هه‌وڵدان …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
منداڵینه هــــهوڵـــــدان
سوودی زۆره بۆ هـــــهمووان
كارێكی خۆشــــهویســــته
بۆ هه‌موو كــه‌س پێویسته
ئه‌وه‌ی زۆر هـــه‌وڵ بدات
به ئاواتی خـــۆی ده‌گات
ســهركـــهوتوو ئاسووده‌یه
هــاوڕێی خۆشی وخهندهیه
لـــــه دواڕژدا ژیـــــانی
خـــۆشی یه وكـــــــامهرانی
بۆیه ده‌ڵێم مــــــــــنداڵان
هه‌وڵ بده‌ن ههمـــــــووتان
له قوتابخانه‌و خـــــوێندن
ته‌نها ڕێگای ســـــهركهوتن
دڵنیابه و بـــــــــــیزانه
كه‌وا هـــه‌ر هــــهوڵدانه