خۆری پێشکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستان به بێژنگی تاریک په‌رستان به‌ری پێ ناگیرێ
ماچ کردن وله باوه‌ش گرتنی خۆشه‌ویستان له سه‌ر شه‌قامه‌کان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه یه‌کێکه له ده‌سکه وته کوڵتوڕیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ، ئێستا سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و هه‌زار پێنج سه‌د ساڵی پێشوو نیه ، ده‌سکه‌وته زانستیه‌کان له ده‌ست خه‌ڵکی گۆی زه‌ویدایه ، زانست و ته‌کنه‌لۆجیاهه‌ر ڕۆژه زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێ شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان له گۆڕاندان ئازادی تاک و مافه‌کانی تاک زیاتر بووه . کوڵتوری ماج وخۆشه‌ویستی ئاشکراش بووه‌ته ده سکه‌وتی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ .
ماچ کردن له ئادابی پێشکه‌توودا سه‌ره‌تایی ترین مافی تاکه هه‌رکه‌س رێگای لێ بگرێ دادگایی ده‌کرێ سزا ده‌درێ که‌چی له ووڵاتانی دواکوتوودا پێچه‌وانه‌یه له کوردستانیش تازه یاسا بۆ قه‌ده‌غه کردنی ده‌رده‌که‌ن .
گه‌رچی پیشکه‌وتنه‌کان له ووڵاتانی پێشکه‌وتووه وه سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌ڵام زۆر به خێرایی ده‌گه‌نه هه‌موو سوچێکی ئه‌م گۆی زه‌ویه وه‌ک لافاو وایه دواکه‌وتوویه‌کان ڕاده‌ماڵێ .ناکرێ به‌رگری له‌م پێشکه‌وتنه بکرێ ئه‌وانه‌ی به‌رگری لێ ده‌که‌ن به ناوی سه‌وابته‌کان و ئادابی گشتی به‌ر شه‌پۆلی ئه‌م لافاوه ده‌که‌ون دره‌نگ یا زوو ڕایان ده‌ماڵێت .
ئه‌وه ئادابی گشتی نیه ، ئادابی تایبه‌تی کۆنه‌په‌رستانی کۆمه‌ڵگایه له کوردستاندا داسه‌پێنراوه. نابێ ببێته‌خاڵێکی ده‌ستور بۆ به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ئه‌م ده‌ستوره پێش دادگای کردنی خه‌ڵک له سه‌رلادانی له خاڵ وبڕگه‌کانی ده‌بێ خۆی داداگایی بکرێ . ئه‌وه سوکایه‌تیه به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ماچ کردنی دوو خۆشه‌ویست ببێته تاوان وبکه‌ره‌کانی بدرێنه دادگا . ئه‌مه ئادابی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه نیه له هه‌ر کوێیه‌کی جیهاندا بێ. ئه‌وانه‌ی به ئادابی موتڵه‌قی گشتی ده‌زانن به کرده‌وه ئه‌یانه‌وێ ڕێگه له پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بگرن .خه‌ڵکی کوردستان به‌شێکی دانه‌بڕاوه له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری . هه‌ر ده‌سکه‌وتێکی مرۆڤ له باری زانستی و کولتوری وکۆمه‌لایه‌تیه بێ ده‌سه‌که و‌تی هه‌موو مرۆڤه‌کانی جیهانه به بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و نه‌ژاد وسنوره‌کان . خه‌ڵکی کوردستان بێ به‌ش نیه له‌م ده‌سکه‌وتانه .
خه‌ڵكی کوردستان خه‌لکێکی مه‌ده‌نی و مۆدیرنه وگه‌نجانی کوڕ وکچی ئه‌م وڵاته حه‌زیان له کوڵتوری پێشکه‌وتووی ئه‌ورپا و رۆژئاوایه به‌ڵام له ژێر سه‌رکوتی ئه‌وانه‌دان که ده‌ڵێن ماچ کردن به پێی ئادابی گشتی قده‌غه‌یه و ناقانوونیه ، کوشتن و تیرۆری به‌رفراوانی کچان و ژنان له کوردستان و ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاشدا له لایه‌ن باوک و برای سه‌ر به‌و ئادابه گشتیه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که کچان و کوڕانی لاوی ئه‌و ووڵاته هیوای ئه‌وه ده‌خوازن وه‌ک کچان و کوڕانی ئه‌وروپا بن . دادگایی کردنی خه‌ڵک له سه‌ر ماچ کردن که‌متر نیه له م جۆره تیرۆرانه ده‌بێ گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجام بدرێ.
کوردستان پێش به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م هێزه کۆنه‌رستانه‌ی ئه‌مڕۆ به ناسیونالیست و ئیسلامه سیاسیه‌که‌یه‌وه ، زۆر له مڕۆ مۆدێرن تربوو وێنه‌کان گه‌واهی ئه‌م ڕاستیانه‌ن . ته‌نانه‌ته تا پێش داسه‌پاندنی ئه‌م ده‌ستوره‌ش له ئاهه‌نگێکی سه‌ری ساڵی تازه له‌و ده‌قه‌یه‌دا ساڵی 2004 گۆڕا بۆ ساڵی 2005 به به‌رچاوی میدیا و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ماچی ناو ده‌می هاوسه‌ره‌که‌ی خۆمم کرد وه بۆخۆشیان به شانازیه‌وه کلیپی ئه‌م ماچه‌یان له سه‌ته‌لایته‌وه نیشانی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به جۆرێک ببوه قسه‌ی ناو خه‌ڵک و ده‌یانووت کوردستان ئێستا ئه‌وروپایه ، له‌وانه‌یه هێشتا ئه‌م کلیپه له ئه‌رشیفی کوردستان تیڤیدا مابێت .
ئیسلامی سیاسی له کوردستاندا نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه له داسه‌پاندنی یاسایه‌کی له‌و جۆره که خۆشه‌ویستی وماچی ئاشکرا به لادان له ئادابی گشتی له قه‌ڵه‌م بدرێ وه ڕیاکارانه خۆشیان به لایه‌نگری خۆشه‌ویستی ده‌زانن به‌ڵام به نهێنی و ته‌نها له ماڵه‌وه، ئه‌وه ده‌بێ کام خۆشه‌ویستی بێ پیاو له گه‌ڵ چوار ژن‌دا هه‌یبێ که ئیسلام سیاسی ئه‌وه‌شی ده‌سه‌پاندووه وه‌ک یاسا به سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا ، ده‌بێ کامه خۆشه‌ویستی بێ ژن مافی ته‌لاقی نه‌بێ ، ژن هیچ مافێکی یه‌کسانی نه‌بێ له‌گه‌ڵ پیاو وه ژن وه‌ک ئینسانی ده‌ره‌جه‌دوو بێ له چاو پیاودا.
هه‌مووان چاک ئه‌وه ده‌زانین که شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێشکه‌وتن له بواری کوڵتوریدا به رێوه به هه‌موو دونیادا ده‌گه‌ڕێ و خه‌ڵکی هه‌موو دونیاش هه‌ڵده‌گری تازه نه ئیسلامی سیاسی ، نه هیچ ڕه‌وتێکی کۆنه‌په‌رست ناتوانێ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له کار بخات و بیوه‌ستێنێ که‌س ناتوانێ مێژووی شارستانیه‌ت ڕابگرێ ، وه جێی خۆیه‌تی که بڵێین خۆری پێشکه‌وتنی خه‌ڵکی کوردستانیش به بێژنگی تاریک په‌رستان به‌ری پێ ناگیرێ .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
23/10/2013
sardar_30@yahoo.com