تاریكی شه‌و و په‌نجه‌ره‌ی عه‌شق
هه‌ر شیعرێك بۆ خۆی هێشوه ترێیه‌كه له‌ژێر كه‌پری دار گه‌ڵا مێوه‌كانی ئه‌ده‌ب
هیچ شتێك هێنده‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی باش خۆشحاڵ و ئاسوده‌م ناكات،هیچ شتێكیش ئه‌وه‌نده‌ی دابڕان له‌خوێندنه‌وه نیگه‌رانم ناكات. هه‌میشه ئه‌و كتێبانه له‌گه‌ڵ مندا زوو ئاشنای ڕۆحم ده‌بن كه بۆنی ژیانیان لێدێت و به فكری جیاواز و دونیابینی تازه نوسراون، بۆیه هه‌ر كات سه‌ردانی كتێبخانه‌ی ” ڕه‌هه‌ند ” له‌چوارقورنه ده‌كه‌م خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌زانێت خۆراكی ڕۆحی من چیه ئه‌و كتێبانه‌م نیشان ده‌دات كه وه‌ك نانی گه‌رمی به‌یانیان بۆن و هاڵاوی چاپخانه‌یان لێدێت.
حه‌یف بۆ ئه‌م ڕاستیه كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌م كه بۆچی خوێنه‌ری شیعر كه‌م بۆته‌وه ئایا شاعیری باش و شیعری چاكمان نیه؟یاخود ئه‌م واقعه تاڵه بۆ ژانه‌ره ئه‌ده‌بیه‌كانی تریش هه‌مان شته؟ ئایا هۆی چیه گۆرانی چاوه‌شێك به‌ناوبانگ تره له كتێب و نوسراو و شیعر و رۆمانه‌كانی به‌ختیار علی و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و هیوا قادر و ئازاد به‌رزنجی و كه‌ژاڵ ابراهیم خدر و فه‌ریدون عبدول به‌رزنجی و كه‌مال مه‌زهه‌ر و موكری و قوبادی جه‌لیلزاده و…هتد…ئایا پێوه‌ر بۆ پێشكه‌وتنی بیری تاكی كۆمه‌ڵ عه‌قڵه یان جه‌سته سه‌رچۆپی بگرێت؟
ئایا هۆی چیه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ناڵی گۆرانی و كۆنترۆلی سه‌ته‌لایت و لاپ تۆپ به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه و له‌به‌رچاوانه نیو ئه‌وه‌نده كتێب له‌باوه‌شماندا نیه؟
ئه‌م واقعه له وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆرترنه‌بێت كه‌متر نیه،ئه‌وه‌نده‌ی گۆرانیه‌كانی نانسی و نه‌وال زوغبی،ده‌وریان هه‌یه،كتێب و رۆمانه‌كانی دكتۆره نه‌وال سعداوی و تاهیر بن جلون و جوبران خلیل جوبران و محمد ماغوت و ئه‌حلام مسته‌غانمی محمود ده‌روێش و …هتد… ده‌وریان نیه.
ئایا به‌م ڕێژه ناشیرینه ئه‌توانین خۆمان به‌راورد به‌وڵاتێكی بچوكی پێشكه‌وتو بچوێنین؟
لێره پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێوه‌ش وه‌ك من دڵداری له‌گه‌ڵ كتێبدا ده‌كه‌ن و وه‌ك من ئاشقه كتێبن؟ بۆ خاتو كه‌ژال ابراهیم خدر ئیمپراتۆر و شاژنی دونیای شیعر،كاتێك دیاریه‌نایه‌به‌كه‌تم به‌ده‌ست گه‌یشت نرخی ئه‌م گه‌وهه‌ره‌م زانی ده‌ستم دایه خوێندنه‌وه‌ی،به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم شیعر تاڤگه‌ی عه‌شقه ئه‌فیونی دڵ و مانا به‌خشه به ژیان ،شیعری ناو په‌ڕاوی كتێبه‌كه هه‌ر وشه‌یه‌ك بۆ خۆی مساقڵه زێرێكه.
