دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر ….6
به‌شی شه‌شه‌م:
یه‌کێتیی نیشتیمانیی ته‌واوی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌کرێت، به هێرش بۆ سه‌ر خۆی پێناسده‌کات، به ناحه‌زیی پێناس ده‌کات، به شه‌ڕ پێناس ده‌کات. یه‌کێتیی سیمپاتیی ته‌نها بۆ ئه‌و ڕه‌خنانه هه‌یه، که ئه‌ندامه‌کانی خۆی له نیڤۆیه‌کی نزمدا ئاڕاسته‌ی ده‌که‌ن. یه‌کێک له کێشه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانی یه‌کێتیی و یه‌کێتیی خۆیشی ئه‌وه‌یه، که ڕه‌خنه‌گران پاش ماوه‌یه‌ک سارد ده‌بنه‌وه و یه‌کێتیی خۆیشی کات وه‌ک تاکتیکی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کێشه‌کانیدا به‌کارده‌هێنێت. له‌کاتێکدا یه‌کێتیی ده‌یتوانی سوود له کات وه‌ربگرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی زانستیانه‌ی کێشه‌کانی. کۆنبوونی کێشه و شاردنه‌وه‌ی واتای چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵکوو هه‌موو شاردراوه‌یه‌ک پێویستی به ئیمپولزێکی نوێ و کاتێکی تره بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی. له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکی نوێیدا به‌هێزتره وه‌ک له پێشتر.
تێگه‌یشتن له ده‌سته‌ڵات یه‌کێکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیی به گشتیی، نه‌ک به ته‌نها یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات و پارته‌کانی تر. کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت ببێت به یه‌کێک له به‌هێزتریین ڕکابه‌ره‌کانی پارتی ده‌سته‌ڵاتدار، ده‌توانێت ببێت به فاکتۆرێکی کاریگه‌ر له‌سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مان. باشووری کوردستان خاکێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، خاوه‌نی سامانێکی کانزایی زۆره، خاوه‌نی نه‌وتێکی زۆره، سروشته‌که‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه، به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه زیانێکی گه‌وره‌ی پێکه‌وتووه، سروشتێکه که بۆ کشتووکاڵ شیاوه، بارانی باشی تێدا ده‌بارێت، ئاوێکی باش و زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و خزمه‌ت بکرێت و نه‌هێڵڕیت به‌فیڕۆ بڕوات.
جوتیارانی باشووری کوردستان زیانێکی زۆریان لێده‌که‌وێت، ئه‌م زیانه ته‌واوی وره‌ی په‌ره‌پێدان به پیشه‌که‌یان د‌ه‌گه‌یه‌نێت. حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته ڕێگریی بکات له هه‌موو جۆره هێنانه ژووره‌وه‌ی میوه، سه‌وزه، دانه‌وێڵه له وڵاتانی تره‌وه. حكومه‌ت پێویسته ته‌نها ئه‌و ڕێژه‌یه هاورده بکات، که نیشتیمانه‌که‌ی پێویستیه‌تی، نه‌ک به‌وشێوه زۆره‌ی، که به‌رهه‌می جوتیاران بمێنێته‌وه و فڕێبدرێت. باشووری کوردستان ئاماده‌ی ئه‌وه‌یه، که پێ بنێته قۆناغی به پیشه‌سازییکردنی خۆیه‌وه. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه، که کورد خاوه‌نی فابریکی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه شیره‌مه‌نییه‌کانی خۆی بێت و گرنگیی پێبدرێت، هه‌تاوه‌کوو کورد به‌رهه‌می شیرمه‌نیی خۆی بکڕێت نه‌ک هی تورکیا و ئێران. کاتی ئه‌وه هاتووه کورد خاوه‌نی فابریکی مۆدێرنی گه‌وره‌ی سه‌ربڕیینی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری خۆی بێت و به‌رهه‌می پێچراوه‌ی خۆی بنێرێته سوپه‌رمارکێته‌کان. ئێمه هیچ پێویست ناکات ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه گۆشتیانه له ئێران و تورکیاوه بهێنین له‌کاتێکدا خۆمان خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره بین. سه‌رمایه‌دارانی کورد ده‌توانن ببنه پشتگیرییه‌کی گه‌وره‌ی به‌هێزکردنی نیشتیمانه‌که‌یان و زیادکردنی ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییاندا.
جوتیاران په‌ره به به‌رهه‌مهێنان دێنن، چونکه ده‌زانن، که به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌فرۆشرێت. هه‌بوونی فابریکی کوردیی بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌کانی شیری بتڵ، پاکه‌ت، مره‌با، په‌نیر …هتد. وزه‌یه‌کی گه‌وره ده‌دات به جوتیاران بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر. لێره‌دا ده‌بینه خاوه‌نی باشه‌یه‌ک، که باشه‌یه‌که بۆ کۆی گشتیی هه‌موو هاووڵاتییان. جوتیاران کار و به‌رهه‌میان هه‌یه، هاووڵاتییان خاوه‌نی کار ده‌بن له فابریکێکی ئاوهادا. فابریکێکی ئاوها ڕێژه‌ی بێکاران که‌مده‌کاته‌وه. سووپه‌رماکێته‌کان ده‌بنه خاوه‌نی به‌رهه‌می کوردیی و زیاتر ده‌فرۆشن. کورد پێویسته فێربێت، که به‌رهه‌می خۆی بکرێت نه‌ک هی بێگانه. کورد ده‌بێت فێربێت ئاوی کوردیی بکڕێت نه‌ک هی تورکیی و ئێرانیی. حکومه‌ت ده‌بێت فێربێت، که گرنگیی به به‌رهه‌می نیشتیمانه‌که‌ی خۆی بدات.
