ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.6 ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
به‌ڵێ ده‌توانێت. ئەگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی دەزگەی ده‌وڵه‌ت وردببیته‌وه، زۆر گرانە باوه‌ڕ بەوە بكرێت، كه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ده‌توانێت ببێته ئامرازێك بۆ پاوانخوازی ئابووریانه‌ی ده‌سته‌یه‌كی كه‌م له كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌پێی پێكھاتە و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌توانێت ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری خۆی به‌كاربهێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ، له هه‌ندێك بارودۆخیشدا ده‌توانێت خۆی ببێته چینی فه‌رمانڕه‌وا.
بەو جۆرە، له باری ئاسایی‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌كو له به‌شی (section B.2.1) دا، لەبارەیەوە دواین، ئامرازی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه. ئا لێره‌دا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه هه‌میشه له چاوی یه‌كدییه‌وه یه‌كتری ده‌بینن. ” بۆ نموونه، ڕامیاره پایه‌داره‌كان به‌شێكن له ده‌سته‌بژێره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵام ئه‌مان له كێبڕكێدان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی فه‌رمانڕه‌وایاندا. له‌مه‌ش زیاتر، به‌شه جیاجیاكانی چینی سه‌رمایه‌داران لەتەك یه‌كدیدا له‌سه‌ر سوود، بەرتەرییهكان، كارایی ڕامیارییانه… ھیدیكەی لەم چەشنە، له هه‌ڵپه‌ی دژ به یه‌ك و كێبڕكێدان (مونافه‌سه) . Malatesta مشتومڕی ئه‌وه ده‌كات، كه بورجواكان ” هه‌میشه له‌نێوخۆیاندا له جه‌نگدان …. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و سووڕخواردنی ئه‌م یارییانه، وەرگەڕانەوە و پێچكردنهوهیان، سازشه‌كان و كشانه‌وه، هه‌وڵدانێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان له‌نێوان كەسانێكدا، كه دژی كۆنهپارێزانن، هه‌روه‌ها له نێوانی كۆنه‌پارێزاندا، كه دژی خه‌ڵكن” Anarchy, p. 25 . ئه‌مه‌ش واتە ئه‌و به‌شه جیاوازانه له چینی فه‌رمانڕه‌وا،ڕەدووی پارته جیاوازه‌كان دەكەون و لە دەوریان خڕده‌بنه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش پشت بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دەبەستێت، ئه‌و پارتیانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، تاكو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵپژان و به‌یه‌كدادانیان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی چینی سه‌رمایه‌داریدا. ده‌وڵه‌تیش لێره‌دا ئامرازێكه، كه ئه‌م ناڕێكی و ناته‌باییه، چارەسەردهكات.
ڕۆڵی دیاریكراوی ده‌وڵه‌ت دڵنیابوونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هه‌بوونی باشترین هه‌لومەرج بۆ سه‌رمایه به‌گشتی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك كه پێویست بێت ده‌توانێت و كاریش له‌سه‌ر دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی چینی سه‌رمایه‌داران، ده‌كات. له جێبەجێكردنی ئه‌م ئەركەدا، ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه، كه له‌سه‌رووی تاكە سهرمایهدارەكان و كۆمپانیاكانه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێك به ده‌وڵه‌ت دبه‌خشێت، كه وەك دەزگەیهكی بێلایه‌نی كۆمەڵایەتیانه دەربكەوێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت، خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و ئاوا بیریانپێبكاتهوه، كه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كات. هه‌ندێك جار هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تەنیا وه‌كو ده‌ربڕینێك له ڕۆڵیدا، كه وه‌كو ئامرازێكی سه‌رمایه‌یه به‌گشتی. له‌مه‌ش زیاتر، به‌بێ پاره‌ی باج له بازرگانییە [بزنسە] سه‌ركه‌وتووه‌كان، ده‌وڵه‌ت لاوازده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت لەتەك سه‌رمایه‌داراندا سه‌باره‌ت به زێده‌بایی، كه له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له كێبڕكێدایه. بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت گوتارێكی دژە-ده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن بازرگانییە گه‌وره‌كانه‌وه، كه ده‌توانن ئه‌وانه به هه‌ڵەدا به‌رن، كه ده‌ست لەنێو دهستدابوونی سروشتیانه‌ی سه‌رمایه‌داریی ھاوچەرخ و ده‌وڵه‌ت، نائاگان.