شیعره‌كانت ئه‌وه‌نده له‌عه‌شقدا قوڵ بۆنه‌ته‌وه عه‌شق له‌ئاست ناسكی وشه‌كان كرنوش ده‌بات،كانیاو به‌ساردی و فێنكی،ئه‌وه‌نده‌ی وشه‌كانی ئه‌م شیعرانه سازگار نیه، قو به‌نه‌رمی و جوانی،ئه‌وه‌نده میهره‌بان و پاك نیه،ژیان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م شیعرانه عه‌شقی ژیان و بۆ ژیان به‌مانا نیه.
جیهانبینی شیعره‌كانت یوتۆپیایه‌كی تره له زه‌مه‌ن و زه‌مه‌نێكی تره له زه‌مان و زمان و شیعره‌كان به‌زمانێكی تره له‌زمان و فریشته ئاسا نوسراون. هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵ تێپه‌ڕن،ته‌نیا وه‌رزی پێنجه‌می شیعره‌كانی تۆ تێناپه‌ڕێت. هه‌مو شتێك له‌ژیان له‌مانای بوون كاڵ بوونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌م شیعرانه‌ن وه‌ك گه‌ڵای پایز هه‌میشه بۆ ئه‌به‌د زیاد ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر هاتی ئێواره‌یه‌ك وه‌ره بۆ لام
تا به‌پێكێك مه‌ستت بكه‌م
ئه‌گه‌ر هاتی نیوه‌رۆیه‌ك وه‌ره بۆ لام
تا له‌به‌ر ڕۆشنایی تیشكی خۆردا
ماچت بكه‌م
ئه‌گه‌ر هاتی به‌یانیه‌ك وه‌ره بۆ لام
تا شه‌ونمی سه‌ر روومه‌ته‌كانم
تێكه‌ڵاوی لێوت بكه‌م.
ئه‌و شیعره ئه‌وه‌نده جوان و پڕ له مانایه مرۆڤ له‌ئاست كه‌ژاوه‌كه‌یدا به‌چۆك دادێت،منیش هه‌ناسه‌ی شیعرم به‌شه‌ماڵ ده‌سپێرم و ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر خۆشم نه‌هاتم
ئێواره‌ی پڕ ئه‌ستێره ده‌نێرم
ڕووناكی مانگه‌شه‌و یا كازیوه‌ی به‌یان
یاخود تیشكی گه‌رمی نیوه‌رۆ
ڕاده‌سپێرم
ده‌زانم ئه‌وانیش له‌ئاست شیعری تۆدا
ده‌كوژێنه‌وه
بۆیه په‌رچه‌می شیعری خۆمت
بۆ ده‌نێرم.
شیعره‌كانی ناو كتێبی “تاریكی شه‌و و په‌نجه‌ره‌ی عه‌شق” مانگه شه‌وێكی تره بۆ ڕووناكی ژووانی ئه‌ویندارانه له‌په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ڤینه‌وه له‌گركانی ناخی به‌له‌مه سه‌ر شێته‌كه‌ی ناو ده‌ریا ده‌ڕوانێت كه شه‌پۆله‌كانی عه‌شق تێكی شكاندوه وله لێواری هیچ كه‌نارێك ئۆقره ناگرێت.
كاتێك خوێنه‌ر لاپه‌ره‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه،به‌خۆی ده‌زانێت عه‌شق چه‌ند به‌ژان و به‌سوێییه،شیعره‌كانی كه‌ژاڵ زامی هه‌موو برینه‌كان تیمار ده‌كات و ده‌وای هیلاكی عه‌شقی مه‌جنون و لیلا ڕێگه‌ی دوری و حه‌سره‌تی ناخ ئاوپڕژێن ده‌كات.
بیرته تاڵی قژت بۆ ناردوبووم
كردم به دیاری په‌ڕینه‌وه‌ی
ڕێگای عه‌شق
له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ت،نه‌و نه‌مامی شیعرم چاندو
له‌ڕۆحمه‌وه خۆرم بۆ برد
تا هه‌ناسه‌ی شیعر
تریفه‌ی گرت
له‌ناو خه‌ودا چاوه‌ڕێم كرد
نه‌مام،نه‌مام روام و
له‌دوایدا بووم به دره‌خت
شاعیر له‌په‌ڕه‌گرافێكی تردا ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر به‌رده نوێژی باڵات
نوێژی شیعر و، ماچت ده‌كه‌م
بۆ قیبله‌ی تۆ هه‌میشه
گه‌ردنم به‌رزه و سه‌ر داده‌خه‌م
من ده‌زانم گه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ نه‌بێت
ڕۆژی سه‌د جار گیان ده‌ده‌م.