له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا، به کاولکردنی گوونده‌کان جوتیاران نه‌ک ماڵ و ژیانیان لێتێکچوو، به‌ڵکوو ئێکسیستێنتیشیان نه‌ما. شاره‌کانی کوردستان، شاری پیشه‌سازیی نه‌بوون. ئه‌و کارگه‌ی جگه‌ره، چیمه‌نتۆ و شه‌کره‌ی، که هه‌بوو چ خاوه‌نی کرێکاری خۆیان بوون و پێویستیان به کرێکاری نوێ نه‌بوو، چ به‌رهه‌میشیان ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو، که بتوانێت ببێته جێگای هیوای کاری هاووڵاتییان. ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی جوتیاران له به‌عسیان وه‌رده‌گرت بۆ چۆڵکردنی گوونده‌کانیان، له شاردا له کڕینی ئاوتۆمۆبیل و خانوودا خه‌رجیان ده‌کرد، هه‌ندێکیان له چێژی ژیاندا خه‌رجیان ده‌کرد. شار شوێنی کار نه‌بوو، چونکه بناغه‌ی دارایی خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان لێنه‌دابوو، به‌ڵکوو له‌سه‌ر کڕین و فرۆشتن. به‌عس گوندییه‌کانی تینووی پاره‌ی زۆر ده‌کرد، پاره‌یه‌ک، که پێوه‌ی ماندوونه‌بووبیت، هه‌ربۆیه به‌شێکی زۆریان هێنده‌ی ده‌بوون به جاش نه‌ده‌بوون به کرێکاری فابریکێک. مرۆڤ چلۆن ببێت به کرێکاری فابریکێک، که شار فابریکی نه‌بێت؟
جوتیاران که هاتنه شار کار نه‌بوو بیکه‌ن، له‌دوای ڕاپه‌ڕیین که چوونه‌وه گووند ئامڕازی به‌رهه‌مهێنانیان نه‌بوو، ئه‌وه‌شی به توانای ده‌ست و پشتگیری ئه‌سپ و مانگا به‌رهه‌میان ده‌هێنا له شاردا نه‌ده‌فرۆشرا، چونکه به‌شێکی زۆری پێشمه‌رگه دێریینه‌کان خه‌ریکی بازرگانیی گه‌وره بوون، ئه‌وان به لۆریی سه‌وزه و میوه‌یان له ئێرانه‌وه ده‌هێنا و بازاڕی جوتیارانی خۆمانیان که‌مده‌کرده‌وه.
کاره‌ساته‌کانی شه‌ڕی نێوان پارته‌کان هێنده‌ی تر هیوای جوتیارانی نه‌ک که‌متر کرده‌وه، به‌ڵکوو کووشتی. به‌شێکی ئه‌و جوتیارانه‌ی له خۆشه‌ویستیی خاک و ئاوی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گوونده‌کانیان به‌رهه‌مه‌کانیان له باخ و بێستان و کێڵگه‌کانیاندا کۆناکه‌نه‌وه، چونکه ده‌زانن که‌س لێیان ناکڕێت. به‌مشێوه‌یه جوتیاران ته‌نها ماندووبوون و زیانیان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جوتیاران نیانه بریتییه له ده‌سته‌ڵات، ئه‌م ده‌سته‌ڵاته جوتیاران ده‌توانن پێیبگه‌ن له ڕێگای دروستکردنی ئینستیتوتێکی گه‌وره‌وه بۆ هه‌موو باشووری کوردستان. ئه‌م ئینستیتووته کاری ئه‌وه‌یه پشتگیریی جوتیاران بکات و فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت دابنێت بۆ پشتگیرییکردنیان له به‌رهه‌مهێنانی زیاتر و ساغکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیاندا. کورد پێویسته ببێته خاوه‌نی ئینستیتوتێکی گه‌وره بۆ کرێکاران، که کاری پشتتگیرییکردنی کرێکاران و زیادکردنی شوێنی کار بێت بۆیان. کورد پێویسته خاوه‌نی ئینستیتوتێکی گه‌وره‌ی خاوه‌ن کاران بێت بۆ پشتگیرییکردنی خاوه‌ن کاران و فابریکه‌کان له پاراستنی مافه‌کانیان و چۆنێتیی بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی کرێکاران، کاتی کار، ماوه‌ی کار و پشوو. پێویسته ئینستیتوتی کرێکاران و خاوه‌ن کاران هه‌ردووکیان پێکه‌وه کاربکه‌ن، هه‌ردووکیان خاوه‌نی ڕێککه‌وتنێک بن له‌پێناوی باشه‌ی ژیانی کۆدا. له ڕێگای ئه‌م ئینستیتوتانه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردیی ده‌بێته خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌وره، که توانای دانانی فشاری له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان پارتێکی سۆسیال دیموکراته و ده‌توانێت پشتگیرییکه‌رێکی باش بێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا، که نه‌ک ژیانی هاووڵاتییان ده‌گۆڕێت و دڵنیا ده‌کات، به‌ڵکوو ژیانی کورد به‌گشتیی ده‌گۆڕێت. ئه‌م قۆناغه قۆناغی زێڕیینی کورده له باشووری کوردستاندا.
یه‌کێتیی ده‌یتوانی هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه بکات، به‌ڵام ئه‌و هێنده‌ی خه‌ریک بوو به ده‌و‌ڵه‌مه‌ندکردنی ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی خۆیه‌وه به چاره‌کی ئه‌وه خه‌ریک نه‌بوو به هێنانه‌دی خه‌ونی هاووڵاتییانه‌وه، خه‌ونی ئه‌ندامه‌کانی خۆیه‌وه.
27.10.2013