ئاڵا لە هەموو شوێنێک … ئاسان کوردستانى
Closed
کوردستانەکەم
تۆ لە سۆرانى
لە بادینانى
لە هەورامانى
لە کوێ کورد هەبێ ،
تۆیش کوردستانی
کاتێک ئەڕۆمە بەردەم ئاوێنە ،
هەست ئەکەم جوانی
ئاڵاى کوردستان
ئەشەکێتەوە لە سلیمانى
سوور و
سپی و
سەوز
خۆرێکی گەشیش ،
ئەچێتە ناو ئاو ..
سەربانەکانى
ناو دارستان و
حەوشەو
هەیوانى
هەموو ماڵێکى ئەم کوردستانە ..
هەمو کوردێکى ڕووى ئەم جیهانە،
ئاڵاى خۆش ئەوێ
بە قەد باڵاى خۆى ،
ئەوى لا جوانە ..