
له‌م دیو ماڵی هی تۆ نییه ..!.
تۆ هه‌رچی بیت
له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كانی شكستدا
هه‌ساره‌یه‌كی نامۆیت و
نه‌یزه‌ك] پاش ئاوابوونی
مه‌داره‌كانی سوڕی خۆی
چۆن بیه‌وێ , تووڕت ده‌دات
تۆ له زاری گه‌رداوه‌كانی ئه‌م چه‌رخه
قه‌ت تێناگه‌ی !
ناشزانی بۆ , له شینایی ئه‌م كه‌ونه بۆ تۆ نه‌بوه‌دا
كێن سیحری چاوت ده‌فرێنن
كاتێ ریسوایی جڵه‌وی خۆی راده‌ستی غرور ده‌كا و ..
ده‌بیته‌وه تنۆكه ئاوێ و , داده‌تكێی
له جه‌سته‌ی هه‌ویر شێلاوی
خۆزگه‌ی مردت
2
ته‌نیا منم
روونتر له چاوی غوربه‌ت و
كڵپه تێكشاوه‌كانی , خودی هه‌ره‌س
فرمێسكه‌كانت ده‌بینم
ته‌نیا منم و .. كه‌سی تر , نا
گۆشه‌گیریم له‌و دیو په‌رژینی باخه‌وه
بانگت ده‌كات
تا له بۆته‌ی تواننه‌وه و به‌یه‌كبووندا
ره‌نگێ بگرین , له گه‌روویه‌كی زامدارا
ته‌نبا منم .. منم ته‌نیا
كه‌ناهێڵم تۆ ته‌نیا بیت
وه‌ك هه‌میشه‌ت , به‌س مه‌ڵێ ( مه‌رگ )
مه‌دوێ له سۆزگیری گریان
هه‌ر له مندا ببه‌ره‌وه
یه‌كه‌م هه‌وار و نیشتمان
3
ده‌ریا وتی
بیرتان نه‌چێ ! .. سه‌ره‌تای له دایكبوونی
ئێوه هه‌ردوكتان له مندا
ره‌نگی شه‌پۆلی كۆچه‌ری له‌به‌ركردن
تا ون نه‌بن له بازنه‌ی یاخی بوون و
نیگای شه‌رمنی ئێواره‌ی كاڵه‌وه بووی
خۆ گوشینا
له كه‌نارما ئارامییه‌كم پێ به‌خشین
چۆڵتر له ته‌ماشای سپی و
سوێرتر له ئاوێته بوونی سۆمای دووری
سڵاوێكی گه‌ردن به‌رز و
یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی وه‌رزێكی بێ ئه‌درێسی
ده‌سكه‌نه‌ی حه‌ز , عه‌شق بارینا
4
دوێنێ پێش گزنگی هه‌تاو
په‌نجه‌ره‌كه‌م به ئه‌سپایی لێ كردییه‌وه
ژووره‌كه‌م پر كردی له تیشك
له بۆنی عه‌تری ئه‌و دیووی
سمڵا و مێخه‌كی بۆنی خاو
ده‌مویست , ببیه نیشتمانێ
ئاسمان جریوه‌ی ئه‌ستێره و
خوا ! خۆری خۆیت لا دانێ
5
چه‌ند جه‌لادێكی به عیشوه‌ی
مانگم له لێواری شه‌وا راده‌ست كردی
قژتم به نریفه ته‌نی
به‌رباخه‌ڵی شیعره‌كانت به ماچی
لێوێكی پژاو
كه‌چی له‌م یاخی بوونه‌دا
من به‌نده‌رێ به‌دی ناكه‌م
به‌له‌مێ ناگاته فریام
توند یه‌كمان له ئامێز ناوه
من و سه‌وڵێكی به‌جێماو
فاتیح سه‌لام