لاوان له‌نێوان كه‌نه‌فته‌یی‌و كاراییدا
یه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن، چالاكبوونی لاوانه له بوواره جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، واتا نه‌كارایی‌و ته‌مبه‌ڵی لاوان، سیمای هه‌ره دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی‌و دواكه‌وتووه.
ئێستا بابپرسین: بۆچی هه‌ندێك له‌لاوان چالاك‌و هه‌ندێكی تر كه‌نه‌فت‌و پرزه لێبڕا‌و؟ ئایا ئه‌م حاڵه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌خودی لاوانه‌وه هه‌یه ، یان چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵ ده‌گێڕن تیایدا؟ سیستمی سیاسی وڵات ، چالاكبوون یان كه‌نه‌فته‌یی لاوان دیاریده‌كات، یان چالاكی و كارایی لاوان سیاسه‌تی وڵات داده‌ڕژێت؟
ئه‌م پرسیارانه گفتوگۆی زۆر هه‌ڵده‌گرن‌و ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت پێویسته وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
ئێمه وایده‌بینین كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكوتوو‌و مۆدێرندا عه‌قڵێكی لاو سیاسه‌تی گشتی وڵات داده‌ڕێژێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. چونكه لاوان له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا بواری كاریان بۆ ره‌خساوه، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه توانیویانه ناسنامه‌یه‌ك بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، هه‌بوونی ناسنامه‌ش شه‌رعییه‌تی بوون له كۆمه‌ڵگه‌دا زیاتر ده‌كات. به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی و داخراودا ، لاوان وه‌ك توێژێكی فه‌رامۆشكراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن ، فه‌رامۆشیش ده‌بێته مایه‌ی له‌خۆ نامۆبوون‌و بێ‌ناسنامه‌یی..
به‌مانایه‌كی دی، لاوان له‌دۆخێكی ئاوهادا له حه‌قیقه‌ت وزه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بێئاگاده‌بن ، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێناكرێت كه‌ببنه كه‌سێكی كارا‌و به‌رهه‌مهێن.
ئێستا باپرسیارێكی تر بكه‌ین كه ره‌نگه وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌لای زۆربه‌مان ئاشكرا‌و روون بێت: ئایا لاوانی ئێمه له كام جۆره‌یه؟ ئێمه پێمان وایه به‌داخه‌وه له جۆری كه‌نه‌فت‌و نه‌كاراكه‌یه ، ئه‌م خه‌تایه‌ش چه‌نده له‌ئه‌ستۆی لاواندایه له‌وه‌زیاتر له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردییدایه، چونكه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه لاوان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بواری كاریان بۆ بڕه‌خسێت، به‌ته‌واوی مجرۆ كراون!
با ئاوڕێك له ڕابردوو بده‌ینه‌وه‌و ساڵانی هه‌شتاكان بهێنینه پێشچاوی خۆمان..
لاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له دۆخێكی زۆر نائاساییدا ده‌ژیان ، به‌ڵام له خۆڕۆشنبیركردن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن‌و به‌هێزكردنی شۆڕش‌و گیانی به‌رگریی‌و به‌رخۆداندا زۆر چالاك‌و كارابوون. لاوان زۆرترین رێژه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی پێكده‌هێنا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌زاران لاوان له‌زیندانه‌كانی دوژمن‌دا گیانیان به‌خشی. جگه له‌مانه خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (1982)و مانگرتن‌و ملنه‌دانی زۆرێك له‌خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان بۆ جه‌یشی شه‌عبی هاوینه له ساڵی (1984) دا ئاماژه‌یه‌كی تری كارابوونی لاوان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا.. به‌كورتی بڵێین: به‌گشتی لاوانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بۆیه چالاك بوون چونكه شۆڕش‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وزه‌و چالاكی به‌لاوان ده‌به‌خشی..به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌كوردستان ده‌سه‌ڵاتێك له‌ئارادایه، ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می شۆڕش‌و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان‌و خوێنی شه‌هیدانه ، به‌ڵام له وزه‌به‌خشین‌و كاراكردنی لاوان‌دا زۆر كه‌نه‌فت‌و كه‌له‌لایه، له‌م بوواره‌دا عه‌شته‌بای پێنییه‌و خێری پێده‌شێ! ئاخر ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌گه‌نده‌ڵیدا غه‌رقبووبێت، وزه‌ی چی به‌لاوانی سه‌رگه‌ردان ببه‌خشێت!؟
* مامؤستا لة زانكؤى سليَمانى