هه‌ر وه‌كو چۆمسكی ده‌ڵێت:
“هه‌میشه جۆرێك له په‌یوه‌ندی كینە و خۆشه‌ویستی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارییدا هه‌بووه. له لایه‌كه‌وه بازرگانی بۆ كۆنترۆڵكردنی پشێوی بازاڕه‌كان ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ده‌خوازێت، به ئه‌نجامگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دانی پشتیوانە به بازرگاننی، پارێزگاری له چوونه نێو بازاڕی بێیانه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیاتركردنی ئه‌مانه و گه‌لێكی دیكەی له‌مانەش. له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه، بازرگانی كێبڕكێكەرێكی به‌هێزیشی ناوێت، به‌تایبه‌ت، یه‌كێك كه وه‌ڵامی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی پێبێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه جەماوەرییەكانن، هه‌روه‌ها به‌ڕێكردنی ئه‌و ڕامیارییانه‌ی، كه سه‌باره‌ت به داهات یاخوود ده‌سه‌ڵات، له دابهشكردنهوهدا كارایی خۆیان هه‌یه ” [Turning the Tide, p. 211]
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت زۆربه‌ی كات لەتەك به‌شه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داردا، له هه‌ڵپرژاندایه، كه ده‌بینین چۆن به‌شه‌كانی ئه‌و چینه ده‌وڵه‌ت بۆ بره‌وپێدانی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له نێوه‌ندی بازنه‌ی گشتی پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، به‌كارده‌هێنن (بۆ نموونه: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وا وه‌كو چین). ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لە لابهلاكردنهوهی ئاشتیانه‌ی ئه‌م جۆره ناكۆكیانه‌ی نێو ئه‌و چینه‌یه . ئه‌مه‌ش لە سایەی سه‌رمایه‌داری ھاوچەرخدا، له ڕێگەی پرۆسه‌ی ” دیمۆكراتییه‌وه” به ئاسایی ده‌كرێت ( كه له‌وێدا مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره ده‌سته‌بژێره‌كانمان، ده‌بێت، كه لایەنیكه‌م سه‌ركوتمان، ده‌كه‌ن).
ئه‌م بەیەكدا هه‌ڵپرژان و به‌رامبه‌رگرتنه له یه‌كدی، هه‌ندێك جار ئه‌و ھەستەمان لەلا دروستدەكەن، كه ده‌وڵه‌ت ماشێنێكی “بێلایه‌نه”، به‌ڵام ئه‌وه خۆشباوەڕییە. … ده‌وڵه‌ت به‌بوونی خۆی پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات و بەرتەرییەكانی چینێك ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا چ چینێك، هه‌روه‌ها پارێزگارییهكانیشی ده‌گۆڕێن. له‌كاتێكدا كه ئه‌وه ده‌ركده‌كه‌ین، كه ده‌وڵه‌ت پارێزگاریی له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی چینی پاوانخوازی ئابووریی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌ت به‌هۆی سروشتی قووچكەییانهیهوه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه. گه‌رچی ئه‌مه وایه، به‌ڵام ھەروا به‌و ئاسانییه ناتوانرێت، ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیردرێت، كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی پاوانخوازی ئابووریی چینێكه له كۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌وڵه‌ته‌كان خاوه‌نی دینامیكه‌كانی خۆیانن، به‌هۆی هه‌بوونی پێكھاتەی خۆیانه‌وه، كه چینیه‌كانی خۆیان ده‌خولقێنێت، لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و بەرتەرییاتدا ( كه ئه‌مه‌ش ڕێگەیان پێده‌دات، كه له كۆنترۆڵی ئابوورییانه‌ی چینی فه‌رمانڕه‌وا، ڕزگاریانبێت، تاكو كه‌م یا زۆر، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، سه‌ربخه‌ن). هه‌ر وه‌كو Malatesta ده‌ڵێت ” گه‌رچی حكومه‌ت له بورجوازییه‌وه پێكدێت و ده‌بێته خزمه‌تكاری و پارێزه‌ری ئه‌و، به‌ڵام نیەتی زاڵبوونە به‌سه‌ر هەموو خزمه‌تكارێك و هه‌موو پارێزه‌رێك و و هه‌ركه‌سێكدا كە پارێزگاریی لێدەكات، ئەوەش لەپێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆییی خۆی.” [Op. Cit., p. 25]
