
خه‌ونێكی جیاواز … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
خه‌ونی ئه‌مجــاره‌م جیابـــوو
دنیایه‌ك خـۆشی تیابــــــوو
بـــوو بــووم بـه كـۆترێك و
دوو بــــاڵم لێ ڕوابـــــوو
***
ســـپی و جوان و چالاك بووم
خــــه‌نده ده‌بــاری له ڕووم
په‌یامی ئاشـــتیم پێبــــوو
بۆ هه‌ر لایه‌ك كه ده‌چـــووم
***
هـه‌ركــــاتێكیش له‌و ناوه
كێشـــه یاخــــود ئاژاوه
منیان ده‌دی بێ وه‌ســــتان
بارگــه‌یـان ده‌پێچـــاوه
***
ئاشتی و شادی و به‌ختیاری
وه‌كــــــو بــــاران ده‌بـاری
چه‌ند خۆشــبوو منداڵانیش
ده‌هـاتــــنه‌وه بۆ یـــــاری
***
18/7/2011