گه‌ڕان به‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا،گه‌ڕانه به‌ناو شیعر و هه‌ر شیعرێك بۆ خۆی هێشوه ترێیه‌كه له‌ژێر كه‌پری دار گه‌ڵا مێوه‌كانی ئه‌ده‌ب ، شیعره‌كانی ئه‌م خاتونه یه‌كه‌مین نزگره‌ی خۆشه‌ویستی بیرمان ده‌خاته‌وه و هه‌ر دێرێكیشی یه‌كه‌مین وه‌رزی سوتانی خۆمان بیر دێنێته‌وه، یه‌كه‌مین ماچ و یه‌كه‌مین تۆران و یه‌كه‌مین گریان و دابڕان و یه‌كه‌مین نیگا و یه‌كه‌مین ژووان و یه‌كه‌مین ئاخ و هه‌مو یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌ڤینداریمان بیردێنێَته‌وه كه بۆ ئه‌به‌د یه‌كه‌مینی یه‌كه‌مه‌كان ئه‌ڤینه كه دوا جاریش عه‌شق ده‌بێته یه‌كه‌مینی كۆتایی.
ئه‌زانی كاتێك كه شاعیر له شیعری “بێده‌نگی شه‌و و باخچه‌ی خه‌یاڵ ” پێمان ده‌ڵێ:
بێده‌نگی شه‌و پڕه له باخچه‌ی خه‌یاڵ و
گوڵێكی نوستوی ده‌م شنه‌با
بێده‌نگی شه‌و پڕه له هه‌ناسه‌ی خه‌م و
كوژانه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌نی ڕه‌شه‌با
ئه‌وه‌ی پشكۆی شه‌وی عه‌شق نه‌بینێ
نازانێ ناڵه و سوتانی له‌كوێیه
ئه‌وه‌ی تامی به‌رسیله‌ی عه‌شقی نه‌نۆشیبێ
نازانێ دره‌ختی باڵا و
ڕه‌نگی شه‌رمنی له كوێیه
یاخود شاعیر له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێ:
بۆ دیار نه‌بوی،تۆ له‌كوێ بوی
كه هاتیه‌وه،تكا ده‌كه‌م
نیگای چاوم مه‌تۆرێنه
هه‌نسكی ماندوم بسڕه‌وه
شوشه‌ی دڵم مه‌شكێنه
من ببه‌خشه په‌نجه‌كانم
هه‌ناسه‌كه‌ت به‌لێوه‌كانم
شیله‌ی هه‌نگوینی چاوه‌كانت
بتوێنه‌وه چاوه‌كانم.
ئه‌وسا ده‌زانین ئێمه به‌بێ په‌روانه‌ی عه‌شق چه‌ند دڵ وێرانین،ده‌زانین ئێمه ده‌بێ له‌خۆمان بگه‌ڕێین و خۆمان بدۆزینه‌وه. ده‌زانین چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژانه‌مان به‌بێ عه‌شق هه‌ڵداوه‌ته‌وه،ده‌زانین گریانمان بۆ گریان نه‌بووه، گریانمان مه‌لی ڕاكردو نه‌بووه و وه‌ك هه‌ور نه‌یگرماندوه و هێشتا ئێمه به‌قه‌د په‌روانه‌ی شیعر به ده‌وری عه‌شقدا له‌سوێی دولبه‌ردا به‌ڕاستگۆی دڵمان گڕی نه‌گرتوه،ئه‌وه‌نده‌ی شیعر برینی وشه،ئه‌وه‌نده‌ی هه‌نگاوه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی كتێب،ڕێبواری ته‌ریقه‌تی عه‌شق نه‌بووین.
چه‌ند شیعره‌كانی كه‌ژاڵ بخوێنینه‌وه هێنده عاشق ده‌بین،چه‌ند باوه‌ش به‌نیشتمانی خه‌ونه‌كانیدا بكه‌ین هێنده وون بوونی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه.
كتیًبه شیعری (تاریكی شه‌و و په‌نجه‌ره‌ی عه‌شق) نوسینی (كه‌ژاڵ ابراهیم خدر) 2012