تەنانەت له سیسته‌مێكی چینایه‌تی وه‌كو سەرمایەداریداشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئەركەكانی خۆی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا به‌جێبهێنێت و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان ههڵسوكهوتبكات. به‌شێكیش له ئەركەكانی ده‌وڵه‌ت كه نێوبژیكردنە لەنێوان تاكه سه‌رمایه‌داره‌كان یا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان (چارەسەری كێشەكانیانە)، بۆ ده‌سته‌مۆكردنیان پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێكی تەواو هه‌یه، هه‌ستان به‌و كاره‌ش، له ده‌وڵه‌ت دەخوازێت، كه هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆیی له‌و چینه‌ی كه مه‌بەستییەتی، هه‌بێت، به‌گشتی ئەمەش به‌رپرسیاریبوونه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر بار و دۆخه‌كه ڕێگه‌ی پێبدات، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بۆ فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، به‌كاربهێنێت، تەنانەت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی چینی سه‌رمایه‌داریش بێت. ئه‌گه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار لاواز بێت یا به‌ش به‌ش بێت و یهكگرتوونەبێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت له پێگه و پایهیهكدایه، كه به بەرەو‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووری، سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا پیاده‌بكات، تاكو دژی سه‌رمایه‌داران بەگشتی به‌كاریبهێنێت، وه‌كو ئامرازه ئاساییه‌كان، كه دانە دانە بۆ فراوانكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆی، بەگه‌ڕده‌خرێن.
واتە ده‌وڵه‌ت تەنیا ” پارێزه‌ری سه‌رمایه ” نییه، ” به‌ڵكو پارێزه‌ری خۆی و دهزگەكانیشییەتی …. كه ده‌زگەی هه‌ڵسوڕانی كاروباری چینێكی دیكەی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه … ئه‌م چینه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی په‌یوه‌ستدارانه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها سنووری به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه، له باری تێكهه‌ڵپرژان و بهیهكاداندا لەتەك ئه‌وانه‌ی دیكەدا كه هاوكار و پێكڕان و ده‌وڵه‌ت پاگەندەی ئه‌وه ده‌كات، كه نوێنه‌ریانه… . ده‌وڵه‌ت كه سه‌رچاوه و خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێزی جه‌سته‌یی و ئاوەزی [مێنتاڵێتی] كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی له ده‌ستدایه، گه‌ر ده‌ست له‌مانه بكێشێته‌وه، بێجگە له سه‌گێكی هه‌ڵپاسی (پاریزگاری) سه‌رمایه‌داری، ھیچی دیكە نابێت.” [Luigi Fabbri, quoted by David Berry, A History of the French Anarchist Movement, 1917-1945, p. 39]
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ماشێنی ده‌وڵه‌ت و (پێكھاتەكهی) ، كه فۆرمێكی هاوچه‌رخه و به‌پێی ده‌ستوور به سەرمایەدارییه‌وه په‌یوه‌سته، ناتوانرێت وا تهماشایبكرێت، كه ئامرازێكه و له‌لایه‌ن زۆربه‌وه به‌كارده‌برێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كە ” ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، … هه‌تا كاتێكیش، كه باشترین فۆرمی لیبراڵ یا دیمۆكراسی ده‌پۆشێت … هه‌ر له كڕۆكدا له‌سه‌ر بناخەی، پاوانخوازیی، توندوتیژی، ڕه‌هایی فه‌رمانڕه‌وایی، دامه‌زراوه …. ڕه‌هاییه‌ك، كه له ناخیدا خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام نه‌ك به مه‌ترسییه‌كی كه‌مه‌وه. ” ده‌وڵه‌ت ” ھێمای ده‌سه‌ڵات و بۆ ھەبوون و زاڵبوونە، لە ڕاستیشدا له نایهكسانبووندا ڕۆڵی هه‌یه.” [The Political Philosophy of Michael Bakunin, p. 211 and p. 240] هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت لۆجیكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، بەرتەرتەریی ( ئه‌فزه‌ڵیه‌ت) به شتی خۆی دەدات، هه‌روه‌ها بزووتنی گەورەی هه‌یه. ڕێگە و یاساكان، كه ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌وەرده‌گرێت، ده‌ستووریی ده‌كات، ئه‌مه‌شی له چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گرتووه یا وێنەگرتنەوەی ئه‌و نییه. سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی چینی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشی به‌وه نییه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بێت.
