‌وا جه‌ژنه
منداڵینه ئه‌وا جه‌ژنـــــه
له‌به‌ریكه‌ن جل وبه‌رگــی
ئاڵ و واڵا و هه‌مه چه‌شنه
*
بێن وبچــــــــن به ئازادی
چـــــاوه‌ڕوانی جه‌ژنانه بن
به دڵخۆشی و به دڵشـــادی
بچن ســــواری جۆلانه‌بـــن
*
هه‌ر جێگایه‌ك خۆشی تیا بوو
بڕۆن بڕۆن بـــــــۆ دیده‌نی
تا ئه‌م جــــــــه‌ژنه به ئاره‌زوو
به ســــــــــه‌ربه‌ری و پێبكه‌نی
*
به‌ڵام نه‌كه‌ن ،هه‌رگیز نه‌كه‌ن
ئامۆژگـــــــــــاری بابه‌و دایه
له‌م جه‌ژنه‌دا پشت گوێ بخه‌ن
چونكه ســــوودی ئێوه‌ی تیایه