Skip to Content

Thursday, May 2nd, 2024
مێرگی ماچان  … دڵشاد تاقانە

مێرگی ماچان … دڵشاد تاقانە

Closed
by October 23, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

له‌مێرگی ماچانه‌ بۆسه‌م وه‌رده‌گرم باجه‌ ماچێ

کاسه‌م مه‌سته‌ به‌خۆشاوی ماچه‌کی له‌یادناچێ

ژوانداری لێو مژینم به‌ڵێنی عه‌شقه‌‌‌ خۆ دابووت

ئه‌ڤینی ماچ به‌خشینه‌‌ په‌یمانێکه‌ له‌‌سه‌رناچێ

 

سێره‌م دا له‌لێوانت کردم مرچه‌ی‌ نه‌رمه ‌ماچێ

شازی ماچانه‌‌‌‌‌ ماچت تامی له‌هیچ ماچێ ناچێ

بۆنی ‌ماچی ماچ ماچێنه‌ ڕاموسم‌ لێوان به‌لێوت

هه‌رماچێکی لێوی من له‌تۆ نه‌بێت به‌ماچ ناچێ

 

باعیسی حه‌زی دڵمان‌ تۆش مه‌ڵێ ڕێی تێناچێ

مێرگی ماچان گوڵدانه‌ گوڵه‌مه‌مه‌ کوڵمت لاچێ

شه‌رم مه‌که‌ له‌ماچم دیاریم که‌ خونچه‌ی لێوت

ئاشق و ماشقه‌ جووت ده‌بن دوولێوانه‌‌ به‌ماچێ

 

 

                                             Dlshadtakana@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.