ئه‌و كارانه‌ش كه ده‌وڵه‌ت ده‌یانكات، به‌هۆی سروشتی قووچكەیی و نێوەندگهراییهكهیهوهیه، كه دەسەڵات ده‌خاته ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مه‌وه، كە كۆنترۆڵی دەزگەی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن…..” بەپێی سروشتی خۆی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك یا هێزێكی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو حكومه‌تێك، ده‌خاته سه‌روو و ده‌ره‌وەی خه‌ڵكییه‌وه، بێچەندوچوون بۆ ڕێكخراوێك و به ئامانجێك ملكه‌چیان ده‌كات، كه به‌وان بێگانه‌یه، كه پێچه‌وانه‌ی پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌كانیان و سروشهكانی خه‌ڵكن.” ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای پرۆلیتاریا …. له حكومه‌ته‌كه‌دا ئه‌ندامبن … ئه‌و كاته حكومه‌ت نابێت، ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵام گه‌ر له بارێكدا ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، كەسانێك ده‌بن، كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كەن، كەسانێكیش كه كۆیله دەبن.” [Bakunin on Anarchism, p. 328 and p. 330]
به‌واتایه‌كی دیكە ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ركووتكه‌ره و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له چینی پاوانخوازی ئابووریی بوونی هه‌بێت. باکونین له چه‌ند وشه‌یه‌كی به پێزدا ئاوا باسیده‌كات:
” تا ئێستا له مێژووودا چیمان بینیوه؟ ده‌وڵه‌ت هه‌میشه بە لەبۆماوەیی بۆ یه‌كێك له چینه بەرتەریداره‌كان : چینی پیاوانی ئایینی، میر و خانزادەكان، بۆرجوازی … و له كۆتایشدا كاتێك، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌م چینانه‌ی دیكە ماندووبوون و پڕوكان، چینێكی بیرۆكراسی دێته سه‌ر شانۆ، به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت یا ده‌كه‌وێت یا له بره‌ودا ده‌بێت” [The Political Philosophy of Michael Bakunin, p. 208]
ئه‌مه‌ش لای ئەناركستەكان شیاوی سه‌رسوڕمان نییه. ” ده‌وڵه‌تی ڕێكخراو …. هێزێكه، كه كه‌مایه‌تییەك بۆ دامه‌زراندان و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جەماوەره‌دا، به‌ده‌ستیانهێناوه .”، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه له كۆمه‌ڵگه‌دا، هەر ده‌بێت چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. ده‌وڵه‌ت ” پێکهاتەی دروستكردنه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رژه‌وندی زەمیندارەكان، سه‌رمایه‌داران و پلەوپایەداران، دروستكراوه.” [Evolution and Environment, p. 82 and p. 105]. سه‌رئه‌نجام ناتوانین ئه‌وه بڵێین كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێك یا دووان له‌م سێکوچکە ناپیرۆزه، ئازادی ده‌هێنێت، چونكه ئه‌م سیانه، هه‌ر هه‌موویان؛ سه‌رمایه‌داران، زەمینداران و پلەوپایەداران، له په‌یوه‌ندییاندا به‌وانی دیكه‌وه، ده‌قاوده‌ق وەك یەکدی هاوبه‌شی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی یا هه‌مان ده‌سه‌ڵات، نین. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له هه‌ندێك باردا چینی زەمینداران ده‌توانن بره‌و به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌رووی بەرژەوەندی چینی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، بده‌ن ( هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر دەبێت)، هاوكات ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسیش ده‌توانێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ردووك گه‌شه‌بكات.
ئا له‌م بارەدا گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌ی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، مه‌رجنییه كه یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه پاوانی ئابوورییانكردووە ( گه‌رچی له باری ئاسایی‌دا ئاوایه). له سایەی هه‌ندێك بار و دۆخدا، پیاوانی ئایینی، ده‌توانن ببنه چینی فەرمانڕەو، هه‌ر وه‌كو چۆن گروپێكی سەربازی یا بیرۆكراسی، ده‌توانن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات، كه ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌توانێت وه‌كو چینێكی چه‌وسێنه‌ر جێگه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووریی، بگرێته‌وه. ئەناركیسته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ڕواننه ده‌وڵه‌ت، كه به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی هه‌یه.
هه‌ر وه‌كو له به‌شی(section H.3.9)دا لەبارەیەوە ده‌دوێین، ناتوانرێت ئاوا له ده‌وڵه‌ت بڕوانرێت، كه هه‌ر ئاوا به‌و ئاسانییه ئامرازێكی ده‌ستی چینی فەرمانڕەوی ئابوریی، بێت. مێژوو‌و نیشانیداوه، كه زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كان كاتێك هیچ چینێكی پاوانخوازی ئابووریی، بوونی نه‌بووه، ده‌وڵه‌ت خوودی خۆی چینی فەرمانڕەو بووه. ئه‌زمونی ڕوسیای سۆڤیەتی ئه‌م لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت. كه‌تواری شۆڕشی ڕوسیە ناکۆکە بە پاگەندە و داواکاری ماركسییه‌كان، ئەوەی كه ده‌وڵه‌ت تەنیا ئامرازێكه بۆ فەرمانڕەوی چینایەتی و هەروا چینی كرێكارانیش بۆ فەرمانداریی كۆمه‌ڵگه، پێویستیان به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌یه. له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئامرازێك بێت، له ڕێگەیه‌وه چینی كرێكاران بیخەنەگەڕ و لە به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆیان كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، كه‌چی تازه ده‌وڵه‌تی چێکراو له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوسی’یەوه هه‌ر زوو بوو به ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌وە، كه بانگێشه‌ی نوێنه‌ربوونی، ده‌كردن ( بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شی (section H.6 )ببینه. له‌وێشدا چینی كرێكار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تە تازەکە و بیرۆكراسییهكهیهوه له جیاتی چینی سه‌رمایه‌داران، وه‌كو پێشتریان چه‌وسێنراوەته‌وه و ژێرچەپۆکراوە. ئه‌مه‌ش به ڕێكه‌وت ڕوینه‌دا. هه‌روه‌كو له به‌شی (section H.3.7)دا لێیده‌دوێین، ده‌وڵه‌ت بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئەرك و ئامانجه‌كانی، گه‌شه‌ی به چه‌ند ڕواڵه‌تێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو، داوە (له‌وانه: نێوەندگه‌رایی، به‌شكردنی ده‌سه‌ڵات یا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات و هیدیکە له‌و چه‌شنه ..) ، تاكو فەرمانڕەوایی كه‌مینه‌كه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. به‌رده‌وامیدان به ئه‌و ڕواڵه‌ت و تایبەتمەندییانه بێچەندوچوون واتە به‌رده‌وامیدان و پارێزگاریكردنی ئه‌و ئەرکانەیە، كه بۆ ئه‌و خزمه‌تكردنه، ئافەرێنراون.
به‌كورتی، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت سه‌ركوتكردنی تاكه‌كان و چینی كرێكارانه به‌گشتی و له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی پاوانخوازی ئابوورییدایه، هه‌روه‌ها لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی. ئه‌مه ” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی ئاڵووێرانەی نێوان دارا‌کان و فەرمانده سەربازییه‌كان و دادگەران، قه‌شه‌كان و دواتریش سه‌رمایه‌داران، به مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کەمینەیەک بەسەر خەڵکدا، تاكو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندببن ” ئا ئه‌مه‌یه ” بنچینەی ده‌وڵه‌ت، هەروەك مێژووەکەی ئاوا بووه، كڕۆكی ئێستاشی، هه‌ر وایه.” [Kropotkin, Evolution and Environment, p. 94]
لە كاتێكدا كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی فەرمانڕەوایی چینێکە، هەڵبەتە ئەمە بەو واتایە نییە، كه خۆبەخۆ لەتەك به‌شەکانی ئه‌و چینەی كه نوێنهرایهتییدهكات، هەڵناپێت و بەیەکدانادەن و هەر دەبێت ئامرازی ده‌ستی چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. لە هەموو بارێک‌دا، تەنیا شتێك كه سەلمێنراو و مسۆگەرە.، ئەوەیە کە ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی گونجاونییە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ستەملێكراوان.
************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
http://wp.me/pu7aS-1bW
بەشی B.2.1
http://wp.me/pu7aS-1aZ
بەشی B.2.2
http://wp.me/pu7aS-1an
بەشی B.2.3
http://wp.me/pu7aS-1cH
بەشی B.2.4
http://wp.me/pu7aS-1dj
بەشی B.2.5
http://wp.me/pu7aS-1dG
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
www.afaqkurdish.wordpress.com
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb24