
خۆشه‌ویستی وكۆنه‌په‌رستی…. نه‌جم محه‌مه‌د
دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌كه‌ن …دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌كه‌ن..نه‌كا ڕۆژێ گوتبێتت خۆشم ده‌وێ ی (شاملۆ)
له نێو كۆمه‌ڵگای كوردی و له‌نێوهه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی تری دونیادا كه كلوتوری دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌رستانه حاكمه وسیسته‌مێكی پیاوسالارانه ژیانی ئینسانه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات دیاره‌خۆشه‌ویستی و ئه‌وین له نێو ئاوا كۆمه‌ڵگاو كلوتورێكدا..تابۆیه ..حه‌رامه ..قه‌ده‌غه‌یه ..تاوانه وئه‌م كلوتوره دژی هه‌موو جوانیه‌كانه دژی هونه‌ره دژی ئه‌ده‌به دژی ژنه دژی ژیان دۆستیه دژی ماف وئازادیه‌كانی تاكه وكارله سه‌ركوشتنی هه‌مووجوانیه‌كان و ئازادیه‌كانی ئینسان ده‌كات بێگومان كۆمه‌ڵگای كوردیش ئه‌م كلوتوورو سیسته‌مه كۆنه‌گه‌مارۆی داوه مێژووی كۆمه‌ڵگای كوردی لێوان لێوه له چیرۆكه‌كانی كوشتنی خۆشه‌ویستی وعاشق و مه‌عشوقه‌كان وحه‌رام وقه‌ده‌غه‌كردنی خۆشه‌ویستی هه‌رله مه‌م وزین و خه‌ج وسیامه‌نده‌وه بیگره تاده‌گاته دوعا كه تاڵترین چیرۆكی خۆشه‌ویستیه ئاخر له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا ئیتر سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی شتێكی زۆر ئاساییه‌ونامۆو سه‌یرنیه‌به‌درێژای مێژوو كۆمه‌ڵگای ئێمه ئیشی له سه‌ر كوشتنی خۆشه‌ویستی كردوله نێو خێڵ وخێزان وكۆمه‌ڵگاوقوتابخانه‌وهتد وبه‌هه‌زاران ئینسان بوونه‌ته قوربانی خۆشه‌ویستی به‌ڵێ له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدائینسانه‌كان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ئازاربدرێن بكوژرێن..لێدرێن..به‌رد باران كرێن..پرچیان ببڕێ ..بدرێنه به‌ر شه‌لاق وخه‌نجه‌ر و فیشه‌ك وكوته‌ك و بلۆك هتد ئاخر ده‌بێت ئیتر په‌یكه‌رێكی هونه‌ری بێ گیان چۆن ئازارنه‌درێ ونه‌سوتێنرێ كه ئینسانه‌كان به‌تاوانی خۆشه‌ویستی گیانیان لێده‌سه‌نرێ ..له نێوكۆمه‌ڵگایه‌كدا كلوتوری كۆنه په‌رستی ته‌نانه‌ت له ژیانی هاوسه‌ریشدا خۆشه‌ویستی كردۆته شتێكی شه‌رم و عه‌یبه له‌م كلوتوره‌دا ژن و مێرد له ژیانی هاوسه‌ریدا گه‌ر گوزارشت له خۆشه‌ویستی بكه‌ن بۆیه‌كتر ئه‌وا ده‌كه‌ونه به‌ر تانه‌ی كلوتوور بۆنموونه ئه‌گه‌ر پیاوێك خۆشه‌ویستی و ڕێزوهاوكاری خۆی ئاراسته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌وا به‌وپیاوه ده‌گوترێ ژنانی و له‌ژنه‌كه‌ی ده‌ترسێ وئه‌گه‌ر ژنێك ڕێز‌و حۆشه‌ویستی و هاوكاری پێشكه‌ش به هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌وا به و ژنه ده‌گوترێ پیاو په‌رست و جنسی به‌لێ ئه‌م كلوتووره ده‌یه‌وێت ژن وپیاو له‌ژیانی هاوسه‌ریدا له سه‌نگه‌ری دژایه‌تیكردنی یه‌كدیدا بن نه‌ك خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و هاوكاری به‌یه‌ك ببه‌خشن به‌كورتی ئه‌م كلووتوره له هه‌موو گۆشه‌كانی ژیانی ئینساندا ئاماده‌گی هه‌یه و ده‌خاڵه‌ت ده‌كات وئینسانه‌كانی داماڵیوه له به‌ها وغه‌ریزه مرۆییه‌كانیان به داخه‌وه ئینسانه‌كانی كردۆته كۆیله‌ی خۆی به‌كورتی ئه‌م كلووتوره نایه‌ڵێ ئینسان وه‌ك ئینسان بژی كه ده‌بێت ئیتر ئینسانه‌كان ئه‌م كۆیله‌یه‌تیه‌یان قبوڵ نه‌بێت و خۆیان ڕزگاركه‌ن له كۆت و به‌ندی كلووتوری كۆنه په‌رستانه له بری ئه و كلوتورێكی ئینسانیانه بكه‌نه ئه ڵته‌رناتیف كه‌تیایدا به‌هره‌مه‌ند بن له خۆشه‌ویستی وئازادی ومافه‌كانی ئینسان كه وه‌ك تاكێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆمماره سه‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیان بكه‌ن چونكه له‌م كلوتووره‌دا نه‌خۆشه‌ویستی جێ ی ده‌بێته‌وه نه ئازادیه‌كانی ئینسان به‌ڵێ ئه‌م كلووتوره ده‌توانێ په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی بسوتێنێ ..بشكێنێ ده‌توانێ عاشقه‌كان بكوژێ ببڕێ به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ ئاگری ئیراده وغه‌ریزه‌ی خۆشه‌ویستی له دڵی ئیسانه‌كاندا خامۆش بكات و ده‌رهێنی له‌نێوئه‌م كلوتوره‌دا ژن پله دووه و وه‌ك كاڵاوله‌ش وسیكس سه‌یر ده‌كرێ ئیتر ئیترخۆشه‌ویستی چۆن ده‌سره‌وێ ودیاره له‌ژێر فشاری هه‌مان كلووتوردایه كه‌داواكاری گشتی له سه‌رماچێك دێته ده‌نگ به‌ڵام له سه‌رڕه‌شه‌كوژی وتیرۆری ژنان ..ئینسانه‌كان.. بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت..